
03-22-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوه‌که‌م دوور بێ له ڕووت چاوه‌کانم ژان ئه‌که‌ن
چاوه‌که‌م دوور بێ له ڕووت چاوه‌کانم ژان ئه‌که‌ن
هه‌ر له سورمه‌ر خاکی ڕێگات ئاره‌زووی ده‌رمان ئه‌که‌ن
یه‌عنی ئاوی دیده‌کانی من له دورریی قامه‌تت
وا به خور دێن هه‌ر له نه‌هری (تانجه‌ر) و (سیروان) ئه‌که‌ن
په‌رجه‌م و لێو و ده‌می شیرینی یاری نازه‌نین
هه‌ر له زوڵمات و له ئاوی چه‌شمه‌یی حه‌یوان ئه‌که‌ن
جانفیدای ئه‌و ده‌لبه‌رانه‌م وا به خه‌ندی لێویان
بێ موداوا زامی قه‌لبی عاشقان ده‌رمان ئه‌که‌ن
ئه‌و که‌سانه‌ی خادیمی ده‌رگای نیگارن دایما !
گاڵته‌و و سوبحه‌ت به ته‌ختی قه‌یسه‌ر و خاقان ئه‌که‌ن
لاده شاعیر ! تۆ له باسی عه‌شقبازی و سه‌یری که
چۆن خه‌ریکن چه‌ند که‌سێ ئێستا وه‌ته‌ن وێران ئه‌که‌ن !
جاهیلان بۆ ئیستیفاده‌ی زاتی خۆیان ڕۆژ و شه‌و
له‌م موحیطه مه‌نعی عیلم و سنعه‌ت و عیرفان ئه‌که‌ن
ڕووڕه‌شی دنیا و قیامه‌ت ئه‌و نه‌فامانه که‌وا
هه‌جوی قه‌وم و میلله‌ت تی خۆیان به پاره و نان ئه‌که‌ن
ئاسمان ئێستا وه‌ها چه‌رخاوه جاهیل غاڵبه
گوربه‌وو ڕێوی خه‌یاڵی مه‌رتبه‌ی ێران ئه‌که‌ن
چه‌ند که‌سێکی تازه پیاکه‌وتوو له کووره ده‌رچوون
پیاو که چوو بۆ ئیش له پێشا یوقله‌مه‌ی گیرفا ئه‌که‌ن
خه‌ڵقه به عزێ که‌س له ئینسانی چی یان دیوه زه‌ره‌ر
وا هه‌میشه مه‌شقی وه‌حشی و په‌یڕه‌وی حه‌یوان ئه‌که‌ن ؟
-ئه‌حمه‌د موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|