
03-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاشایەك ڕاوێژكارەكانی خۆی بانگكردو داوای لێكردن كە پەندو ئامۆژگاری زەمانە لە كۆنەوە تا ئێستا تۆمار بكەن، تا نەوەكانی دواڕۆژ سوودی لێ وەربگرن.
ئەوانیش دوای هەوڵدانێكی زۆرو كارێكی بەردەوام توانیان چەندین بەرگ لە كتێبی گەورە بنووسنەوەو پەندو حیكمەتەكانی تێدا تۆمار بكەن،
... دوای ئەوەی پادشا چاوی بە كتێبە گەورەكان كەوت، ڕاوێژكارەكانی بانگكردو پێشنیاری بۆ كردن كە ئەو كتێبانە زۆر گەورەنو خەڵكی ئارەزووی خوێندنەوەی ناكەنو نایخوێننەوە!!
لەبەرئەوە داوای لێكردن كە كورتی بكەنەوە، ڕاوێژكارانیش دەستیان بە كورتكردنەوەی كردو لە كۆتاییدا لە دوو توێی كتێبێکدا كۆیان كردەوە!
بەڵام دیسان پادشا بە زۆری زانیو پەسەندی نەكرد، ئەوانیش كورتیان كردەوە، بۆ پارچە نووسراوێكی كورت، دیسان ئەویشی هەر بە دڵ نەبوو!
دواتر كورتیان كردەوە بۆ یەك لاپەڕە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر بە درێژی زانی!!
لە كۆتاییدا ڕاوێژكاران هەمو پەندو حیكمەتەكانیان لە یەك ڕستەدا كۆكردەوە، كە پادشا زۆری بە دڵ بوو!
(هیچ شتێك بە خۆڕایی دەست ناكەوێت)!
پادشا پێی گوتن: دەستان خۆش ئەمە ئەو پەندو حیكمەتەیە، كە پێویستە بۆ نەوەكانمانی بە جێبهێڵین!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|