
04-09-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌نگدانه‌وه
-----------
له سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزترین شاخی شار
هاوارم کرد
خۆشم دهوێـــــــــــی
دیتم هاواره‌که‌م
سواری باڵی ڕه‌ش و سپی کۆتری شاخی هه‌وه‌ڵ رۆژی ساڵی نوێ بوو.
شاخه‌که له شه‌قه‌ی باڵی دا و رۆیشت.
به قه‌د ورده کاتی شه‌قه‌ی باڵی کۆترێک
هه‌زار هاوار
به تێکرایی
به بێ نۆبه‌ت
هاواریان کرد
خۆشم ده‌وێـــــــی.
خۆشم ده‌وێـــــــی.
خۆشم ده‌وێـــــــی.
ده ناخم دا
به ئاسپایی
به ده‌م بزه‌وه و به سرته‌وه
به دڵی خۆم کوت: دیتت وه‌ڵامی بۆ ناردێوه؟
دیتوته چه‌ند گه‌وجی؟ ئێستاش خۆشی ده‌وێی.
به قه‌د ورده کاتی شه‌قه‌ی باڵی کۆترێک
بزه و سرته‌ی دڵم
بوون به سه‌د هه‌زار قاقا و سه‌د هه‌زار هاوار و
به تێکرایی
به بێ نۆبه‌ت
هاواریان کرد
دیتوته چه‌ند گه‌وجی؟ ئێستاش خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
ئێستاش خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
خۆشی ده‌وێــــــــــی؟؟
ده‌وێـــــــی؟؟
ده‌وێـــــــی؟؟
؟؟
؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|