نمایش پست تنها
  #568  
قدیمی 03-13-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم!
بە شەمعێکــــی وەهــا چــــاری شەوێکـــی وا نەکەم، چ بکەم!

لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هـەر داغــی ســەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم!

لەگەڵ دەستــی مەلا ڕێ ناکــەوێ زوننــاری زوڵفـــــی یار
وەکو “شێخ” ئیختیــــاری مەزهەبی “تەرسا” نەکەم، چ بکەم!

لە ڕێی ئەو شۆخـــەدا خۆم کردە خاک و پێـــی نەنا پێما
دەسا خاکـــــی هەموو عالەم بەســــەر خۆما نەکەم، چ بکەم!

دەمێکە شــــاری پڕ شــۆری مەحەببەت مات و خامۆشــە
بە قانوونـــــی تەجەننون شۆڕشـــــێ ئینـــشا نەکەم، چ بکەم!

لە چاوانـــم نەمـــا بۆ گریـــە، نۆبـــەی سەجدە بەردەریـــە
سیــا ساڵـــم نەبـــارە، نوێــــــژی ئیستیســقا نەکەم، چ بکەم!

لەسەر تۆم دوشـمنە دنیــــــا، قەزیـــەم “مانــع الجمـع”ە
کە تەرکــی تۆ نەکــەم، تەرکــی هەموو دنیـــا نەکەم، چ بکەم!

بەجێ ماوم لە یاران، نا بە جـــێ ماوم، ئەجــەل زوو بە
بە مــردن لەم قوســووری ژیــنە ئیستیــــــعفا نەکەم، چ بکەم!

ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشــــر ئەدا وادەی لیــقا مەحــوی!
هەتــــــــا قامــی قیــــــامەت، ئاهـ و واوەیـــــلا نەکەم، چ بکەم!
مه حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید