بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 03-28-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چاه‌ڕوانی سوپاس مه‌که‌..



چاه‌ڕوانی سوپاس مه‌که‌
..

پیاوێك لە كەناری دەریایەكدا دانیشتبوو، دەیڕوانیە شەپۆلەكانی‌و چێژی لە تیشكە ئەرخەوانیەكەی خۆر وەردەگرت، لەو كاتەدا بینی منداڵێك لەو پەڕی بێ هیوایی دا لەگەڵا شەپۆلەكانی دەریاكە دەجەنگێ‌و خەریكە رووبەڕووی مەرگ ببێتەوە، ئەویش بەخێرایی خۆی هاویشتە ئامێزی دەریاكە‌و بەرە‌و پیری منداڵەكە چوو، تا گەیشتە لای منداڵەكەو باوەشی پێدا كردو بەرەوە كەناری دەریا كەمەندكێشی كردو لەسەر لمی كەنارەكە دایناو لە خنكان رزگاری كرد، هەرچەندە منداڵەكە بێ هۆش‌و تەواو شەكەت‌و ماندوو ببوو، فریاگوزارییە سەرەتاییەكانی بۆ ئەنجامدا تا هاتەوە هۆش خۆی‌و چاوەكانی هەڵ هێناو پاشان هەستاو دوور كەوتەوە‌و ئەو شوێنەی جێ هێشت، پاش ماوەیەك بینی منداڵەكە لەگەڵا ئافرەتێكدا بەرەو لای ئەو دێن، لە دڵی خۆیدا وتی:
بێ گومان ئەوە دایكییەتی‌و بۆ سوپاس كردنی هاتووە، چونكە كوڕەكەیم لە خنكان رزگار كردووە
!

ئافرەتەكە نزیك بووەوەو لێی پرسی: تۆ كوڕەكەمت لە خنكان رزگار كرد؟
ئەویش بە خاكییەكەوە وتی:
بەڵێ خانم.

ئافرەتەكە وتی:
ئەو كاتژمێرەی لە دەستی دا بوو چی لێ هات؟!

بێ گومان هەموو لەم هەڵوێستە سەرسام دەبن‌و دەزانن ئەو پیاوە لەو كاتەدا چ هەستێكی ناخۆشی هەیە، لەبری سوپاس‌و پێزانین‌و دەستخۆشی لێكردن لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت!
لەوانەیە وا بیر بكەیتەوەو بڵێیت ئیتر هەرگیز ئەم پیاوە بیر لە یارمەتیدانی كەس ناكاتەوە، تۆ بڵێی ئەگەر ئەو رووداوە دووبارە ببێتەوە، ئەم كەسە هەمان هەڵوێستی ببێت؟
بێگومان لای مرۆڤی چاكەكارو خۆ نەویست، وەڵامەكەی بەڵێیە! چونكە ئەو جۆرە مرۆڤانە چاوەڕوانی سوپاسی بەرامبەر ناكەن‌و درێغیش لە كردنی چاكە‌و پیاوەتی ناكەن‌و ئەم جۆرە هەڵوێستانەش كاریان تێناكات‌و لە یارمەتیدانی خەڵكی ساردیان ناكاتەوە!

كەواتە نابێت چاوەڕێی سوپاس بین لەبەرامبەر هەستان بەكارێك هەرچەندە قورس‌و گرانیش بێت، گرنگ ئەوەیە تۆ بتوانیت ئاسانكاری بۆ بەرامبەرت بكەیت‌و یارمەتی بدەیت، چونكە پاش ئەوەی كارێكی باش بە ئەنجام دەگەیەنی‌و سودێك دەبەخیشتە كۆمەڵگەكەت ویژدانت ئاسوودە دەبێت‌و دەروونت دەحەوێتەوە ئەوەش دیاری‌و سوپاسی خوای گەورەیە بۆمان كە زۆر لە سوپاسی بەندەكان بەنرختر‌و گەورەترە كەواتە بێ هیوا مەبە‌و بەردەوام هەنگ ئاسا شرینی ببەخشە با سوپاسیش نەكرێیت.

پێنەزانین‌و سوپاس گوزار نەبوون سروشتێكی كۆنی مرۆڤە‌و لەدێر زەمانەوە بوونی هەیە، ئیمپراتۆری رۆمانی (ماركۆس ئۆرلیس) 1700 ساڵا پێش ئێستە نووسیویەتی:
"ئەمڕۆ چاوم بە چەند كەسێكی خۆپەرست‌و پێنەزان دەكەوێت، ئەوەش سەرسامم ناكات چونكە ژیان خاڵی نییە لەو كەسانە!" ماركۆس خۆی راهێناوە بۆ قبوڵا كردنی ئەو كەسانە هەتا توشی خورپە نەبێت‌و نائومێدی باڵ نەكێشێ بەسەریدا!

بۆ ئەوەی نەبینە مایەی هەراسان كردن‌و بێزاركردنی بەرامبەرەكانمان‌و نائومێدیان نەكەین، تا نەبینە هۆكاری وازهێنانیان لە كاری باش‌و یارمەتی‌و ئاسان كاریی یەكانیان، پێویستە هەموو كات سوپاسیان بكەین...
زانایەك دەڵێت:
"ئەگەر كارێكی بەسودت بۆ هەركەسێك كرد، ئاگاداربە بیری نەخەیتەوە، بەڵام ئەگەر كەسێك سوودی پێ گەیاندیت ئاگاداربە بیرت نەچێتەوە!".

مەبەستی ئەوەیە ئەگەر هەستای بە راپەڕاندنی كارێك بۆ هەركەسێ ئامان بیری مەخەرەوە تا سوپاست بكات، بەڵام ئەگەر ئەو كارە بۆ تۆ كرا هەرگیز بیرت نەچێتەوە سوپاسی بكە.
بۆچی ناتوانین سوپاسی بەرامبەر بكەین؟
بۆچی كارە باشەكانی بەرامبەر لە بیرخۆمان دەبەینەوە؟
خۆ ئەوە زۆر ئاسانە هیچ ماندوو بوونی ناوێ! ئەی بۆ پێی نازانین؟
سوپاس كردن یەكێكە لە نیشانەكانی كەسی هۆشیار...
یەكێكە لە ئاكارەكانی كەسانی نەرم‌و نیان‌و پێشكەوتوو بە وەفا.

سوپاس كردن پەیوەندی بە دروستی كەسایەتی سوپاس كەرەوە هەیە، چونكە هەست بە هیچ كەم بونێك ناكات بەرامبەر ئەوەی كە سوپاس‌و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت...
بێگومان كەسانی پێزان‌و ستایش كەری كارەكان لەناوكۆمەڵگەدا سەرەڕای ئەوەی ئاست‌و پلەیەكی بەرزیان هەیە لەگەڵا ئەوەشدا خۆشەویست‌و رێزلێگیراون، بە پێچەوانەی ئەو كەسانەی كە پێنەزانن، چونكە مافی بەرامبەریان پێشێل دەكەن.

پێشێل كردنی مافیش دەبێتە مایەی ناڕەحەتی سەرەڕای لەدەست دانی رێز‌و خۆشەویستی بەرامبەر، كەواتە بۆ ئەوەی خۆشیان بوێیت، تا بە هاوڕێیەتیت ئاسوودە بن، ئەوا چاوەڕێی سوپاس مەكە، بەڵام سوپاس كردنت بیر نەچێت..

‌ گۆڤاری بڕیار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 05:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها