
03-30-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یه‌کێک پێم بڵێ داستان چیه؟ ( 1 )
هیوا قاره‌مانی-مه‌هاباد
((پێشکه‌ش به یه‌که‌مین کۆڕی زانستی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌هاباد - پووشپه‌ڕی 1389. هــ))
1. پاش هه‌ڵفڕین له به‌رزترین شوێنه‌کاندا، به سه‌ر ئه‌و کوێستانانه‌دا که هیچکه‌س به خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتووه بهاته لووتکه‌ی به‌رزیان، پاش هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وا سارده، پاش به ئه‌زموون کردنی خۆشی ته‌نیایی، هه‌وای نیشتن به‌سه‌رم داهات؛ ده‌مهه‌وێ داستان یا باشتره بڵێم داستانێک بنووسم!
به‌ڵام پێم سه‌یره، من که "ژیان" لێم بوو به قابیلترین دوژمن و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونی ده‌مێک نه‌وه‌ستاوم، چلۆن ده‌توانم له چوارچێوه‌ی داستاندا خۆ له ژیان وه‌شێرم؟ "ئاخۆ ژیان نابێژێ: به‌زی !" هه‌ر چه‌ند که گوتنی ئه‌م واژه‌یه حه‌قی خۆیشی نه‌بێ؟ ئاخۆ خۆ من ناتوانم له چه‌شنی "هێزی جێمیز" گه‌ر لێیان پرسیم ئه‌وه چیه نوسیوته؟ خۆ هیچ کوێی وه‌ک ژیان ناچێ! له وڵام دا بڵێم: "ئه‌وه ژیان نیه، ئه‌وه داستانه"! جا ئه‌وه هیچ، له بوارێکی دیکه‌شه‌وه داستان نووسین و مێشکی من لێک دوورن؛ ئه‌وه‌نده دوور که ئه‌و پرسیاره دێ له مێشکمه‌وه: "ئه‌رێ داستان چیه؟" ....
تانه و ته‌شه‌ری ژیان له وێ راوه‌ستێ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش با خۆ وه‌به‌ر ده‌ست نه‌دا؛ هه‌ڵبه‌ت سه‌ری ژیان ده‌توانم به جۆرێک بخافڵێنم و تێی گهیێنم هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ و پێی وا نه‌بێ به‌زیوم!
تۆ بڵه‌ی به‌وه‌نده‌ی حاڵی بێ گه‌ر بێت و پێی بڵێم: "رۆژت نه‌ماوه، ئه‌خه ئه‌وه‌نیه فرهزانایانی تێکنۆلۆژیست باسی تێکشکانی تۆ ده‌که‌ن له‌و رۆژگاره‌دا؟!" پێم وایه گوتنی ئه‌و دێڕه کاریگه‌رىی و ژیان له بارودۆخی ناله‌باری خۆی ئاگادار کاته‌وه .... نازانم .... به‌ڵکوو وابێ ! به‌ڵام له‌گه‌ڵ وڵامی ئه‌و پرسیاره چی بکه‌م؟
2. گه‌ر بێتوو گریمان ئه‌من قۆڵ هه‌ڵماڵم و شتێکیش بنووس، و بوێرم خۆ باوێمه به‌ر جه‌نجه‌ڕی تانه و ته‌شه‌ری "گرۆی خاوه‌ن ڕا" بڵه‌ی چیم به‌سه‌ر بێنن؟ (جا با به سرته شتێکی دیکه‌ت پێ بڵه‌م وه‌ره پیش‌تر با ده‌نگم نه‌ڕوا، قسه و باسی "زۆرزان گووخۆرهکاندهبێ چتۆ په‌ندێکم به‌سه‌ر بێنێ؟)
هه‌یهوو ... هه‌یهوو ... کوڕه ئه‌وه ده‌ڵێی چی؟ ئه‌وه فکر له چی ده‌که‌مه‌وه؟ خۆ ئه‌من هێشتا نازانم داستان چیه!
3. تووشی ناسیاوێکم هاتم، شتێکی نووسیبو؛ گوتی بزانه ئه‌و داستانه‌م چۆن نووسیوه؟ بێده‌نگ مامه‌وه. به‌ڵام ده‌بوو شتێکم هه‌ر گوتبا چونکه ئه‌و پێی وابوو ئه‌من له‌و بابه‌تانه و له زۆربابه‌تی دیکه‌شه‌وه تێگه‌یشتووم! ئه‌خر ئه‌و نه‌یده‌زانی ئه‌من نازانم داستان چیه؟ هه‌ر چۆنیه‌ک بێ هێندێک پێکه‌وه دواین ...
...."ئه‌رێ داستان چیه؟ لێم ببوو به ره‌فێق و هاواڵ، نازانم شایه‌دیش خۆره و مافه‌ته، ئه‌و پرسیاره گه‌ڕه!
4. له‌و بیره دابووم ... وه‌بیرم ده‌هاته‌وه که وه‌نه‌بێ داستانم نه‌بیستبێ، به‌ڵام بیستنی داستان ده‌وای ده‌ردم نه‌بوو چونکه وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێ نه‌بوو؛ ده‌نا حه‌کایه‌تی که شه‌وانه باپیرم بۆی ده‌کردم، هه‌ر وه‌ها چیرۆ و به‌سه‌رهاتی که رادیۆ بڵاوی ده‌کرده‌وه و هیچیانم به قوتار نه‌ده‌دا، ئیدی چوزانم، له‌و پاشی فێری خوێندن و خوێندنه‌وه بوم؛ "رابینسۆن کروزۆ"، "ئۆلیمێر تولیست" و کتێنهکانی "ژول وێرن" و له پاشی که به ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر بووم، رۆمانه جۆراوجۆره روسییه‌کان و فه‌ڕه‌نسه‌یی و ئهمریکایییهکان و .... کورتی که‌مه‌وه هه‌رچی هه‌با، له‌به‌ر ده‌ستان با ئه‌وه ده‌مانکڕی و ده‌مانخوێنده‌وه و باسیشمان ده‌کرد.
ئیدی ئێستا بۆ وام به‌سه‌ر هاتووه؛ بۆ ده‌ڵێی هیچ شتێکی له‌و چه‌شنه رووی نه‌داوه؟ بۆ ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ داستان نامۆم؟ نازانم! ته‌نانه‌ت وه‌بیر هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه بیره‌وه‌رییه خراپتریشی لێکردم ئه‌و جار هه‌ر به ته‌واوی گێژ بووم. پرسیاره‌که‌ش قیت و قۆز ئه‌وه له‌وێ، له پێش چاوم، له‌سه‌ر سه‌رم، له ته‌نیشتم، چوزانم له هه‌ر چوار ده‌ورم چه‌قیوه و ده‌ستی له که‌له‌که‌ی ناوه و خه‌ریکه ئاش به‌تاڵم پێ ده‌کا.
ئه‌رێ هه‌ر به‌ڕاستی داستان چیه؟
5. بابا حاشا شتێک بوو به مێشکم داهات، ده‌نا ئه‌من چم به نووسینی داستان داوه!
6. دۆستێکم هات له په‌نام دانیشت و گوتی ئه‌وه فکر له چی ده‌که‌یه‌وه؟ بۆم گێراوه که ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی له بیری چی دابووم؛ به‌ڵام گه‌ر گوتم چه‌لێ وازم لێ هێناوه و ئیدی نه‌مگوت "نازانم داستان چیه" گوتی: ده‌وری نه‌ماوه ئه‌وڕۆ رۆژی فیل، و ته‌سویره، هه‌م هونه‌ر هه‌م ته‌جاڕه‌ت نانی تێدایه، وڵاتی ئێمه‌ش هه‌تا بڵه‌ی سوژه‌ی تێدایه. دووربین و ئیمکانات له من، وه‌ره ده‌چینه دێهاته‌کان سوژه‌ی چاکی تێدا ده‌بینینه‌وه کوڕه خۆ زۆریش شتێکی سه‌یر نیه یان سه‌خت و دژوار ، ئه‌وه‌نیه کابرا چووه له دێهاتی سه‌رده‌شتێ بڕێکی جل و به‌ره‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی کوردی له‌به‌ر مناڵان کردووه و بڕێکی تهسوتر له گاران و مه‌ڕ و ماڵات هه‌ڵگرتۆته‌وه و ده‌نگی "مه‌لا حوسێن؟"ی له‌سه‌ر میکس کردووه، خۆ بۆ خۆت دیوته، له‌سه‌ر کاناڵه کوردییه‌کان وه‌به‌ر ناکاوێ و به نۆره ده‌یقۆزنه‌وه و لهولاشڕا کاک ... که ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی بههه له‌و رێگایه‌وه و هه‌ر به‌و جۆره شتانه پووڵ و پاره‌یه‌کی چاکی وه‌گیر که‌وتووه و ده‌که‌وێ. ئیدی داستانی چی؟ ده‌ینووسی و بایه‌گانی ده‌که‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر چاپیش کرێ که‌س "گوت به کڵاوی نابپێوێ" و ده‌بێ به کاغه‌زی شۆرمهزهی!
- له دڵه خۆم دا گوتم ره‌نگه جه‌نگه‌ی بێ پللاری کوێرییه ده‌یهاوێم، قهراغم لێ نه‌کێشاو راست و روون لێم پرسی: به بڕوای تۆ داستان چیه؟
- وه‌ڵڵا پرسیارێکی چاکه و باسێکی شیرنی به دادادێ به‌ڵام بمبه‌خشه، ئه‌لعان وه‌ختم نییه، ئێوارێ یا شه‌وێ، یه‌کتر ده‌بینینه‌وه، باسی لێده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر زه‌نگم بۆ لێدای له‌سه‌رمی هه‌ڵگره با ئه‌و باسه‌مان له کیس نه‌چێ، جالبه!
دوایه دوو سێ واژه‌ی "له‌وان واژێ" ی که ویستی تێمگه‌یه‌نێ له‌گه‌ڵ کێ تهرهفم ، به‌سه‌ر گوێلاکم دادا و به‌جێی هێشتم؛ یه‌کیانم هێند له‌به‌ر خۆم گوته‌وه تا له بیرم نه‌چی، ئه‌وانی دیم له بیر چۆوه هه‌ر ئه‌وه‌یانم له بیر ما ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نه‌چووبم: هێرمێنۆتیک.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|