زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وته ي جوان و به نرخ
وته ي جوان و به نرخ
- هیچ مرۆڤێک نیه له‌دنیادا هه‌ڵه نه‌کات و هه‌ڵه‌ش به‌رامبه‌ری نه‌کرێت ٠
- مرۆڤی زانا و ژیر به‌دوای شتێکدا ناگه‌ڕێت که نه‌یێته دی. ٠
- سامان هه‌تاسه‌ر هاوڕێی مرۆڤ نیه به‌ڵام هاوڕێی چاک هه‌تا سه‌ر سامانه ٠
- ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیان خۆش بوێ ، خۆشت بوێن وخۆشه‌ویست به.
- به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه که بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.
- تووره بوون تۆله کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره له خۆت.
- هه‌موو شتێک له لای باریکی دا ده‌پسێ به‌لام زولم وزۆری له ئه‌ستووری دا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
* ئه‌توانی گوڵ بخه‌یته ژێر پێت به‌ڵام ناتوانی بۆنه‌که‌ی له‌هه‌وادا دووربکه‌یته‌وه .
ڤۆڵتێر
* من هه‌میشه حه‌زده‌که‌م له‌مرۆڤی نه‌جیب شتێک په‌یڕه‌وی بکه‌م و شتێک له‌وان وه‌رگرم .
شکسپیر
* ئاماده‌یی وه‌ک پاره و شمشێر وایه گه‌ر له‌کاتی خۆی سوودی لێوه‌رنه‌گریت کۆن ده‌بێت .
گۆته
* عه‌شق گرانبه‌هاترین دیارییه که خوداوه‌ند داویه‌تی به مرۆڤ .
ته‌نسی و‌لیامز
* وه‌فا ، ته‌مه‌ن و کات و شوێن ناناسێ هه‌میشه و له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک ئه‌بێ وه‌فاداربین .
گۆته
* گه‌وره‌یی له‌وه‌دانییه هه‌رگیز شکست نه‌خۆم ، به‌ڵکو له‌وه‌دایه کاتێ شکستم خوارد بتوانم ڕاست ببمه‌وه .
ئه‌ندره ژێد
* زیاد له‌ئه‌ندازه خۆت مه‌خه‌ره ژێر گوشاره‌وه ، باشترین شته‌کان کاتێ ڕووده‌ده‌ن که تۆ چاوه‌ڕوانیان نیت .
گابرێل گارسیا مارکێز
* گه‌ر بمانزانیایه له کوێین ، بۆ کوێ ئه‌ڕۆین ، به‌چی ئه‌ڕۆین ، یه‌کێ له گرفته‌کانی خۆمان و کۆمه‌ڵگامان چاره‌سه‌ر ئه‌کرد .
لینکۆڵن
* گه‌ر مه‌رگ نه‌بوایه خۆشی ژیان هیچ مانایه‌کی نه‌ده‌بوو .
مهترلینگ
* ژیان کورته و ڕێگه‌ی کار درێژ ، هه‌لیش زوو له‌ده‌ست مرۆڤ ده‌رده‌چێت .
سوقرات
* کاتێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر میهره‌بانی مانای وایه له‌گه‌ڵ خۆت میهره‌بانتری .
فڕانکلین
* ژیانی دونیا تارکیهکه ئه‌بێ ئێمه به‌چرای ئومێد ڕۆشنی بکه‌ینه‌وه .
ئاناتۆل فرانس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
* زۆربه‌ی قسه‌کان هێشتا ڕۆژ ته‌واو نه‌بووه گرنگی نه‌ماوه ، وریابه قسه‌کانی تۆ ئه‌وه‌نده به‌جێ بێ که چه‌ند ساڵێ گرنگی هه‌بێت .
په‌رمۆدا بهتری
* کاتێ که‌سێ هه‌ستی کرد ئیتر پێویستی به به‌ره‌وه پێشچون نییه پێویسته تابووته‌که‌ی بۆ ئاماده که‌ی .
ماردن
* که‌شتیه‌کان زۆربه‌ی کات له له‌نگه‌ر گادا وه‌ستاون ، به‌ڵام له‌ڕاستی بۆ وه‌ستان نه‌وه‌ستاون
په‌رمۆدا بهتری
* وابزانم گه‌ر هه‌ر که‌س ڕۆژی چاره‌کێک له‌بیری ژیانی خۆیدا بێت و هه‌وڵبدا چاکی بکات هه‌ر مانگ ژیانی ئه‌و باشتر ئه‌بێ له‌مانگی پێشوو .
ڤۆڵتێر
* ئه‌وه‌ی مرۆڤ وشیار ئه‌کات شتانێک نییه که ده‌ی خوێنێت به‌ڵکو شتانێکه که له‌بیری ئه‌مێنێ .
فڕانسیس بیکن
* هه‌ر کارێک ئاوێنه‌ی جوانی وهدیهێنهرهکهیهتی ، هه‌وڵبده‌ن کاره‌کانتان به‌جوانی ئه‌نجام بده‌ن .
په‌رمۆدا بهتری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كه چاكه ئه‌كه‌ى مهيلێ له لاى كه‌س
بۆ زه‌وقى خۆت بێ و خوا بيزانێ و به‌س
ده‌ستى دز بڕين باو بوو تا دوێنێ
ئێستا ده‌ستى دز گورز ئه‌وه‌شێنێ
ئه‌وانه‌ى فێرى درۆ و غهيبهتن
ڕوويان مه‌ده‌رێ شووم و نگبهتن
كه‌م بخۆى له‌شت بێ عيلهت ده‌بێ
كه‌م بڵێ سه‌رت سه‌لامه‌ت ئه‌بێ
ئه‌گه‌ر پياوي خراپ هات مهدحي كردى
ئه‌وسا بزانه كه تۆ نامه‌ردى
ئاوي خوڕِ هه‌رچه‌نده كه ئهتتر سێنێ
هه‌ر ئاوي مه‌نگه پياو ئهخنكێنێ
بهڕنجي شاني خۆت بژي به‌سته
پاره‌ي ميراتي وه‌ك چلكي ده‌سته
ئهوكهسهي دڵي له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پاكه
خۆي پێي دڵخۆشه و له به‌د بێ باكه
هه‌موو كه‌س خۆي به پياو ئه‌زانێ
خه‌ڵكي مه‌شكێنه بۆ پارێ نانێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پهندهكاني پيره‌مێرد
كه مرديت هيچت له‌گه‌ڵا نايه
گوناه هاودهمته ئه‌و به وه‌فايه
ئه‌گه‌ر نان بده‌ى له‌ماڵ ناترسى
له هه‌موو ماڵێ ده‌خۆى ناپرسى
تۆى ده‌غڵ ودان هۆزێ ئهژينێ
تۆى خراپه خێڵێك ئه‌مرێنێ
كه‌س واتاي چـــــــــاكه ناگێڕێته‌وه
غهيبهتيش لاي كه‌س ناشێرێتهوه
ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌رچه‌نده خه‌ڵكي له‌ده‌وره
بايه‌خي نيه ســـــــــــــــــێبهري هه‌وره
ئافهرين له‌وه‌ي شــــــيري پاكه
شێري مه‌يدانه له‌شێر بێ باكه
پياوێ زه‌ره‌ري له‌خه‌ڵك دابێ
دڵي ناسره‌وێ هه‌تاكو مابێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رق و کینه ناتوانێت رق و کینه له ناو ببات به‌لام خۆشه‌ویستی ده‌توانیت.
به‌رد له سه‌ری بده‌ی یان سه‌ر له به‌ردی بده‌ی هه‌ر سه‌رت ده‌شکێ.
گه‌وره‌ترین شانازی ئیمانه.
گه‌وره‌ترن دیاری لێ بووردنه.
مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ل خه‌ڵکانی تر که‌م و له‌گه‌ل خۆی زۆر بدوێ.
شانس به‌لای ئه‌و که‌سانه وه ده‌چیت که بڕوای به کار کردنه نه‌ک شانس.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت به سه‌ر دنیادا زال بیت عه‌قل و ژیری به‌سه‌ر خۆت دا زال بکه.
تووره بوون تۆله کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره له خۆت.
به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه که بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.
له‌گه‌ل خه‌لکی تر پێپکه‌نه نه‌ک پێیان پێپکه‌نی.
رۆژگار زۆر مێهره‌بانه بۆ که‌سێک که بزانێ کاتی خۆی چۆن و به‌چی تێپپه‌ڕ بکات.
هیچ ڕۆژیک له ئه‌مڕۆ به نرخ تر نییه.
ته‌نها سه‌ره‌تای هاوڕێ په‌یدا کردن ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕین.
شاد بن به سه‌رکه‌ووتنی خه‌لکی دیکه چونکه سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له حهكيمێكيان پرسی :
ئەو وانانە کامانەن کە لەسەر مرۆڤ پێویستە فێریان ببێت ؟
لە وەڵام دا ووتى :
- دەبێت بزانێ کە ناتوانێ وا بکات کەسێک خۆشی بوێت ، ئەوەى دەتوانی بیکات ئەوەیە وا بکات کە خۆیان خۆشەویست بن ٠
- دەبێت فێر ببێت کە لەگەل کەس دا خۆی بەراورد نەکات ٠
- فێری لێبوردن و لێ‌خۆش بوون ببێت ٠
- بزانێت مرۆڤى دەوڵەمەند ئەو کەسە نیە کە خاوەنى هەموو شتێکە ، بەڵکو ئەو کەسەیە کە پێویستى بە کەم بێت ٠
- بزانێت کەسانێک هەن زۆر خۆشیان دەوێت ، بەڵام فێر نەبوون چۆن ئەو خۆشەویستی یە دەربخەن یان چۆن دەری ببڕن ٠
- بزانێت لەوانەیە دوو کەس سەیری هەمان شت بکەن ، بەڵام هەریەکە بە جیاوازى دەیبینن ٠
- بزانێت بەس نیە کە لە بەرامبەرەکەى خۆش بێت ، بەڵکو پێویستە لە خۆشیان خۆش ببن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(( منداڵ له به‌ر پێنج هۆ خۆشه‌ویستن ))
- ده‌گریێن چونكه گریان كلیلى به‌هه‌شته .
- كاتێك توره ده‌بن یان زیز ده‌بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه چونكه كینه‌و رقیان نییه .
- ئه‌و شته‌ى كه دروست ده‌كه‌ن زوو خراپ ده‌كه‌ن چونكه دڵیان به دنیاوه به‌ند نییه .
- له‌گه‌ل خاك یارى ده‌كه‌ن چونكه ته‌كه‌بور یان غروریان نییه .
- ئه‌و خواردنه‌ى كه هه‌یانه زوو ده‌یخۆن بۆ به‌یانى هه‌لى ناگرن ، چونكه هیوایه‌تى دورو درێژیان نییه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لوقمانی حه‌كيم به كوڕه‌كه‌ی وت :
ئه‌ی كوڕی شيرينم ..
هه‌ر كه‌سێ له توانای خۆی زياتر هه‌ڵبگرێ ، په‌كی ئه‌كه‌وێ .
هه‌ر كه‌سێ به خۆی بنازێ ، تيا ئه‌چێ .
هه‌ر كه‌سێ به‌سه‌ر خه‌ڵكيدا گه‌وره‌يی بنوێنێ ، خوای گه‌وره زه‌ليلی ئه‌كات .
هه‌ر كه‌سێ له كاره‌كانی ڕاپرسی نه‌كات ، په‌شيمان ئه‌بێ .
هه‌ر كه‌سێ هاوڕێيه‌تی زانايان بكات ، فێر ئه‌بێ .
هه‌ر كه‌سێ قسه كه‌م بكات ، سه‌لامه‌ت ئه‌بێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-03-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دا یه گیان ئه و کا ته ی که ئیمه پیویستمان پیته تۆ له با وه شی خۆ تا
ئه مان خه وینیت..به ڵا م ئه و کا ته ی تۆ پیویستیت به ئیمه یه ئه وه ئیمه
لێت دورین...
دڵی دایک ئه وه نه ده گه وره یه که هه رده م لێبو ر ده یی تێدا یه..(ئو ن‌و ره بالزاکـ)
دایک به نر خترین سه ر وه ت و سا مانی وڵا تیکه....ئا لن کی
بۆ دایکێک که منا ڵه که ی لیێ دوره،دنیا به هه م‌و خؤ شیه کا نیه وه وه کو وێرا نه یه ک وایه....ئه لیزا بیت
کا سکل
یه که م خه ڵا تی یه زدان بۆ مرۆڤ ژیانه دوهه م خۆ شه ویستی دایکه سێهه میش ئه قڵه..مارک پیرسی
مرۆڤ ئه توانی واز له ها وسه ره که ی بینێت به ڵام دایک و باوکی نا ،،فر ناندو پسوا
له ئا ستی دایک و باوکت دا رێزت تێدا بێت....ریچا رد تمبلر
دا ها توی منا ڵه کان په یوه سته به ته ر بێتی دایک و باوکه که نا وه.....ویکتۆر هۆ گۆ
هیچ گو ڵێک بۆن و ره نگ و جوا نی دایکی نیه....ئا رنست همینگۆی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:39 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|