
03-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له روخساری شیعر گه‌ڕێن،خه‌مخواری کورد
منداڵ و شێت ڕاستگۆن...منیش...
... منداڵێکی سه‌ر سپیم و
سه‌رشێتێکی لاساری کورد
زارم شیعری پێدا نایێ...له هه‌ژمه‌تی
ورگ و قه‌ڵه‌م چاو شۆڕانی ده‌رباری کورد
وه‌ک کاولی چه‌قه‌نه‌یان هه‌دا نادا
بۆ گه‌مبۆڵ و جه‌للادانی قۆچداری کورد
* * *
خه‌ونێکم دی :
له‌و خه‌وه‌دا ئاهرومه‌ز ده‌گه‌ڕا بۆ
نیشتیمانی که‌ڤناری کورد
هه‌وری ئاسمان لاڵوپاڵ بوو
له‌به‌ر زرمه‌ی گه‌ڕی شایی و
هاتوهه‌وی شاسواری کورد
به‌یانییان ئاوێزانی گزنگ ده‌بووم
تێمده‌چریکاند بۆ خاک،ئاڵا،ئاکاری کورد
ئێوارانیش ڕێی ژوانم گوڵڕێژ ده‌کرد
بۆ کوڕگه‌ل و کیژوکاڵی دڵداری کورد
گوتم : ئۆخه‌ی! خۆ لۆتییه‌که‌ی به‌غدای ڕاونا
خڕکه‌به‌ردو خوتره‌داری هه‌ژاری کورد
ئۆخه‌ی ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م،ئۆخه‌ی بێرکۆت
ئۆخه‌ی بێشه‌و چه‌م و کێڵگه‌و به‌یاری کورد
ئۆخه‌ی ئاسمان
ئۆخه‌ی زه‌وی،ئه‌ستێره‌و مانگ
ئۆخه‌ی هاوین،پایز،زستان،به‌هاری کورد
ئۆخه‌ی ماچی ئازیزانی ڕوو هه‌تاوگاز
ئه‌شکی عومرێک چاوه‌نواڕی دیداری کورد
ئۆخه‌ی ئاوی زنه‌و کانی،دۆی کونده‌ڵان
ئۆخه‌ی خه‌وی بن سابات و ده‌واری کورد
ئۆخه‌ی مه‌رگی ناو ئازیزان
چوونه ژوانی تاهه‌تایه‌ی
خاک و خۆڵی بۆنداری کورد.
له‌و خه‌وه‌دا هاوارم کرد : "خه‌ونه،مه‌ڕۆ"
له خه‌ویشدا خوا نه‌هاته هاواری کورد !
کاتێ هه‌ستام،چ ببینم ؟! ته‌راتێنه !
ته‌راتێنی گۆڕهه‌ڵکه‌نه و که‌متیاری کورد !
* * *
نه کرمم بچمه ژێر زه‌وی
نه باڵدارم بچمه ئاسمان
ئه‌دی چبکه‌م،کردگاری کورد ؟
ده‌کشێمه‌وه - ته‌وری تکریت چاوه‌ڕێمه
ده‌ڕۆمه پێش – ڕه‌ببانی و حیکمه‌تیاری کورد #
ئه‌وان ،هه‌ردووک
ده‌می تیژی یه‌ک مه‌قه‌ستن
بۆ بڕینی به‌ندی دڵی داخداری کورد :
چاو له به‌غدا
قوون له تاران
گوێچکه له شام
له ئه‌نقه‌ره‌ش قه‌مته‌ر کران که‌وماری کورد
* * *
له زمان و سه‌ر بێزارم
دیسان چاوم له ئێوه‌یه
زارۆیانی نه‌داری کورد
سه‌رێکی دی به ئه‌ستۆوه بنوسێنن
زمانێکی دی بخه‌نه ناو زاری کورد
له دایک بن ! هه‌تا ئێوه نێنه دونیا
خوێنی تازه‌ی تێ ناگه‌ڕێ ده‌ماری کورد
پارێز بکه‌ن
له سفلسی بیری ده‌ڵبی بنبژاومان
له ئایدزی ڕه‌فتاری کورد
گومان بکه‌ن له‌مان،له‌وان،له دار،له به‌رد
گه‌رنا له کێ وه‌پاشکه‌وتوون سه‌رداری کورد ؟
له دامێنی کێن سه‌رخێڵی هوتۆ و توچچی
داشه‌هاره‌ی هه‌رچوار ده‌ور و که‌ناری کورد ؟
ئه‌و بۆکسانه و پۆڵ پۆتانه له کوێوه‌دێن #
بۆ گێڕانی ئاشه‌خوێن و کوشتاری کورد ؟
له دایک بن ! کوڕانی سه‌ده‌ی ئاینده
هه‌ڵۆیانی گه‌رده‌نبه‌رزی کۆساری کورد
له دایک بن ! هه‌ڵگرانی چرای زه‌رده‌شت
په‌ریزاده‌و شۆڕه‌سواری دێ و شاری کورد
له دایک بن ! ژه‌نگی مێژوو داپۆشۆرن
با گوێی دنیا بئه‌نگێوێ بڕیاری کورد
په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|