
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا ئه‌دیب
شاعیر،زانا،خوداناس و فه‌رهه‌نگ په‌روه‌ری مه‌زنی کوردمامۆستا ئه‌دیب له سالی 2570 کوردی له گوندی شاوه‌له‌ی سه‌ر به ده‌شتی لاجانی شاری پیرانشارله دایک بووه.مامۆستا ئه‌دیب نێوی خۆی مه‌لاڕه‌سووڵه کوڕی مه‌لاسادق،کوڕی خه‌ڵیفه ئه‌وره‌حمانی زه‌ندی یه، که له بنه‌چه‌کدا ئه‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی لوتفعه‌لیخان و که‌ریم خانی زه‌ند.
مامۆستا ئه‌دیب خوێندن و نووسینی باوی ئه‌و سه‌رده‌می وه‌ک زمانی کوردی،عه‌ره‌بی وفارسی و هه‌روه‌ها مه‌عاریفی ئیسلامی له فێرگه‌ی ناو مزگه‌وته‌کانی ناو کورده‌واری خوێندوه،هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌دیب لای شاعیر گه‌وره وناوداری کورد مامۆستا وه‌فایی خوێندوده‌تی.
مامۆستا ئه‌دیب له نووسینی وێژامه(بڵاوۆک)دا ده‌سی باڵای هه‌بووه، زۆر به‌سه‌ر شیعر‌و هۆنینه‌وه‌دا سوار بووه،له دانانی شیعر و هه‌ڵبه‌ست دا خودان وزه‌و به‌هێزوباهۆ بووه به‌زمانی کوردی ،فارسی،عه‌ره‌بی و روسی شیعری زۆره،و زۆر هێژایانه و ورد ئه‌سپی ته‌بعی لینگ داوه.
هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌دیب زانستی پزیشکی به پێ باوی نێو کورده‌واری زانیوه‌و وهه‌ره‌وها جوان نووسی ئه‌زانی وسه‌ری له ئاش وه‌ستای ،دارتاشی ئه‌و جۆره کارانه ده‌ر ئه‌چو. مامۆستا موده‌ڕیسێکی زۆر باش بووه ،له هه‌ر گوندێک بایه به‌به‌راتی موده‌ڕێسی ژیاوه وبژێوی ژیانی خۆی دابین کردوه.
له دوا ژیانیدا ڕوی کردۆته گوندی سه‌گیزی شاری شنۆ و بۆته مامۆستای کوڕه‌کانی ئه‌وره‌حمان ئاغای ئه‌وی،و هه‌ر له‌و گونده له بانه‌مه‌ڕی2630 کوردی بارگه‌ی به‌ره‌و لای خوا تێکناوه له سه‌ر وه‌سییه‌تی خۆی ته‌رمه‌که‌ی ئه‌به‌نه‌وه بۆ گۆڕستانی ده‌ربه‌ندی دۆڵێ سه‌ر به شاری ورمێ له‌وێ نێژراوه.
چاوه‌که‌ت مه‌سته به ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که
لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که
زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده
حه‌یفه توشی جه‌وری ریش‌و کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که
په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه
چونکه کێشکچی شه‌وه ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که
گه‌رده‌نم پێ خۆشه حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفه‌که‌ت
چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که
دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌میکه عاشقی باڵاکه‌ته
تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که
هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ لدڵت بردووم به نازی چاوه‌که‌ت
تازه فێری راه و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که
عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ
مه‌حره‌می ڕازه حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که
خۆت دانێ وه‌ک ئه‌دیب که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ
وا به ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه ئه‌فسانه‌ی مه‌که
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|