
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دکتۆرئه‌ورِه‌حمانی حاجی مارف
زانا و نووسه‌ر و زمان‌زان و زمان‌ناسی مه‌زنی كورد (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف)، نیو سه‌ده بێ پسانه‌وه كونجكاو به‌دوای وشه‌ی كوردی و خجڵی كاری زمانه‌وانی، ئه‌مئێستاش له نێو وشه و قه‌ڵه‌می هه‌مووماندا ده‌ژیت، یه‌كێكه له سه‌رچاوه و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كی و پته‌وه‌كانی زمانی كوردی، به نووسین و لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگێڕان و سه‌رنجه‌كانی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكێش به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی زمان دواوه و گه‌لێك دیوی شاراوه‌شی ده‌رخستوون و په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵماڵیون و ساغیكردوونه‌ته‌وه.
زانای گه‌وره‌مان (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف) له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌ییدا، به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن ڕوو له وڵاتی ڕوسیا ده‌كات، سێزده ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و به‌هه‌وڵ و كۆشش و توانستی خۆی له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نووسه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان زمانی ڕووسی فێرده‌بێت. له زانكۆی (لێنیگراد) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماجستێر به‌ده‌ستده‌هێنێت، دواتریش له (ئامۆژگاری ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ئه‌كادیمیای سۆڤیه‌تی لێنیگراد) به هاوكاری مامۆستا كورده‌كه‌ی پڕۆفیسۆر (قه‌ناتی كوردۆ- كوردۆیف)، كه كه‌ڵك و قازانجێكی زۆری لێبینیوه و بۆئه‌و پاڵپشتێكی به‌هێز بووه، نامه‌ی دكتۆرایه‌كه‌ی له‌باره‌ی (مێژووی فه‌رهه‌نگنووسیی كوردی و شێوازی دانانی فه‌رهه‌نگی ڕووسی-كوردی) ته‌واوده‌كات و بڕوانامه‌ی دكتۆراش به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له ساڵی (1973)دا ده‌گه‌ڕێته‌وه و نیشتمان و له كۆڕی زانیاریی كورد و زانكۆیه‌كانی: (سلێمانی و ئیبن ڕوشد و خانه‌قین) قۆڵی خزمه‌تكردن هه‌ڵده‌كات و وانه به قوتابییانی به‌كالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا ده‌ڵێته‌وه و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان نامه‌ی ماجسێر و دكتۆرای كردووه، ئاریكار و هانده‌ری گه‌وره‌ی قوتابییه كورده‌كانی به‌شی كوردی بووه له شاری به‌غدا و پاڵپشتێكی به‌هێزیان بووه.
له‌ماوه‌ی ژیانیدا زیاتر له بیست كتێب و سه‌دان وتار و لێۆڵینه‌وه و چه‌ندین كتێب و وتاری وه‌رگێڕدراوی له باره‌ی زمان و ئه‌ده‌ب و كوردناسی و ڕه‌خنه و فه‌رهه‌نگنووسی پێشكێش به كتێبخانه‌ی كوردی كردووه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش گرنگی و تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و بوون به هه‌وێنی چه‌ندان كتێب و وتار و توێژینه‌وه‌ی دیكه، كه بڕواناكه‌م نووسه‌رێك له‌سه‌رده‌می ئه‌و و دوای ئه‌ویش هه‌بووبێت، دوو قسه‌ی له‌سه‌ر زمانی كوردی كردبێت و سوودی له نووسین و بیروڕایه‌كانی ئه‌وڕه‌حمان وه‌رنه‌گرتبێت، ئێستاش نووسینه‌كانی له قوتابخانه‌كان و زانكۆیه‌كان ده‌خوێنرێن و نرخ و بایه‌خی تایبه‌تییان هه‌یه، به جۆرێك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و خوێنده‌وارانی ئه‌م وڵاته مشتێك له خه‌رمانی زۆر و زه‌وه‌ندی ئه‌م كه‌ڵه زانایه‌یان به‌ركه‌وتووه، به‌رهه‌مه‌كانی پڕن له داهێنان و بابه‌تی نوێ، به‌رده‌وام ملی داوه‌ته به‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی زمان، كه قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه یان كه‌مترین سه‌رچاوه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه و كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێ هه‌بووه. له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانیشه‌وه ده‌یان كوردناس و زمان‌ناس و كه‌ڵه‌نووسه‌ری جیهانی به خوێنه‌رانی كورد ناساندووه.
دوای ته‌مه‌نێك له نووسین و خزمه‌ت و خه‌مخۆری، كاروانی خزمه‌تی ئه‌و كه‌ڵه زانایه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاری كارێكی درێژخایه‌ن وه‌كو دانانی فه‌رهه‌نگێكی "كوردی-كوردی" ده‌دات، كه خه‌ونێكی له مێژینه‌ی خۆی بووه و ماوه‌یێك به‌تامه‌زرۆییه‌وه خه‌ریكی فه‌رهه‌نگه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام نه‌خۆشی به‌رۆكی ده‌گرێت و تا ڕاده‌یێك له كاری فه‌رهه‌نگه‌كه دووری ده‌خاته‌وه، دواجاریش مه‌رگ مه‌ودای ته‌واوكردنی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی پێنه‌دا. فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ناوی "میدیا"ی لێنابوو، خۆی له بیست و پێنج به‌رگدا ده‌بینیه‌وه و به ڕێوشوێنێكی زانستیی فه‌رهه‌نگنووسی دایڕشتبوو و به پشتبه‌ستن به یاسا و ده‌ستوره‌كانی بواری فه‌رهه‌نگسازی وشه و واتایه‌كانی تۆماركردبوون و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی (قاموسی زبانی كوردی) ده‌ڕۆیشت. مخابن (میدیا)ش وه‌ك فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی زه‌بیحی به نامورادی سه‌رینایه‌وه.
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف نزیكه‌ی چل ساڵ وه‌ك خزمه‌تكارێكی شاره‌زا و دڵسۆز شه‌و و ڕۆژی لێكگرێداوه و لێره و له‌وێ به وشه و هه‌ڵوێست خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ته خاكییانه و له‌خۆبوردوانه نووسیویه‌تی: (كۆڵه‌وارم و هه‌ر هێنده‌م له ده‌ست دێت، خۆزگه كاری گه‌وره‌م له باردا بووایه، خه‌جاڵه‌تی قاپی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌مم، كه هێنده دڵپاك و له‌خۆ بووردوون، ده‌ست به ڕوومه‌وه نانێم ئه‌و جۆره دیاریانه‌م لێ وه‌رگرن).
سه‌د مخابن له شه‌وی 7\8/7/2007 به‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن گیانی پاكی سپارد و له ده‌ست نه‌ته‌وه‌كه‌ی چوو، زمانه‌كه‌مان پێویستی زۆری به‌م زانایه مه‌زنه مابوو، هێشتا چه‌ندین مه‌ڵۆ و شارای دیكه‌ی له باوه‌ش بوو بیانخاته سه‌ر خه‌رمانی زانستیی كاره‌كانی، تا گه‌لێك مه‌سه‌له و كێشه‌ی دیكه‌ی زمانی كوردیمان بۆ ڕوون و یه‌كلابكاته‌وه.
دانه‌بڕان و درێژه‌دان به كاروانی خزمه‌ته‌كانی جوانترین وه‌فایه پێشكێش به‌و پیاوه مه‌زنه‌ی ده‌كه‌ین، پێویستیشه له لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و دڵسۆزانه‌وه، له ئاست خزمه‌ته به‌رچاوه‌كانیدا ساڵانه یادی ئه‌م زانایه بكرێته‌وه، په‌یكه‌رێكی شایسته‌ی له‌به‌رده‌م كۆلێژی زمان یان كۆڕی زانیاریی كورد بۆ چێبكرێت، هه‌روه‌ها ئاوڕ له به‌رهه‌مه چاپ نه‌كراوه‌كانی بدرێته‌وه و كار بۆ چاپكردنیان بكرێت، به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیشی دووباره چاپ بكرێنه‌وه، كه هه‌موویان سه‌رچاوه‌ی پێویست و گرنگن. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف) گۆڕه‌كه‌ی شاد و پڕ نوور بێت.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|