گه‌ردشی چاوت قه‌راری عاشقی میسکین ده‌با
ساحیری چاو به‌سته ئارێ دڵ ده‌کێشێ دین ده‌با
قیبله‌که‌م به‌و زاری هه‌ر وه‌ك غونچه بۆیه پێکه‌نی
دا بڵێن خه‌نده‌ی له گوڵ دێ ئابڕۆی په‌روین ده‌با
من گوتم: گرتی حه‌به‌ش که‌عبه‌ی جه‌ماڵت ئه‌و ده‌ڵێ
کاروانی میشکه بۆ شارێ گوڵ و نه‌سرین ده‌با
گه‌ر ببینێ طاقی په‌یوه‌ستی برۆت فه‌رهادی چین
رۆحی شیرینی به قوربانی به صه‌د ناڵین ده‌با
پێچ و تاوی زوڵفی خاو و ڕه‌مز و غه‌مزه‌ی سیحری چاو
ئه‌و له‌لایێ رۆح ده‌کێشێ ئه‌م له‌لایێ دین ده‌با
نه‌شته‌ری چاوی حه‌بیبم دێ به سینه‌مدا ده‌چێ
مه‌رهه‌می نازی طه‌بیبم بۆ دڵی خوێنین ده‌با
من وه‌ها مه‌ستی گوڵه‌ندامم که نازانم ئه‌به‌د
هۆشی من دوگمه‌ی ته‌ڵا یا ساعیدی سیمین ده‌با
تا (وه‌فای) له‌و ده‌ره بێت و بچێ مه‌نعی مه‌که
سورمه‌یی خاکی ده‌رت بۆ چاوی پڕ ئه‌سرین ده‌با
وه‌فـــــایـــــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )