به چاوان غهمـــزه و ئیــما مهفهرموو
به چاوان غهمـــزه و ئیــما مهفهرموو
به قه‌تڵی عاشقی شه‌یدا مهفهرموو
ئه‌من کوشته‌ی جه‌مالی تۆم،عه‌زیزم
له باغـــی (جنةالمــأوی)مـــهفهرموو
ئهتــۆ مــوو سـونبــول و ڕووئافتــــابی
له حوسنی طه‌لعه‌تی له‌یلا مهفهرموو
ده‌ڵێن:فه‌رمووته بمکووژی به ناحه‌ق
که تۆ سوڵطانی حوسنی وا مهفهرموو
دوو چاوم دوور له تۆ طۆفانی خوێنه
له مه‌وج و جۆششی ده‌ریا مهفهرموو
ده‌مت وا بێنه،قیبله‌م،تۆی طهبیبم
به ته‌شریفی ده‌می عیسا مهفهرموو
من و یه‌ک لهحظه شه‌و ئارام و تاقه‌ت
له دووری ماهی شهوئارا؟ مهفهرموو
بۆ خۆت بمکوژه نه‌ک به‌و چاوه مه‌سته
به جه‌للادانی بێ په‌روا مهفهرموو
(وه‌فایی)عاشقی ئه‌ندامی تۆیه
شه‌هیدی قامه‌تی طوبا مهفهرموو
وهفــــــــــــــایــــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )