
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌جادی
ئه‌گه‌ر لێره‌وه لاپه‌ڕه‌ی پرشنگداری ئه‌ده‌بی كوردی هه‌ڵبده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كورد میلله‌تێكی پێشكه‌وتووه ، له‌و رووه‌وه له‌نێو لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ئهدهبو فه‌رهه‌نگی كوردیدا به‌سه‌دان شاعیر‌و ئهدیبو نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی پایه‌به‌رز ده‌بینرێت، كه هه‌وڵی پێشخستنی ئه‌ده‌بی میلله‌ته‌كه‌مانیان داوه، له‌نێو ئه‌وانه‌دا نوسه‌رێكی دیار به‌ناوی (عه‌لادین سجادی) به‌دی ده‌كرێت كه توانی گه‌شه به‌وێژه‌و ئه‌ده‌بی كوردی بدات .
ناوی ته‌واوی (عه‌لادین نه‌جمه‌دین عیسامه‌دین)هو له‌بنه‌ماڵه‌ی ناوداری (سجادی)یه، ساڵی (1907) هاتۆته دنیاوه له‌خێزانێكی ئایینی‌دا گه‌وره بووه .
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووه‌ته شاری سلێمانی‌و له‌مزگه‌وتی شێخ جهلالو مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ به‌فه‌قێیه‌تی دامه‌زراوه، ساڵی (1938) مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی لای مامۆستا شێخ بابه‌عه‌لی ته‌كیه‌یی وه‌رگرتووه‌و چووه بۆ به‌غداو له‌مزگه‌وتی نه‌عیمه خاتوون له‌مه‌یدان بووه بهپێشنوێژو دانیشتن‌و كاری ڕۆژانه‌ی له‌و مزگه‌وته‌دا بووه، له‌به‌غدایش لای مامۆستایان شێخ ئه‌مجه‌د زههاویو شێخ محه‌مه‌د قزڵجی به‌هه‌ندێ له‌زانسته ئیسلامییه‌كاندا چووه‌ته‌وه، له‌ساڵی (1939)دا چووه‌ته مه‌یدانی ڕۆژنامهنوسیو له‌ساڵی(1941)دا بووه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری (گه‌لاوێژ)و ورده ورده گه‌شه‌ی پێكردووه تا داخستنی له(1949)دا .
له‌ساڵی (1948)دا پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كانون، گۆڤاری (نزار)ی بهعهرهبیو كوردی ده‌ركردووه كه گۆڤارێكی نیشتمانپه‌روه‌ری سیاسی بووه، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تهمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئهدهبو مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بووه له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا، هه‌ر له‌ساڵی(1974)دا كراوه به‌ئه‌مینداری گشتی ئه‌وقاف و (3) ساڵ له‌و كاره‌دا ماوه‌ته‌وه، ساڵانی پاشه‌وه‌ی بهخانهنشینیو خزمه‌تی ئه‌ده‌به‌وه به‌ڕێ كردووه، 13/12/1984 كۆچی دوایی كردووه‌و له‌گۆڕستانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌شاری به‌غدا له‌نزیك شێخ عه‌بدوڕه‌حمان ئهبولوافی نه‌قشبه‌ندی‌و شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی به‌خاك سپێردراوه.
له‌و كتێبه‌ی (دلێر عه‌لادین سجادی) كه به‌ناوی (یادی سجادی) له‌ساڵی (1987)وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌ئه‌ده‌بی كوردی‌و به‌باوكی ده‌ریكردووه، له‌و بابه‌ته به‌پێزانه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرم .
ساڵی (1984) ساڵی پرسه‌و ماته‌م بوو، چونكه له‌و ساڵه‌دا هه‌ندێ ئهدیبو نوسه‌رو ڕۆشنبیری وه‌ك (ئه‌مین میرزا كه‌ریم، تۆفیق وه‌هبی، جگه‌ر خوێن، حسێن خانه‌قا، خاڵه ڕه‌جه‌ب، حه‌بیب عه‌لی میرانی، تاهر سادق ، عه‌لادین سه‌جادی‌و محه‌مه‌د فیدا) كۆچی دواییان كرد‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مانیان كردووه، له‌ناو ئه‌م ناوانه‌دا مامۆستا (عه‌لادین نه‌جمه‌دین سه‌جادی) چل ساڵه پتر ژیانی خۆی له‌پێناوی زیندووكردنه‌وه‌ی كهلهپوورو نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بماندا به‌خت كردووه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مامۆستا سه‌جادی چووه‌ته به‌غداو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیری كوردی سه‌ری هه‌ڵداوه (كوردی‌و مه‌ریوانی) دوانزده كتێبیان چاپ كردووه، لاوانی كوردیش (یادگارو دیاری)یان بڵاوكردۆته‌وه (یانه‌ی سه‌ركه‌وتن)یش لهچالاكیدا بوو، (ژیان) له سلێمانی و (روناكی) له‌هه‌ولێر ده‌رده‌چوون، سه‌جادی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕوناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یدا كردووه‌و ئه‌وانیش كاریان تێكردووه، له‌دوا مانگی ساڵی (1939)دا گۆڤاری (گه‌لاوێژ)له‌به‌غدا ههڵاتو تیشكی پڕ شه‌وقی چیا‌و هه‌ردو دۆڵه‌كانی كوردستانی ڕوناك كرده‌وه مامۆستا سه‌جادی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م گۆڤاره‌دا هه‌بوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاره‌كه له‌به‌غدا نه‌ما، كاروباری گه‌لاوێژ خرایه ئه‌ستۆی سه‌جادی‌و هه‌ر خۆی كه‌ره‌سته‌ی بۆ كۆ ئه‌كرده‌وه‌و لهچاپخانهدا سه‌رپه‌رشتی ئه‌كردو پیتاكو ئابوونهشی بۆ دابین ئه‌كرد، سه‌جادی له‌ساڵی (1948)دا شانبه‌شانی گه‌لاوێژ گۆڤارێكی نیو مانگی رامیاری به‌ناوی(نزار)ه‌وه بهكوردیو عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بیست‌و دوو ژماره له‌و گۆڤاره ده‌رچوو، كاربه‌ده‌ستان (گه‌لاوێژ)و (نزار)یان له‌ساڵی(1949)دا داخست، پاش ئه‌وه مامۆستا ده‌ستی دایه كتێب نوسین، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی (1952)دا (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) به‌قه‌واره‌ی(652) لاپه‌ڕه پێشكه‌ش كردین كه تیایدا وتویه‌تی (خۆم گه‌لێ به‌به‌ختیار ئه‌زانم كه خوا یارمه‌تی دام‌و توانیم له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا به‌كۆششی فیكر‌و ماڵی خۆم، ئه‌م كتێبه كه مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیه یا به‌واتایه‌كی فراوانتر (دائره المعارف )ی كوردی یه، بێنمه بهرههمو پێشكه‌شی بكه‌م) له‌دواییدا ئه‌ڵێت:هێنام ئه‌ده‌بی كوردیم كرد بهكۆشكێكو به‌دنیایه‌ك به‌ڵام نه‌ك كۆشكێكی داروپه‌ردوو، چونكه ئه‌و جۆره كۆشكانه له‌به‌ر پلاری گه‌رمای هه‌تاوی هاوینداو سه‌رمای به‌فری زستاندا خۆیان ناگرن، كردم بهكۆشكێك نه باكی بهكڵپهو بڵێسه‌ی هه‌تاوو هاوین بێ، نهبهتۆفو كڕێوه‌ی بۆرانی زستان).
كاتێكیش به‌درێژایی سی‌و پێنج ساڵ كه ئیمامی مزگه‌وت بووه، هه‌موو ڕۆژێك نێوان نوێژانی مهغریبو عیشا له‌مزگه‌وته بچكۆلانهكهیدا ئهدیبو ڕۆشنبیرو ناسیاوانی له‌ده‌وری كۆ ئه‌بوونه‌وه‌و ده‌ست ئه‌كرا به‌گفتوگۆو نوكته‌و قسه‌ی خۆش. بوَیهش ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌س نه‌داوه‌و ئه‌و قسه خۆش‌و نه‌سته‌قانه‌ی كه به‌دڵی بووبێت تۆماری كردوون‌و سه‌رله‌نوێ دایڕشتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی (1957)ه‌وه تا ساڵی (1983) هه‌شت به‌رگه كتێبی به‌ناوی (رشته‌ی مرواری)یه‌وه لێ چاپكردن، كه بوو به‌جۆره ئه‌ده‌بێكی زیندووی میلله‌ته‌كه‌مان . له‌ساڵی (1953)یشدا سیپاره‌یه‌كی ناوی كوڕ‌و كچی كوردی پێشكه‌ش باوك‌و دایكان كرد، له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكاندا گه‌شتێكی (1816) كیلۆ مه‌تری به‌ناو كوردستاندا كرد‌و ئه‌م گه‌شتنامه‌یه‌ی كرده كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ، كه شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی (1958) به‌رپابوو، هات شۆڕشه‌كانی بهدرخانو سمكۆو حه‌مه‌پاشای ڕه‌واندزو شێخ مه‌حمودی له‌كتێبێكدا بۆ لهچاپداینو هه‌ڵوێستی كوردی به‌رامبه‌ر كۆمار ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له‌فۆلكلۆری كوردیشه‌وه سێ چیرۆكی له‌كتێبی (هه‌میشه به‌هار)دا له‌ساڵی(1960)له‌چاپ دا‌و ده‌رباره‌ی زمانیش له‌ساڵی (1962)دا كتێبی (ده‌ستورو فه‌رهه‌نگی كوردی) بلاَوكردهوه، له‌ساڵی (1969)دا خوالێخۆشبوو لایه‌كی له‌ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی كرده‌وه به‌كتێبی (نرخ شناسی) ئه‌و كهلهبهرهشی پڕكرده‌وه، پاش ئه‌وه به‌ده ساڵ جوانكاریه‌كانی ناو ئه‌ده‌بی كوردی له‌كتێبی (خۆشخوانی)دا خستیه بهردهستو ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو كتێبه ده‌ڵێت ((هێنام ڕسته‌ی خۆشخوانیم كرد بهوشهیهكو كردم به‌ناو بۆ ئه‌م كتێبه كه قسه لهڕهوانبێژییهوه ده‌كات، وه‌كو له‌كاتی خۆشی‌دا رسته‌ی نرخ شناسیم كرد به‌ناو بۆ ئه‌و كتێبه كه باس له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات))!!
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕوانینه به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بینین زۆربه‌ی زۆریان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی كوردین‌و هه‌ندێكیشیان له‌خانه‌ی كهلهپوورو فۆلكلۆردا دادهنرێنو له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌مانه‌تی زانستی پاراستووه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری كردووه‌و له‌نوسیندا شێوه‌یه‌كی نوێی گرتووه‌ته‌به‌رو له‌هه‌ندێ بابه‌ته نوسیندا به‌داهێنه‌ر ده‌درێته قه‌ڵه‌م .
(مسته‌فا نه‌ریمان) لهچلهكهیدا ده‌ڵێت: (له‌و چل‌و دوو ساڵه‌ی كه مامۆستا سه‌جادیم تیادا ناسیوه‌و تێكه‌ڵاویم له‌گه‌ڵ په‌یدا كردووه، خووڕهوشتو هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی وه‌ك نووكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خاوێن‌و بێگه‌رد بوو، له‌پاشمله ناوی كه‌سی به‌خراپه نه‌هێناوه‌و دڵی كه‌سیشی نه‌ڕه‌نجاندووه).
به‌و هێزه‌وه له‌ماوه‌ی سی‌و یه‌ك ساڵدا بیست‌و یه‌ك كتێبی به‌قه‌واره‌ی (5366) لاپه‌ڕه چاپكردووه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 4%ی كتێبی كوردی ئه‌و ماوه‌یه، هیچ نوسه‌رێكی كوردمان به‌قه‌واره‌ی كتێب نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی خزمه‌تی ئه‌و جگه له‌مامۆستای پایه بڵند (مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس) كه به‌سێ هه‌زار لاپه‌ڕه كه‌وتووه‌ته ژووریهوه. سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه چاپكراوانه، سه‌جادی چه‌ند به‌رهه‌مێكی حازره چاپی به‌جێ ماوه وه‌ك (به‌رگی نۆهه‌می رشته‌ی مرواری)و (به‌رگی دووهه‌می ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی)و (كتێبی زینده‌وه‌ر)، هه‌روه‌ها ڕۆژانه بیره‌وه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی یاداشت كردبوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌رگیز له‌خۆبایی نه‌بووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه به‌رهه‌می پوختترمان پێشكه‌ش بكات، ڕۆشنبیرو ئهدیبو نوسه‌ر ده‌بێت له‌ژیاننامه‌و خوڕه‌وشته‌كانی كه‌ڵك وهربگرنو بیكه‌نه مه‌شخه‌ڵ له‌گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیرییاندا، به‌مه روَحی مامۆستا شاد ده‌بێته‌وه . هه‌ره‌وه‌ك خوَی له‌پێشه‌كی كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)دا ده‌ڵێ: )ده‌مێ ساڵه، بگره ئه‌وه‌ته‌ی هۆشم كردۆته‌وه، له‌كانگای دڵه‌وه حه‌زم لهئهدهبو ئه‌ده‌بیات كردووه، به‌و بۆنه‌وه گه‌لێ جار خووم ئه‌دایه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه كه ئاشنایه‌تیان به‌ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی هینهكانی ڕۆژهه‌ڵات چ عه‌ره‌بی، چ فارسی، ئه‌مه بێجگه له‌ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوا – جۆش‌و خرۆشێكی ئهدامێو ئه‌یخستمه عاله‌مێكی تره‌وه، ماوه‌یه‌كی باش ئه‌مه ئیشم بوو، به‌بێ ئه‌وه بچم به‌لای بیروباوه‌ڕێكی ترا ! ……)، دواتر ده‌ڵێت (ڕۆژێك شتێكم ئه‌خوێنده‌وه، كه لێبومه‌وه سه‌رله‌نوێ له‌دڵی خۆما وردم ئه‌كرده‌وه، له‌مه‌وه كتوپڕ ئه‌وه هات به‌بیرما كه ئایه من چیم؟ ئینگلیز؟ نه‌و . عه‌ره‌بم ؟ نه‌و ..به‌ڵكو كوردم باشه كه كوردم ئه‌بێ له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردبم، كه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بووم ئه‌مه‌ی تێ گه‌یاندن، كه كورد ناوی له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژگاردا هه‌یه‌و ئه‌میش ئمێكه بۆ خۆی، زۆری پێ نه‌چوو له‌و زه‌ریایی خه‌یاڵه كه‌وتمه سه‌ر ئه‌وه كه میلله‌ت مادام میلله‌ت بوو، بێ گومان ده‌بێ زمان‌و ئهدهبیاتو تاریخی (مێژووی) ببێ، ئه‌گه‌ر نه‌بێ به‌هیچ ناژمێررێو هیچ نی یه، لێره‌دا سه‌رم لێ تێكچوو . ته‌ماشای خۆم ئه‌كه‌م هیچی تر نیم ته‌نها كورد نه‌بێ، ته‌ماشای باره‌كه‌ی تری ئه‌كه‌م سه‌یر ئه‌كه‌م ته‌نیا كورد نه‌بێ هه‌موو شتێكی ترم! كسپه‌یه‌ك له‌دڵمه‌وه هات، به‌وه دڵی خۆم دایه‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی قه‌ومێكم كه له‌به‌ره به‌یانی مێژووه به‌م زمانه كه من قسه‌ی پێ ئهكهمو پێی ئه‌نوسم قسه ئهكهنو هیچ كۆسپێك لای نه‌داون له‌ڕێگه‌ی خۆیان، به‌تایبه‌تی كه ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بتلیسی له (1005)ی هیجریو (امین زه‌كی به‌گ) له (1936)ی میلادی، مێژوویان بۆ قه‌ومه‌كه‌م نوسیوه، بست بست گهشكهم ئه‌كردو هیوام به‌خۆمو بهقهومهكهم تازه‌تر ئه‌بوه‌وه …)
مومتاز حه‌یده‌ری له‌چله‌ی ماته‌مینی مامۆستای نه‌مردا ده‌ڵێت: ((مردوو لنگی درێژ ده‌بێته‌وه) ئه‌وه‌تا به‌ر له‌ساڵ‌و نیوێك وتارێكم له‌خولی دووه‌می ژماره‌ی(12)ی نوسه‌ری كورد له‌ژێر ناوی (مامۆستا سه‌جادی، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت)دا نوسی، داوای ئه‌وه‌م كرد تا مامۆستا سه‌جادی له‌ژیانه میهرهجانێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی ڕێزگرتنی بۆ ساز بكرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆریش به‌داخه‌وه، به‌تاقه دێڕێكیش پێشوازی پێشنیاره‌كه نه‌كرا ….. !! ئێستاكه‌ش وا ڕۆڕۆی بۆ ده‌كه‌ین، فرمێسكی بۆ ده‌ڕێژین، ئه‌رێ تاكه‌ی، زیندووكوژهی مردوو په‌رست بین ؟!)
مامۆستا (هه‌ژار موكریانی) له‌وتارێكیدا بۆ كۆچی سه‌جادی نوسیوێتی ( ڕۆژێك سه‌یری دوكانێكی به‌غدام ده‌كرد، چهقهڵێكی مۆمیایی كراوی لێدانرابوو، له‌ژێر قاچیه‌وه لێی نوسرابوو (بیست‌و پێنج دیناری ته‌واو) من سه‌ری زمانی خۆم گه‌ست، هات به‌دڵما، هه‌یاران ! ئه‌م مام چه‌قه‌ڵه موحته‌ره‌مه ئاخۆ ده‌بێت به زیندوویی سه‌ر شاعیر، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ندێكی كورد بوبێ له‌ژیانیدا لهبرسانو له‌ترسان ئۆقره‌ی نهبوبێو ئێستاكێ لاشه‌ی مۆمیایی به‌م ده‌ردو مه‌خسه‌ره چوبێ؟ كێ ئه‌زانێ؟ هه‌زار دانه به‌زیندویی فلسێ ناژی )، هه‌ژار درێژه‌ی به‌وتاره‌كه‌ی ده‌داو باسی چه‌ند ڕۆشنبیرێكی كورد ده‌كات ( مه‌لا مارفی كۆكه‌یی) ئه‌گه‌ر بێژم له‌برسا مرد ڕه‌نگه باوه‌ڕم پێنه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ده‌م نانی وشك زۆر هه‌رزان بووه ... قانیع هه‌تا مرد نان‌و دۆی خۆی لهپهنایهك نه‌دی ... فایه‌ق بێكه‌س كه چریكه‌ی گوێی دوژمنانی كه‌ڕ ده‌كرد، دوو لێفه‌ی له‌ماڵدا نه‌بوو كه خۆی‌و منداڵه‌كانی پێداپۆشێ به‌قه‌رزداری عاره‌ق به‌قه‌رزداری مرد .... گۆران ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی كورد، بۆ دابینبوونی بژێوی ده‌گاته یافای فه‌ڵه‌ستین وتاربێژی ڕادیۆی (شه‌رقی ئه‌دنا) بێ ... جگه‌رخوێن په‌نجا ساڵ پتر بۆ شیعر‌و چیرۆكی كوردی چه‌وسایه‌وه له‌جیاتی نان خوێنی جگه‌ری خۆی ده‌خوارد، چه‌ند له‌كوردستان ژیا‌و من ده‌مناسی گهسكلێدهری كۆلاَنان له‌و تێرتربوون، كه‌س ئیره‌یی پێ نه‌ده‌برد، ئه‌وانه له‌ژیان ئاوابون له‌پاش مردنیان چا‌وا بوون ؟)
به‌داخه‌وه ئێستا كه مردوپهرستیشمان نه‌ماوه ئه‌وا (23) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستای ههمیشهزیندوودا تێده‌په‌ڕێت كه‌س له‌په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كدا ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌كردووه، یان بابه‌تێكی ده‌ستنوسی نه‌كرا به‌كتێب بۆ؟ له‌م (23) ساڵه‌دا ته‌نها له‌ژماره (28)ی گۆڤاری (ڕۆڤار) كه تایبه‌ته بهدامهزرێنێك یادی كردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌رچوونی ژماره‌كه‌ی هاوكات نی یه له‌گه‌ڵ ساڵی كۆچی دواییه‌كه‌ی، گۆڤاره‌كه 25/2/2004 ده‌رچووه، واته 25/2 به‌ڵام، مامۆستا 13/12 كۆچی دوایی كردووه، من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زۆرزۆر ده‌ستخۆشی له‌كارمه‌ندانی ئه‌و گۆڤاره ده‌كه‌م كه گۆڤاره‌كه سه‌ر بهچاپو په‌خشی سه‌رده‌مه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم . هه‌رچه‌نده مامۆستا له‌سه‌ر بواری ئهدهبو ڕۆشنبیری ده‌سته‌ی ده‌زگای میری مامۆستایان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك لاوان‌و قوتابیاندا ڕاپێچی به‌ندیخانه كرده‌وه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوڕێكی به‌ناوی (دانا) شه‌هید كراوه، وابزانم ساڵی شه‌هیدكردنه‌كه‌ی (1982-1983) بووه . هه‌تا له‌ژیاندا مابوو قسه‌ی جوانی كردبوو، یه‌كێك له‌و قسه به‌نرخانه‌ی ئه‌وه‌یه وتبوی (ئه‌گه‌ر خۆت سه‌ری خۆت نه‌خورێنی، كه‌س بۆت ناخورێنێ) ئه‌گه‌ر به‌ڕێز (دلێر)ی كوڕی كتێبی (یادی سجادی) كه‌پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵێك وتار‌و شیعر لهیادهكهیدا خوێنراونه‌ته‌وه یان له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، نه‌كردایه به‌كتێب له‌وه نه‌ده‌چوو كه‌س ئه‌و ئه‌ركه‌ی بخستایه‌ته سه‌رشانی، زۆربه‌ی شانۆكارو هونه‌رمه‌ندان سودێكی زۆریان له (ڕشته‌ی مرواری) كردووه، كردویانه بهنواندنو دراما كه‌چی كه‌س له‌وانه شتێكی بۆ نه‌نوسیوه وه‌ك وه‌فایه‌ك، ده‌بێت به بهوهفایانو نوسه‌ران ئه‌و ده‌ستنوسانه‌ی كه مامۆستا مه‌رگ ڕێگه‌ی پێنه‌دا بیكات به‌كتێب، بیكه‌ن به‌كتێب یان زۆربه‌ی كتێبه‌كانی له‌بازاڕدا یان له‌كتێبخانه ئه‌هلیه‌كاندا نه‌ماون یان كه كه‌م بونه‌ته‌وه له‌چاپی بده‌نه‌وه بۆی، نهفهوتێنو كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت‌و گه‌نجانی ئه‌مڕۆش بتوانن سودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌مه‌ش ناوی كتێبهكانیو ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، (1952)و (چاپی دووه‌م 1971) .
2. ناوی كوردی، (1953) .
3. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی یه‌كه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)
4. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی دووه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
5. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی سێیه‌م، (1958)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
6. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی چواره‌م، (1968)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
7. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی پێنجه‌م، (1972)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
8. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی شه‌شه‌م، (1979)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
9. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی حه‌وته‌م، (1980)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
10. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی هه‌شته‌م، (1983)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
11. گه‌شتێك له‌كوردستاندا، (1956) .
12. شۆڕشه‌كانی كورد (1959)و (چاپی دووه‌م 2005) .
13. هه‌میشه به‌هار (1960) .
14. ده‌ستوورو فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی، (1961) .
15. ئه‌ده‌بی كوردی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، (1968) .
16. نرخ شناسی، (1970) .
17. دوو چامه‌كه‌ی نالی‌و سالم، (1973) .
18. كوردهواری، (1974) .
19. ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی (1978) .
20. خۆشخوانی، (1978) .
وه دوو نامیلكه‌ی ده‌ركردووه، یه‌كه‌میان بۆ یادی شاعیری پایه‌به‌رز (پیره‌مێرد) كه به‌ناوی (یادی پیره‌مێرد)ه‌وه له‌ساڵی(1951) ده‌ری كردووه كه (112) لاپه‌ڕه‌یه، دووه‌میان بۆ یادی مێژوونوسی پایه‌به‌رز (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) كه به‌ناوی (یادی كۆچی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی)ه‌وه له‌ساڵی (1948)دا ده‌ری كردووه كه (80) لاپه‌ڕه‌یه
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|