
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا ئيبراهيم ئه حمه د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ڕۆشنبیری بوونی برازاكه‌ی هه‌بوو، هه‌ربۆیه زوو ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌كات. ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی مامی تا قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی خوێندنی ئیبراهیم نووسه‌ر هه‌ربه‌رده‌وام بوو، له ساڵی 1937 له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاتی ئێراق كۆلیژی یاسا ته‌واوده‌كات.
ژیانی ڕامیاری
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ته‌ك نووسین كاری ڕامیاری كردووه و له به‌شداری چالاكی له شۆڕشی ئه‌یلوولی كوردستانی باشوور به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كردووه.
هه‌ر زوو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌شاری سلێمانی گوێبیستی سروود و هۆنراوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران و هه‌واڵی شۆڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر بووه، هه‌روه‌ها بۆردومانی شاری سلێمانی له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئینگلیزه‌وه كاریتێكردووه، جگه له‌و هه‌لوومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی ئه‌وكاته‌ی سلێمانی، "مامه ڕه‌مزی"یشی ڕێبه‌رایه‌تی كردووه بۆ ئاشناكردنی به خه‌باتی ڕزگاریی و نه‌ته‌وایه‌تیی. له‌ساڵانی سییه‌كاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كوردی له‌به‌غدا گروپێكی پێكهێناوه به‌ناوی "لاوانی كورد" و گۆڤارێكیشی به‌ناوی "دیاری لاوان" بڵاوكردۆته‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به دامه‌زرێنه‌ری و لێپرسراوی "ژك" له كوردستانی باشوور ده‌ناسرێت، كه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه، كه سه‌روه‌ری دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان (مه‌هاباد 1946)ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا توانیبووی له زۆر ناوچه‌ی كوردستان لق بۆ "ژك" و پاشان بۆ "حدك" بكاته‌وه.
پاش ڕووخانی كۆماری مه‌هاباد له ساڵی 1947دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و لقی "ژك" له‌پاش كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڕیاریاندا بچنه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به سه‌رۆكی لقی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێرا.
له‌ساڵی 1948 پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و كاته‌ی ئێراق به‌ربووه گیانی شۆڕشگێڕانی كورد و پارتی دیمكراتی كوردستان، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك به‌ندكرا. ئه‌و كاته‌ی ئازادكرا تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958ی ئێراق ڕێگایی خه‌باتی نهێنی گرته به‌ر.
له شوباتی ساڵی 1951 له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی له شاری به‌غدا به كۆی ده‌نگ كۆنگره‌ی پارتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به سكرتیری گشتی پارتی هه‌ڵبژارد. هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌مان كۆنگره‌دا له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و ناوی "پدك" گۆڕا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان-ئێراق.
له‌سه‌ر كار و چالاكی ڕامیاری له هاوینی ساڵی 1951 له سلێمانییه‌وه بۆ كه‌ركووك گوێزرایه‌وه.
له‌ساڵی 1953 كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی ئێبراهیم ئه‌حمه‌د كرا و له‌م كۆنگره‌یه‌دا دامه‌زراندنی یه‌كێیتی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان په‌سه‌ندكرا.
له‌ساڵی 1961 ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ك سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات كاری ده‌كرد، پێش داخستنی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی پارتی له كۆتایی ساڵی 1961 ناچاربوو شاری به‌غدا به‌جێبهێڵێت و خۆی بشارێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ڕویكردۆته شاخ و له ڕووی ڕامیارییه‌وه شۆڕشه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه. له ساڵی 1964 تا ساڵی 1971 سكرتێری باڵی نووسینه‌گه‌ی ڕامیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، پاش هه‌ره‌سی شۆڕشه‌كه ڕووده‌كات هه‌نده‌ران و زۆربه‌ی ژیانی له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گوزه‌راندووه.
ژیانی وێژه‌ییی و ڕۆژنامه‌وانی
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری نووسین و ڕۆژنامه‌وانی، هه‌ربۆیه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له ڕۆژنامه‌ی "ژیان" كاریكردووه و نۆبه‌ری نووسینه‌كانی له‌وێ بڵاوكردۆته‌وه. له‌به‌ر شاره‌زایی نووسین حاجی تۆفیق "پیره‌مێرد"ی شاعیر و خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی ژیان له نووسێنێكدا ستایشی ئیبراهیم ئه‌حمه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژیان چاوه‌ڕێی ئه‌م كوردییه ڕه‌وانه‌یه، پیره‌مێردیش به‌هیوای نه‌وجه‌وانانه."
كاتیكێش خوێندن ته‌واو ده‌كات، دیسان پیره‌مێرد باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌خوێنده‌واره هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه كۆلێژی مافی ته‌واوكردووه.. هتد."
له‌ساڵی 1939 بۆ ساڵی 1949 له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی گۆڤاری "گه‌لاوێژ" ده‌رده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ناچار ده‌بێت له ساڵی 1944 ده‌ست له كاری میریی هه‌ڵبگرێت.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958 مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری ڕزگاری پێبه‌خشرا و هاوكاتیش به‌رپرسیارێتی ڕۆژنامه‌ی "خه‌بات"یش ده‌كرد.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بێجگه له‌و ڕۆژنامانه‌ش خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"یش بوو، كه جه‌لال تاڵه‌بانی زاوای سه‌رنووسه‌ری بووه. به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقدا، خه‌بات و كوردستان له ساڵی 1961 داخران و فه‌رمانی زیندانیكردنیش بۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌رچوو.
له گۆڕه‌پانی وێژه‌شدا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نووسه‌ر و پارێزه‌ر چه‌ندین كاری به‌نرخی نووسیوه، ئه‌ویش به چه‌ند شاكارێكی به‌نرخ وه‌ك "ژانی گه‌ل"، "كوێره‌وه‌ری"، "دوا تیری كه‌وان" و هتد.
نامێلكه‌ی "الاكراد و العرب"یش كه له‌ساڵی 1937 به عه‌ره‌بی نووسیوێتی هه‌وڵێك بووه بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له وڵاتی ئێراقدا.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی 86 ساڵییدا له كاژمێر 5ی ئێواره‌ی 2000.04.08 له شاری له‌نده‌ن كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ شاری سلێمانی و هه‌ر له‌و شاره‌ش نێژرا
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|