
03-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌رگێڕانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی سێ غه‌زه‌لی مه‌وله‌وی
مـولانـا جلال‌الدين محمد بلخی رومی(مولوی)
§ وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی سێ غه‌زه‌لی مه‌وله‌وی، که به‌ڕۆژ ئاکره‌یی وه‌ریگێڕابوونه‌وه، کاک سوله‌یمانی چیره(هێرش) له په‌یامێکدا پێیڕاگه‌یاندم که ئه‌و کاره‌ی به‌ڕۆژ ئاکره‌یی به دڵ نییه. پاشان سێ غه‌زه‌له‌که‌ی، به دڵی خۆی، وه‌رگێڕانه‌وه و ناردنی بڵاویان بکه‌مه‌وه. لێره دا ئه‌وانه‌ی" کاک هێرش"یش ده‌خه‌مه به‌ر چاوان، با خوێنه‌ران بۆخۆیان سه‌رپشک بن.- هێدی-
پێم نه‌گوتی مه‌ڕۆ ئه‌وێ كه ئاشنات منم؟
له‌م سه‌رابی فه‌نایه، چاوگه‌یی حه‌یات منم؟
ئه‌گه‌ر سه‌د هه‌زار ساڵیش به قه‌ڵسی بڕۆی له لام
دێیته‌وه لام عاقیبه‌ت، كه‌وا ئینتیهات منم
پێم نه‌گوتی كه خۆش مه‌كه دڵت به نه‌خشی جیهان
كه نه‌خشبه‌ندی سه‌راپه‌رده‌یی ڕه‌زات منم
پێم نه‌گوتی كه من ده‌ریا و، ئه‌تۆ تاقه ماسییه‌كی
مه‌چۆ ویشكایی كه‌وا به‌حری باسه‌فات منم
پێم نه‌گوتی كه چه‌شنی مه‌لان، بۆ لای دا‌و مه‌ڕۆ
وه‌ره كه هێزی فڕین و وزه‌ی په‌ڕ و پات منم
پێم نه‌گوتی كه ڕێگه‌ت لێ ده‌گرن و ده‌تته‌زێنن
كه ئاور و تین و تاو و گه‌رمی هه‌وات منم
پێم نه‌گوتی كه ڕه‌وشتی په‌له‌شتت فێرده‌كه‌ن
كه‌وا ونی ده‌كه‌ی ئه‌تۆ، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌فات منم
پێم نه‌گوتی كه مه‌یێژه كاری به‌نده چۆنچۆنی
سه‌رده‌گرێ؟ داهێنه‌ری بێ ئه‌ملا و ئه‌ولات منم
ئه‌گه‌ر تۆ چرادڵی بزانه ڕێی ماڵ له كوێ‌یه
یا گه‌ر خوداڕه‌وشتی، بزانه كه كوێخات منم
خۆش خه‌رامان وا ده‌ڕۆی، ئه‌ی گیانی گیان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی حه‌یاتی دۆستگه‌لی ناو بێستان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی فه‌له‌ک بێ من مه‌سووڕێ، بێ من ئه‌ی مانگ هه‌ڵمه‌یه
ئه‌ی زه‌وی بێ من مه‌چۆ، سا ئه‌ی زه‌مان بێ من مه‌ڕۆ
وا به تۆوه خۆشه ژیان، هه‌م ئه‌م جیهان و ئه‌و جیهان
له‌م جیهان بێ من مه‌ژی، سا له‌و جیهان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی عه‌یان بێ من مه‌زانه، ئه‌ی زمان بێ من مه‌ڵێ
ئه‌ی نیگا بێ من مه‌ڕوانه، ئه‌ی ڕه‌وان بێ من مه‌ڕۆ
شه‌و به نووری مانگه‌وه ڕووی خۆی ده‌بینێتن سپی
من شه‌وم، تۆ مانگی من، بان ئاسمان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌رخه‌یان بووه خار له ئاگر وا له سۆنگه‌ی لوتفی گوڵ
تۆ گوڵی، من دڕكی تۆ، بۆ گوڵستان بێ من مه‌ڕۆ
پێچی چه‌وگانت ده‌پێوم چاوی تۆم لێ دیار بێ
بمنواڕه، ماژوێ، وام چاوه‌ڕوان، بێ من مه‌ڕۆ
چون حه‌ریفی پادشای، بێ من مه‌نۆشه ئه‌ی ته‌ڕه‌ب
چون كه چوویه بانی شای، ئه‌ی پاسه‌وان بێ من مه‌ڕۆ
وای به حاڵی ئه‌و كه‌سه ڕێده‌بڕێ بێ نیشانی تۆ
چون نیشانی من ئه‌تۆی، ئه‌ی بێ نیشان بێ من مه‌ڕۆ
وای به حاڵی ئه‌و كه‌سه ڕێده‌بڕێ بێ زانست و عیلم
زانست و عیلمی ڕێم ئه‌تۆی، ئه‌ی ڕێگه‌زان بێ من مه‌ڕۆ
نێوی عیشقت لێ ده‌نێن خه‌ڵک و، ئه‌من پاشای ئه‌وین
ئه‌ی تۆ باڵاتر له وه‌همی هه‌ر هه‌موان بێ من مه‌ڕۆ
چ ده‌مزانی كه عیشقی تۆ، ئه‌من ئاوا ده‌كا مه‌جنوون
دڵم چه‌شنی جه‌هه‌ننه‌م كا و، دوو چاویشم وه‌كو جه‌یحوون
چ ده‌مزانی كه سێڵاوێک له ناكاو چه‌شنی با ده‌مبا
به چه‌شنی كه‌شتی ده‌مخاته شه‌پۆلی خوێنی تێداچوون
ده‌دا پێڵێكی له‌م كه‌شتییه كه‌وا قاشقاش ده‌كا ته‌خته‌ی
كه هه‌ر ته‌ختێكی تێكده‌ڕمێ له ناو خولخواردن و ونبوون
نه‌هه‌نگێكیش وه‌ده‌رنێ سه‌ر، بنۆشێ ئاوی ده‌ریایه
وه‌ها به‌حرێكی بێ پایان، ببێته ده‌شتی ویشكبوون
بقه‌ڵشێ ده‌شت و، هه‌ڵلووشێ نه‌هه‌نگی به‌حر و ده‌ریاپێو
له پڕ بیخاته ناوچاڵێک، له‌به‌ر قه‌ڵسیی وه‌كوو قاڕوون
كه گۆڕانكاریی پێكبێتن، چ ده‌شت و به‌حره نامێنن
ئیتر چۆنی بزانم من، كه چۆنچۆنی هه‌موو ڕۆچوون
ئه‌وه‌ند پرس و مه‌ته‌ڵ زۆرن به‌ڵام من چشتێ نازانم
كه‌وا خواردم به دمبێن من، له ده‌ریایه كه‌فێ ئه‌فیوون
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|