
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژیلا حوسێنی
له رۆژی 31ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1343ی هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی سهربهشێخانی دۆزه‌غه‌ره له‌دایك بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله ساڵه‌كانی 57به‌دواوه به ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه زۆرزوو تێكه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش به‌رده‌وام له كۆڕوكۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی یه‌كاندا ده‌وری به‌رچاو ئه‌بینێت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاری سنهوسهقز كه دواین چالاكی له شاری سه‌قزبه وتارێكی ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه له كونگره‌ی مه‌وله‌وی كوردابهشداری چالاكانه‌ی بوو وهه‌روه‌ها بۆ كونگره‌ی فه‌رزانه‌گان كه له‌شاری سنه به‌ڕێوه چوو روانگه‌ی نوێخوازیانه‌ی سواره‌ی ئیلخانی زاده‌ی له وتارێكی تێروته‌سه‌ل دا ئاماده‌كردبوو كه به‌داخه‌وه‌له كاتی به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌كه جێگه‌ی ژیلا به‌گوڵ نه‌خشێنرا بوو به‌ڵام هاوڕێكی ژیلا به‌ناوی كولسوومی عوسمان پوور به‌چاوی فرمێسكاوییهوه وتاره‌كه‌ی ژیلای پێش كه‌ش به‌به‌شداربوان كرد.
به‌داخه‌وه ئه‌م خاتوونه شێعره‌ی ده‌ڤه‌ری ئه‌شق وجوانی وئاوه‌دانی ئه‌م كچه ته‌مه‌ن گوڵ وپهپوولهی شاری سه‌قز له رۆژی 6/7/1375ههتاویداهاورێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌ده‌یانویست بچنه شاری تاران بۆتهواف وزیاره‌تی شێركۆ بێكه‌س له‌رێگادا تووشی كاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن ده‌بن وبه‌داخه‌وه ژیلای شاعیربهتهمهنێكی كه‌م وكارامهی 32ساڵیه‌وه له‌گه‌ڵ كچه ته‌مه‌ن كورته‌كه‌ی به‌ناوی "ژینۆ' گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن،كه گه‌لی كوردبهگشتی وشاری سه‌قز به‌تایبه‌تی ژنهشاعیرێكی بوێروچاونهترسی بواری ئه‌ده‌ب وگهشهكۆمهڵایهتیهكانی له‌كیس وخهسارچوو، هه‌واڵی مه‌رگی ژیلاحسه‌ینی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌ستگای راگه‌یاندنێكی ئه‌وتۆ زۆر زووبهوڵاتدا بڵاوبو وهوهوشاری سه‌قزی كرده پاپۆڕی ئاشقانی شێعرووهفادارهكانی ژیلا هه‌ربۆیه له ماوه‌ی سێ رۆژ پرسهوسهرهخۆشیداكه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی كوردی شاری سهقزبهڕێوهچوو هه‌موو ئه‌ندامانی ئهنجومهنهئهدهبیهكانی شاره‌كانی سنه،مه‌ریوان، بانه،مههابادوبۆكان.... هه‌روه‌ها گه‌لێك كاسایه‌تی ناوداروناسراوی وێژهوئهدهبی كوردی بهپیرئهوكۆستهگهورهوخه مهناوادهیهی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وئه‌دیبان وخه‌ڵكی شاری سه‌قزه‌وه هاتن وته‌رمی ژیلاوكچۆڵهكهیان له گۆڕستانی دۆزه‌غه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قزدا له ته‌نیشت باو وباپیرانی به‌خاك ئهسپهردهكرد.
گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ژیلاحسه‌ینی هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین یه‌كه‌م به‌رهه‌می ده‌سنووسی ژیلا حسه‌ینی چیرۆك "بربادرفته" یه كه به‌زمانی فارسی نووسیویه‌تی ودواتر ژیلاخۆی زۆر تامه‌زرۆی چاپ كردنی نه‌بوو هه‌ربه‌وپێیه ئه‌وه‌ڵین به‌رهه‌مه‌كانی ژیلا به‌زمانی فارسی بوون هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1363و1364هه‌تاوی كه له‌به‌شی كوردی رادیۆ سنه له به‌رنامه‌یه‌كدا به‌ناوی"ئێمهوگوێگرهكان" ده‌ستی بهكاروتێكۆشان كرد ئهوهبهومانایه نیه كه وا ژیلا ئاشنای ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌ی نه‌بوو ئاشكرایه زۆربه‌جوانی شاره‌زای ههمووبهیته كوردی و ئاشنای زۆربه‌ی شێعروشێوازی شێعری شاعیرانی كورد بوو وبۆههمیشهیش شانازی پێوهدهكردن و لهوبوارهیشدا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خسته‌گه‌ڕ وگه‌لێك به‌رهه‌می به‌نرخی له دووتۆی كتێب ودهفتهردا پێش كه‌ش بهدیوهخانی وێژهوئهدهبی كوردهواری كرد كه بهرهامهكانی بریتین له:
1- دیوانهشێعرێك به‌ناوی "گه‌شه‌ی ئه‌وین" كه‌یه‌كه‌م به‌رهه‌می شاعیر بوو ساڵی 1374هه‌تاوی چاپ هبڵاو بو وه‌ته‌وه.
2- دیوانهشێعروچهند چیرۆكێك به‌ناوی "قه‌ڵای راز" ساڵی 1378 هه‌تاوی پاش مه‌رگی شاعیركه له‌سێ بهشدابڵاوبوهتهوه.
به‌شی یه‌كه‌م : پاشماوه‌ی شێعرهكوردی یه‌كانی ژیلا خانمه.
به‌شی دووهه‌م : هه‌ڵبژیردراوی كورتیله چیرۆكهكوردیهكانی ژیلای جوانه‌مه‌رگه.
به‌شی سێهه‌م: كۆمه‌ڵه شێعرێكی ژیلاخانمه به‌زمانی فارسی كهخوالێخۆش بوو خۆی ناوی"باران"ی له‌سه‌رداناون.
3- وه‌رگێڕانی چیرۆكی"ته‌له‌بی مه‌عریفه‌ت"له‌نووسینی سادقی هیدایه‌ت كه‌له گوڤاری رامان دا له هه‌ولێر بڵاوبوه‌ته‌وه.
4- وه‌رگێڕانی رۆمانی "دزیره" له فارسییه‌وه بۆكوردی.
5- كۆمه‌ڵه وتارێكی هه‌مه‌ره‌نگ.
6- كۆمه‌ڵه شێعرێك بۆ مناڵان "ئاماده‌ی چاپ".
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|