
03-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری ئێڕۆتیكی( 1 )
ئێڕۆتیسمی ئه‌ده‌بی، به‌شێكه له ئه‌ده‌بیاتی ئاشقانه. وشه‌ی ئێڕۆتیک(****** / Erotik) له وشه‌ی "Eros"ی یونانی كه‌وتۆته‌وه كه به خودای ئه‌وین گوتراوه. له‌وانه‌یه "عروس"ی عه‌ڕه‌بییش، كه له عه‌ڕه‌بیدا به بووک و زاوا ده‌گوترێ و له فارسی‌دا هه‌ر به بووک ده‌گوترێ، له "Eros"ی یونانی كه‌وتبێته‌وه.
ئێڕۆتیسم، به پێچه‌وانه‌ی پۆڕنۆگڕافی(****ographie)، هه‌ر نواندنی ئه‌ندامی نێر و مێ و شێوه‌ی جووتبوون و دامركانه‌وه ناگرێته‌وه. ئێڕۆتیسم ڕوانگه‌یه‌كی ئاشقانه‌یه و ئاوێته‌ی حه‌ز و تاسه‌ی جینسیی نێوان ئینسانه‌كانه. ئه‌و حه‌ز و تاسه‌یه‌ش هه‌ستێكی سرووشتییه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كاندا ده‌ربڕینی ئه‌و چه‌شنه هه‌سته بڤه‌یه و به بێئه‌خلاقی داده‌ندرێ!
ئێڕۆتیک ده شێعری كوردیدا دیارده‌یه‌كی تازه نییه و پێشینه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه. ئه‌و شێوه ئه‌ده‌به به هۆی ڕووهه‌ڵماڵراوییه‌وه به" ئه‌ده‌بی ڕووهه‌ڵماڵراو" ناسراوه. دیاره ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌ده‌بیاتی نووسراو ناگرێته‌وه و به‌شێكی ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كیشمان( گۆرانی و به‌یته فۆلكلۆڕییه‌كان) ده‌گرێته‌وه. گۆرانی و به‌یته‌كان، كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واریش هه‌بووه، بۆ بڵاوبوونه‌وه به‌رهه‌ڵستێكیان له‌به‌ر نه‌بووه، به‌ڵام شێعره‌كان وا به هاسانی مه‌ودای بڵاوبوونه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و شاعیرانی ئه‌و شێوه شێعرانه كه‌وتوونه به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵک. هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگا به ڕواڵه‌ت خۆی له چوارچێوه‌ی نه‌ریت و بڤه دا قه‌تیس كردووه و ده‌ربڕینی هه‌ست و مه‌یلی جینسیی به سووک زانیوه، به‌ڵام شێعر و گۆرانیی فۆلكلۆری ده‌روویه‌ک بوون بۆ ده‌ربازبوون له‌و چوارچێوه‌یه و ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ست و مه‌یله سرووشتییه.
به‌و پێیه كه كۆمه‌ڵگای كورده‌واری كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاره، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینانه هه‌ر لایه‌نی پیاوانه ده‌گرنه‌وه و ژن به ده‌گمه‌ن توانیویه حه‌ز و سۆزی جینسیی خۆی ده‌رببڕێ.
له نێو ئه‌ده‌بی زاره‌كی و نووسراوی كوردیدا نموونه بۆ نواندنی ئێڕۆتیک یه‌كجار زۆرن. هێندێک له‌و شێعره ڕووهه‌ڵماڵراوانه له ئێڕۆتیک دوور ده‌كه‌ونه‌وه و به لای پۆڕنۆگڕافیدا ده‌شكێنه‌وه. بۆ وێنه شێعری "ژوانی ئاغا"ی مامۆستا هێمن هه‌رچه‌ند ماكی ئێڕۆتیكیی تێدایه، به‌ڵام زۆرتر به لای پۆڕنۆگڕافیدا ده‌شكێته‌وه. له خواره‌وه هێندێک نموونه ده‌خه‌مه به‌ر چاو، به‌و هیوایه‌ی كه‌ره‌سه‌یه‌ک بن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردتر:
----------------------------------------------------
مه‌لا كه‌ریمی عه‌زیزنه‌ژاد (ڕاوچی):
شه‌وه ده‌ست و دڵ و داوێن سره‌وتوون
دز و ڕێگر، دڕ و دارۆغه خه‌وتوون
كه‌چی ده‌ستی بزۆزی تۆ له به‌ختم
له نابێ و وامه‌كه و لاچۆ نه‌كه‌وتوون.
----------------------------------------------------------------------
هوشمه‌ند:
شه‌وێک پێم نا به سه‌ر شه‌رم و حه‌یا دا
په‌نام هێنایه به‌ژنت له‌و په‌نا دا
گوتم: كه‌ی ڕۆژه؟ فه‌رمووت: ئه‌و سه‌عاته
له سه‌ر سینگم ده‌ست ئه‌و سوخمه لادا
----------------------------------------------------------------------
ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌نا:
گوڵی من كه دوگمه‌ی یه‌خه‌ی كرده‌وه
ده‌لاقه‌ی هومێد بوو له مه‌ی كرده‌وه
خه‌یاڵم كه ماتی خزیی سینه بوو
خلیسكا، به گۆی مه‌مكی خۆی گرته‌وه
----------------------------------------------------------------------
موحه‌ممه‌د نووری:
ده‌ستم له قه‌دی وه‌راند كه هه‌ستم
دوو مه‌مكی هه‌ناری كه‌وته ده‌ستم
ڕۆژباشم ئه‌كرد له كوڵم و لێوی
ئاڵقاوی ده‌مم بوو، گورجێ گه‌ستم
سووڕ ماوه سه‌رم له به‌ختی سوێرم
من به‌و ده‌م و ده‌سته گه‌یمه قه‌ستم؟
----------------------------------------------------------------------
گۆڕانیی فۆلكلۆر:
ناوێرم بیمژم، بیكوشم، لیمۆكه‌ی كاڵه
ده‌ستیان لێ مه‌ده‌ن سه‌ریان به خاڵه
گۆڕانیی فۆلكلۆر:
جووتێک شه‌مامه‌ی نیمڕه‌سم ده‌یه
ده‌وری په‌رژینه، ڕێی ده‌سم نییه
گۆڕانیی فۆلكلۆر:
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م دڵ پیر نابێ
ده‌ستم له مه‌مكی گیر نابێ
یار منداڵه بۆم ژیر نابێ
------------------------------------------------------------
فۆلكلۆری ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان:
هه‌ر له سه‌ر سه‌رین تا پاژنه‌ی عه‌ین
عه‌یبۆ تێیا نییه به گه‌رده‌نم ده‌ین
یاران بێنه دیار ئه‌م ته‌خت و «توێڵ»ه
ئه‌یژی نشینگای شای ئه‌رده‌بێڵه
له «توێڵ»ه‌و خوارتر برۆی په‌یوه‌سه
له برۆوه خوارتر دوو دیده‌ی مه‌سه
له دیده‌و خوارتر لووتی قه‌ڵه‌مه
له لووته‌و خوارتر نه‌واته ده‌مه
له ده‌مه‌و خوارتر شمشێر چه‌نه‌ی زه‌ڕ
له چه‌نه‌و خوارتر گه‌رده‌ن مینای ته‌ڕ
له گه‌رده‌ن خوارتر سینه‌ی سوڵتانی
لێیه‌و به‌ن بووگه به‌ی ئه‌سفه‌هانی
له سینه‌و خوارتر نافه به وێنه
له نافه‌و خوارتر گه‌نجه و خه‌زێنه
جفته ڕانه‌كه‌ی وه‌ک لۆكه نه‌رمه
ساتێ بۆ یه‌كێ مه‌جازی گه‌رمه
-------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: نێو له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، ناسری ڕه‌زازی، ستۆكهۆلم ـ 1991
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
فۆلكلۆری ناوچه‌ی هه‌ولێر:
یار غه‌زال عه‌مرم غه‌زال، یار غه‌زالم دیتییه
هێقه و دوگمه‌ی ده‌ترازاند سینگ و مه‌مكی سپییه
ده‌ستم برد له بۆ سینه‌ی جۆت شه‌مامه‌م گرتییه
یار غه‌زالێ غه‌زالێ خۆمم ده‌خزانده پارێ
گوتمێ بێنه ماچت كه‌م مه‌مكت سێوه به دارێ
یارم غه‌زالی ده‌شتێ له به‌ستێم ده‌گه‌یشتێ
بۆنت بۆنی بوخورێ مه‌مكت سێوی به‌هه‌شتێ
نه‌خۆشه‌كی گرانم كه‌وتم له‌سه‌ر ته‌نیشتێ
خه‌به‌ر بده‌نه یارم مه‌عێن شیفام گه‌یشتێ
فۆلكلۆری ناوچه‌ی هه‌ولێر:
له كێم دیت و له كێم دیت له بن ته‌یمانی ڕه‌زی
ده‌رسم به فه‌قێیان گۆت یارم له داكی دزی
ئه‌شقی چاو ڕه‌شی بویمه جه‌رگ و درم بۆی ڕزی
له كێم دیت و له كێم دیت له بن قه‌ناتی بیرێ
مه‌مكی هێنده گچكه‌یه به دوو په‌نجان ناگیرێ
چاوڕه‌ش تیره‌كی لێدام بابانی به قوڕێ گیرێ
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: سێسه‌د هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: سه‌عدوڵلا ئیسماعیل شێخانی، به‌غدا ـ 1990
م - هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|