هیچ كه‌س وێنه‌ی من خوا ، داماونه‌بێ
هیچ كه‌س وێنه‌ی من خوا ، داماونه‌بێ
فرمێسكی چاوی جۆگه‌ی ئاو نه‌بێ
دڵی وه‌ك كوره‌ی زه‌رِ به تاو نه‌بێ
له ده‌س دڵداری دڵشكاو نه‌بێ
جه‌رگ و ده‌روونی هه‌ڵقرچاو نه‌بێ
عاشقی ڵیو و كۆڵم و چاو نه‌بێ
گیرۆده‌ی پرچ و قژی خاو نه‌بێ
ته‌وقی عه‌شق له مل كرا‌و نه‌بێ
مه‌عشوقی جه‌فای له لا باونه‌بێ
به هۆی دڵداری وا به‌د ناو نه‌بێ
به به‌د ناو ناوم زرِا له‌شاران
هه‌ی داد ته‌دبیرێ، په‌ی دڵ دڵداران
داماوی ده‌سی یاری بێ وه‌فام
مه‌جنون بۆ له‌یلا چۆن بوو منیش وام
فه‌رهاد ناگا پێم له دین و مه‌رام
بۆ عه‌شق ئه‌م دنیام له خۆم كرد حه‌رام
كه‌چی عه‌شقه‌كه‌م نه‌گه‌ییه ئه‌نجام
دڵشكاو ترین عاشقی دنیام
ئاگری دووری به‌ربوو تێم سووتیام
خوا خۆی ئه‌زانێ ، تائێسته چۆن مام
بۆگه‌رِانه‌وه‌ی هێشتا به ته‌مام
یه‌عنی جارێ تر ئه‌و دێته‌وه لام؟؟!!!
هاتنی مه‌حاڵ لای من خه‌یاڵه
خه‌یاڵ درۆیه و هاتن مه‌حاڵه.
تایفه‌ی عاشقان هۆزی دڵداران
دڵشكاوانی گۆشه‌و كه‌ناران
هه‌ڵۆی سه‌رشاخان، كه‌وی بناران
ئاواره‌ی وه‌ته‌ن غه‌ریبی شاران
حه‌كیمی به‌غدا، دكتۆری تاران
ساحیبانی باغ به‌ی و هه‌ناران
فه‌رمانده‌ی عوشاق، زانیاری تاران
حه‌بیبان دڵ، نۆشدارو داران
په‌ی تیماری دڵ ، عیلاجێ یاران
با به‌س برِێژێ ، فرمێسك وه‌ك باران
زامی دڵ عیلاج بكه‌ن به جۆرێ
زامم وای لێهات هه‌وی لێ چۆرِێ.
هه ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )