
03-22-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌ڵامێكی موسته‌حه‌ق..!!
كه‌سێك ده‌چێته شوێنێكی دوور بوَخوێندن وماوه‌یه‌كی زوَر له‌وشوێنه ده‌مێنێته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بوَناو خێزانه‌كه‌ی داوایان لێ‌كرد كه ماموَستایه‌كی ئایینی بوَبێنن بوَ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره‌ی بداته‌وه كه له مێشكی‌دا گه‌ڵاڵه بووه.. ماموَستایه‌كیان بوَ دوَزییه‌وه‌و هێنایان تا وه‌ڵامی پر...سیاره‌كانی بداته‌وه... ئه‌م گفتوگوَیه له‌نێوانیاندا روویدا:
قوتابییه‌كه: توَكێیت؟ ئایا ده‌توانیت وه‌ڵامی هه‌رسێ پرسیاره‌كه‌ی من بده‌یته‌وه؟
ماموَستاكه: من به‌نده‌یه‌كم له به‌نده‌كانی خودا، په‌شتیوانی خودا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت ده‌ده‌مه‌وه.
قوتابییه‌كه: توَ دڵنیای كه ده‌توانی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه؟! چونكه من ئه‌و پرسیارانه‌م له زوَر له‌زاناو شاره‌زایان كردووه نه‌یان توانیوه وه‌ڵامم بدنه‌وه.
ماموَستاكه: هه‌موو هه‌وڵی خوَم ده‌ده‌م تا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه به پشتیوانی خوا.
قوتابییه‌كه: سێ پرسیارم هه‌یه:
1- ئایا خوا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه كوانێ نیشانم بده؟
2- قه‌زاوقه‌ده‌ر چییه؟
3- ئه‌گه‌ر شه‌یتان له ئاگر دروست كرابێ، كه‌واته ئاگر كاری تێناكات وئازاری ناگات، كه‌واته بوَچی روَژی دوایی ده‌خرێته ناو ئاگر كه هیچ كار ناكاته سه‌ری..؟
ماموَستاكه: زلله‌یه‌كی زوَر به هێزی له قوتابیه‌كه دا.
قوتابییه‌كه: به ئازاره‌وه پێی گوت: بوَچی ئه‌و زلله‌یه‌ت لێدام؟ بوَچی لێم توڕه بوویت؟..
ماموَستاكه‌زۆر به هێمنی وه‌ڵامی دایه‌وه: نا من توڕه نه‌بووم .. به‌ڵكو ئه‌م زلله‌یه وه‌ڵامی هه‌ر سێ پرسیاره‌كه‌ت بوون!!.
قوتابییه‌كه: به‌ڵام من هیچ تێنه‌گه‌یشتم!
ماموَستاكه: هه‌ستت به چی كرد كه ئه‌و زلله‌یه‌م لێ دایت؟
قوتابییه‌كه: بێگومان به ئازار.
ماموَستاكه: (ئایا پێت وایه ئازار بوونی هه‌بێ)؟
قوتابییه‌كه: به‌ڵێ.
ماموَستاكه: كوا شێوه‌كه‌یم پێ نیشان بده؟
قوتابییه‌كه: ناتوانم!
ماموَستاكه: ئه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مت بوو, هه‌موومان هه‌ست به بوونی خودا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانین بیبینین...
پاشان پێی گوت:ئایا دوێنێ توَ ده‌تزانی كه ئه‌مڕوَ من ئه‌و زلله‌یه‌ت لێده‌ده‌م؟
قوتابییه‌كه: نا.
ماموَستاكه: ئایا به‌خه‌یاڵیشت دا ده‌هات كه ئه‌و زلله‌یه‌ت لێ بده‌م؟
قوتابییه‌كه: نا.
ماموَستاكه: ئه‌وه‌ش قه‌زاو قه‌ده‌ره.
پاشان گوتی: ئه‌و ده‌سته‌م.. كه زلله‌م پێ لێ دایت..له‌چی دروست كراوه؟
قوتابییه‌كه: له قوڕ.
ماموَستاكه: ئه‌ی ده‌موچاوی توَ له چی دروست كراوه؟
قوتابیه‌كه: ئه‌ویش له قوڕ.
ماموَستاكه: هه‌ستت به‌چی كرد كه ئه‌و زلله‌یه‌م لێت دا؟
قوتابییه‌كه: وه‌ك وتم به ئازار.
ماموَستاكه: زۆر راسته ...هه‌رچه‌نده شه‌یتان له ئاگر دروست كراوه.. به‌ڵام ئاگر ده‌بێته‌وه
به شوێنێكی به ئازار بوَ ئه‌و.
.تێبينی :
مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكانه بۆ هه‌موو به‌ڕێزێكه به‌تایبه‌ت بۆكه‌سێك كه په‌روه‌رده‌ی خودی خۆی پێ ئه‌كات..!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|