
12-05-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زاراوه، په‌ند، مه‌سه‌ل
زاراوه، په‌ند، مه‌سه‌ل
زۆر جاران "زاراوه" و "په‌ندی پێشینان" و "مه‌سه‌ل(ضرب‌المثل)" تێكه‌ڵ ده‌كرێن و زۆر زاراوه وه‌ک په‌ندی پێشینان و مه‌سه‌ل بڵاو ده‌كرێنه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و دیارده‌یه نه‌ک هه‌ر ده كتێبه‌كه‌ی كاک قادری فه‌تتاحی قازی دا(امثال و حكم كردی) و ده كتێبه‌كه‌ی دوكتور عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ دا(ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی - به‌غدا 1970)، به‌ڵكو ده زۆر سه‌رچاوه‌ی دیكه‌شدا ده‌بینرێ.
"ئه‌كره‌می مه‌حموودی ساڵحی ڕه‌شه" به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی(شاری سلێمانی- به‌رگی دووه‌م) ته‌رخان كردووه بۆ په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق و زاراوه‌ی شاری سلێمانی. "دوكتور عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ"یش به‌و كتێبه دا چۆته‌وه و پێشه‌كی و تێبینی بۆ نووسیوه. له به‌شی "په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ئیدیۆم" دا - لاپه‌ڕه 489 - "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ئه‌و تێبینییهی نووسیوه: "نووسه‌ر له ناو بابه‌تی فۆلكلۆری ده‌می "سه‌رزاری" دا لای داوه به لای په‌ندی پێشینان و "وته‌ی جێگر له نێوان گفتوگۆ دا"، لێره دا سێ چه‌شنه بابه‌تی تێكه‌ڵ كردووه، كه بریتین له په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ئیدیۆم. له ڕاستیدا من هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌م كه له چاپی دووه‌می "ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی" دا ده‌رمبڕیوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م سێ چه‌شنه به‌رهه‌مه ته‌نانه‌ت بۆ پسپۆڕه‌كانیش زۆر زه‌حمه‌ته، چ ڕای بۆ كۆكه‌ره‌وه. چونكه ئه‌م سێ چه‌شنه به‌رهه‌مه زۆر چوون به ناو یه‌كدا. ئه‌وه‌ش كه لێره دا كۆ كراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر ئه‌م دوو ناونیشانه‌وه له هه‌ر سێ بابه‌ته‌كه‌ی تێدایه و دیسان كه‌ره‌سه‌یه بۆ زانایان و پسپۆڕان." له به‌شی "وته‌ی جێگر له گفتوگۆ دا"- لاپه‌ڕه 506 -، كه مه‌به‌ست زاراوه‌كانه، "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ده تێبینییهكهیدا نووسیویه: "له ڕووی فۆلكلۆر و دابه‌شكردنی زانستییه‌وه زۆربه‌یان به‌ر ئیدیۆم ئه‌كه‌ون." به پێی ئه‌و تێبینییانه ده‌رده‌كه‌وێ كه "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ده‌زانێ سێ بابه‌تی " په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ئیدیۆم(زاراوه)" لێک جیاوازن و ده‌بێ لێک هه‌ڵاواردرێن، به‌ڵام به كرده‌وه خۆی به‌و ئه‌ركه‌وه ماندوو نه‌كردووه و ده‌و به‌رهه‌مه دا ئیزنی داوه هه‌موو تێكه‌ڵ بكرێن! به‌شی په‌ندی پێشینان پڕه له زاراوه(ئیدیۆم)، به‌شی زاراوه‌كانیش پڕه له په‌ندی پێشینان! وه‌ک ده پێشداش ئاماژه‌م بۆ كرد "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" ده به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆشی دا(ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی) ئه‌و سێ بابه‌ته‌ی تێكه‌ڵ كردوون، دیاره ئه‌من هه‌ر چاپی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌م له‌به‌ر ده‌سته و وه‌ک بۆخۆی له‌و تێبینییهی سه‌ره‌وه دا باس ده‌كا له چاپی دووهه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌یدا ددانی به‌وه دا هێناوه كه جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ بابه‌ته بۆ پسپۆڕه‌كانیش زه‌حمه‌ته. به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌و كاره‌ی "د. عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ" به كه‌مته‌رخه‌می ده‌زانم؛ وه‌ک "پسپۆڕێک" نه‌ده‌بوو خۆ له هه‌ڵاواردنی ئه‌و سێ بابه‌ته جیاوازه ببوێرێ.
گۆڤاری "سروه"ش له‌و دوایانه دا زۆر جاران "زاراوه" له ژێر ناوی "په‌ندی پێشینان" دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
په‌ندی پێشینان(Proverb, Sprichwort) وه‌ک له نێوهكهیڕا دیاره په‌ندێكی تێدایه، به‌ڵام زاراوه(Idiom, Redewendung) شێوه‌یه‌ک قسه‌ی نه‌سته‌قی به توێكڵه و مانایه‌كی تێدا شاردراوه‌ته‌وه، نه‌ک په‌ندێک. بۆ نموونه: "بازاڕی كهساده"، "با ئه‌و سوێنده‌م لێ بكه‌وێ!"، " با نۆش بێته سه‌ر ده‌ی!"، "بۆچه له بیابانا ماگیتهسهو؟"[سنه‌یی]، "به چاو خهفتگ، به دڵ وریا"[سنه‌یی]،..." هه‌موویان زاراوه‌ن، كه‌چی له ژێر ناوی په‌ندی پێشینان دا بڵاو كراونه‌وه!"[بڕوانه "سروه"ی ژماره 122، 123- 124]؛ به‌ڵام: "ده‌ستت به كه‌وگیر بێ، چاوت له فه‌قیر بێ!"، "پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان، چ له گه‌رمێن، چ له كوێستان!"،..." په‌ندن نه‌ک زاراوه. مهسهلیش قسه‌یه‌كی نه‌سته‌قه كه به داستانێک یان ڕووداوێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، وه‌ک: "دمدمی بۆ بڵێی كوڵی گریانی هه‌ڵده‌ستێ"، "كه‌ره مه‌مره به‌هاره، كورتانت بۆ دێ له شاره!"، "له به‌هاری نه‌هاتوو، له كه‌وی نه‌گرتوو"، "بمنوێنن به جلی گای، پێمبڵێن ژنی ئاغای!"، "ئاگای له مه‌حموودی بێزه‌واد نییه"،..." هیوامه ئه‌وانه‌ی خۆ به‌و كارانه‌وه ماندوو ده‌كه‌ن سنووری زاراوه و په‌ندی پێشینان و مه‌سه‌ل له به‌ر چاو بگرن.
هێدی
سه‌ڕچاوه:
ده‌سته‌بوخچه، زاراوه‌ی ژنانی موكریان، كۆكه‌ره‌وه: جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی)، چاپی یه‌كه‌م، "كتێبی هه‌رزان"، 1999 سوئێد، لاپه‌ڕه 10 تا 12
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|