
03-13-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لێره بۆ دەنگی به سۆزی . . . دڵ مەگیرانی دەکا
سەد دڵی دی ئەو لەوێ بەو سۆزه قوربانی دەکا
لێره بۆ نازی دو چاووی وەخته گیانم دەر بچێ
بۆ رەقیب هێستا خەریکه و کل له چاوانی دەکا
لێره بۆ زولفی بڵاوی وی پەرێشانه سەرم
خۆی دەزانێ و حەز له بۆ حاڵی پەرێشانی دەکا
لێره بۆ بۆنی ملی ئیتر نەماوه تاقەتم !
ئەو به چارشێو گەردن و خاڵانی زیندانی دەکا
لێره بۆ دیداری لار و له نجەکەی دێوانه بووم
تا دەروا بۆیه خەڵک هەر خۆی به میوانی دەکا
لێره سووتاوم که ون بوونی له ناکاوی دەگا
چون به تایبەت جەرگەکان بەم جوره بریانی دەکا
لێره جێی خاڵی دەکەم گۆرانی مامڵێ دادەنێم
ئەو که زۆر کەیفێ به زاراوەی موکریانی دەکا
لێره من بۆ جێ ژوانی نێوی خۆشم چۆ له بیر !
ئه و لەوێ بۆ عاشقان عینوانی نیشانی دەکا
لێره هیجرانی حەرامی کردووه خوارن و خەوم
خۆی له وێ بۆ عارفان تەدریسی حەیرانی دەکا
هەر هەناسەی ژینمه ، ئاوی حەیاته دیتنی !
بۆ موحیببان ئەو گەڵێک جیلوەی خودای جوانی دەکا . . .
«موحیب مەهابادی»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|