
03-10-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
داستانی دارەپیــــرە/ جەلال مەلەكشا
هەبوو، نەبوو،
ساڵانی زوو
لەسەر یاڵای بەرزی مێژوو
پیرەدارێبە ساڵاچوو
راوەستا بوو
سەری نابووە كۆشی خەیاڵ
بیری لە ژین ئەكردەوە
دەنگ و جریوەی باڵندەكان
لە ئامێز و لەنێو شاخ پەل و پۆیا
تاڵیی ژینی لە یادی ئەو ئەبردەوە
قژ و كەزی شانە ئەكرد، دەستی شەماڵ
بە قەتار و سیاچەمانە،
بە حەیران و لۆرە و هۆرە و
بە گاڵە گاڵ !
دارە پیرە بەرلە مێژوو
لەناو ئەم خاكە روابوو
دارە پیرە ریشەی ژینی
تا ناو دڵی گابۆ و ماسی كوتابوو
دارە پیرە سەد قۆناغی دیبوو بە چاو
بار و بنەی سەد كاروانی راپێچابوو
دارە پیرە، زریان و شەختە و رەشەبای
سەدان كەڕەت بەزاندبوو
دارە پیرە، وەك ئێشكچی دەشتی سووتاو
لەسەر لووتكەی قەڵاكەی خۆی راوەستابوو
دەشتی سووتاو،
گەوای شەڕ و تێكهەڵچوونی سەدان جاری
دار و زستانی ملهوڕ بوو
ئەوەی پاشەكشێی ئەكرد
هەر زستانی گژ و دڕ بوو
رۆژێكی رەش، وەرزێكی تاڵ
دارە پیرە سەری نابووە كۆشی خەیاڵ
با لاپەڕی گەڵاكانی
وەك كتێبی كۆنی مێژوو ئەدا لاوە
رووداوانی یەك، یەكە
بە گوێی وەشتا ئەخوێندەوە،
ورەی دەشتی لەنێو خوێنی رووداوانا
ئەژوێندەوە
فەرمان درا…..
فەرمان درا…..
دارەپیرە بقڵەشێنن
كۆتەی ئەنجن، ئەنجن كەن و
بۆ زستانی سۆبەی كۆشی فەرمانڕەوا
رەگ و ریشەی دەربهێنن،
فەرمان درا لەبەر ئەوەی
دارە پیرە پەنای یاخی و جەردەكانە
لەبەر ئەوەی سێبەی وی
مۆڵگەی گەڵاڵە و پیلانە
لەبەر ئەوەی هێندێباڵندەی نافەرمان
كردوویانە بە هیلانە
پەل و پەسێوی دارەپیرە
مەتەرێزی یاخییەكانە!
بیقڵەشێنن، هەڵیپاچن
چیلكەی كەن و….
بە سێدارەی یاخی بوونا هەڵیواسن
داس وكوتك و تەور هاتن
لە سێبەی دارە پیرە
ئێستێكیان كرد
چاویان گێڕا،
دارە پیرە وەك بەردی رەق
خۆی بۆ زەبری داس و كوتك و تەور و چیتر ئامادە كرد
خێڵی دوژمن
هروژمیان بۆ دارە برد!
دارە پیرە گوێی نەلەقان
تەنانەت چاوی نەنووقان
قووڵتر لە جاران دەماری
بەناو ناخی خاكا چەقان!
خێڵی دوژمن ماندوو بوون و لە سێبەری دارە پیرە
راكشان و كەوتنە تەگیبر و راوێژان
گەورەكەیان وتی یاران !
وەك كورد ئەڵێ:
“دارێپوازی لەخۆی نەبێناقەڵشێ”
بیروڕاتان كۆ كەنەوە….
ناشێنەبێ
پوازێلەخۆی پەیدا كەین و دایتاشین و وەك سەگی هار
كسی دەین لە دار و
ئیتر ئێوە كارتان نەبێ!
كەتنە گەڕان،
ئەملا گەڕان، ئەولا گەڕان
لە ئەنجاما، بەرچاویان كەوت
لقێسووتاو
رەق و تەق و رەنگ بزركاو
لار و گیڕ و لەبەر خۆرەتاو هەڵقرچاو
لاوا ز و بێبەر و گەڵا
خوێڕی ناحە زو بەرەڵا
وتیان: خۆیە،
دیارە دەبێبە ئارەزوو، هەڵی قڵاشین
بەو جۆرە وا مەبەستمانە
بۆ گیان ئەم دارە دایتاشین !
لقیان بڕی،
لقی لار و بێئەمەگیان
بە بەڵێنی درۆ كڕی، دایان تاشی
تیژیان كرد و….
بوو بە پواز
وتیان پێچۆن خەیانەت كا
هۆرە كەوتە بەردەمیان و …
پیرە داریان گەمارۆ دا
دارە پیرە هەناسەیەكی هەڵكێشا
وتی: لقە مەڕۆ، مەبە بە دارە دەست
قەینا كا هێشتا هەر ماوەت ماوە
وەرگەڕێوە و لەگەڵما بە
لە بەرامبەر ئەم بەڵایە
مەڕۆ لقە جێم مەهێڵە
دەشتی سەوزی باوانی خۆت
بە ئامووری نیری بێگانە مەكێڵە
بەڵام هۆرەی ویژدان تۆپیو، پۆزەی تیژی، نا سەر سینگی
دارە پیرە وتی: پواز
وەرگەڕێوە
بۆ خۆت ئەڵێم،
من نامرم
لە ئەوپەڕی مەرگیشەوە هەر دێمەوە
مێژوو حوكمت لەسەر ئەدا،
دوژمن خاكی خەیانەتت بەسەر ئەكا
تف لە سیمای عرنەمووت كە
هەڵپرووسكە و چاوی دوژمن قاڵاپووت كە!
پواز وتی !
ئیتر من ئەو لقە لەڕ و لاوازە نیم
تەماشا كە بزانە چیم
رێزم ئەگرن، قەدرم هەیە
جامەی زێڕین بۆ سەرتاپای باڵام ئەبڕن!
بەڵێن وایە بمكەن بە دەستەی خەنجەری بەر پشتێنی فەرمانڕەوا،
من چیم داوە لە یاخی بوون
نازانم لە خەبات دژی سەرما و سۆڵە…
مافی رەوا …
ئیتر پارە و پاروو لەلام هەروەك كایە
زكم تێرە و جامەی زێڕین لەبەر ئەكەم
قەت نەمدیوی و ناشتناسم
رەگەز چییە، باوان كامە؟
زێد و وڵات لەلام بایە
من پیاوی فەرمانڕەوام خۆ وەحشی نیم وەك ئێوەگەل
لە ئەم یاڵ و دوند و چیایە
تەماشا كە چەندە لووس و جوان و قەشەنگم
چەندە تیژم
كێئەزانی من ئەو لقە هەلقرچاوەم
هەلی وا قەت دەس ناكەوێ
لەسەر فەرمان دەتكوژم و
داخم بەسەرتا ئەڕێژم !
پوازی نەیار،
وەك سەگی هار
قەپی كردە ناخی دارا
خێرا هاتن، داریان دابەر
دارەپیرە، لەناو خوێنا
ئەم وشانەی هاتە زارا
من نامرم
لەناو خوێنا ئەژیمەوە
وەك چووزەرە و چرۆ لەسەر
كۆتەی خۆما دەڕوێمەوە
دارەكەیان بنبڕ كرد و
بۆ ئاگری كووری كۆشكی سوڵتانیان برد
رێكەوتن و پواز وتی: ئەی من نابەن ؟!
گەورەكەیان وتی: لاچۆ
لاچۆ لەبەرچاوم بۆگەن!
قەت نەمدیوە خائێن بەخۆ
بیژگە هۆرەی سپڵەی وەك تۆ
تفی لێكرد
بە شەپان و بە تتَهەڵدان
فڕێی دایە نێو زبڵدان!
ئەوان چوون و دوای شینگێڕیی دارە پیرە
مقۆ مقۆ كەوتە چیا
باڵندەكان هەواڵێكیان بۆ یەك ئەبرد
پیرۆزبایی سەركەوتنیان لە یەك ئەكرد
وتم: چییە چ قەوماوە
لە دوای مەرگی دارە پیرە چیمان ماوە
وتیان نابێبیدركێنین
نهێنییە و رەمز و رازە
كاتێچوومە سەر مەزاری دارە پیرە
دیتم رواوە لەسەر كۆتەی
گوپكە و چووزەی چەتری تازە!
9/3 /1367 جەلال مەلەكشا ـ سنە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|