
03-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لــــــــه دڵدا ئاته‌شى عيشقت بلێسه‌ى ميسلى ته‌ندوره
شـه‌تى ئه‌شكم نه‌بێ مانيــع، ده‌سوتێم ده‌بمه كۆى نووره
به نـارى عيشق و ئاوى دڵ, جه‌سه‌د وه‌ك حه‌زره‌تى مو‌سا
ته‌ريقی: به‌حــــــــرى فيرعهون و, ڕه‌فيقى ئاته‌شى تووره
ده‌چـێ بۆ لاى رِهقيب خۆشه, وه‌لێ ئه‌و داخــه كوشتومى
له كـن ئه‌و چه‌نده مه‌جبوره, لــــه لاى من چه‌نده مه‌غروره
په‌یامت هــــات و په‌یكت ڕۆى, خـــــــه‌ياڵم ناردوو نه‌یگه‌یێ
رِهسوڵم كـــــــــــه‌وته رِێ، گرتی، هێناى وه‌ك ئاگره سوره
كه ديتـــم شكلى سه‌د ڕه‌نگــــی, گوتم: بابايى عـــه‌ییاره
كه بيستم له‌فزى بێده‌نگی, گـــــــوتم: شه‌یپوری شاپووره
گـوتم:راستى سه‌بـــا هه‌ڵسه، گوتی: مه‌شره‌ب موخالیفه
گــــــوتم: نارێ، گــــــــــــوتى: بایه، ئه‌وجێ، گوتی: دووره
گـــوتم: قوربانى تۆ من بم، گــوتی: قوربانى تــۆ سه‌گ بێ
گـوتم: شيشه‌ى دڵـــم ناتوێ، گـوتی: بۆ چیمه، مه‌كسوره
خــه‌راباتى دڵــــــى (( نالــــى )) مه فه‌رموو: خاڵیه، نـايـه‌م
بـه مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، چــاوم! به زيكرت بهيتى مه‌عمووره
      (1)واته: دووشتم تیا کۆبوونه‌ته‌وه که دژی یه‌کن و پێکه‌وه ناگونجێن، به‌هۆی به‌ربه‌ره‌کانێی یه‌کتری کردنی ئهودوانهوه ماوم، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌کێکیانم تیادا بوایه ئێستا فهوتابووم. ئه‌ودووانه یه‌کێکیان ئاگری عهشقهکهته که ته‌نوورێکی له دڵما ناوه‌ته‌وه و ئه‌ویشیان ده‌ردی دووریته که هه‌میشه به‌هۆیه‌وه ئه‌گریم. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دووه‌هه‌میان نه‌بوایه که که‌مێک تینی ئه‌ویان دا ئهمرێنێتهوه، ئه‌سووتام وئهبوومه کۆی نووره...
(2)واته:به‌م ئاگری عه‌شقه و به‌م ئاوی چاوه که له‌قووڵایی دڵمه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێ، لاشه‌م وه‌ک حه‌زره‌تی موسای لێ هاتووه، ئه‌بێ به‌سه‌ر جۆگای فرمێسکی خۆ‌یا بپه‌ڕێته‌وه که وه‌ک به‌حره‌که‌ی فیرعه‌ون وایه و، له‌گه‌ڵ ئاگری ده‌روونیا بگه‌رێ که‌وه‌ک ئاگرهکهکهی کێوی توور وایه.
(3)واته:قه‌د ناکا ، ناخۆش نییه یار ئه‌چێ بۆلای به‌دکار و سه‌ری لێ ئه‌دا، ئاره‌زووی خۆیه‌تی. به‌ڵام من داخی ئه‌وه کوشتوومی که‌وا چه‌ند لای ئه‌و ناچار و مه‌جبوور و مل که‌چه و وه‌ک بڵێی ئه‌م موحتاجی ئه‌و بێ،که‌چی ئه‌گه‌ر جارێک بێته لای من، ئه‌وه‌نده له‌خۆی باییه و فیزم به‌سه‌ردا ئه‌کا!
(4)هه‌واڵت هات که چوویته لای به‌دکار یا به‌دکار هاتووه‌ته لای تۆ و، فروستادهکهت که به‌دکار خۆی بوو که هه‌واڵه‌که‌ی پێگه‌یاندم، گورج وه‌ک جنۆکه ڕای کرد. منیش خه‌یاڵم نارد به‌دوایا، واته که‌وتمه بیرکردنه‌وه له‌مه چۆن وا تۆ ڕێگای ئه‌و ئه‌ده‌ی بتبینێ، به‌ڵام خه‌یاڵ کول بوو، نه‌گه‌یشت به‌وه له ڕازی ئه‌م ڕوداوه بگا. ناچار بووم هه‌ناسه‌ی گه‌رم و ئاگراوی و به سۆزی خۆم به‌دوادا هه‌ڵکێشا، ئاهی هه‌ناسه‌که‌م ئه‌وه‌نده تووند و تیژ بوو هێنای.
(5)واته: که‌شێوه‌ی سه‌د ره‌نگیم دی، وتم ئه‌مه بابای عه‌یاره (که وه‌ک له ئه‌فسانه‌دا ئهیگێرنهوه کابرایه‌ک بووه له‌ده‌سته و دائیره‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مهکدوونیدا، ئاره‌زووی له کێ بووبێ بچێته شێوه‌یه‌وه، چووه‌ته شێوه‌یه‌وه)،چۆن ئاره‌زوو بکا وا خۆی ئه‌گۆرێ، بۆیه‌ش توانیویه‌تی جێی خۆی له‌دڵی یاردا بکاته‌وه. کهدیتیشم ده‌م ئهجووڵێنێتهوه و هیچیش ناڵێ، وتم ببێ و نه‌بی ئه‌مه که‌ڕه‌ناکه‌ی شاپووره(شه‌یپوور:ئاله‌تێکی مۆسیقایه فووی پیا ئه‌کرێ).
(6)واته: بهبهتکارم وت به‌م (به‌یانی)یه (راست) به له‌گه‌ڵم ، وتی: ئاره‌زووم (موخالیف)ی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵت راست بم. وتم: که‌واته(ئاگر)ی باسی په‌یوه‌ندی خۆت و یار بنێ بهجهرگمهوه، وتی: (با)یه و ئاگره‌که به‌هه‌موو لایه‌کا بلاو ئه‌کا. وتم: که‌واته دوور که‌وه‌ره‌وه له‌یار بامن بگه‌مه (ئه‌وج)ی به‌خته‌وه‌ری، وتی: ئه‌وه‌ش (دوور)ه... یاخوود که‌دیم به‌دکار وه‌ک شه‌یپووری شاپوور وایه. وتم: مه‌قامێکی (راست) و ( سه‌با)م بۆ لێده، وتی: ئاره‌زووم له مه‌قامی (موخالیف)ه. وتم: مه‌قامی (ئاته‌ش)م بۆلێده، وتی: ئێستا کاتی مه‌قامی (باد)ه و (باد) و (ئاته‌ش)یش ناکهونهیهک. وتم: مه‌قامی (ئهج)م بۆلێده. وتی:مه‌قامی( ئه‌وج) مه‌قامێکی دووره و نایگه‌یتێ.
(ئه‌م دێره به دوو واتا لێکدراوه‌ته‌وه)
(7)واته: به‌یارم وت: به‌قوربانت بم، که‌چی ئه‌وه‌نده دڵ ره‌ق بوو، دڵی شکاندم و له‌وه‌ڵاما وتی: سه‌گ به‌قوربانت بێ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بووم و پێشنیارم کرد که شووشه‌ی دڵمی بده‌مێ، بچێته ناوی و رازی بێ به خۆشه‌ویستی له دڵما جێ گیر ببێ، به‌ڵام قایل نه‌بوو، وتی: تۆ دڵت شکاوه و منیش ناچمه ناو دڵی شکاوه‌وه.
(8)واته: چاوه‌که‌م! پێم مهفهرموو دڵت شکاو و وێرانه‌یه و خاڵیه نایه‌م تیا دانیشم، به‌مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م به یادی تۆ ئاوه‌دانه هه‌رگیز یادی تۆی لێ نابڕێ. ئیتر چۆن ئه‌توانی به وێرانه‌ی ناوببه‌ی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|