جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو
جــــــاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو ، كــــــــات به‌یانی
ئهڕۆیـــــشتم خــــــهیاڵاوی ئــــــــهمڕوانــــی
بـــــۆ سه‌وزایی ده‌وروپشتم ، بـــــــۆ ئاسمان
بـــــۆ شاخی به‌رز ، خانووی تـازه ، دنیای جوان
ئـــــهڕۆیشتم : بـــــــه ئه‌سپایی ، كش و مات
لاشه سست و ، دڵ كـــــــهیلی تاسه و ئاوات
لهپــــــڕ ، نـــــازانم چـــــۆن سه‌رم هــــهڵبڕی
بــــهرامبهرم به‌ژنێك دهركــــــهوت ، وه‌ك په‌ری
لــــه‌گــــه‌ڵ ئــــه‌وه‌ی له عــــاباوه ئــــــاڵابوو
لــــــــه دیمــــهنی شیــــرینی ئاشـــــكرابوو
بـــــاڵا به‌رز و ، بچكۆله پــــێ و ئیـــــسكارپین
گــۆره‌وی و پووز : سفت و سپی و ئاوریشمین
ئــــهڕۆیـــــیم و دزه‌ی نیگام جــــــارجــــارێــك
لـــــه‌ژێر عـــــابای ڕهشــــــا ئه‌یدی نازدارێـــك
بــــه ڕه‌وتی كه‌و ، لـــــهنجهی تاوس و قومری
گورج گورج ، جوان جوان ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی
مابــــــووی بگاته عاســــــتم چـــه‌ن هه‌نگاوێ
درزێ كه‌وته پهچــــــه و دیم نیـــــگای چـــاوێ
ده‌ست و پــــــهنجه و ، مه‌چه‌كێك و ، نیگایه‌ك
چی بنووسم ؟ خـــــــــوایه هێزی ئینشایه‌ك !
قـــــۆڵ و مهچهج ساف و سپی وه‌ك شووشه
سهرپهنجهكـان یــــــاقووتێك بــــوون به ورشه
بێینه سه‌ر چاو : چـــــاوێك .. بڵـــــێم چ چاوێك
كــــــانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه ، گێژداوێك
كـــــه‌وا كه‌وته به‌ر شــــــهپۆلی هه‌ستی من
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نـــــــوقم ئـــــــهبێ به‌ره‌و بن
.
.
.
شاعیری گەورەی کورد شاعیری جوانی و سروشت
::::: گــــۆران ::::
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )