نه‌فه‌س سه‌متووره،سینه‌م ساز و دڵ نه‌ی
حیكایه‌ت خوانی دووری تۆن په‌یاپه‌ی
به زیكری تۆ وه‌كوو سۆفی هه‌میشه
مه‌قاماتی فهنافی للا ئه‌كه‌م تهی
چه شیرینه له‌گه‌ڵ شه‌هدی حزوورا
له تۆ خه‌نده و له من ئاوازی ئۆخه‌ی
ئه‌گه‌ر سایه‌ی سه‌ری تۆ بێ به تاجم
چه موحتاجم به تاج و ئه‌فسه‌ری كه‌ی
غه‌زه‌ل قه‌ت نابڕێ هه‌رگیز به باڵات
ده‌زانم بۆ كه‌وا مایل به تاقه‌ی
له مه‌یخانه‌ی خه‌یاڵی شه‌وقی تۆدا
به نه‌شئه‌ی یادی تۆ دڵ مه‌سته بێ مه‌ی
له عه‌كسی باده ساقی وا له مه‌ی دا
قه‌ده‌ح فنجانه ئازا تێكه سا ده‌ی
له ووشكی وا نه‌مامی باغی نه‌زمم
به پووشی ڕیشی سۆفی بوو شكۆفه‌ی
به‌سه‌ر چوو دوور له تۆ، باغی خه‌یاڵات
نه بوونی ما، نه بۆنی ما، نه غونچه‌ی
نــاری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )