هـــــیـــــچ .................................
هـیـچـە دونیا چـە ند سەرنجی لێ ئەدەم وەك پیـاوی هیـچ
غــەم مـەخـۆ زانیت كە هیـچـە خۆت مەخە قەت داوی هیـچ
ئــەم هــەمــوو قـەســرو قسوورەی تۆ ئـە بینـی گەر بەچاو
بـەردی هــیـچ و داری هــیـچ و خـــــاوەن و دانـاوی هـیـچ
گــەر دەبینـــی پـیـاوی خــاوەن رو تـبــەوو ناوو نیـشــــــان
هـەر لــە ئـێســتـا تـێـت بگــە یـنـم لـێـی نراوە ناوی هیـچ
هیـچ مـە بـە هەر چەندە هیـچی،خۆت مەشێو ێـنە بە هیـچ
چــەند هــەزاری وەك جـەنابت چـوون لـە ژ ێر پـێـناوی هیـچ
چـە ندی زەرب و تەرح و جـەمعی بۆ ئـەكەم هەر هـیـچ ئـەكا
دەستی هیـچ و لاقی هیـچ و عەقلی هیـچ و چاوی هیـچ
ئەو هـەموو هیـچـەی كە دیتت چـۆن بە هیـچ مەغرور ئە بی
لادە لـەم فكرەی كە هــە یـتـە یـەعـنی فكری خـاوی هیـچ
تۆ كــە ئــەنـدامــێكی هـیـچـی عــاقـیـبـەت ئـە نـدامـەكەت
كـاكـە ئــەرزێـتـن لــە خــاكـا پـێـت ئـەڵـێـن هـیـچـاوی هیـچ
گــەر بــە چـــاوی دڵ تــەمــاشــای ئـەم خــەراباتــە بكــەی
تێ دەگـەی وەك تێ گـە یـشـتـووی عاقل و داناوی هـیـچ
هیـچ و پووچــی هـە ندە زۆرە هـیـچـی دونـیـای بـێ وەفا
خــوایە بمـپـارێزی خـوایـە تـۆ لـە دەســت بـەد ناوی هـیـچ
شــیـعـرەكـەی دامناوە بۆ هیـچ تێت دەگە ینێ هیـچی تۆ
با بزانن گــــــــــەر نـــەزانن پـیـرو گـــــە نـج و لاوی هیـچ
( بـێ بـە شـا ) ئەم هیـچـە هیـچـە كێ یە فێری كردووی
فـــێری كـــردم كاكــی هیـچـم مــەردەكی زاناوی هیـچ
بێبەش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )