جوان بەس نییە
جوان پەرستم،جوان پەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی خوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ
کە نازدارێ ڕا دەبرێ
دڵی سارد بۆوەم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوێ دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم
کە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم
بزەی شیرینی سەر لێوێ
هەستی پیرانەم دەبزێوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بیرم لە بەرم دەڕوێن
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن
کچ ئاواتی پیرۆزمن
خۆشی دڵی پڕ سۆزمن
کچ نوری دیدە و چاومن
بەندی دیدە و هەناومن
کچ ڕوناکی ژینمن
کچ هەتوانی برینمم
بەڵام ژین هەر هەوەس نیە
جوانیش بەتەنێ بەس نیە
مامۆستا هێمن موکریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )