زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاژه‌ڵ ....
فیل
فیل... زلترین گیانله‌به‌ری شیرده‌ره كه له‌سه‌ر وشكایی ده‌ژی، ته‌نیا نه‌هه‌نگ كه گیاندارێكی ئاوییه و له فیل زلتره. هه‌روا زهرافهش له‌و بهباڵاتره. فیل به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناو دارستان و ده‌شتاییه‌كاندا ده‌ژی و له هیند كه ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئاسیا و هه‌روها له چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقاشدا هه‌ن .
دایكهفیلهكان هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیدا ده‌ژین و كهڵهفیلهكانیش زۆربه‌ی كات به‌ته‌نیا ده‌ژین. یه‌كێ له دایكهفیله به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێته پێشڕه‌وی ڕه‌وه فیلێك .
فیل دوو گوێی گه‌وره‌و لمۆزێكی درێژی هه‌یه. لمۆزهكهی وه‌ك لوتێكی درێژ وایه، ده‌توانێ بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ببات و به‌ری دره‌ختی له گه‌ڵا و میوه‌ی پێ بگرێت و بیبات بۆ ده‌می. هه‌روها به لمۆزی ئاو ههڵدهڵوشێت و ده‌یخواته‌وه، هه‌ندێ جاریش كه گه‌رمای ده‌بێت هه‌ر به لمۆزی ئاو یان خۆڵ به‌سه‌ر له‌شیدا ده‌پرژێنێت. فیل هه‌ر به لمۆزیشی بۆن ده‌كات و خۆی به فیلهكانیتر ده‌ناسێنێت ، هه‌ر به‌یارمه‌تی لمۆزی مێش و مه‌گه‌ز له خۆی دوور ده‌خاته‌وه. فیل چوار ددانی هه‌یه كه خواردنی پێدهجوێت وكاتێ ددانه‌كانی كولدهبن و ده‌كه‌ون ددانی تر له جێگه‌كه‌یان ده‌رده‌چنه‌وه .
پێیه‌كانی فیل پان و هێلكه‌یین، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر زلوقورسه له‌ژێر هه‌ر پێیهكیدا نه‌رمه لهپكهیهكی چه‌ور هه‌یه، ئه‌م لهپكهچهوره یارمه‌تی ده‌دات كه به نه‌رمی به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی ژێرپێیه‌كانی ئازاریان پێ بگات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیه‌كانیشی ئه‌وه‌نده پانن شوێنپێی قوڵ به‌دوای خۆیاندا به‌جێناهێڵن .
فیل به زاوزێ زۆر ده‌بن، بێچووه فیل پاش له‌دایكبوونی به چه‌ند كاژێرێك ده‌توانێت هه‌ستێته سه‌ر پێ. له‌شی به تووك داپۆشراوه و پاش ماوه‌یه‌ك تووكه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌رێت. پاش چوارمانگ بێچووه‌كان ده‌كه‌ونه گهڵاوگیا خواردن. دایكییان تا چوار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت له شیردانی بێچووه‌كانی. بێچووهفیل كه له‌دایك ده‌بێ ته‌نیا 100ـ120كیلۆگرام ده‌بێت، كهتهمهنیشیان ده‌بێت به شه‌ش ساڵ كێشیان ده‌گاته یه‌ك ته‌ن ( هه‌زار كیلۆگرام ). گه‌ر بێچووه‌كان نێرینه بن ئه‌وا تا ته‌مه‌نی ده ساڵی له‌گه‌ڵ دایكیاندا ده‌بن، گه‌ر مێینه‌ش بن ئه‌وا هه‌موو ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ دایكیاندا ده‌مێننه‌وه. فیل نزیكه‌ی هه‌فتا ساڵێك ده‌ژی، به‌ڵام له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و فیلانه‌ی كه هه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ببنه پانزه ساڵ ده‌مرن، یه‌ك فیل له پێنج فیل ته‌مه‌نیان ده‌گاته سی ساڵ. گه‌وره‌ترین دوژمنی فیل مرۆڤه، مرۆڤ هه‌وڵی كوشتنی فیل ده‌دات تا ددان و شفرهكانی بۆ خشڵ و ڕازانه‌وه به‌كاربهێنن .
فیل له‌به‌رئه‌وه‌ی گیاندارێكی زله و پێویستی به خۆراك و ئاو زۆره كه پێی تێرببێت، له ڕۆژێكدا شانزه كاژێر خه‌ریكی خواراك په‌یداكردنه و ته‌نیا چوار تا پێنج كاژێر ده‌خه‌وێت، به ڕۆژ هه‌ر به پێوه و به شه‌ویش به پاڵدهكهوتنهوه ده‌خه‌وێت .
ئه‌و فیلانه‌ی له ئه‌فه‌ریقا ده‌ژین زلترن، گوێیشیان له‌و فیلانه كه له ئاسیا ده‌ژین گه‌وره‌ترن .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-23-2011 در ساعت 05:35 PM
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌سپ و كه‌ر له ئاژه‌ڵه شیردهرهكانن و سه‌ر به یه‌ك خێزانن. ئه‌م ئاژه‌ڵانه له ده‌شتایی و له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه گژوگیاو ئاوی لێیه. ئه‌سپ به‌شوه‌یه‌كی گشتی به كۆمه‌ڵ ده‌ژین. ئه‌سپ پێش شه‌ش هه‌زار ساڵ ماڵی كراوه، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش مرۆڤ سه‌گ و بزن و مانگا‌و مه‌ڕ و به‌رازی ماڵی كردووه .
توانای بینین و بۆنكردن و بیستنی ئه‌سپ له مرۆڤ به‌هێزتره، چاوه‌كانی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ره درێژهكهیدایه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئه‌سپ ده‌دات كه به‌باشی شت ببینێت ته‌نانه‌ت له‌كاتێكیشدا كه ده‌له‌وه‌ڕێت. گوێچكهكانیشی درێژن و ده‌توانێت ڕووی بكاته شوێنی ده‌نگ و گوێی لێبێ. كاتێ گوێچكه‌یه‌كی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و گوێچكه‌كه‌ی تری به‌ره‌و دواوه ده‌بات ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نیگه‌رانه، كه هه‌ر دوو گوێچكهشی بۆ دواوه ده‌بات ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تووڕه‌یه. ئه‌سپ به‌ئاسانی شوێنی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌زانێت چۆن بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه. ته‌نانه‌ت به تاریكیش ڕێگه‌ی خۆی بزرناكات .
مایین ماوه‌ی ئاوسبوونی یانزه مانگه، كه جوان‌و له‌دایك ده‌بێت، ته‌واو گه‌وره بووه‌وه، پاش چه‌ند كاژێرێك ده‌توانێت له‌سه‌رپێی خۆی بووه‌ستێت وبه‌دوای گوانی دایكی‌دا بگه‌ڕێت. پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش ده‌توانێت بله‌وه‌ڕێت و گیا بخوات .
ئه‌سپ ڕۆڵێكی زۆری هه‌بووه له ژیانی مرۆی كۆندا، به هۆی ئه‌سپه‌وه گواستنه‌وه‌یان ئاسانتربووه و له‌هه‌مان كاتدا بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌كارهێنراوه. هه‌روا له شه‌ڕدا به‌كارهێنراوه. له‌م سه‌دساڵه‌ی دواییدا ئه‌سپ بووه به یه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵه ماڵییانه‌ی كه زۆر خۆشه‌ویست بووه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-23-2011 در ساعت 05:35 PM
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پشیله
پشیله یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان و له مێژه‌وه له ئه‌فریقاوه هاتووه و پێش پێنج هه‌زار ساڵ له وڵاتی میسردا ماڵی بووه، پشیله به‌پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی تر خۆی به دوای مرۆڤدا گه‌ڕاوه و ماڵی بووه. ماڵه‌كان بۆ پشیله سه‌رچاوه‌ی خواردن و ئارامی بوون. مرۆڤیش ئه‌مه‌ی پێخۆش بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاوی مشك و جرجی ناو ماڵه‌كانی پێكردووه .
پشیله زۆر جۆری هه‌یه، بچووك، گه‌وره، تووك درێژ، تووك كورت. ئه‌م تووكهش یارمه‌تی پشیله ده‌دات كه سه‌رمای نه‌بێت. ماسولكه‌ی قاچه‌كانی دواوه‌ی به‌هێزن و یارمه‌تی پشیله ده‌دات كه به‌خێرایی ڕابكات و به‌رز بازبدات. كلكه درێژه‌كه‌شی یارمه‌تی ده‌دات كه هاوسه‌نگی خۆی ڕابگرێت به‌تایبه‌تی كه به‌سه‌ر دار و دیواردا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. پشیله ددانه‌كانی تیژن و به‌ئاسانی ده‌توانێت نێچیره‌كانی بگرێت. چڕنووكه‌كانی پشیله تیژن له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیدا چڕنووكه‌كان له دار و دیوار گیرده‌كات. چاوه‌كانی پشیله تیژن له تاریكی‌دا له مرۆڤ باشتر ده‌بینن. بیلبیله‌كانی به گۆڕانی ڕووناكی ده‌گۆڕێت، به تاریكی بیلبیله‌ی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕووناكی له چاویدا كۆبكاته‌وه، كه ڕووناكیش ده‌بێت بیلبیله‌ی چاوی بچووك ده‌بێته‌وه. گوێی پشیله زۆر سووكه، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌ی كه مرۆڤ گوێی له هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌ك نییه، پشیله گوێی لێیه .
پشیله‌ش گیاندارێكی شیرده‌ره و بێچووی ده‌بێت، هه‌ر جاره سێ تا حه‌وت بێچووی ده‌بێت و به شیری دایك گه‌وره ده‌بن، پشیله هه‌شت گوانی هه‌یه .
كه بێچووه‌كانیش له‌دایك ده‌بن چاویان نابینێ و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاویان ده‌كرێته‌وه. دایك به ددانه‌كانی بێچووه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنكی كه ده‌یانگوێزێته‌وه. پاش سێ مانگ بێچووه پشیله به ئاسانی به‌بێ دایكی ده‌توانێت بژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مریشك
كه له باب ؛ كه‌ڵه‌شێر
خێزانی مریشك
كه‌ڵه‌شێر، مریشك، جوجه‌ڵه
ئه‌و وشانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م خێزانه‌وه هه‌یه ئه‌مانه‌ن:
په‌ڕ
هێلكه
پۆپه‌ی كه‌ڵه‌شێر
ڕیقنه
باڵ
كلك
كولانه
ده‌نووك
دان
مریشك و كه‌ڵه‌شێر له سه‌ره‌تاوه كێوی بوون و له دارستانه‌كاندا ژیاون، قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێر و گاره‌گاری مریشك سه‌رنجی مرۆڤی كۆنی ڕاكێشاوه و له ڕێگه‌ی دانه‌وێڵه پێدانیانه‌وه هه‌وڵی ماڵی كردنیانی داوه. پێش 4500ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار له پاكستان‌دا مریشك و كه‌ڵه‌شێر ماڵی كراون. پاشان له چین و ئه‌وجا له ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ماڵی كراون، مریشك و كه‌ڵه‌شێر ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه بۆ مرۆڤ، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ئه‌وه‌ی هێلكه‌یان كردووه به‌ڵكو گۆشته‌كه‌یان خواردووه و پهڕهكهشیان به‌كارهێناوه، له هه‌ندێ ناوچه‌شدا ڕیقنه‌ی مریشك بۆ سك یهشهو ددان یه‌شه به‌كارهاتووه .
جووجه‌ڵه پاش شانزه هه‌فته گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته مریشكێكی هێلكه‌كه‌ر. له به‌هاراندا ده‌ستده‌كات به هێلكه كردن و له ساڵێكدا ده‌توانێت 100هێلكه بكات .
مریشك و كه‌ڵه‌شێر په‌له‌وه‌رێكی چوست و چالاكن و به درێژایی ڕۆژ به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێن و پشوو ناده‌ن. تا تاریك نه‌بێت ئه‌م پهلهوارانه ناخه‌ون، زۆر جاریش له‌سه‌ر قاچێك ده‌وه‌ستن و ده‌خه‌ون یان له‌شوێنێكدا هه‌ڵده‌نیشن و ده‌خه‌ون . ئه‌م په‌له‌وه‌رانه حه‌وت تا هه‌شت ساڵ ده‌ژین. مریشك پێش هێلكه‌كردن گاره‌گار ده‌كات، ئه‌وكات خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌زانێت كاتی هێلكهكردنیهتی. مریشك كڕدهكهوێت بیست و یه‌ك ڕۆژ له‌سه‌ر هێلكه‌كانی كڕدهكهوێت، پاشان به‌گه‌رمی له‌شی هێلكه‌كان ده‌ترووكێن و ده‌بنه جووجك. نێرینه‌ی مریشك پێیده‌وترێت كه‌ڵه‌شێر كه زوو زوو ده‌قووقێنێت، خه‌ڵكی گوند له به‌ری به‌یانیاندا له قووقه‌ی كه‌ڵه‌شێر بێدارده‌بنه‌وه. هه‌ر كه‌ڵه‌شێرێك له‌گه‌ڵ چه‌ند مریشكێدا ده‌بێت و خۆی به خاوه‌نی ئه‌و مریشكانه ده‌زانێت و ڕێگه به كه‌ڵه‌شێری كه نادات به‌ده‌وری مریشكهكانیاندا بێت ، گه‌ر كه‌ڵه‌شێر به‌سه‌ر مریشكدا نهتسێت ئه‌وا ئه‌و هێلكانه‌ی كه ده‌یكات بێ تۆ‌و ده‌بێ و نابێت به جووجه‌ڵه. هه‌ندێ جار كه‌ڵه‌شێر له‌جیاتی مریشكی كڕكهوتوو له‌سه‌ر هێلكه‌كان ده‌كه‌وێت بۆئه‌وه‌ی ساردنه‌بنه‌وه، تا مریشكه‌كه دان و ئاو ده‌خوات .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-23-2011 در ساعت 05:52 PM
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێر
شێر گیانله‌به‌رێكی دڕنده‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زۆر به‌هه‌ڵمه‌ت و به‌هێزه به‌شای دارستان ناسراوه. له‌شی به تووكێكی چڕ‌وپڕ داپۆشراوه، به‌ڵام تووكی سه‌ر و ملی نێرینه‌كان درێژتره وه‌ك له مێینه‌كان. له‌شی مێینه‌كان بچوكترن ئه‌مه‌یش یارمه‌تییان ده‌دات كه خێراتربن له ڕاكردندا. ڕه‌نگی تووكیشیان قاوه‌ییه‌كی زه‌ردباوه بۆیه به زه‌حمه‌ت له ڕاوكرندا ده‌بینرێن . زۆربه‌ی ئه‌و شێرانه‌ی كه ئێستا ماون له ئه‌فریقا ده‌ژین، به‌شێكی كه‌میان له دارستانه‌كانی ئاسیادا ده‌ژین. مرۆڤ به‌شێكی زۆری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه جاران ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی تێدا ده‌ژیان داگیركردووه، بۆیه ئاژه‌ڵێكی وه‌ك شێر بواری ژیان و نێچیر ڕاوكردنی ته‌سك بووه‌ته‌وه . شێر ئاژه‌ڵێكی شیرده‌ره و ده‌زێت، هه‌ر جاره سێ تا پێنج بێچووی ده‌بێت. بێچووه‌كان كه له‌دایك ده‌بن چاویان نابینێت و توانای ڕۆیشتنیان نییه، بۆیه ده‌ڵه‌شێر به ددانه‌كانی هه‌ڵیان ده‌گرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر هه‌روه‌ك پشیله ده‌یان گوێزێته‌وه. بێچووه‌كان له سه‌ره‌تاوه هه‌ر شیر ده‌خۆن، پاش سێ مانگ ده‌ستده‌كه‌ن به گۆشتخواردن، تا ددانه تیژه به‌هێزه‌كانیان ده‌رنه‌یه‌ن ناتوانن ڕاوبكه‌ن. بێچووه‌كان به‌رده‌وام یاریده‌كه‌ن و ڕاهێنان له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن ڕاوبكه‌ن، خۆیان بۆ هه‌موو شتێ كه بجوڵێته‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌كاتی ئه‌م مه‌شقه‌دا دوورده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام دایكیان ده‌یان دۆزێته‌وه . شێر ته‌نیا گۆشت ده‌خوات. هه‌رجاره بۆ وهدهستگیردنی خواردن ده‌بێت ئاژه‌ڵێك بكوژێت، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه ته‌نیا مێینه‌كان ڕاوده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به كۆمه‌ڵ ده‌ڕۆن و به خشپه و هێمنی ده‌ڕۆن تا نزیكی نێچیره‌كانیان ده‌بنه‌وه، ئه‌وسا خۆیانی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌یانگرن. كه نێچیر ده‌برێته‌وه له پێشدا ده‌بێت نێرینه‌كان تێربخۆن له گۆشته‌كه‌ی پاش ئه‌وان مێینه‌كان و دواجاریش ئه‌وه‌ی ده‌مێنێه‌وه بێچووه‌كان ده‌یخۆن. به ددانه تیژه‌كانیان گۆشته‌كه پارچه پارچه ده‌كه‌ن و له ئێسقانه‌كه‌ی جودا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پارچه‌كانی به ساغی قوتده‌ده‌ن. شێر كه برسیان ده‌بێت ڕاوده‌كه‌ن، ئه‌گینا زۆربه‌ی كات ده‌یانه‌وێت له سایهیهكدا بحه‌وێنه‌وه و بخه‌ون به‌تایبه‌تی پاش مڕبوونیان له خواردن ماندوو ده‌بن و ده‌خه‌ون. زۆربه‌ی كاتی ڕاویان به شه‌وانه و چاویشیان به شه‌و باش ده‌بینێت . شێر ته‌نیا له‌كاتی پێویستیدا چڕنووكهكانیان ده‌هێننه ده‌ره‌وه ئه‌گینا له‌كاتی ئاسایی‌دا ده‌یانبه‌نه ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیژیی بمێنه‌وه و كول نه‌بن . كه بێچووه شێر له‌دایك ده‌بێت ڕه‌نگی چاوه‌كانی شینن، پاش سێ مانگ ڕه‌نگی چاوی ده‌گۆڕێت و ده‌بێته زه‌رد .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وشتر
وشتر گیاندارێكی گه‌وره‌یه، زیاتر له ناوچه بیابان و گه‌رمه‌كاندا ده‌ژی. به زۆری له‌بیابانه‌كانی ئاسیا و باكووری ئه‌فریقیا ده‌ژی. وشتر له ئه‌سپ گه‌وره‌تره، نزیكه‌ی دوو مه‌تر له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه به‌رزه. دانیشتوانی ناوچه بیابانیهكان كه‌ڵكێكی زۆر له وشتر وه‌رده‌گرن، بۆ گواستنه‌وه شتومه‌ك، كه‌ڵك له شیره‌كه‌ی و گۆشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، پێسته‌كه‌ی بۆ پێڵاو دروستكردن و تووكه‌كه‌ی بۆ جل و به‌رگ به‌كارده‌هێنن . وشتر دوو جۆری هه‌یه: وشتری یه‌ك كۆپاره و وشتری دوو كۆپاره. كۆپارهش ئه‌و به‌شه ئاوساوهیه كه له‌سه‌ر پشتی به‌رزبووه‌ته‌وه و خۆراكی تێدا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، هه‌ربۆیه وشتر له بیابانه‌كاندا هه‌ڵده‌كات و ده‌توانێ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێ به‌بێ ئاو و خواردن بژی. گه‌ر وشترێ بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ ئاوی نه‌درێتێ ئه‌وا به جارێ ده‌توانێت ده سه‌تڵی گه‌وره ئاو بخواته‌وه. وشتر چه‌ند گه‌ده‌یه‌كی هه‌یه، هه‌ر وه‌ك هه‌ندێ ئاژه‌ڵی تر كه خواردنه‌كه یه‌كسه‌ر قوتده‌ده‌ن پاشان جارێكی‌تر دهیهننهوه ناو ده‌میان و ده‌یجوونه‌وه به‌م كرداره ده‌وترێت كاوێژكردن . وشتر ئاره‌ق ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری به‌و به‌شه ئاوه‌وه بكات كه له له‌شیدا هه‌یه. دوو چین برژانگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی له لمی بیابانه‌كان و له سه‌رمای شه‌وان بپارێزێ. هه‌روا ده‌توانێت كونه گوێ و لوتی بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لمیان تێنه‌چێت . وشتر ده‌توانێ 450 كیلۆگرام هه‌ڵگرێت و له ڕۆژێكدا 47 كیلۆمه‌تر بڕوات . ئه‌وه‌ی سه‌یره وشتر له‌گه‌ڵ هیچ ئاژه‌ڵێكی تردا هه‌ڵناكات به‌ڵام هاوڕێیه‌كی دێرینی مرۆڤه . وشتری نێرینه پێیده‌وترێت لۆك و مێیینه‌ش سایه، ئه‌وه‌ی كه به‌خێویده‌كات پێیده‌وترێت ئاروان واته وشتره‌وان .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ميمون
مه‌یمون به نزیكترین ئاژه‌ڵ بۆ ڕه‌گه‌زی مرۆڤ داده‌نرێ. جۆره‌كانی مه‌یمون ته‌مه‌نیان درێژه و مێشكیان گه‌وره‌یه و كلكیان نییه و هه‌روه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ردوو قاچیان ده‌ڕۆن. مه‌یمون به شێوه‌یه‌كی گشتی بێوه‌ین و ئازاری هیچ ئاژه‌ڵێكی تر ناده‌ن، ته‌نیا مه‌یمونی جۆری شه‌مپازی هه‌ندێ جار ده‌ست له مه‌یمونی تر ده‌وه‌شێنێت . ژیانی خێزانی بۆ مه‌یمون گه‌لێك گرنگه، مه‌یمونی شه‌مپازی كه یه‌كتر ده‌بینن باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن و له یه‌كتر تێده‌گه‌ن . گوریللا و شه‌مپازی زۆر شتیان له مرۆڤه‌وه نزیكه، زۆر به باشی ده‌سته‌كانیان به‌كارده‌هێنن و ڕه‌نگ ده‌ناسنه‌وه و خواردن به باشی ده‌جوون. ده‌موچاویان و شێوه‌ی سه‌یركردنیان له مرۆڤه‌وه نزیكه، مه‌یمون شت تاقیده‌كاته‌وه و فێری شتی تازه ده‌بێت. مه‌كاك جۆره مه‌یمونێكه كه زیاتر له یابان ده‌ژی، جارێك یه‌كێك له‌و مه‌یمونانه بۆیده‌ركه‌وت له ڕێگه‌ی شۆردنی خواردن له ئاودا، خواردنه‌كه له لم و خۆڵ پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌م كاره‌ی چه‌ند جارێ دووباره كرده‌وه، ئیتر مه‌یمونه‌كانی تریش لاساییان كرده‌وه و فێری ئه‌م فێڵه بوون . گوریللا زۆر گه‌وره‌یه و به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته دوو مه‌تر و قورساییه‌كه‌ی 200 كیلوگرام ده‌بێت، چاوی به باشی ده‌بینێت . مه‌یمون وه‌ك هه‌موو ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان بێچووی ده‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش شیر به بێچووه‌كان ده‌دات. بۆنموونه شه‌مپازی بۆ ماوه‌ی پێنج تا شه‌ش ساڵ شیر به بێچووه‌كانی ده‌دات، بێچووه‌كانی گوریللا له‌ته‌مه‌نی ده هه‌فته‌ییدا ده‌توانن گاگۆڵكێ بكه‌ن و له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگی‌دا ده‌توانن بڕۆن. شایانی باسه گوریللا چوار ساڵ جارێ ده‌زێت . مه‌یموون ته‌مه‌نیان ده‌گاته چل ساڵ . ته‌مارین جۆره مه‌یمونێكی زۆر بچووكه و قورساییه‌كه‌ی600گرام ده‌بێت. كلكێكی درێژی هه‌یه و وه‌ك ده‌ستێكی زیاده به‌كاری ده‌هێنێت . منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌یمونیان خۆشده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌یمون له لاساییكردنه‌وه‌ی مرۆڤدا زۆر زیره‌كه. لهخۆههڵواسین و بازدان له‌سه‌رلقی دارێكه‌وه بۆ سه‌ر دارێكی تر یه‌كجار زرنگه. منداڵان به‌بینینی مه‌یمون له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا دڵخۆش ده‌بن .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گامێش
گامێش گیاندارێكی شیرده‌ره و له خێزانی گا و مانگایه.به‌ڵام له‌وان گه‌وره‌تر و به‌هێزتره. نێرینه‌كانیان كه پێیانده‌وترێت كهڵهگامێش دوو شاخی ئه‌ستوریان هه‌یه. گامێش ساڵی یه‌كجار ده‌زێت، هه‌رجاره یه‌ك بێچووی ده‌بێت كه پێیده‌وترێت به‌ڵخ. گامێش زیاتر له‌و ناوچانه‌دا گه‌رم و زۆنگاوه ده‌ژین. شیری گامێش له شیری مانگا چه‌ورتره، شیره‌كه‌یان ده‌كرێت به قه‌یماغ و په‌نیر .... گامێشی كێویش هه‌یه كه گه‌وره‌ترو به‌هێزترن، ئه‌م گامێشانه ماڵی ناكرێن و پێیانده‌وترێ گامێشی ئه‌فریقی. به‌ڵام گامێشی هیندی كه زیاتر له ناوچه‌كانی ئاسیا و میسر و ناوچه ئاوداره‌كانی ئه‌ورپا ده‌ژین به‌ئاسانی ماڵی ده‌بن. گامێشی كێوی به ڕه‌و ده‌ژین و ژماره‌ی گامێشی نێرینه كه‌متره له‌به‌رئه‌وه‌ی كهپیر ده‌بن گه‌له گامێشه‌كان به‌جێده‌هێلن و به‌ته‌نیا ده‌ژین . درێژیی گامێش دوو مه‌تر ده‌بێ و كێشی نزیكه‌ی800كیلۆگرامه. زیاتر گژوگیا و گه‌ڵای دره‌خت و كرم ده‌خۆات. گامێش به درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی له‌وه‌ڕینه و به شه‌ویش خه‌ریكی كاوێژكردنه و ئه‌و خواردنه‌ی كه به‌ڕۆژ فریا نه‌كه‌وتووه به باشی بیجووێت به شه‌و ده‌یهێننه‌وه ناو ده‌می و جارێكی تر دهیجووێتهوه، ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت كاوێژكردن . گامێش جیا له ئاژه‌ڵه شاخدارهكان، شاخه‌كانی به‌رده‌وام گه‌وره‌ده‌بن و لقی وردیان لێنابنه‌وه و ناكه‌ون. ئه‌و گامێشانه‌ی كه له ناوچه سارده‌كاندا ده‌ژین چهرمهتووكنهكهیان له سه‌رما ده‌یانپارێزێت، كه ئاووهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمیش ده‌ڕوات ئه‌وا تووكهكهیان ده‌وه‌رێت . گا و مانگا له گامێش بچوكترن و به ئاژه‌ڵی ماڵیش داده‌نرێن، یه‌كێكن له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه به ئاسانی ماڵی بوون. پێش نۆ هه‌زار سال له وڵاتانی خۆره‌ڵاتی باشووری ئاسیادا ماڵی كراون. گا‌و مانگا سودیان بۆ ژیانی مرۆڤ زۆر بووه، كه‌ڵكیان له گۆشت و شیره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، كه مانگا ده‌زێت و گوێره‌كه‌ی ده‌بێت تا ده مانگێك شیر ده‌دات، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تا ده هه‌زار لیتر شیر ده‌دات . مانگا ڕیزه ددانی پێشه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه نیه، زیاتر زمانی و پووكی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و گیایه‌ی كه ده‌یخوات ئه‌وه‌نده نایجووێت به‌ڵكو قووتی ده‌دات و ئیتر له گه‌ده‌یدا ده‌یهاڕێت و هه‌رسی ده‌كات. ئه‌و مانگایه‌ی كه قورسایی 700 كیلۆگرامه ده‌بێت له ڕۆژێكدا 60ـ70كیلۆگرام گژوگیا بخوات. گا و مانگا وه‌ك ئێمه هێنده پێویستی به خه‌و نیه، له شه‌و و ڕۆژێكدا چه‌ند كاژێرێك پشووده‌دات و بۆ تاوێكیش خه‌و بیباته‌وه. گوێره‌كه له‌وانه‌یه له شه‌و و ڕۆژێكدا سێ كاژێرێك بخه‌وێت . مانگا كه ئاوس ده‌بێت283 ڕۆژی ده‌خاێنێت. قورسایی گوێره‌كه40ـ50 كیلۆگرامه، زۆربه‌ی كات ته‌نیا یه‌ك گوێره‌كه‌ی ده‌بێت. گوێره‌كه‌كه پاش دوو تا سێ كاژێر ده‌توانێت هه‌ڵسێته سه‌رپێ و به‌ره و دایكی بڕوات و به ده‌می گوانه‌كانی دایكی بگرێت. دایكیشی به‌رده‌وام ده‌یلێسێته‌وه و بۆنی پێوه ده‌كات، ئه‌مه یارمه‌تی دایكه ده‌دات كه بێچووه‌كه‌ی خۆی له‌وانی تر به بۆن جیابكاته‌وه. پاش شه‌ش مانگ گوێره‌كه ده‌توانێت له دایكی دووركه‌وێته‌وه و به‌بێ یارمه‌تی دایكی بژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ورچ
ورچ یه‌كێكه له گیانداره شیرده‌ره گه‌وره‌كان و به‌رزی ده‌گاته 90ـ 125 سانتیمه‌تر و كێشی ده‌گاته 100ـ 315 كیلۆگرام. له‌شی به تووكێكی چڕ‌وپڕ داپۆشراوه. ورچ دوو جۆری هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌نگیان قاوه‌یی باوه و زیاتر له دارستانه‌كاندا ده‌ژین، ئه‌وانه‌شیان كه تووكیان سپییه و له ناوچه سارد و سههۆڵبهندهكاندا ده‌ژین كه به‌فری زۆری لێده‌بارێت .
ورچ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زل و قورسه به‌ڵام خێرایه له ڕه‌وتیدا، باش به‌سه‌ر دره‌ختدا هه‌ڵده‌گه‌ڕیت. ورچ هه‌ستی بۆنكردن و بیستنی به‌هێزه، به‌ڵام باش نابینێت .
ورچ به كۆمه‌ڵ ناژین، به ته‌نیا یان ده‌ڵه‌ورچ له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیدا ده‌ژی .
له‌سه‌ره‌تای پاییزدا كه ئاووهه‌وا به‌ره و ساردی ده‌ڕوات و سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان باری ژیانی ورچ ته‌واو ده‌گۆڕێت،. له‌و وه‌رزه سارده‌دا ئه‌وه‌نده خۆراكی ڕۆژانه‌ی بۆ په‌یدا ناكرێت كه پێی تێرببێت، له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌به‌ره خۆی دوورده‌خاته‌وه و خۆی ده‌خزێنێته په‌نایه‌كی وه‌ك كونهئهشكهوتێك بۆئه‌وه‌ی بچێته خولی سڕبوونه‌وه. له‌و په‌نایه‌دا پووش و په‌ڵاش له خۆی كۆده‌كاته‌وه جێی خۆی خۆش و گه‌رم ده‌كات. له‌سه‌ره‌تاوه ورچ به قووڵی ناخه‌وێت به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت، له‌و كاتی سڕبوونه‌دا فه‌رمانه‌كانی مێشكی سست ده‌بن و دڵی هه‌شت تا ده‌جار له خوله‌كێكدا لێده‌دات، له‌كاتی ئاسایی‌دا دڵی ورچ چل تا په‌نجا جار له خوله‌كێكدا لێده‌دات. ده‌مه‌وبه‌هار له‌سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزدا كه ئاووهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمی ده‌ڕوات هێدی هێدی ورچه‌كان هۆشیان به‌خۆیاندا دێته‌وه، گورجوگۆڵ ده‌بنه‌وه و ژیانه ئاساییه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه .
ورچ به زاوزێ بێچوویان ده‌خه‌نه‌وه كه به كوردی پێیده‌وترێت بێوه‌ڵه، ئه‌و بێچووهیش كه له‌دایكده‌بێت زۆربچووكه و ئه‌وه‌نده تووكی پێوه نیه. بێچووه‌كانی زۆر بچوكن و قورساییان ته‌نیا نیوكیلۆگرام ده‌بێت و درێژییه‌كه‌شیان بیستوپێنج سانیتیمه‌تر ده‌بێت، تا چوار پێنج هه‌فته هیچ نابینن.ورچ هه‌ر جاره‌ی دوو تا سێ بێچووی ده‌بێت. ئه‌م بێچووانه تا ساڵ ونیوێك به شیری دایكیان ده‌ژین. ئه‌وه‌ی سه‌یره زاوزێی ورچ له وه‌رزی زستاندا ڕووده‌دات له كاتێكدا كه ده‌ڵه‌ورچ له خولی سڕبووندایه .
ورچ زۆر شت ده‌خوات له‌وانه گۆشت، میوه، به‌ری هه‌ندێ دره‌خت، ماسی، ڕووه‌ك و مێشومه‌گه‌ز . ورچی سپی تا په‌نجا ساڵ ده‌ژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گورگ
گورگ... له‌و گیانله‌به‌رانه‌ن كه له ڕه‌گه‌زی سه‌گن، گورگ به پێچه‌وانه‌ی سه‌گ گیاندارێكه كه هه‌رگیز ماڵی نابێت، به كۆمه‌ڵ پێكه‌وه ده‌ژین و پێیان ده‌وترێ گه‌له‌گورگ كه ژماره‌یان ده‌گاته ده تا بیست گورگ. گه‌له‌گورگ له‌وشوێنانه ده‌ژین كه دووره له مرۆڤه‌وه. گورگێكی نێرینه‌ی به‌توانا ده‌بێته پێشه‌نگیان. هه‌ر گه‌له‌گورگێك خاوه‌نی چهپاڵهشوێنێكه و ڕێگا نادات گه‌له‌گورگێكی تر بێته ناوچه‌كه‌یانه‌وه، هه‌ر كه گوێیان له لووره‌ی گه‌له‌گورگێكی تربێت هێرش ده‌به‌نه سه‌ریان و له‌و ناوچه‌یه ده‌ریان ده‌په‌ڕێنن .
گورگ گیاندارێكی شیرده‌ره و له مانگی مای و یونیدا بێچووی ده‌بێت، بێچووه گورگ له سه‌ره‌تادا كه له‌دایكده‌بێت كێشی چوارسهدگرامه، نه ده‌بینێت و نه هیچیش ده‌بیستێت. پاش دوو هه‌فته چاویان ده‌كه‌نه‌وه، پاش سێ هه‌فته ددانی شیرییان ده‌ردێت و تا سێ مانگیش هه‌ر له‌سه‌ر شیری دایكیان ده‌ژین. له ته‌مه‌نی پێنج مانگی‌دا ددانی شیرییان ده‌كه‌وێت و به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه گۆشتخواردن. دهڵهگورگ له‌كاتی كه ده‌زێت به‌جارێك دوو تا هه‌شت بێچووی ده‌بێت. له حه‌شارگه‌یه‌ك یان له كونێكدا ده‌زێت و بێچووه‌كانی به‌خێوده‌كات. بێچووهگورگ كه ته‌مه‌نی ده‌گاته دوو ساڵ فێری زۆرشت ده‌بێت، له‌وانه ڕاوكردن و خۆ له مه‌ترسی دوورخستنه‌وه و زمانی گورگ و ژیان له گروپدا .
له‌به‌رئه‌وه‌ی گورگ گیاندارێكی گۆشتخۆره، ددانه‌كانی تیژ و به‌هێزن. گورگ به كۆمه‌ڵ هێرش ده‌به‌نه سه‌ر نێچیره‌كانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌توانن ڕاوی ئه‌و ئاژه‌ڵانه بكه‌ن كه زۆر له خۆیان گه‌وره‌ترن. زۆرجاریش له دوو لاوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نێچرهكانیان. له‌كاتی ڕاوكردنی نێچیرهكاندا به‌رامبه‌ر به با ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تر له‌ڕێگه‌ی هه‌واكه‌وه بۆنیان نه‌كه‌ن. گورگ ده‌لوورێنێت، شێوه‌ی ئه‌و لووره‌یه به كوردی پێیده‌وترێت (شنو)ه. زۆرجاریش له‌ڕێگه‌ی لووراندنهوه بانگی یه‌كترده‌كه‌ن، له به‌هارانیشدا كه كاتی پهڕینیشیان دێت لووره‌ی گورگ زیاتر ده‌بیسترێ. لووره‌ی گورگ له دورایی یه‌ك میل ده‌بیسترێت . خێرایی ڕاكردنی گورگ له‌كاتی ڕاوكردنی نێچێردا 60ـ70 كیلۆمه‌تره له كاژێرێكدا، گورگ ده‌توانێت هه‌فته‌یه‌ك به‌بێ خواردن بژی. گورگ زۆر گیاندار ڕاوده‌كات، مه‌ڕ، بزن، كه‌روێشك، بۆق، ئاسك و كه‌ڵه‌ئاسك.... گورگ دوانزه تا شانزه ساڵ ده‌ژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|