نه ورۆزتان پیرۆز
رۆژ له ئاسۆی سوور شه وق ئه داته وه
ده ڵێ ئه مساڵیش نه ورۆز هاته وه
سروشت سه رپاكی جوانی ئه نوێنێ
وه ك بووكی ڕازاو خۆی ئه خه مڵێنێ
ده شت و كوێستان و لووتكه ی به رزی كێو
بزه ی به هاریان كه وتۆته سه ر لێو
به فری تواوه ی سه ر شاخی ته مبار
ئه بێ به فرمێسك چۆر چۆر دێته خوار
هاژه ی شه تاوی بن كوێستانی به رز
گابه رد ئه تلێنێ كه ژ دێنێته له رز
كیژی دارستان له شایی چه ما
به مۆسیقای ئاو، دێنه وه سه ما
باخ و ڕه زی شاخ یان مێرگ و چیمه ن
خشڵی ڕازاوه ی بژوێنی دیمه ن
سه وزایی ده شت و زنجیره ی كوێستان
تاریف ناكرێ جوانی كوردستان
كه وی دڵداری ئازادی و جوانی
ده روونی كه یلی سۆزی گۆرانی
به ری حه سره تی دڵ ئه كاته وه
بانگی په ڕاو په ڕ ده نگ ئه داته وه
له سه ر قه ندیل و شاهۆ و نه كه رۆز
ئه ڵێ گه لی كورد نه ورۆزتان پیرۆز
ڕه حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )