یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان هەر چەن کەوتوومە دوورە وڵاتان تەنیا گۆڕکەم لە رێی خیڵان بێ
نزیک هەوارگەی جاف و گوران بێ کیلێکی بەرزیش بە قەت باڵای(شەم) لە ژوور سەرم بێ،بێ زیاد و بێ کەم تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو
بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم
کە من بە تیری دەستی(شەم) مردووم
چونکە ئەو(شەمە) تاتاری چینە
لە دەشت بێزارەو و چیا نشینە
بەڵکوو هەڵکەوێ لە راگۆزارێ
رێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ
بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی
لە خاکا مەیلی رەنگ و بۆیەتی
جوابی پرسیاری گۆریشم وایە
یاری مەحشەرم شەری لەیلایە
هۆنراوەی"وەلی دێوانە"
وەرگێرانی"مامۆستا پیرەمێرد"
وتنی"مامۆستا کەریم کابان"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-21-2015 در ساعت 07:44 PM
|