
03-30-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یه‌کێک پێم بڵێ داستان چیه؟ ( 2 )
هیوا قاره‌مانی-مه‌هاباد
7. کوڕێکم ده‌ناسی "تاریخ" واتا "مێژوو"ی خوێندبوو؛ ده‌یانگوت دایمه له‌گه‌ڵ بابی گێرهوکێشهیانه، له‌سه‌ر پێچ و کڵاوه‌که‌ی بابی، ده‌یگوت ده‌بێ له‌سه‌ری نه‌نێی مۆدی نه‌ماوه، بابیشی جوابه جه‌نگی ده‌کرد و به قسه‌ی نه‌ده‌کرد و ده‌یگوت: سه‌ر نابێ رووت بێ!....
... دانیشتووم، خه‌ریکی چایی خواردنه‌وه‌م، ئه‌وه ئه‌و ناسیاوه‌م لێ وه‌دیار که‌وت که‌وا باسم کرد، ئه‌وه بۆ لای من دێ..... پاش چاک و خۆشی ....
- خه‌ریکی چێ؟ (ئه‌و له منی پرسی)
- خه‌ریکم داستانێکی بنووسم، ...
- که‌وا، جالبه، مه‌به‌ستت چتۆ داستانێکه
......
هیچ ناڵێم و راده‌مێنم و هه‌میسان ده‌پرسێ:
-نه‌زه‌رت له‌سه‌ر داستان چیه؟
-کوڕه چوزانم؟ داستان چیه ... داستان چیه... خۆ ئه‌من شێت بووم...
(وه‌بیرم دێته‌وه نابێ ئاوا بدوێم...ده‌نگم دێنمه خوارێ)
-ببه‌خشه تو خوا، ئه‌رێ له بیرم نه‌بوو ئه‌وه‌ش کاک ...
خۆت ئاسایی پێاوێکی موحتهڕهمه.
-ئه‌وه‌ی هه‌ر له پێشتره‌وه له کنم بوو ئه‌منیش به‌و تازه واریدم ناساند پرسیاری کرد: کاکه دانیشجوویه؟
گوتم: نه‌وه‌ڵڵا ته‌واو بووه، تاریخی ته‌واو کردووه.
گوتی: جالبه، تاریخ زۆر جالبه، ئه‌من ئه‌لعانیش ئه‌گه‌ر "خواجه‌ی تاجدار" ده‌خوێنمه‌وه که‌یفێ ده‌که‌م، ئه‌دی "سینوهه"ی بۆ ناڵێی؟ ....
8. به ده‌ست خۆم نیه‌له خه‌و هه‌ڵده‌ستم به‌رۆکم ده‌گرێ، له ماڵێ دێمه‌ده‌ر رێم پێ ده‌گرێ، چوزانم ته‌نگه‌ی پێ هه‌ڵچنیوم ئه‌و پرسیاره نامۆیه! ده‌بێ فه‌رامۆشی که‌م.
9. هاتووچۆی باغی ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ باغهوانهکهم به کهترییه ره‌شه‌ی چای خۆمانی بۆ ده‌خۆینه‌وه .... بن سێبه‌ری ئه‌و داره بییه زۆر فێنک و خۆشه.
سێ‌و خڕکه بوون، هێشوو ترێ خه‌ریکن خۆ بنوێنن ....
پێم وایه ئه‌و پرسیاره‌ش خۆی له مێشکم دوور کردۆته‌وه. نازانم له‌وانه‌یه له بیرم چوبێته‌وه؛ وا وێده‌چێ .....به‌ڵی وایه، وایه له بیرم چۆته‌وه.
10. له زێواری ده‌ریاچه‌ی سه‌ددێ چاو له مه‌له‌وانان ده‌که‌م، جار جار بیرهیهکیش بۆ خۆ فێنک کردنه‌وه خراپ نیه، خه‌ییامی هه‌ژار له‌به‌ر ده‌سته :
ئاخ خۆزگه له مردنا به مه‌ی شۆراوم ژێر سێبه‌ری مه‌یخانه‌یه‌کا نێژراوم
کێ رۆژی قیامه‌تێ منی دێته‌وه بیر هیچ بۆم نهگهرێی له چۆمی مه‌ی خهنکاوم
سه‌ر گه‌رم دادێ و شه‌پۆل شه‌پۆل ئاوی ده‌ریاچه خۆ به دیواری به‌ردینه‌ی به‌روێ داده‌دا و ده‌نگی شه‌پۆل و شڵپه‌ی مه‌له‌وانی مه‌له نه‌زان تێکه‌ڵ به یه‌ک ده‌بن. هه‌ر چه‌ند خه‌ریکه به فیڕۆ ده‌چێ، به‌ڵام نه زۆر بێهووده، هه‌رچی بێ چاوی منیش ته‌مه‌نی به فیڕۆ چوو ده‌رفه‌تی دیتنی هێندێ "جوانی" پێده‌دا.
11. له باغی مکایلی خه‌ریکی قه‌ده‌م لێدانم، هه‌ڵڵا ساز ده‌بێ، به‌لال فرۆشێک مه‌نجه‌ڵه بهلالهکهی لێ قڵپ کراوه‌ته‌وه و هات و هاوار به‌ر پا بووه و چه‌ند که‌سیش تێی هاڵاون ده‌چمه پێشێ، یه‌کی دیش له ولای ڕا دێ، پێش ئه‌وه‌ی من بگه‌مێ روو له جه‌ماعه‌ت ده‌ڵێ: "ئه‌رێ داستان چیه؟" ....
... ئای له‌و نهدامهتییهی... قه‌ده‌رێک بوو حه‌سابوومه‌وه، به‌ڵام خۆ وه‌بیرم هاته‌وه و که‌وته‌وه شوێن عه‌قڵ و بیرم ئه‌و پرسیاره.
12. فکری ناگاتێ با به‌سه‌رهاتی خۆم بنووسمه‌وه. به‌ڵام به‌سه‌ر هاتی خۆم به‌چه‌ندی؟ کوا ئه‌وه، شته؟ به‌و حیسابه‌ی هه‌موو که‌س به‌سه‌ر هاتی خۆی بنووسێته‌وه ده‌بێ به چی؟ ئه‌سڵه‌ن به‌سه‌رهات چیه؟ له‌به‌ر چی ده‌بێ بنوسرێته‌وه؟ بۆ وێنه بیوگڕافی. پێم جوان و جالب نیه ... به‌ڵام راوه‌سته ....
شتێکم وه‌بیر هاته‌وه:
"به‌و پیش بینییه‌وه که چارم ناچاره به تاڤل به‌و دژوارترین پێداویستییه مرۆڤانه‌یه رابگه‌م که هه‌تا هێستا چوارچێوه‌ی گرتووه. ناعیلاج ده‌بێ بڵێم حه‌ز چ که‌سم؟ هه‌ڵبه‌ت بۆی هه‌یه ئه‌و خاڵه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتبێ، چونکه به بێ بوونی "شه‌واهید" هیچ کارێکم ئه‌نجام نه‌داوه. به‌ڵام خه‌راپ لێک حاڵی بوونی پێست ئه‌ستوونی "ئه‌رکی من" و "چکۆلهبوونی هاوچه‌رخانی من"به‌و هۆیه دێته ئاراوه، که ئه‌وان گوێیان نه‌داوه‌ته په‌یڤی من و ته‌نانه‌ت هه‌ر نهیاندیوم. من ته‌نیا و ته‌نیا له‌سه‌ر ئیعتیباری خۆم زیندووم و له‌وانه‌یه ته‌نیا و ته‌نیا پێشداوه‌ری کردن بێ که بڵێم من ده‌ژیم؟ ..... ته‌نیا پێداویستی من ئاتاج بوونی منه به ئاخافتن له‌گه‌ڵ ئه‌و "بلیمه‌ته"ی که دێته oberengnadin (ئۆبێرێنگنادین) هه‌تا پێم بسه‌لمێنێ که ناژیم ... له وه‌ها بارودۆخێکدا، ئه‌رکێک دێته ئاراوه که عاده‌ته‌کان و پتر له‌ویش رووزی غه‌ریزه‌کانم سه‌ری شه‌ڕیان له گه‌ڵی هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌و خاڵه‌یه: گوێ رادێرنه من! چونکه من ئه‌و هه‌م و ئه‌و هام. به تایبه‌ت منتان له‌گه‌ڵ که‌س لێ تێک نه‌چێ! .....
-ئه‌وه خه‌ریکی چی؟
-چیت لێ بشارمه‌وه ده‌مهه‌ویست داستانێک بنووسم ئه‌ویش گه‌یشتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که به‌سه‌رهاتی خۆم بنووسمه‌وه. (نه‌مکوت نازانم داستان چیه)
-به‌سه‌رهاتی خۆت؟ خراپ نییه.ئه‌دی ئه‌و کتێبه چیه؟
(کتێبه‌ی ده‌ست دایه و چاوی لێکرد، کار له کار ترازا، هیچم پێ نه‌کرا، ئه‌وه‌ی خه‌ریک بووم ده‌ستم پێ‌کردبوو به نێوی به‌سه‌ر هاتی خۆم له‌و کتێبه وه‌رگیرابوو)
-جا خۆ ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی، ته‌رجمه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی "نیچه"یه؟!
-ده‌ی جا چیه؟ چ له‌وه‌ی جوانتر، نیچه‌ش له‌و کتێبه‌ی دا به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌گێرێته‌وه، ئه‌منیش ده‌مهه‌وێ پێشه‌کییه‌که‌ی وی بکه‌مه پێشه‌کی ئه‌و شته‌ی ده‌مهه‌وێ بینووسم.
-شتی وا چۆن ده‌بێ؟وه‌ڵڵاهی من ئه‌وه‌م پێ کار نیه. ئه‌و چهل جه‌ماعه‌ت نانیان به گوێیان نه‌خواردوه، ده‌زانن ئی خۆت نیه ئابڕوت ده‌چێ.
-چۆنم ئابڕو ده‌چێ؟ ئه‌وه‌ڵه‌ن باوه‌ڕکه که‌س نازانێ، له‌و پاشی وه‌ره بۆ خۆمان ده‌چین ده‌ڵه‌ین ئه‌وه ته‌رجمه‌ی نوسراوه‌یه‌کی نیچه‌یه بزانین هه‌ر ده‌زانن ئی کێها کتێبه‌یه‌تی؟ ئه‌من له بیرمه له مه‌ڕاسمی به خاک ئه‌سپاردنی هونه‌رمه‌ندێکی دام یه‌کێک شێعری "شێرکۆ بێکه‌س"ی کرده ئی خۆی و خوێندیه‌وه که‌میش نه‌یزانی، له‌سه‌ری گیرا و وه ئیعتباریش که‌وت. جا ئه‌وه ئاڵمانیشه و هه‌ر رێی پێ نابه‌ن. باوه‌ڕکه ئه‌گه‌ر زانیشیان ده‌ڵێم له بیرم چوو له پاوهرهقی دا بڵێم ئه‌و به‌شه‌ی له نیچه وه‌رگیراوه ..... ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن ئیبتیکار و داهێنانی شتێکی نوێ و به قازانجم ته‌واو ده‌بێ!
-که‌یفی خۆته، به‌ڵام ئه‌من ئه‌و قسانه‌م به گوێدا ناچێ و ئه‌وه‌م پێ کار نیه.... لێک هه‌ڵبڕاین.
قسه‌ی خۆمان بێ ساردی کردمه‌وه و وازم له‌و شته‌ی هێنا.
13. زۆر گه‌رمه و ئه‌منیش وه‌ک جه‌ماعه‌تێ له پارکێ دانیشتووم و چای ده‌خۆمه‌وه جارجاره کزه بایه‌کی دێ و فێنک ده‌بمه‌وه.
دوو سێ یه‌ک دانیشتوون، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو رۆژێ وه‌ک من دێنه ئێره به‌ڵام زووتر له من. ده‌نگیان باش ده‌بیسم، باسی "هایدگێر"ی ده‌که‌ن، به خودای جوان قسان ده‌که‌ن هه‌ی ره‌حمه‌ت له دای و بابیان ....
....ئیشتیام چوویه له‌باره‌ی هایدگێری پتر وه‌خوێنم، هه‌ستام وه‌ڕێ که‌وتم تا دانه‌خراوه بچمه "مێهره‌گان"ی بزانم له‌و بابه‌ته‌وه چم وه‌گیر ده‌که‌وێ هه‌ر وه‌ها که هه‌ستام وه‌ڕێ که‌وتم له سه‌ر نیمکه‌تێکی کیژۆڵه‌یه‌کی زۆر جوان دانیشتبوو، له دڵه خۆم دا ده‌مگوت بریا "ئه‌رێ داستان چیه؟" پرسیارێک با وه‌ک "ئه‌رێ سه‌عات چه‌نده؟" تا کردبامه بیانوو ئه‌و کچه جوانه‌م پێ دواندبا! به‌ڵام مهغابن سه‌عاته پێمه و داستان چیهش بۆ وه‌ی نابێ.
-کاکه ببه‌خشه سه‌عات چه‌نده؟ (له پڕڕا که گه‌یشتمه لای، کچه له منی پرسی)
پێم ناخۆش بوولهفزی کاکه‌ی به‌کار هێنا به‌ڵام ئه‌وه‌یکه چه‌ند له‌حزه پێشتر ئاواتم بوو وه‌دیهات وڵامم دایه‌وه و تهشهککووری کرد به‌ڵام نازانم بۆ، له خۆم رادیت و گوتم خانم ببه‌خشه ئه‌من خه‌ریکی داستانێکی ده‌نووسم ئه‌رێ ئه‌گه‌ر پریسارێکم هه‌بێ بڵه‌ی بتوانی وڵام ده‌یه‌وه، ئاخر به‌که‌لکم دێ له نوسینی داستانه‌که‌دا ...
-تکایه فه‌رموو
- ئه‌رێ ئه‌وه داستانی ئه‌و جوانیه‌ت چیه؟
-ئاغای موحته‌ڕه‌م ئه‌و قسانه له یه‌کی وه‌ک تۆ که سه‌ری سپی بووه عه‌یبه.
پێم خۆش بوو که له‌فزی ئاغای به‌کار برد به‌ڵام باقی قسه‌که‌ی کپ و ماتی کردم، ته‌نانه‌ت عوزریشم بنهخواست سه‌ری خۆم داخسات و رۆیشتمه.
به پێی ئه‌وه‌که له بیرم دا مابوو ده‌بێ بچمه کتێب فرۆشی، چووم به‌ڵام ئه‌عسابم خراپ بوو، کتێبێکم دی به نێوی "درباره‌ی رمان و داستان کوتاه" ی "سامرست موام" کڕیم و هاتمه ده‌رێ. له بیرم چوو بۆ چی هاتبووم وه‌بیرم هاته‌وه به‌ڵام فایده‌ی نه‌بوو، چوون پوڵم پێ نه‌مابوو.
14. پاش نووسینی ئه‌و نووسراوه‌یه بڕیارم دا بیده‌م به دۆستێکی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد له ژێر ناوی "پێشکه‌ش به یه‌که‌مین کۆڕی زانستی ئه‌نجومه‌نی مه‌هاباد" چونکه جوان رێکه‌وت ئه‌من که ئه‌و نووسراوه‌یه‌م ده‌نووسی ئه‌و کۆڕه‌ش به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام دوایه که‌وتمه دڵه‌ڕاوکێ که به خۆم بێم و بیخوێنمه‌وه ....
ساغ نه‌ده‌بوومه‌وه. هه‌ڵبه‌ت نه له‌به‌ر ئه‌وه‌که ئه‌و کاره کێ بیکا باشترهم به‌ڵکوو به‌و هۆیانه:
1- جارێکی له لایه‌ن دۆستانه‌وه لێیان گێڕامه‌وه بچمه ئه‌نجومه‌نێ، هه‌ڵبه‌ت بۆ بهڕیوانی ، نازانم چۆن بوو، دوو ده‌سته‌یی په‌یدا ببوو، جا با له‌وه‌ی گه‌ڕێین؛ به‌ڵام له‌و پاشی هه‌ر له سه‌ر داوای دۆستان شتێکم خوێنده‌وه، خه‌ریکی خوێندنه‌وه بووم یه‌کی سه‌ری سپی چێهره نوورانی "باش نه‌زان" هاته ژوورێ، که منی دیت پێی سه‌یر بوو، هێنده‌ی خۆ نه‌گرت، رۆیشته‌وه ده‌رێ، دوایه به کوڕه‌کانی گوتبوو، ئه‌من ساڵێ یه‌ک دوو که‌ڕه‌ت دێمه ئه‌نجومه‌نێ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزانم جاشی تازه کێی لێ زیاد بووه؟! ئه‌ویش خوا شوکر بابه ئی ئه‌و ساڵم زوو ناسی.
2- یه‌ک دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتم و دیسان ئه‌و ئیفتیخارهم به نه‌سیب بوو بێمه نێو دۆستانی ئه‌دیب. پاش خوێندنه‌وه‌ی مه‌به‌ستێک یه‌کێک له دۆستان گوتی: وه‌ڵڵا ده‌نگت زۆر خۆشه وه‌ک گویهندهی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن ده‌چێ ... هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه سه‌یر نییه، هه‌رچی بێ ئه‌وه‌ش که شتێکه.
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه بوو که سه‌رنجی راکێشام؛ یه‌کی زانا هه‌ڵدایه و گوتی له کاتێکدا باس له تێکشکانی هه‌ستی ده‌کرێ، سه‌رنجدان به نیچه به‌کاری چی دێ؟ ... هیچم نه‌گوت، به‌ڵام ده‌متوانی بڵێم ئه‌گه‌ر وایه ئه‌تۆ بۆ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی مێژینهمهند ته‌دریس ده‌که‌ی یان له ویش واوه‌تر ئه‌سڵه‌ن بۆ فه‌لسه‌فه ده‌خوێنی؟
-له حاڵێکدا که ئه‌وڕۆکه به ئه‌ندێشه کردنی فه‌لسه‌فی (nomadic) یان بیابانگهرد وه‌ک سهفهتێک نیسبه‌ت ده‌ده‌ن هه‌ر کات ئه‌و ئه‌ندێشه کردنه به نێوانجیگهرایهتی نزیک بوونه‌که‌ی له حه‌قیقه‌ت. له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ستێکی خالیسی ئاکادێمیکی واوه‌تر رۆیشتووه، بۆشی کردنه‌وه‌ی خۆی به زه‌رووره‌ت پاڵ وه سفه‌تی له‌و جۆره‌وه ده‌دا. ئه‌وه پتر له سه‌ت ساڵه پۆزیتیویزم تێده‌کۆشێ فه‌لسه‌فه دابه‌زێنێته ناو حه‌وشه‌ی "زانست" هه‌روه‌ها ویستوومه وه‌ک لکێک له "مه‌عره‌فه‌تی عه‌ینی یان له چه‌شنی پێچ ومۆرهیهکی دیکه، له دام و ده‌زگای سه‌رانسه‌ر رێکوپێک و مودیرییه‌ت گه‌ڕاوی جیهانی مۆدێرن بیخاته به‌ر چاو.
به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه به‌و واتایه نیه که ئه‌ندێشه کردن به زه‌رووره‌ت کارێکی "نا سسیستماتیک"ه؛ که ئه‌ندێشه کردنی فه‌لسه‌فه ناتوانێ یان نابێ رێک و پێک و خێوی پتهوایهتی بێ؟
وهبڕهوکهوتنی هێندێک سه‌بک و که‌ڵه‌ک و کوڵهکی "پۆست مۆدێرن" له ئه‌ده‌بیاتدا و له پاشی ته‌نینه‌وه‌ی وه‌ی بۆ حه‌وشه‌کانی ئه‌ندێشه کردنی نه‌زه‌ری (تێئۆریک)، ئه‌و بۆچوونه‌ی په‌ره پێدا و گۆیا ئاڵۆزئ و بێ واتایی عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ی،هه‌راو ئه‌ندێشه کردن جا دێره‌دا ده‌گه‌ین به بۆچوونی غه‌ڵه‌تی ئه‌و دۆسته زانا و به‌ڕێزه، چونکه ئه‌و دۆسته دانیشگاهییه و ئه‌و شته‌ی بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا پاڵی وێده‌دا، متوونی دانیشگاهین له ئێران، چوونکه ئه‌و متوونانه پتریان شتێک نین جگه له رێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له وه‌رگێڕاوه‌ی غه‌ڵه‌ت و بێ واتا که بۆته هۆی پێکهێنانی ئه‌و بۆچوونه غه‌ڵه‌تانه و به راستیش به‌رپرسی سه‌ره‌کی ئه‌و بارودۆخه هه‌مان نیزامی دانیشگاهییه که نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت پێوانه‌گه‌لێکی گشتی و هه‌مه لایه‌نه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسه‌واره‌کان، بریتی له وه‌رگیراوه یان نووسراوه بده‌نه ده‌ست؛ له ئاکامدا بڕیاردان له باره‌ی دژوار بوون یان قۆڕیات بوونی فیساره ئاسه‌واری فه‌لسه‌فی هێستاش که هێستایه له وڵاتی مندا له‌سه‌ر پایه و بناغه‌ی سه‌لیقه گه‌لی تاکه‌که‌سی راوه‌ستاوه.
.... با له کۆتاییدا ئه‌وه‌نده‌ی له قه‌ولی ئاغای "فه‌رهادپوور" بڵێم که: " ... ئه‌ندێشه‌کردنی فه‌لسه‌فیانه‌ی حه‌قیقی ته‌نانه‌ت کاتێک به زۆره‌ملی به فه‌زایه‌کی ئاکادێمیکی به‌ربه‌ست ده‌کرێ، له‌مپه‌ر و دابه‌ش کردنه ده‌سکردانه و دژی فه‌لسه‌فییه ئاکادێمیکه‌کان تێک ده‌شکێنێ ؛ ئه‌وڕۆ له جیهانی مه‌ودا یانی جیهانێک که له‌ودا سیاسه‌ت بۆته مودیرییه‌ت، هونه‌ر بۆته فه‌رهه‌نگ، زانست بۆته تێکنۆلۆژی و عیشق بۆته سێکس دانیشگاهان به به‌رهه‌م هێنانی رێژه‌یه‌کی زۆر له رشته کاربوردییهکان و وه له باتی حه‌قیقه‌ت به سوودی "به‌که‌لک بوون و کرده‌وه‌یی بوون" پتر له‌وه‌یکه خزمه‌تگوزاری نیزامی سه‌رمایه‌داری بورووکراتییهکی جیهانی بن، بۆ خۆیان بوون به به‌شێک له‌و نیزامه، یانی کۆمپانیگه‌لێکی تیجاڕی بۆ گه‌یشتن به قازانجی ماڵی. له وه‌ها کێش و هه‌وایه‌کدا ئه‌و گرۆی سه‌ربه نه‌ریته ئهنێشهییهکان که خوازیاری لێکدانه‌وه‌ی "زانستی" و نیزامم مه‌ندن و تێده‌کۆشن هه‌تا به دابه‌زاندنی فه‌لسه‌فه بۆ حه‌وشه‌ی مه‌عریفه‌ت شناسی بیکه‌ن به خزمه‌تگوزاری ده‌ست به سینه‌ی زانست، به‌ر له هه‌موو لایه‌ک ره‌ت که‌ره‌وه‌ی خووخده‌ی سیستماتیکی فه‌لسه‌فه‌ن.
15. فه‌سڵی دروێنه‌ی هاتوه، گه‌نم گه‌یوه و له مه‌زرایه خه‌ریکی دروێنه‌ین، هه‌ڵبه‌ت "کۆمباین"مان هه‌یه، به خوای سه‌یره، ئه‌وه‌ی به رۆژێکی دهیدروێ ساڵی ساڵان به مانگێکی نهدهدروا! گه‌رما و ته‌پ و تۆز وای کردووه ناچار سه‌ر و گوێلاکم داپێچم، ئای پاڕکی شێخ شه‌ڵتووت ئای چایه‌که‌ی مام خدری به خودای ئاره‌زووتان ده‌که‌م، ئه‌هــ، خۆ ده‌نگی سێ ته‌گه‌ری نایه‌ڵێ بنووسم، به خێر ئه‌وه هاتم به‌و نیوه‌ڕۆیه‌ی له پارکێ بیره‌وه‌ری بنووسمه‌وه....
... هه‌رچی بێ دروێنه ته‌واو بوو، به‌ڵام چاکی نه‌بڕیبوو، ده‌یانگوت دانه‌که‌ی وهزنیی نییه، هه‌ر بۆیه بابیشم رازی نه‌ده‌هاته به‌رچاو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گه‌نم له چاو شتی دی پوڵێکی وای نه‌ده‌کرد، هه‌ڵبه‌ت بۆم حه‌ل نه‌بوو بابم بۆ نارازییه، چوونکه ئه‌و هه‌ر له پاره‌وه زه‌وی و زاره‌که‌ی به ئیجاره دا بوو.
16. له سه‌رده‌شتێ میوانی دۆستێکم بووم، گوتی ئه‌و کتێبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره‌وه بیده به کاک "عه‌زیز"ی. ئه‌منیش پێم عه‌یب بوو بڵێم نایدوێنم. ئاخر رۆژێکی له‌سه‌ر شتێکی که بایه ئه‌وه‌نده‌ی نیه بڵێم ئه‌و شته چ بوو له خیابانێ، پێمه‌ڕه‌ی لێ راست کردمه‌وه، به‌ڵام ئه‌من له‌به‌ری هه‌ڵنه‌هاتم، بریا هه‌ڵاتبام چوونکه ئه‌وه‌نده‌ی شایی به‌خۆ ده‌بوو که به خۆدا نهشکاباوه و نێوانیشمان باشتر پێک ده‌هاته‌وه. به‌ڵام چوونکه هه‌ڵنه‌هاتم زۆر قه‌ڵس بوو یانی له‌وه‌ی قه‌ڵس بوو که بۆ لێی نا‌ترسێم؛ ئاخر ئه‌من باشم ده‌ناسی بۆ وه‌ی نه‌ده‌بوو لێی بترسێم! به‌ڵام ئه‌و خۆی نه‌ده‌ناسی و زۆر زۆره‌که‌ی ئه‌گه‌ر لێت پرسیبا ئه‌تۆ کێی؟ ده‌یگوت: "شاڕووخ"م.
... چۆنی بده‌مێ؟ ده‌یده‌م به یه‌کێکی بیداتێ .... نا .... نابێ، بۆخۆم ده‌چم ... کوڕه بابه هه‌ر چۆنێک بێ بڕۆ بیده‌یه ئیدی.
نازانم ... چه‌لێ ئه‌وه پێمه و چاوی پێدا ده‌خشێنم، شایه‌د ئێوارێ چوومه و دامێ، سه‌یره روو له هه‌ر کوێ ده‌که‌ی ده‌نگیان دێ.... ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه.
چادریشیان هه‌ڵداوه.... ئاخه گوێم دابووه ئه‌و کوڕه خوێنده‌وارانه، به‌ڵام "گه گۆرم، گه گۆرم" لێی تێکدام!
.... کتێبی ئه‌مانه‌ت چاو پێدادهخشێنم، ها وه‌ڵڵا جالبه، نوورێکی هیوا له دڵم گه‌ڕا، هه‌ڵبه‌ت نه‌ک بڵه‌ی وڵامی پرسیاره‌که‌م دیتبێته‌وه، به‌ڵکوو شتێکی دی که به‌یه‌کجاری له دڵه‌راوکێ دهمپهڕێنێتهوه و ئه‌رخه‌یانی کردم واز له دیتنه‌وه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیاره بێنم.
"به میزان و ته‌رازوو و کۆت ههڵمسهنگێنی گه‌ردوون
ده‌زانی چه‌ند له مێژینه‌م، نه ئه‌فسانه‌م نه چیرۆکم"
هه‌زار ره‌حمه‌ت له قهبرت بێ محه‌ممه‌دی نووری خۆ نه‌جاتت دام.
17. هاوار به ماڵم هاوینیش تێپه‌ڕی، پاییز هه‌میشه شوێنی داهاتووی خۆم له جیهاندا ده‌خاته به‌رچاو، به‌ڵام له به‌ر وه‌ی که ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێک هه‌وێنی ژانه‌سه‌ر و هه‌را و هوریای ژیانم بوو یانی "لاوێتی" لێم نه‌بێ به هه‌وێنی خۆزیا و بریا.
ده‌بێ کارێکی بکه‌م که هه‌وای رۆح و گیانم هه‌میشه هه‌ر به‌هاری بێ ئاخر لام وایه هه‌ر که وه‌رزی گوڵاڵه سووره‌کان به‌سه‌ر بچێ ژیانی منیش کۆتایی پێ دێ...
... خشه خشی گه‌ڵای وه‌ریوی ره‌نگ زه‌ردی پهژمراو، هیچکات ئه‌وه‌نده‌ی به گوێم ئاشنا نه‌بووه.
"پاییز زه‌ڕ، یه‌خ جام، چارشێوێ ئه‌ی ته‌م
دێره‌ن ســـــــوارهن نۆ عه‌روس غـــــــــهم"
مه‌وله‌وی تێرێته بیرم ، ئه‌و هه‌وا پاییزییه ....
به خوای هه‌وایه‌کی شاعیرانه‌یه.
له سه‌ر نیمکه‌تێک دانیشتووم ... شێعر ... شێعر ....
به‌ڵی بیر له شێعر ده‌که‌مه‌وه.
دیتمه‌وه...
بۆ نیشتن و دابه‌زینه‌وه شێعر به‌کاری من دێ نه‌ک داستان، هه‌ڵده‌ستم به گوڕوتینی مناڵ بۆ کایه، ده‌گه‌ڕێمه‌وه نێو شار، به‌ڵام ئیدی ئه‌وه بۆ گاڵته نابێ ... ئه‌خه .... منداڵیش کایه به جیددی ده‌گرێ ... ده‌بێ وێکهوم بزانم شێعر چیه؟
ئه‌رێ شێعر چیه؟
سه‌رچاوه‌کان:
* Ecce homo, F. N ( فریدرێش نیچه)
* دیوانی مه‌وله‌وی
* شه‌وێک و خه‌وێک، محه‌ممه‌د نووری
* خه‌ییامی هه‌ژار
* پاره‌های فکر، مراد فرهاد پور
* ئه‌گه‌ر شه‌یتان و عاشق بووبا، هیوا قاره‌مانی، له ژێر چاپ
* بۆخۆم، ئێوارانی پارکی شێخ شه‌ڵتووت، له ژێر چاوه‌دێری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|