زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له چوار گوشه ی جیهان
له چوار گوشه ی جیهان
تریشنا و گریشنا به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كرا
دوو منداڵى جمكى به‌نگلادیشى، رِۆژى سێشهمه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى 25 كاتژمێریان بۆ كرا."تریشنا" و "گریشنا" كه ته‌مه‌نیان سێ مانگ بوو سه‌ریان به‌یه‌كه‌وه نووسابوو و به‌سته‌رى مێشك ومولوولهى خوێنیشیان هاوبه‌ش بوو.ئه‌م دوو منداڵه رِۆژی سێشهمه دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى 25 كاتژمێرى لێك جیا كرانه‌وه.له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌و دكتۆره ئوسترالیانهى كه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ دوو منداڵه جمكه‌كه كرد گوتیان چێشبینى ده‌كرێت هه‌ردوو كچه‌كه به تواوهتى چاك ببنه‌وه و بژین.یه‌كێك له منداڵه‌كان ئێستا هاتووه‌ته‌وه هۆش خۆى و زۆر جوانه.
به سپاسیکی زوره وه له سایتی: فۆتۆ شەقڵاوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-03-2010 در ساعت 06:19 PM
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بابە گەورەی مردوو دواى 3 رۆژ زیندوو بویەوە
هێزەكانی پۆلیسی ئەمستردام بابە گەورەی 97ساڵان كە 3رۆژ بەرلە ئێستا بە ئامادەبوونی خانەوادەكەی نێژرابوو زیندوو بوویه‌وه و لهتابووتهكهى هێنایانهدهرهوه.بە پێی هەواڵی "مێهر" و "k s l news" پزیشكانی نەخۆشخانەی لە دەست دانی "جرارد رازل"ی یان واژوو كرد و تەرمی ناوبراویان بۆ مەراسیمی بە خاك سپاردن رەوانەی گۆرستانی مەركەزی ئەم شارە كرد.ناوبراویش لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی زۆر لە دۆستان و خانەوادەكەی بە خاك دەسپێردرێت و نەوەی 71 ساڵانەكەی بۆ دانانی تاجە گۆلینە وەك رێز و خۆشەویستی كاتێك دەنگێك دەبیستێت كە داوای یارمەتی دەكات و زۆر بە خێرایی ئامادە بووان لەم هەواڵە ئاگادار دەكاته‌وه و پۆلیسیش بە بیستنی ئەم دەنگە گۆرەكە دەكێلن و بابە گەورەی خۆیان لە گۆر دەردەهێنن .لاى خۆیانه‌وه پزیشكانی ئەمستردام ئەم ڕووداوەیان به‌حاڵه‌تێكى نایاب لە قەڵەم دەدەن و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن : دڵی جرارد بە هۆی جەلتە وەستاو بێگۆمان چەند رۆژێكى پێویست بووە تا بە هۆش بێتەوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به ئه‌ده‌ب و بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا
به پێی راپۆرتی كه‌ناڵی هه‌واڵنیری (ڤۆرد نیوز ) ،له گۆڤاری "ریجرز دایجست " لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كراوه له سه‌ر 35 شاری گرنگی دونیا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ،كه له نێوانیان به ئه‌ده‌ب ترین و بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا ده‌ركه‌وتوون .پێوه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ،چه‌ند ئاراسته‌ی له خۆ ده‌گرت .بۆ نموونه كه ده‌چوونه هه‌ر شارێك ، له بیست دووكان شت ومهكیان دهكریی تا شێوازی رفتاری فرۆشیاره‌كان له گه‌ڵ كڕیاره‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن یان ئایا له كاتی هاتنی كڕیار بۆ دووكان ، به ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نن .پێوه‌رێكی تر ئه‌وه‌ی كه له ناو بازاردا چه‌ند لاپه‌ره كاغه‌زی ناو فایلێكیان ده‌خسته زه‌ویی ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند كه‌س یارمه‌تیان ده‌دات له كۆكردنه‌وه‌ی كاغه‌زه‌كان . له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێكۆلینه‌وه .نیۆرك ،زووریخ و تۆرنتۆ به ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا ناسران و شاره‌كانی ئاسیایش بوونه بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا .هه‌روه‌ها شاره‌كانی بمبای و بوخارست و كوالالامپوور له ریزی بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا و سیۆل و سه‌نگاپوورو مۆسكۆ له پله‌كانی دیكه‌ی خشتهكه جێیان ده‌بێته‌وه .هه‌روه‌ها پایته‌خته‌كانی ،ئه‌ڵمانیا ،به‌رازیل ، كرۆواسی ، نیۆزله‌ند ، پۆڵۆنیا ، مه‌كزیك ، سوید ، مه‌جارستان و ئسپانیا له ریزی به ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیایان بۆ خۆیان تایبه‌ت كردوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئافره‌تان ناتوانن له (47) كاتژمێر زیاتر هیچ نهێنیه‌ك لای خۆیان هه‌ڵبگرن
ئافره‌تان و خانمان ناتوانن هیچ نهێنی و ڕازێكی دڵیان بۆ زیاتر له " 47,15 " چل و حه‌وت كاتژمێر و چاره‌كێك زیاتر له ناخیاندا بهێلـَـنهوه , ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئـه‌وه‌ی كه سروشتی ئافره‌تان وه‌ها ههڵـكهوتووه كه قسه زۆر ده‌كه‌ن , كورد ووته‌نیش ئه‌وه‌ی زۆر بڵێت زۆر هه‌ڵه ده‌كات و نهێنیش زۆر ده‌دركێنێت . له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ( دایلی مایل ) ی به‌ریتانی ئه‌نجامی ڕاپرسی و توێژینه‌وه‌یه‌كی پێكه‌وه ئاشكرا كرد , كه كۆمپانیای " نهبیز تشیلی " ی به‌ریتانیایی ئه‌نجامیدابوو و تێدا ده‌ركه‌وتبوو كه ئافره‌تان ناتوانن نهێنیه‌كانی ناخیان هه‌ڵبگرن , یان بیشارنه‌وه و زۆر جاریش ناگاته ئه‌و ماوه‌یه " 47,15 " كاتژمێر و چاره‌كێك , خێرا لای كه‌سێك , یان چه‌ند كه‌سێكیش دهیدركێنێت , ئه‌وه‌ش وه‌ك زۆرترین ماوه‌یه , كه ئه‌گه‌ر ڕازه‌كه‌ی به‌نهێنی بهێڵێته‌وه .ئه‌و توێژینه‌وه‌یه " 3000 " سێ هه‌زار ئافره‌تی گرته‌وه , كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 18 بـــۆ 65 ) ساڵیدا بوو و له‌هه‌ر ده ئافره‌تیان چواریان دانیان نا به‌وه‌دا كه توانای پاراستن و شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانیان نیه , هه‌رچه‌نده كه كارێكی زۆر گرنگ و نهێنی و هه‌ستیاریش بێت , هه‌روه‌ك زیاتر له نیوه‌شیان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه خواردنه‌وه‌ی كـحول و مادده هۆشبه‌ره‌كان وایان لێ ده‌كات , كه خۆ نه‌گرن و نهێنیه‌كانیان بدركێنن ." مایكڵ كوكس " ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای - نهبیز تشیلی - له به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆرێك له ئافره‌تان توانای هه‌ڵگرتن و پاراستنی نهێنی و ڕازه‌كانی ناخی خۆیانیان نیه و زۆر جاریش نهێنیه‌كه لای كه‌سێك باس ده‌كه‌ن كه هیچ كارێكی پێناكرێت و سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت و په‌یوه‌ندیه‌كیشی نهلهدوور و نهلهنزیكهوه به‌و و نهێنیهكهیهوه نیه , یان په‌نا ده‌به‌ن بۆ فه‌رمانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان , هه‌رچه‌نده كه له‌هه‌ر ده كـچ نـۆیان واباس ده‌كه‌ن كه متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و ده‌توانن نهێنیه‌كانیان بپارێزن , به‌ڵام له‌ڕاستیدا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه كه وانین و به‌رده‌وام و به‌ئاسانی نهێنیه‌كانی خۆیان و هاوسه‌ر و منداڵ و كاره‌كانیان ده‌دركێنن و ته‌نانه‌ت لای زۆرترین كه‌سیش باسیان ده‌كه‌ن .هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه ئافره‌تان به‌تێكڕایی هه‌فتانه گوێ له سێ هه‌واڵ ده‌گرن و بۆ كه‌سانی تریشی باس ده‌كه‌نه‌وه و سێیهكیشیان دوای دركاندنی نهێنیه‌كانیان , ئه‌وسا هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌و زانایانی بواری ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پاراستنی نهێنیه‌كان زۆر گرنگن , به‌تایبه‌تی كه زۆر جار به‌هۆی دركاندنی نهێنیهكهوه ڕه‌نگه كێشه و ئاڵۆزیی زۆری وه‌ك كوشتن و ته‌ڵاقدان , یان دوژمنایه‌تیی لێبكه‌وێته‌وه و په‌ندێكی عه‌ره‌بیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه كه ده‌ڵێت ( نه‌فام ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی نهێنیه‌كه‌یت له‌لا ده‌دركێنێت , به‌ڵام به‌تۆ ده‌ڵێت بانهێنی بێت و باسی مه‌كه !!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێدەچێت ئافره‌تێكی كــــورد به‌ساڵاچووترین مرۆڤی
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ده‌نگی ئا‌ڵمانیا حه‌لیم سولماز له مانگی شه‌شی ساڵی 1884 له‌دایكبووه و 125 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه كه به‌ساڵاچووترین مرۆڤی جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.مرۆڤی جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. له میدیاكانی جیهانییه‌وه ئافره‌تێكی ژاپۆنی به 114ساڵ ته‌مه‌نه‌وه وه‌ك به‌ساڵاچووترین كه‌سی جیهان ناسراوه به‌ڵام ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و حه‌لیم سولماز ئافره‌تی كوردی باكووری كوردستان وه‌ك به‌ساڵاچووترین كه‌سی جیهان بناسرێت.به پێی وته‌ی به‌رپرسانی نووسینگه‌ی ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی شاری دیاربه‌كر ئه‌گه‌ر راستی مێژووی له‌دایكبوونی حه‌لیم سولماز پشت راست بكرێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شانازی گه‌لی كورد.حه‌لیم سولماز ده‌ڵێ: نهێنی ته‌مه‌ن درێژیم خواردنی به‌رده‌وامی ماسته و زۆر كه‌م خۆراكه چه‌وه‌ر و گۆشتدارهكان ده‌خۆم.ئه‌و ئافره‌ته كورده دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كور و سێ كچه و 54 نه‌وه‌و 150 نه‌تیجه‌ی هه‌یه. هاوسه‌ری یه‌كه‌می حه‌لیم سولماز له ساڵی 1914 له جه‌نگی جیهانی دووه‌م كوژراوه.حه‌لیم سولماز بیره‌وه‌ری له ئاتا تورك هه‌یه و ده‌ڵێ: موسته‌فا كه‌مال سه‌ردانی گونده‌كه‌مانی كردووه و پێكه‌وه په‌رداخێك ئایران (خواردنی تایبه‌تی توركیا)یان خواردووه.
بارودۆخی ته‌ندروستی سولماز باشه ته‌نیا توزێك بۆ بیستن گرفتی هه‌یه و پێده‌چێت چه‌ندین ساڵی‌تر ژیان به‌سه‌ر ببات و ریكۆردێكی نوێ تۆمار بكات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
موبایل خراپترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر
مرۆڤ
سه‌یركه‌ن مۆبایل چی كرد به هێلكه دوای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌نووسی ڕووسی(فلادیمیر لاجوفسكی و واندریه موسینكو) بابه‌تێكیان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر زیانه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته،له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته،به‌دانانی مۆبایل له چوارده‌وری هێلكه‌یه‌ك ئینجا هه‌ستان به داگیرساندتی تسجیل صوت وه په‌یوندیكردن به‌و مۆبایلانه‌وه به‌به‌رده‌وامی، بینیان كه هێلكه‌كه له‌ماوه 15 ده‌قیقه تۆزیك گه‌رم داهات وه دوای 25 ده‌قیقه به‌ته‌واوه‌تی گه‌رم بوو وه دوای 40 ده‌قیقه زۆر زۆر گه‌رم بوو به‌ڵام دوای 65 ده‌قیقه بینیان كه هێلكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی كوڵاوه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ...ئایا مۆبایل له توانایدا هه‌یه ئه‌وه‌ی كه به هێلكه‌ی كرد به مرۆڤیشی بكات... تیشك دانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مۆبایل بووه هۆی ڕوودانی گۆڕانكاری له پڕۆتیناتی هێلكه‌دا بهێنه پێش چاوت چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مه له مێشك دا ڕوو بدات كاتێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ قسه به مۆبایل ده‌كه‌یت،ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمیر له‌سه‌ر یه‌ك قسه به مۆبایل بكرێت ئه‌وا بێگومان زیانێكی زۆر گه‌وره به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت خۆ پاراستن له هه‌ندێك زیانه‌كانی...پێویسته كه قسه‌كردن به مۆبایل كه‌مبكرێته‌وه، وه مۆبایل نه‌نێیت به گوێوه به‌ڵكو تۆزێك له‌دووری گوێته‌وه بیگریت له‌كاتی په‌یوه‌ندیدا وه گواستنه‌وه‌ی له گوێیهكهوه بۆ گوێیه‌كه‌ی تر له یه‌ك په‌یوه‌ندیدا زیانه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه،وه له‌كاتی خهتندا نابێت مۆبایلت له‌ته‌نیشت بێت به هه‌ڵكراوی،وه به‌كارهێنانی سه‌ماعه‌ی مۆبایل تۆزێك له‌و شه‌پۆلانه‌ی كه به مێشك ده‌گه‌ن كه‌م ده‌كاته‌وه،وه هه‌وڵ بدرێت هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك له شه‌ش ده‌قیقه زیاتر نه‌بێت،وه په‌یوه‌ندی نه‌كردن له‌و كاتانه‌ی كه شه‌به‌كه لاوازه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایل له‌وكاته‌دا زۆرترین هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین شه‌پۆله موگناتیسیه‌كانی هێنان و بردن، پاراستنی منداڵ له ده‌ست لێدانی مۆبایل به‌تایبه‌تی ده‌م و چاوی كه زۆرترین زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت، وه له‌سه‌ر ئافره‌تی دووگیانیش پێویسته كه دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایل.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌م هه‌واڵه بخوێنه‌وه و فوو له چایه‌كه‌ت بكه
له كۆنه‌وه وتوویانه عه‌شق و قاوه ته‌نیا به گه‌رمی خۆشن.به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه چا و قاوه‌ی زۆر گه‌رم زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه سپۆڕانی بواری پزیشكی ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی چای زۆر گه‌رم ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ زیاد ده‌كات.پێشتر پزیشكه‌كان پێیانوابوو هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهوولیهكانن، به‌ڵام ئێستا زانراوه كه خوارده‌مه‌نی زۆر گه‌رمیش ده‌بنه هۆی سووتاندنی خانه‌كانی قوڕگ و تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ تووشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ نه‌بن، فوویه‌ك له چایهكهتان بكه‌ن و نۆشی گیانتان بێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دانیشتنى رِێك له‌سه‌ر كورسى متمانه‌ت لاى به‌رامبه‌ر زیاتر ده‌كات
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قوتابى ئه‌نجام دراوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌یان به‌شێوه‌ى رِاست دانیشتبوون گه‌یشتوون بهئاواتهكانیان و ئه‌وانه‌یشى به‌شێوه‌ى لار دانیشتوون نه‌گه‌یشتوون بهئاواتهكانیان.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردووه، كهلهوویلایهتى ئۆهایۆى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 71 قوتابى كراوه ده‌رباره‌ى دیاریكردنى داهاتووى خۆیان و ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌و قوتابیانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رِاست له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان دانیشتوون گه‌یشتوون بهئاواتهكانیان و ئه‌وانه‌یشى كه‌له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان به‌شێوه‌یكى لار دانیشتوون سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه بۆ گه‌یشتن بهئاواتهكانیان.ئه‌مه‌و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كهلهگۆڤارێكى ئه‌وروپى بۆ ده‌روون ناسى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه دانیشتن به‌شێوه‌ى رِاست له‌سه‌ر كورسی ماناى متمانه بوونه به‌خۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى لار دابنیشى ئه‌وا ئه‌و متمانه‌یه له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (رِیچارد پیتى) پسپۆرى زانستى ده‌رووناسى له‌زانكۆى ئۆهایۆ، كه‌یه‌كێك بووه له‌سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كهرِێك دانیشتن مانایه‌كى جوان له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كات ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى زیاتر متمانه كردن به‌خۆت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گواستنەوەی پیاوێكى كێش 444 كیلۆیی بۆ نەخۆشخانە گرفتی دروستكرد
پزیشكان و بەرپرسانی تەندروستی به‌ریتانیا بەرپرسن تا رێگاێكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ گواستنەوەی پیاوێك كه كێشى 444 كیلۆیه بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری. بە پێی هەواڵی"تەوانا"پۆل ماسۆن" بە كێشترین پیاوی جیهان دەبێت بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی "شینجستر" لە رۆژئاوای ساسكس لە 152مایلی ماڵەكەی، چەندین رێگا بۆ گواستنەوەی ئەم پیاوە پێشنیاركراون لەوانە گواستنەوەی بە فڕۆكە،ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ چۆنیه‌تى گواستنەوەی ئەم پیاوە 444 كیلۆییه و48 ساڵان و پێدەچێت لە رێگای ئامبۆڵانسێكی تایبەت بگۆازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.لە ساڵی 2007 كێشی"پڵ ماسۆن"285 كیلوكەم كرایەوە، بەڵام جارێكی تر158 كیلو زیادی كردەوە،ماسۆن لە زیاد خواردن ئازار دەكێشێ و ناتۆانێت رژیم بگرێت،ئه‌م پیاوه بە كێشترین پیاوی جیهانه‌و ده‌ڵێت ،تەنها رۆژێك لە رۆژان بە رێژەی 20 هەزار كالری خواردنم خواردووە،كە ئەم رێژەیە بەشی 3خێزان دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە كە پیاوان لە رۆژێكدا بە رێژەی 2 هەزار و 500كالری خۆراك دەخۆن. پێشتر "مانۆئێل یۆریب"پیاوێكی مەكزیكی وەك بە كێش ترین پیاوی جیهان دەناسرا كە كێشەكەی دەگەیشتە 570 كیلۆ گرام، بەڵام بهنهشتهرگهریهك یەك لە سەر 3ی كێشەكەی بە هۆی پزیشكانەوە لە دەست دا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆچى ئاوى گوێ تاڵه؟ئاوى چاو سوێره؟ ئاوى ده‌م شیرنه؟
تا ئێستا بیرت له‌گه‌وره‌یى خواكردۆتوه كه چه‌ند به‌خششى به مرڤ به‌خشیوه به‌ڵام په‌ى پێنابه‌ین؟
ئایا رِۆژێك له خۆت پرسیوه بایه‌خى چیه كه ئاوه‌كانى ناو له‌ش جیاوازن له تامدا؟ئ
مرڤ به‌خشیوه به‌ڵام په‌ى پێنابه‌ین؟ئایا رِۆژێك له خۆت پرسیوه بایه‌خى چیه كه ئاوه‌كانى ناو له‌ش جیاوازن له تامدا؟ئایا پرسیوته بۆ چى ئاوى گوێ تاڵ و ئاوى چاو سوێره‌و ئاوى ده‌م شیرنه؟
ئاوى ناوگوێ تاڵه چونكه ده‌بێته هۆى مردنى ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى كه ده‌چنه ناوگوێ،زۆر جار له كاتى پاك كردنه‌وه‌ى گوێ ده‌بینین زینده‌وه‌رى بچووكى وه‌ك مێشوله تیایدا مردوه ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى كه ئاوه‌كه تاڵه‌و ناتوانن ئه‌م زینده‌وه‌رانه تیایدا بژین،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر شیرن بوایه ئه‌وا مێروه‌كان یان مێش ده‌چوونه ناو گوێى مرۆڤ به‌تایبه‌تى له‌شه‌وداو كاتى نووستن پاشان زیانیان ده‌گه‌یاند به كه‌سه‌كه.ئاوى چاو تاڵه چونكه ده‌بێته هۆى لابردنى چه‌ورى و پاكردنه‌وه‌ى چاو له تێكچوون ئاوى ده‌م شیرنه چونكه به هۆیه‌وه ده‌توانى تامى هه‌موو شتێك بكه‌ى وه‌ده‌توانى تامه‌كان لێك جودا بكهیتهوهوه وه ئه‌و مادانه‌ى كه زیان به‌خشه جارێكى تر به‌كارى نه هێنین ،وه ته‌نها تامى شیرین ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر تامه‌كانى تردا‌و ده‌توانێت جودایان بكاته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:39 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|