
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا حه سه ن قزلجي
چیرۆكنووسی به‌هره‌دار و خه‌باتگێڕی پێشكه‌وتوخوازی كورد و ڕۆژنامه‌نووسی خزمه‌تگوزار، مامۆستا حه‌سه‌نی قزلجی له ساڵی 1914دا له كوردستانی ئێران چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه و زۆربه‌ی ژیانی منداڵی و لاوێتی له شاری بۆكان به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێك بووه له پیاوانه‌ی ده‌ورێكی ڕامیاری و ڕووناكبیریی باشیان بووه له كۆماری دیموكراتی كوردستان كه له 22-1-1946دا به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا.
قزلجی ئه‌دیب له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری 1946دا ژماره یه‌كی گۆڤارێكی كوردی به‌ناوی "هه‌ڵاڵه" له شاری بۆكان ده‌رچوواند كه گۆڤارێكی وێژه‌ی و ڕامیاری گشتی بوو، له‌سه‌ر ئه‌ركی لیژنه‌ی بۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌رده‌چوو و ئه‌م سه‌رنووسه‌ری بوو، ئه‌و گۆڤاره به‌نرخه خزمه‌تێكی زۆری ڕۆژنامه‌گه‌ریی و زمان و وێژه‌ی كوردی له‌و كات و سه‌رده‌مه ناسكه‌ی ژیانی كورد له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كرد.
كاتێك كه له 1946.12.17دا كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕووخێنرا قزلجی نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌یتوانی له بۆكان بمێنێته‌وه، بۆیه ماوه‌یه‌ك له شار‌و گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی، خۆی شارده‌وه تاكو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1950دا ماوه‌یه‌ك چووه به‌غدا و لێی دانیشت و ماوه‌یه‌ك خۆی خه‌ریكی وێنه‌كێشان كرد.
ئه‌و تێکۆشه‌ره له ساڵی 1953دا به‌و ناوه‌ی خه‌ڵكی ئێراق نییه گیرا و ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه، به‌ڵام له كرماشان هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وت و خۆی له‌ده‌ست پۆلیس ده‌رباز كرد و دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستانی ئێراق و ئه‌و جاره له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ بوو، پاشان خۆی گه‌یانده‌وه شاری به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ژار موكریانی له‌لای خاوه‌ن ستۆدیۆیه‌كی وێنه‌كێشان كه خه‌ڵكی لای خۆیان بوو، كاری ڕتووشی وێنه‌یان كردووه و خۆیان پێ ژیاندووه.
قزلجی هه‌ر له‌و ژیانه‌ی ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی له به‌غداوه چووته بولگارستان و له‌وێ له ڕادیۆی په‌كی ئێران بووه‌ته بێژه‌ری هه‌واڵی ڕامیاری به زمانی كوردی و له دواییدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری به‌غدا و له دوای ڕووخانی ڕژێمی شا و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی لهویۆهش چووته "تاران" و له‌گه‌ڵ پارتی تووده كاری ڕامیاری كردووه و ڕۆژنامه‌ی "مه‌ردم"ی زمانحاڵی تووده‌ی به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌بردووه، كاتێك كۆماری ئیسلامی له پارتی "تووده"ی داوه، ئه‌میش به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن كه‌وتووه و له 28-9-1985دا له ناو زینداندا تۆماری ژیانی پێچراوه‌ته‌وه و چووته دنیای نه‌مرانه‌وه.
مامۆستا قزلجی جگه له‌وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی پته‌وی وێژه‌ی و ڕامیاری نووسین ئه‌م دوو به‌رهه‌مه به‌نرخه‌ی به چاپ گه‌یاندووه:
1- چیرۆكی ئاشتی و په‌یمانی دوولایی له 1959 چاپكراوه
2- پێكه‌نینی گه‌دا- له ساڵی 1972دا چاپكراوه و نموونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی چیرۆكی ئێستاكه‌ی كوردین و ده‌كه‌وێته 149 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره بچووك
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|