
03-12-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاشار که‌ماڵ
سه‌ره‌تای مێژووی نوسینی یه‌شار كه‌مال بۆ ساڵی 1947ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كه‌م چیرۆكی نووسی.
له‌سالی 1975 كۆمه‌ڵێك چیرۆك به‌چاپ ده‌گه‌یێنێت و پاشان ده‌یان كتێبی تر ده‌نوسێت وه‌ك (حه‌مه‌دۆك و زه‌وی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئهگهرماربكوژن و ده‌رگای قه‌لاو سهیركهئاوی فوڕات چه‌ند خوێنڕێژه)چه‌ندین كتێبی تر كه‌بۆ ده‌یان زمانی تر وه‌رگێڕدراون،له‌گه‌ل نووسینی چه‌ند ڕۆمانێكی داستانی (سێ ئه‌فسانه‌ی ناو ئه‌نادۆل و ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری و ئه‌فسانه‌ی گلگامێش) و هه‌روه‌ها ده‌یان وتار كه‌له‌هه‌موو یان كاریگه‌رتر له‌سالی 1995 وتارێكی سیاسی بڵاوكردهوهو له‌گۆڤارێكی ئه‌لمانی به‌ناوی (ژن)، وتارهكهبهناوی كێلگه‌ی مردن ده‌نوسێت، له‌وتاره‌كه‌دا باس لهخواستهكانی گه‌لی كورد ده‌كات له‌توركیا، كهدهنگدانهوهیهكی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌ندی ڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندنی كوردی و ئه‌لمانی و توركی دروست كرد.
هه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌به‌و تاوانانهدهكات كه‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئهنجامدراوهبهتایبهت وێرانكردنی زیاتر له(1000) گوند‌و كۆچبه‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ مهترهپۆلهكانی توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌نجامدانی (1800) تاوانی بكه‌ری نادیار‌و بێ سه‌روشوێنكردنی ده‌یان كه‌س.
یه‌شار كه‌مال به‌ده‌یان خه‌لاتی له‌ناوه‌خۆی توركیاودهرهوهی وه‌ك خه‌لاتی (سینۆ دێل دوسا و خه‌لاتی نێوده‌وله‌تی كه‌تالۆنیا و خه‌لاتی ئازایه‌تی به‌گژداچونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خه‌لاتی دكتۆرای له‌لایه‌ن زانكۆی به‌رلین) و چه‌ندین خه‌لاتی تری به‌نرخی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێ به‌خشراوه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌سالانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو پاڵێوراوبووه‌بۆوه‌رگرتنی خه‌لاتی نۆبل له‌ئه‌ده‌ب. ئێستاش به‌یه‌كێك لهنوسهرهبهناوبانگهكانی توركیا ده‌ژمێردرێت له‌ڕیزی عه‌زیز نه‌سین و نازم حیكمه‌ت و محمود مه‌قال و فه‌قیر بایقورت.
یه‌شار كه‌مال له‌سالی 1923 له‌دایك و باوكێكی كوردی هه‌ژار له‌ناوچه‌ی چقورجهی سه‌ر به‌شاری وان له‌دایك بووه.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|