بیدی مه‌جنونه وجودم له هه‌مو به‌ر به‌رییه
نه که‌سێ مونته‌فیعی یه‌ك به‌ری یا سێبه‌رییه
چیت له کاکۆڵی سه‌ر و مۆیی میانی داوه؟
هه‌موو هه‌ر هه‌مم و په‌رێشانی ی‌و ده‌ردی سه‌رییه
به‌ڕیا باری ته‌کالیفی ڕوسومی بۆ خه‌ڵق
چ ده‌کێشێ ؟ ئه‌مه حومقێکه عه‌لاوه‌ی که‌رییه
موطمه‌ئین خاطر وئه‌یمه‌ن مه‌به هه‌رگیز له شه‌ڕی
نه‌فسی ئه‌مماره ، که ئه‌م ماره له‌گه‌ڵ تۆ شه‌ڕییه
لۆمه‌یی ((نالی)) دێوانه مه‌که‌ن ئه‌ی عوقلا!
ئه‌مه موددێکه زه‌ده‌ی له طمه‌یی ده‌ستی په‌رییه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )