کورته‌یه‌ک له ژیانی هونه‌رمه‌ند ( چارلین چاپلین )
کورته‌یک له‌ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌ی که بۆ ماوه‌ی چل ساڵ هه‌موو دنیای ده‌خسته پیکه‌نین وخۆشی له‌ناخداتێر ده‌گریا
چارلی چاپلین ناوی «چارلز ئێسپێنسێر چاپلین»له 16 ئاپڕیلی 1889 له وال وێرتی له‌نده‌ن له بنه ماڵه‌یێکی جوله‌که له دایک بوو. باوکی چارلز و دایکی هاناهیل هه‌ر دووکیان له جیهانی مۆسیقا کاریان ئه‌کرد. هێشتا ماوه‌یێکی زۆر له له‌دایک بوونی چارلی تێپه‌ڕ نه‌بووکه چارلز و هانا له یه‌ک جیا بوونه‌وه و هانا سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌کانی له ئه‌ستۆ گرت. ئه‌وان ژیانێکی دژواریان تێ ئه‌په‌ڕاند له به‌ر ئه‌وه‌ی دایکی نه‌یتوانی به ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات . له‌به‌ر ئه‌مه چارلی بچکۆلانه‌و و برای گه‌وره‌تری «سیدنی» بۆ کار کردن، ماڵیان به‌جێ هێشت و له ڕیکخراوه‌یێکی هونه‌ری به‌رهه‌م هێنانی فیلم وه‌ک پادو دامه‌زران. هه‌ڵبه‌ت نه‌یانتوانی له‌وێ به‌رده‌وام بن. کاتێ چارلی12 ساڵان بوو باوکی که پیاوێکی هه‌میشه سه‌رمه‌ست بوو، کۆچی دوایی کرد. چارلی دایکێکی سه‌لامه‌تیشی نه‌بوو. دایکی چارلیش تووشی نه‌خۆشینی ڕه‌وانی بوو و له ناکاو له نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وانی «کین هیل» له ساڵی 1928 کۆچی دوایی کرد
چارلی له ساڵی 1906 کاتێ که 17 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، له شانۆی «شارلۆک هۆڵمز» له ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامه نووسێکا باش ده‌رکه‌وت و ئه‌و له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر گه‌شه‌ی پێدراو وڕه‌زامه‌ندی ته‌ماشاچیه‌کانی به ده‌س هێنا. له‌مه به دواوه له گرووپێکی کۆمێدی بوو به ئه‌ندام و ڕۆڵی ته‌ڵخه‌کی له گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» به خۆی دابین کرد .ساڵانی دوایی ئه‌و به ئاواتی خۆی گه‌یشت و توانی له گه‌ڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» له هالیوود گریبه‌ست ببه‌سێ. ئه‌و له گه‌ڵ لیتا ئه‌کته‌ری هۆلیوود ژیانی هاوسه‌ری پێک هێنا و بوو به خاوه‌نی دوو منداڵ به‌ڵام دوای ماوه‌یێک له یه‌کتر جیا بوونه‌وه.
له ساڵی 1927 به دواوه، فیلمگه‌لێکی بێ ده‌نگی به‌رهه‌م هێنا. له ڕاستی دا فیلمه کۆمێدییه‌کانی ئه‌و بێ ده‌نگ بوون به‌ڵام چارلی وه‌ها به توانادهروونیهکانی خۆی وخۆشه‌ویستی ڕۆڵی ئه‌بینی که هه‌موو جوڵه‌کانی هه‌زاران مانای له‌خۆ ده‌گرت
چارلی چاپلین له ساڵی 1940 یه‌که‌مین فیلمی به‌ده‌نگی خۆی به ناوی «دیکتاتوری گه‌وره» به‌رهه‌م هێنا. هێنانه‌گۆڕی باسی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و یاری به‌هێزی چارلی له ڕۆڵی هیتلێر، ڕه‌زامه‌ندی گشت ره‌خنه‌گره‌کانی له‌م فیلمه‌دا به ده‌ست هێنا .
چارلی چاپلین له ساڵی1942 له گه‌ڵ«ئونا ئونیل» ئه‌کته‌ر و گۆرانی بێژی هۆلیوود ژیانی هاوسه‌ری پێک هێنا. له ئه‌و کاته چارلی چاپلین 53ساڵ و ئونا ئونیل 17 ساڵی بوو هه‌ڵبه‌ت چارلی چاپلین‌پێش له‌مه، چه‌ند که‌ڕه‌تێکی تریش ژنی هێنا بوو به‌ڵام به بۆن ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ر گیرییه‌کانی ڕه‌سمی نه‌بوون، ناکرێت بخرێنه لیستی ژنهێنانه‌کانی. ئونا ئه‌وینداری چارلی بوو و جیاوازی ته‌منیان لای گرینگ نه‌بوو. ئه‌وان بوون به خاوه‌نی هه‌شت منداڵ. له نێوان ئه‌م منداڵانه «ژۆراڵدین چاپلین» کچی جوان وهونهرمهندیان چوو بۆ ناو کۆمه‌ڵی سینه‌ما و بوو به ئه‌کته‌ر.
ورده ورده چاپلین بوو به خۆشه‌ویست ترین هونه‌رمه‌ندی مێژوی سینما و به‌رهه‌م هێنه‌ری کاره‌کانیشی به ئه‌ستۆ گرت. به‌ڵام له دوایی دا به بۆنی ئه‌وه‌ی که مافیای ئامریکا چارلی وه‌کوو زۆریه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆی هۆلیوود ( به تاوانی کۆمۆنیست بوون) له کۆمه‌ڵی ئه‌کته‌ری لابرد، چارلی به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕۆشت و هاوکات له گه‌ڵ به جێ هێشتنی هۆلیوود گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ئامریکا به‌رگیری لێ کرا. به‌م شێوه‌یه په‌راوێزی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئه‌کته‌ره‌کان به‌سترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی له بێ ناوی به سه‌ر برد.
چارلی له دوای به جێ هێشتنی ئامریکا له ساڵی1952 ڕۆیشت بۆ له‌نده‌ن و دواتر سویسرای بۆ ژیان هه‌ڵبژارد له‌وێ له گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانی نیشته جێ بوو.
چارلی دواتر له چواری مارسی 1975 له لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیا نیشانی « سێر و شوالیه» ی پێ به‌خشرا و هه‌روه‌ها له لایه‌ن هۆلیوود به بۆ پێ به‌خشینی خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ ئامریکا بانگێشکرا
چارلی چاپلین له کریسمسی 1977، به بۆنه‌ی نه‌خۆشینی دیابێت له ته‌مه‌نی 88 ساڵی دا، له ژیان ماڵ ئاوایی کرد. ژن و منداڵی ئه‌و مه‌راسیمێکی شکۆداریان بۆ کۆچی چارلی به رێوه برد وچارلی له گۆڕستانی « کرۆسێر سه‌رووی» سویسرا نێژرا.
دوو مانگ له دوای ناشتنی چارلی له سێی مارس1978، ته‌رمی چارلیان له گۆڕستان دزی. دزه‌کان له به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ی ته‌رمی چارلی پاره یێکی زۆریان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ویست؛ به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر کران و پۆلیسیسویس ته‌رمی چارلی چاپلینیان له ده‌ریاچه‌ی ژنێ‌و دۆزییه‌وه و جارێکی تر له مه‌راسیمێکی پڕشکۆ به خاک نێژرا. ئونا هاوسه‌ری چارلی پاش مردنی چارلی رووی کرده مه‌شروب خواردن و له ساڵی1991 به بۆنه‌ی شیرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌وه کۆچی دوایی کرد.
له‌پاش نزیکه‌ی 15 سال به‌سه‌رکۆچی چارلی له ساڵی 1992 فیلمێک به ناوی چاپلین که له ژیانی ئه‌و گیرابوو، هاته به‌رهه‌م که «ڕیچاردئاتێنبێرگ» به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م فیلمه خه‌ڵاتی ئۆسکاری به ده‌س هێنا. «ژۆراڵدین» کچی چارلی له‌م فیلمه ڕۆڵی دایهگهوهی واته دایکی چارلی چاپلینی ده‌گێرا. به‌م شێوه‌یه ژیانی چارلی چاپلین ڕۆیشت به‌ره‌و په‌رده‌ی سینه‌ما و کاریگه‌ری کرد له سه‌ر هه‌مووان.
چارلی که‌سێک بوو که وێنه‌ی هه‌ژاره‌کان، (وه‌ک خۆی) هه‌میشه له فیلمه‌کانی دیار بوو و هاوخه‌می برسییه‌کان بوو. یادی پیرۆز بێت.