نمایش پست تنها
  #582  
قدیمی 03-18-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو ، كــــــــات به‌یانی
ئه‌ڕۆیـــــشتم خــــــه‌یاڵاوی ئــــــــه‌مڕوانــــی

بـــــۆ سه‌وزایی ده‌وروپشتم ، بـــــــۆ ئاسمان
بـــــۆ شاخی به‌رز ، خانووی تـازه‌ ، دنیای جوان

ئـــــه‌ڕۆیشتم : بـــــــه‌ ئه‌سپایی ، كش و مات
لاشه‌ سست و ، دڵ كـــــــه‌یلی تاسه‌ و ئاوات

له‌پــــــڕ ، نـــــازانم چـــــۆن سه‌رم هــــه‌ڵبڕی
بــــه‌رامبه‌رم به‌ژنێك ده‌ركــــــه‌وت ، وه‌ك په‌ری

لــــه‌گــــه‌ڵ ئــــه‌وه‌ی له‌ عــــاباوه‌ ئــــــاڵابوو
لــــــــه‌ دیمــــه‌نی شیــــرینی ئاشـــــكرابوو

بـــــاڵا به‌رز و ، بچكۆله‌ پــــێ و ئیـــــسكارپین
گــۆره‌وی و پووز : سفت و سپی و ئاوریشمین

ئــــه‌ڕۆیـــــیم و دزه‌ی نیگام جــــــارجــــارێــك
لـــــه‌ژێر عـــــابای ڕه‌شــــــا ئه‌یدی نازدارێـــك

بــــه‌ ڕه‌وتی كه‌و ، لـــــه‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج ، جوان جوان ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی

مابــــــووی بگاته‌ عاســــــتم چـــه‌ن هه‌نگاوێ
درزێ كه‌وته‌ په‌چــــــه‌ و دیم نیـــــگای چـــاوێ

ده‌ست و پــــــه‌نجه‌ و ، مه‌چه‌كێك و ، نیگایه‌ك
چی بنووسم ؟ خـــــــــوایه‌ هێزی ئینشایه‌ك !

قـــــۆڵ و مه‌چه‌ج ساف و سپی وه‌ك شووشه‌
سه‌رپه‌نجه‌كـان یــــــاقووتێك بــــوون به‌ ورشه‌

بێینه‌ سه‌ر چاو : چـــــاوێك .. بڵـــــێم چ چاوێك
كــــــانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه‌ ، گێژداوێك

كـــــه‌وا كه‌وته‌ به‌ر شــــــه‌پۆلی هه‌ستی من
له‌و ڕۆژه‌وه‌ هه‌ر نـــــــوقم ئـــــــه‌بێ به‌ره‌و بن
.
.
.

شاعیری گەورەی کورد شاعیری جوانی و سروشت

::::: گــــۆران ::::
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید