سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا
ئیـــشارێکە لە نووری شــەوچـــرادا
سوجوودی بردە ئەبرۆت رۆژ لەسەر روو
شـــــەوی دینـــی کە تۆ زولفــت وەلادا
...
ئەمن چاوم لە رۆژ وا پڕ لە خوێن بوو
کە ئاوێنـەی جەمالـــی خۆی جەلادا
شــــەو رۆژ وا پــــڕ لە خــــوێن بوو
کە ئاوێنەی جەمالی خۆی جەلادا
شەو رۆژ هەر لە فیکری زاری تۆدام
بە هیچی عومری شـیرینم بە با دا
ئەرێ رووحم بە لێوی پڕ لە خەندەت
ئەری هۆشم بە چاوی سورمەسادا
لەبەر تاقی برۆت بمــــــرم چ نابێ
کە من شا بم لە بن باڵی هومادا
مورادی رووحـــمە بۆیە وەفایــــــــی
بە دڵ ماچێ لە غونچەی لێوی نادا
وهفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )