یار دڵی خوێنین و چاوی پر له گریانی ده‌وێ
یار دڵی خوێنین و چاوی پر له گریانی ده‌وێ
ئاری ئارێ گوڵ له باغان ئاوی بارانی ده‌وێ
هه‌ر که‌سێ ڕوی تۆ ده‌بێنێ خۆی به قوربانت ده‌کا
چونکه ئه‌برۆی تۆ هیلالی عیده قوربانی ده‌وێ
ئاو له چاوانم به خوڕ دێ ئاگری دڵ ناکوژێته‌وه
وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م ته‌نوره ئاوی طۆفانی ده‌وێ
عه‌شق سوڵطانێکه هه‌ر گا ڕو له وێرانێ بکات
ئاهی سه‌رد و ئه‌شکی گه‌رم و قه‌لبی بوریانی ده‌وێ
دور له تۆ دڵ هێنده بێ ئارام و بی حاڵ که‌وتووه
ئه‌ی مه‌سیحای عه‌صر ! له‌و لێوانه ده‌رمانی ده‌وێ
ڕوم ئه‌وا زه‌رد بو وه‌کو پایز له هیجران ((نالیا))
عه‌شق ئیستاکه‌ش له من سهیلی به‌هارانی ده‌وێ
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )