
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشای خه‌ندان
شه‌ریف پاشای خه‌ندان.. ناوی محه‌مه‌د كوڕی سه‌عید پاشای كوڕی حسێن پاشای كوڕی ئه‌حمه‌د ئاغای خه‌ندانه.
بنه‌ماڵه‌ی خه‌ندان هاوكارێكی نزیكی پاشاكانی بابان بووه‌و دوای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، سه‌عید پاشا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ.
شه‌ریف پاشا كه هاوپۆلی شێخی نه‌مر بووه له حوجره‌كه‌ی خواجه ئه‌فه‌ندیدا، له ئه‌سته‌مبوڵ درێژه به‌خوێندن دهداتو له‌وێ ئیتاڵی‌و فهرهنسیو یۆنانی فێر ده‌بێت.
ساڵی 1885 ده‌چێته پاریس‌و خوێندنی سه‌ربازیی ته‌واو دهكاتو ده‌بێت به ژه‌نه‌ڕاڵ.
ساڵی 1890 خێزان پێكه‌وه‌ده‌نێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی عه‌باس حیلمی‌و ئامۆزای مه‌لیك فاروقی پاشای میسر بووه.
ساڵی 1898 ده‌كرێته باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سوید.
ساڵی1908 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئهستهمبوڵو له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی بهدرخانو شێخی شهمزینیدا كۆمه‌ڵه‌ی (تهعالیو ته‌ره‌قی كورد) داده‌مه‌زرێنێت.
لێره‌وه كه‌سێتی شه‌ریف پاشا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردپه‌روه‌ر به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته "ئیتیحادییه‌كان" پشتیتێدهكهنو هیچ پۆستێكی ئیداری ناده‌نێ.
ساڵی 1909 له پاریس حزبی (رادیكالی عوسمانلی) دادهمهزرێنێتو هه‌ر هه‌مان ساڵیش له پاریس گۆڤاری (مه‌شرووتییه‌ت) ده‌رده‌كات، ئه‌م گۆڤاره كه (55) ژماره‌ی لێده‌رچووه‌و بانگه‌واز بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووری په‌رله‌مانی ده‌كات له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی شه‌ریف پاشاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژێر ده‌سته ته‌نیا له ده‌وڵه‌تێكی دیموكرات‌و ده‌ستووریدا پارێزراوه.
ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی شه‌ریف پاشا چالاكییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌نواندو خۆی بۆ رووداوه‌كانی پاش جه‌نگ ئاماده‌كرد به‌و هیوایه‌ی بتوانێت له بارودۆخێكی گونجاوتردا داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات.
له كۆتایی حوزه‌یرانی ساڵی 1918 دا له شاری مارسیل چاوی به ( سێر پێرسی كۆكس) كهوتو داوایلێكرد وه‌ك كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی بریتانیا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد پشتگوێ نه‌خات.
گه‌وره‌ترین چالاكی سیاسی شه‌ریف پاشا له مانگی ئازاری 1919دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ی كه به‌ناوی نوێنه‌رێكی متمانه پێبه‌خشراوی كورده‌وه یاداشتێكی پێشكه‌شی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس كرد‌و نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی كرد به پاشكۆی یاداشتهكهیو داوایكرد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد دابمه‌زرێت.
ئه‌م یاداشته‌ی شه‌ریف پاشا بووبه بنه‌مایه‌ك بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له په‌یمانی سێڤره دا كه له 10ی مانگی ئابی ساڵی 1920 دا په‌سه‌ند كرا، وه‌لێ به‌داخه‌وه سێ ساڵ پاشترو له كۆنفرانسی لۆزان دا هه‌موو ئاواته‌كانی كورد‌و شه‌ریف پاشا هه‌ره‌سیان هێنا. مۆركردنی په‌یمانی لۆزان وه‌ك زوڵمێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كورد كارێكی خراپی كرده سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌م سه‌ركرده لێهاتووه‌ی كورد‌و رووبه‌ڕووی قۆناغێكی خه‌ته‌رناكی ژیانی پڕ نائومێدی و چه‌رمه‌سه‌ریی كرده‌وه.
ئه‌م گه‌وره پیاوه‌ی كورد ـ شه‌ریف پاشای خه‌ندان- له كۆتایی ساڵی 1945دا له ئیتاڵیا كۆچیدوایی كرد‌و له گۆڕستانی قاهیرهگۆڕغهریب بوو.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|