یــــار به مـــاچی لێوی خــۆی زامی دڵان ساڕێــــژ ئـه‌کا
توم ته‌ماشا کردنێکیشی ...شه‌خصی عـــــاقــڵ گێژ ئـه‌کا
ئه‌ی خودا تــا که‌ی له ده‌رحه‌ق من وهفـاو مــهیــلی نیه
بـۆچ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هـــه‌ر ڕوو له جێـگه‌ی لێژ ئه‌کـا
ماڵـــهکهم وێـــران ئـــهکا ڕۆژم ڕه‌ش و تــــاریـك ئــهبـێ
یار به سولمهی ناز که وه‌ختێ چاوی خۆی کـل ڕێژ ئـه‌کا
وشکــه صۆفی هاتبو ئه‌ی وت به‌هه‌شت هــه‌ر بۆ منه
ڕیشی خۆی جوڵاند! وه‌کو سابرێن که شه‌و،کـاوێژ ئه‌کا
که‌ی خـوا تـــوجــاره ! خـــــودا گـه‌وره‌و غه‌فور و عـادله
چۆن له‌گه‌ڵ عهبددا حسابی! قه‌رزی ڕۆژ و نـوێژ ئـه‌کا؟!
قافیه هه‌رچه‌نده تیــکــراره به‌ڵام (ئهحــــمـــد) بــه دڵ
هه‌ر به یــادی تــــاقــی ئه‌برۆی تۆیه جار جار نوێژ ئـه‌کا
ئەحمەد به‌گی جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )