
03-10-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خێڵی درۆ
----------
ئێوه کێن؟ خێڵی درۆ!
گه‌لی ده‌م پڕ له هه‌را
نیشته‌جێی شاری به گرمه و دووکه‌ڵ
پێم بڵێن: ئێوه چ کاره‌ن؟ چ که‌سن؟!
ئێوه؛ ئه‌ی کرمی کتێب!
یاری غاری هۆده،
به گه‌رووی قاسپه‌که‌ری که‌وتارێن!
جاڕی کام گوم‌بوو ئه‌ده‌ن؟ وا به هه‌ڵپه و به ده‌هۆ!
ئێوه میرات‌گری کام جێ‌له‌وه‌ڕن؟!
ئێوه؛ حاشارگری ڕووبه‌ندی وشه،
بووکی بن تارای سوور!
خوا نه‌کا بای به‌ته‌وژمی کوێستان؛
لابه‌رێ په‌رده له سه‌ر باڵاتان؛
ده‌رکه‌وێ؛ هه‌رده‌کوژن، دوورادوور...
ئێوه که‌ی شێری چیان؟!
به‌رده‌ماوخۆری توڵه و گورگی گه‌ڕن
قاقڕه گیانه هه‌وای به‌ر پشتێن
شۆره‌کاتێکه کوژه‌ی خه‌ڵفی ده‌ست
زه‌لکه‌یه کۆڕه‌که‌تان؛ ئێوه زه‌لن!
هه‌ر به بایه‌ک ئه‌گه‌ڕێن، بێ‌ده‌ربه‌ست
کام به‌یان به‌ربوو له به‌ندی شه‌وه‌زه‌نگ؟!
کام کوله‌ی شۆڕ به نه‌فه‌س‌تان لاچوو؟!
مل به به‌رمووری وشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ؛
کامه پێ که‌وته پیاسه‌ی ڕێتان؟!
ئێسته وا گرمه له کێوان به‌رزه؛
مێش، ئه‌خاته له‌شی گا؛ بووله‌رزه
ئێوه‌ن و ئێوه‌ن و لۆکه‌ی گوێتان!
به‌سیه‌تی! به‌سیه‌تی؛ وا هات، وا چوو...
---------------------
#سواره #ئێلخانی‌زاده
له دەفتەری شیعری "خەوه بەردینه"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|