موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4472  
قدیمی 03-13-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


فه رزانه

بزەی لێوەکانت
هیوای ماچی بەدی ئەکا ....
تامەزرۆم
تەنیا جارێک ئوقرە بگرێ
هەنگاوە کانت لەسەرشۆستەی نیگام
ئاوێنەی سەدان ساڵەی حەزێکی
چۆن بسڕمەوە
لەسەرپێڵووی خۆشەویستیم
تنۆک تنۆک چاوەروانی
بەکام وتار
بەکام زمان
لەکام ویستگە
بۆ ئەبێ نەتوانم ، ناوت بدرکێنم
گڤە گڤی شاڵاوی بێ تاقەتی ....
لەکام کەنار
دانەوێنم
بۆ وام لێ هات....!؟
خۆ من رێبوار نەبووم
هەموو رێگەکان ، ئێستا
لەباوەشی من دا
وەنەوز ئەدەن
بۆناهێڵی
تەنیا جارێک لات دانیشم
خەفەتی چەندەها ساڵی بێ تۆیی
بەهەناسەیەک
لەدڵ دەرکەم
بۆ ناهێڵی
تەنیا جارێک
بت کەم بە ژووان
هیوا و ئاواتەکانم
لەباوەشی تۆدا
بخەمڵێنم
بڕیار ئەدەم
تا ئەوکاتەی من بمێنم
جێت نە‌هێڵم ،
خۆشەویستم...!
بەراتی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید