به به‌ردی فیرقتت شیشه‌ی دڵی بێچاره مه‌شکێنه
له‌ناو زومره‌ی ڕه‌قیبان عاشقی ئاواره مه‌شکێنه
ئه‌گه‌ر ڕۆح و دڵ و ئیمان ته‌ڵه‌ب کا بیده‌رێ عاشق
که‌تیفل و خورد ساڵه قه‌ت دڵی ئه‌و یاره مه‌شکێنه
ده‌خیلم ئه‌ی نه‌سیمی سوبحگاهی مه‌سکه‌نی دڵمه
په‌رێشانی مه‌که تۆ زوڵفی ئه‌و نازداره مه‌شکێنه
به قه‌تڵ و کوشتنت موختاره عاشق شۆخی شیرینت
له‌سه‌ر ڕۆح و دڵت فه‌رمانی ئه‌و سالاره مه‌شکێنه
که‌من په‌روانه‌یی شه‌معی سه‌ری دووکوڵمی تۆم جانا
دڵی ئه‌حمه‌د به فیتنه‌ی ئه‌و سه‌گی په‌تیاره مه‌شکێنه
ئه‌حمه‌د موختارجاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )