ته‌شریفی نه‌وبه‌هاره که عاله‌م ده‌کا نوێ
ته‌شریفی نه‌وبه‌هاره که عاله‌م ده‌کا نوێ
دڵ چونکه میثلی غونچه‌یه بۆیێ ده پشکوێ
له‌م وه‌عده خوشه دا گوڵ و گوڵ چیهره تێکه‌ڵن
یه‌ك ڕه‌نگ و موتته‌حید ، به دڵ ، ئه‌مما به ته‌ن
عه‌ر عه‌ر عه‌دیلی قهددییه یه‌عنی به‌رابه‌رن
سونبول شه‌بیهی زوڵفییه فه‌رقی نییه موێ
له‌م خۆشییه که هێزمی مه‌طبه‌خ سه‌وز بووه
ماوم عه‌جه‌ب له دیده‌یی صۆفی که ناڕوێ
تیپی شکۆفه خه‌یمه‌یی داوه له هه‌ر طه‌ره‌ف
یا شاهی نه‌وبه‌هاره هه‌ڵی داوه هۆڕدوێ
دنیا که گوڵ گوڵی بووه قوربان ئه تۆش وه‌ره
طالیب به گوڵ به قه‌یدی چیه گوڵ گوڵی بوێ
بولبول که گه‌رمه نه‌غمه‌یی ئاگر ده‌کاته‌وه
غونچه حه‌زینه جه‌رگ و دڵی بۆ ده‌کا توێ
((نالی))! زوبانه‌که‌ی ته‌ڕ و پاراوی سه‌وسه‌نت
حه‌یرانی چاوی نیرگسه وه‌ك لاڵه نا دوێ
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )