زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژیانی ناوداران...
بسبؤرى بارى فيزيا ئةلبيرت ئةنشتاين
ئایا ده‌تزانی كه "ئالبرت ئه‌نیشتاین" له‌كاتی له دایك بوونیدا سه‌ری به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌وره بوو كه دایكی هه‌ستی ده‌كرد ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی ته‌واو نییه؟! ئایا ده‌تزانی "ئالبرت" پێش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنێت، باوكی منداڵێك بوو؟!
1- كاتێك كه دایكی" ئالبرت ئه‌نیشتاین"، " Pauline Einstein" ئالبرتی بوو، بینی سه‌ری به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌وره و ناشرینه كه هه‌ستی كرد ته‌واو نییه!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پشته سه‌ری ئالبرت زۆر گه‌وره بوو له‌سه‌رتادا خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ستیان ده‌كرد كه گیاندارێكی سه‌یره، به‌ڵام دواتر پزیشكه‌كان توانیان خانه‌واده‌كه‌ی رازی بكه‌ن كه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه ، هه‌ڵبه‌ت دڵگرانی خانه‌واده‌كه‌ی بێ هۆ نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی له دایك بوونیدا شێوه‌ی زۆرتر له دێوێكی ده‌چوو تاوه‌كوو منداڵێك ، هه‌رچه‌نده به تێپه‌ڕ بوونی كات شێوه‌ی گۆڕا.
2- ئالبرت وه‌كو منداڵێك كێشه‌ی قسه كردنی هه‌بووه .( زمانی كهمێگ لاڵ ) بووه)
ئالبرت له منداڵی‌دا كه‌م قسه‌ی ده‌كرد و كاتێكیش كه قسه‌ی ده‌كرد زۆر له‌سه‌رخۆ بوو! له راستیدا ئه‌و هه‌موو رسته‌كانی له مێشكیا رێكده‌خست و تا له راستی رسته‌كانی دڵنیا نه‌ده‌بوو، قسه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد. به پێی راپۆرته‌كان ئالبرت تا ته‌مه‌نی 9 ساڵی به‌م شێوه‌یه بوو باوك و دایكی ئالبرت له‌وه ده‌ترسان كه منداڵه‌كه‌یان دواكه‌وتوو بێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مێژوو نوسی زانست " " Otto Neugebauer له مه‌ڕ ژیانی ئالبرت گێڕاویه‌ته‌وه:
( له‌به‌ر ئه‌وه كه ئالبرت كێشه‌ی قسه كردنی هه‌بووه، دایك وباوكی زۆر نیگه‌رانی حاڵی بوون، تاوه‌كوو شه‌وێك له كاتی شێو خواردندا، ئالبرت بێده‌نگێكه‌ی شكاند و گووتی :" شله‌كه زۆر گه‌رمه"، باوك و دایكی كه زۆر خۆشحال ببوون گووتیان بۆ تا ئێستا هیچت نه‌گووتووه و ئالبرتیش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه :" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هه‌موو شتێك باش بووه!"
3- ئالبرت له مه‌نی 5 ساڵان حه‌زی له زانستی فیزیا كرد، له كاتێكدا كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له جێگا كه‌وتبوو ، باوكی قیبلهنمایهكی پیشاندا . ئه‌وه‌ی كه بووه هۆی سه‌رنجراكێشانی ئالبرت ئه‌وه بوو كه رووی قیبلهنماكهی له هه‌ركوێ ده‌كرد (دهرزێكهی) هه‌میشه له جێی خۆی بوو. ئه‌و بیری ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت هێزێك له شوێنێكی به‌تاڵی فه‌رزی كه كار له‌سه‌ر (ده‌رزی) قیبلهنماكه ده‌كات، هه‌بێت.
4- له ساڵی 1895 و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا هه‌وڵی ده‌رچوونی دا بۆ ئه‌وه‌ی له قوتانخانه‌ی "Swiss Federal Polytechnical یان ETH " وه‌ربگیرێت به‌ڵام ته‌نیا توانی له وانه‌كانی بیركاری و... و پیشه‌ییه‌كان ده‌ربچێت و له وانه‌كانی مێژوو ، زمان، جوگرافیا و ... كه‌وت.
5- له ساڵی 1980 نامه تایبه‌تییه‌كانی ئالبرت دۆزرانه‌وه و ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه پێش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بێنێت له " " Mileya Maric كه یه‌كێ له ته‌له‌به‌كانی بوو، كچێكی هه‌بووه (هه‌رچه‌ند دواتر له‌گه‌ڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا).
له سالاَی 1902 و ساڵێك پێش زه‌واجیان "میلیا" بوو به دایكی كچێك به‌ناوی " Lieserl" كه ئالبرت هه‌رگیز ئه‌و كچه‌ی نه‌دی و دواتریش چاره‌نووسی ئه‌و كچه نه‌زاندرا.
6_ به‌رهه‌می زه‌واجی ئالبرت له‌گه‌ڵ میلیا دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی " Hans و Eduard "بوو كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه له‌دوای یه‌كه‌كانی ئالبرت ،"میلیا" له لای ئالبرت بێ‌نرخ بوو و بۆ ئه‌وه‌ی ئالبرت رازی بێت درێژه به ژیانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ میلیا بدات چه‌ند مه‌رجێكی بۆ دانا. كه مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه بوون:
1- به شێوه‌یه‌كی زۆر باش چاودێری جل و به‌رگه‌كانی بكات.
2- به‌شێوه‌یه‌كی رێك سێ ژه‌می خواردن له ژووره‌كه‌ی خۆی، بۆ حازر بكرێت.
3- ژووری نوستن و كتێب خوێندنه‌وه‌ی هه‌میشه پاك و ته‌میز بێت به تایبه‌تی مێزه‌كه‌ی كه ته‌نیا ئالبرت به‌كاری ده‌هێنا.
4- ده‌ست له په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تۆدا "میلیا" ده‌كێشم جگه له‌و كاتانه‌ی كه ته‌نیا له‌به‌ر هۆیه كۆمه‌ڵاتییه‌كان نه‌توانم.
5- ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ته‌نانه‌ت قسه‌یشت له‌گه‌ڵدا ناكه‌م.
6- وه من ئالبرت به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ كه وه‌ك ژنێكی غه‌ریبه له‌گه‌ڵت هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك هاوسه‌رێك.
هه‌رچه‌نده "میلیا " ئه‌و مه‌رجانه‌ی قه‌بووڵ كرد، به‌ڵام دواتر نه‌گونجان و لێكتر جیا بوونه‌وه.
7- دوای جیا بوونه‌وه‌ی له میلیا ، ئالبرت ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ "ئێلسا" ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێنا هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ده‌یویست كچه‌كه‌ی "ئێلسا كه 18 ساڵ له خۆی منداڵتر بوو بخوازێت ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه پێش هاوسه‌رگیری دووه‌می هاوكات كاتی خۆی له‌گه‌ڵ 6 ژن‌دا به‌سه‌ر دهبرت كه یه‌كێكیان "ئێلسا " بوو.
8- دوای مه‌رگی ئالبرت له ساڵی 1955، به بێ ئیزنی خانه‌واده‌كه‌ی Thomas" Stoltz Harvey " كه توێكاری پزیشكی بوو، مێشكی ئالبرتی ده‌رهێنا و له نێو شوشه‌یه‌كدا چاودێری ده‌كرد هه‌رچه‌نده دواتر له‌به‌ر ئه‌وه له كاره‌كه‌ی لابرا، چه‌ند ساڵ دواتر "هاروی" له " " Hans كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئالبرت ئیجازه‌ی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی كه مێشكی ئالبرت بخاته ژێر لێكۆڵینه‌وه.
كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خست كه ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه تایبه‌ته به تواناییه‌كانی بیركارییه گه‌وره‌تره له مرۆڤه‌كانی دیكه و......
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عادل ئيمام كييه
عادل ئیمام ـ یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به به‌ناوبانگانه‌ی كه له بواری نواندن دا له میسر جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و له به‌ر چاوی هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ،
ئه‌م هه‌نه‌ر مه‌نده ئێسك سوكه‌و به توانایه له 17 ی نیسانی ساڵی 1940 دا له دایكبووه‌و ده‌چوی كۆلێژی كشتوكاڵییه له قاهره ،
ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر شانۆی زانكۆوه ده‌ستی پێكرد ، له پاشدا به هۆی ده‌وریكی بچوكه‌وه كه هونه‌رمه‌ند فواد موهه‌ندیس پێی دا له شانۆگه‌ری (سكرتێری هونه‌ری)، له جیهانی راسته‌قینه‌ی هونه‌ردا بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداریكرد ،
له پاشدا له چه‌ند ده‌ورێكی بچوكدا كه به ره‌ش وسپی وێنه‌گیراون به شداریكرد له هه‌ردوو فیلمی (عفریت مرائی)و(لصوص لكن ڤرفا‌و)دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وری پاڵه‌وانیتی له شانۆگه‌ری (قوتابخانه‌ی گێره‌شێوێنه‌كان) بینی و به هۆی ئه‌و نواندنه جوانه‌یه‌وه به ته‌واوه‌تی ناوبانگی په‌یداكردو له‌لای خه‌ڵكی ناسرا ،
له ساڵه‌كانی حه‌فتادا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتو توانی خۆی بناسێنێت به هۆی ئه‌و ده‌وره جوانانه‌وه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود ملێجی و صه‌فا ئه‌بو سعود و ناهید شه‌ریفدا پێشكه‌شی ده‌كردن له‌و كاته‌دا .
عادل ئیمام ـ له سالانی هه‌شتاكاندا گه‌لێك ده‌وری باشی بینی له فلیمه‌كانی ئه‌وكاته‌داو نواندنه‌كانی ئاستێكی جدی تریان به خۆوه بینی ، هه‌روه‌ها له ساله‌كانی 1990دا فیلمه‌كانی زیاتر قاڵبێكی سیاسی و كۆمهلایهتیان به خۆوه بینی له رواڵه‌تێكی كۆمێدی_ ی‌دا كه زیاتر ژیانی پیاوێكی ساده‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌رده‌خست له كۆمه‌ڵگای میسریدا ،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانی جێگه‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی له فیلمه میسریه‌كاندا بكاته‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌ورانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌دوو هه‌نه‌رمه‌ند لوبلوبه‌و بوسی دا هه‌ی بوو له‌و سالانه‌دا .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌م سالانه‌ی دواییدا هه‌ڵبژێردرا به نوێنه‌ری نیازپاكی كۆمسیۆنی بالاَی ئاواره‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵبژێردراو، له‌م رێگه‌یه‌وه له ئاستێكی جیهانیدا چوه ناو جیهانی سیاسه‌ته .
عادل ئیمام ـ توانیه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه له نواندا هه‌ندێك له‌و شانۆگه‌رییه به‌ناوبانگانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه سه‌ركه‌تنیان به ده‌ستهێناوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نمایش كراون و بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه وه‌ك شانۆگه‌ری (مدرسه المشاغبین و شاهد ماشفش حاجه و الزعیم و بودی گاردن) ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیانی هونه‌ریی خۆیدا به‌شداری گه‌لێك به‌رهه‌می جوانی كردوه و زیاتر له(113) به‌رهه‌می سینه‌مایی و ته‌له‌فیزیۆنی و شانۆییدا به‌شداری هه‌یه .
به‌گوێره‌ی سایتی (الاوائل). عادل ئیمام ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به ته‌واوه‌ی واز له جیهانی هونه‌ر بهێنێت و روبكاته خواپه‌رستی به‌نیازیشه له زوربه‌ی شار‌و گونده‌كانی میسردا مزگه‌وت دروستبكات و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێكیش سه‌ردانی ماڵی خوا بكات به نیازی ئه‌نجامدانی حه‌جی عه‌مره‌و ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی ولاَتهكهیی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ته‌رخان بكات .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پيره ميرد.....
پيره ميرد بناسه
پیره‌مێرد ناوی تۆفیق كوڕی مه‌حمود ئاغا، كوڕی هه‌مزاغای مه‌سره‌فه -"هه‌مزاغای مه‌سره‌ف"یش پیاوێكی ناسراوی كاتی خۆی بووه و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕاویی پادشای بابان‌دا، ته‌نانه كاروباری سه‌ره‌ك شالیاری و شالیاری پاره‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه "مه‌سره‌ف" - له ساڵی 1876دا له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی "گۆیژه" له‌دایكبووه.
ئه‌و ساته‌ی پیره‌مێرد ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش حه‌وت ساڵی، نێرراوه‌ته حوجره‌ی مه‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌یه‌ك له‌وێ وانه‌ی ئه‌خوێنێت، وا باس ده‌كرێت، که له‌وێ له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی خواجا حافز له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا تێكچووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامی له‌وێوه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا سه‌عیدی زڵزله‌یی، که ئه‌یباته ئه‌وێ حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی پێی ده‌ڵێت: "تۆفیق ئومێد ئه‌كه‌م ده‌مونه‌فه‌سی ئه‌م زاته پاكه بتكا به شاعیرێكی وه‌كو من!" - به‌و په‌یڤه‌ش ده‌رئه‌كه‌وێت، كه حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامیشی هه‌ر شاعیر بووه.
پاش ماوه‌یه‌ك پیره‌مێرد ئه‌بێ به فه‌قێ له مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری كه شوێنه‌كه‌ی نزیكی باخێك بووه پێیان ووتوه "باخی پووره‌به‌گی"، كه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌یه‌و چاپخانه‌كه‌ی پیره‌مێرد نزیك ئه‌و مزگه‌وته‌یه، له‌وێ له‌و مزگه‌وته لای مه‌لا مه‌حمود ناوێك ده‌ستده‌كات به خوێندن و فێربوونی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی.
پیره‌مێرد هه‌روه‌كو شێوازی حاجی قادری كۆیی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زێوه‌ر، مزگه‌وتا و مزگه‌وت و شاربه‌شار گه‌ڕاوه و له هه‌ر شوێنك ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی گه‌ڕاوه ئه‌وسا ڕووی كردۆته مزگه‌وته‌كانی شاری بانه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
كه له بانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی 1882دا كراوه به نووسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی 1886دا كراوه به سه‌رنووسه‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی 1895دا كراوه به یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی له شاری كه‌ربه‌لا له خواروی ئێراق، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی دوایی به‌دڵنه‌بووه و وازی له فه‌رمانی میری هێناوه.
له ساڵی 1898دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فیدا (باوكی شێخ مه‌حمودی قاره‌مان) چووه بۆ توركیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌عید و تۆفیق پێكه‌وه چوون بۆ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حه‌ج به‌جێبهێنن، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ توركیا سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و وه‌فایی شاعیریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌بێ، وه‌فایی له‌ڕێگا كۆچی دواییكردووه، به‌مپێیه تۆفیق بوه به حاجی تۆفیق.
حاجی تۆفیق له نووسینی فارسی‌دا ده‌ستێكی زۆر باڵای هه‌بووه وه‌كو ئه‌ڵێن له‌و كاته‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها (سلێمان به‌گ)ی باوكی مامۆستا گۆران، ئه‌وه‌ی به نووسه‌ری فارسی به‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌مێرد له فارسی‌دا شاره‌زایی بوبێت.
له ساڵی 1899دا فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت و ئه‌كرێت به ئه‌ندامی كۆنگره‌ی باڵا له ئه‌سته‌مبوڵ و پله‌ی به‌گیه‌تی پێده‌به‌خشرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی "عزه‌ت پاشا"وه پیرمێرد ئه‌چێته قوتابخانه‌ی یاسا و بڕوانامه‌ی یاساناسی له‌وێ وه‌رئه‌گرێت.
كه له ساڵی 1908دا بانگهێشتی مه‌رجی ئه‌كرێت و كۆنگره‌ی باڵا تێكئه‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست ئه‌كات به كاری پارێزه‌ری و به نووسین و به‌ده‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه خه‌ریك ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا مافی ده‌رهێنانی "ڕه‌سملی كتاب"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1907دا له‌پێش ئاگاداری مه‌رجی كۆمه‌ڵیه له‌و كوردانه پێكهاتبوو كه له توركیا له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژیان به سه‌رۆكایه‌تی "شێخ عه‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا"، ئه‌و شێخ عه‌بدولقادره‌ی كه له‌دواییدا توركه كه‌مالیه‌كان كردیان به‌سێداره‌دا و پیرمێرد به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌لێ هه‌ڵبه‌ستی به‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌كێكبووه له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه.
ڕۆژنامه‌ی "كورد"، ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵه بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌تی به‌ڕێوه، جگه له‌وه‌ش بۆ گه‌لێ ڕۆژنامه و گۆڤاری تر به فارسی و به توركی گه‌لێ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی ناردوه. ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانانه‌ی به‌ناوی "سلیمانیه‌لی تۆفیق" یاخود به‌ناوی "س.ت"وه بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵی 1909دا كراوه به سه‌رۆكی شارۆچكه‌ی "جوله‌مێرگ" و له ساڵی 1918دا بووه به لیپرسراوی "ئه‌ماسیه". له‌و كاته‌دا خانه‌واده‌كانی له سلێمانیه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌ن به نامه‌نووسین بۆی به‌تایبه‌تی مسته‌فا سائیبی خوشكه‌زای گه‌لێ نامه‌ی بۆناردوه وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێكردوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
حاجی تۆفیق كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌كاری له توركیادا ڕابواردبوو و له‌وێ ژنێكی هێنابوو دوو مناڵی لێ هه‌بوو، پاش ئه‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان هه‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌ویستی كوردستان و به‌سه‌رهاته‌كانی خستیه جموجۆڵ و سه‌ر سه‌ودای گه‌ڕانه‌وه.
پیره‌مێرد ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان ئارامی لێئه‌بڕێت، ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێده‌هێڵێت وه ژنه‌كه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی له توركیا به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
حاجی تۆفیق چه‌ند ساڵێك له شاری سلێمانیدا ئه‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی توخنی كاری میری بكه‌وێت، له ساڵی 1926دا له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا شاره‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ده‌رئه‌هێنێت به سه‌رۆكایه‌تی "حسێن كازم" و پیره‌مێردیش ئه‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌كه.
له ساڵی 1932دا "حسێن كازم" كۆچی دوایی ئه‌كات ئیتر پیره‌مێرد ئه‌كرێت به سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ساڵی 1934دا چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی به‌كرێ ئه‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ئه‌گۆڕێته سه‌رخۆی.
له ساڵی 1937دا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی شاری سلێمانیدا تێكئه‌چێت و چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی لێئه‌سه‌ندنه‌وه به‌ڵام پیرمێرد هه‌ر كۆڵنادات ئه‌چێت خانووه‌كه‌ی ئه‌خاته ڕه‌هنی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی "هه‌تیوان"ه‌وه مافی ڕۆژنامه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆی وه‌رئه‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌ی "ژین"ه‌وه ده‌ری ئه‌هێنێت و چاپخانه‌ی ژینی دامه‌زراند.
پیره‌مێرد تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌ی چێتیه‌وه خه‌ریك بووه، تا له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1950دا له شاری سلێمانی كۆچی دواییكردوه و له‌سه‌ر خواستی خۆی له‌گردی مامه‌یاره، ئه‌وه‌ی جاران مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بوو، به‌رامبه‌ر به ئه‌رخه‌وانه‌كانی گردی سه‌یوان بووه و له‌وێدا نێژراوه و بووه به‌هاوده‌می مامه‌یاره.
یه‌كێك له‌و هۆنراوانه‌یی پیرمێرد، ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازێكی به‌سۆز ڕه‌شایی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانمان بۆ لاده‌بات و مزگێنی به‌هار و ساڵێكی نوێمان پێده‌به‌خشێت شیعری "نه‌ورۆز"ه.
نه‌ورۆز
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێپه‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره‌بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور‌و نزیك‌ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مةرزيه فةريقى
مةرزيه فةريقى بناسه
مةرزييه فةريقىمهرزییه فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی "مه‌رزییه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا"یه، له ڕێكه‌وتی 1958.05.22 له شاری
مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دایك و باوكی خاتوو مه‌رزیه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی
شاری "سنه"ن.
مه‌رزییه فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی "مه‌رزییه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا"یه، له ڕێكه‌وتی 1958.05.22 له شاری مه‌ریوانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دایك و باوكی خاتوو مه‌رزیه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری "سنه"ن.
تا ته‌مه‌نی 17 ساڵی مه‌رزییه ژیانی له شاری مه‌ریوان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆ خوێندنی مامۆستایه‌تی ڕوو ده‌كاته شاری
سنه و له‌وێ خوێندنی مامۆستایه‌تی ته‌واو ده‌كات، بڕوانامه‌ی دبلۆم له بواری مامۆستایه‌تیدا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هه‌ستی كردووه، كه ده‌نگی خۆشه‌و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدایه، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه
هاندراوه، به‌ڵام به‌هۆی نادروستی كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا سته‌م بووه ژن و کچی كورد گۆرانی بچرێنی،
هه‌ربۆیه ڕێگای هونه‌ری لێگیراوه و له‌و پێناوه‌شدا زۆر به‌قورسی ژیانی هونه‌ری خۆی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای
كۆسپ و كێشه‌كان مهرزییهێ هونه‌رمه‌ند هه‌ر به‌رده‌وام بووه، له جهژهنهكان و یاد و بۆنه‌كانه‌دا، ئه‌وانه‌ی
له‌قوتابخانه‌دا سازكراون، به‌شداری كردووه و بۆ یه‌كه‌مین جار له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا چۆته سه‌ر شانۆی
قوتابخانه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین گۆرانی، ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا چڕێوێتی گۆرانیه‌كی "فه‌تانه‌ی وه‌لیدی" بووه، له‌گه‌ڵ موزیكدا
به‌ناوی "له‌سه‌ر كانی دێته‌وه لێو به‌كه‌نی و گۆزه به‌شانه‌وه".
مه‌رزییه فه‌ریقی زۆر حه‌زی به‌بیستنی كاره هونه‌رییه‌كانی باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت "تیپی مۆسیقای
سلێمانی" و زیاتر حه‌زی به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان "كه‌ریم كابان" و "قادر كابان" بوو.
له ساڵی 1977دا له‌شاری سنه به هونه‌رمه‌ند "ناسڕی ڕه‌زازی" ئاشنا ده‌بێت و له ساڵی 1978دا زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن و
ساڵی 1980دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ناسڕی ڕه‌زازی" ڕێگای خه‌باتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
هه‌ڵده‌بژێرن و له ڕێزه‌كانی "كۆمه‌ڵه" خه‌بات ده‌كه‌ن، ئه‌م خه‌باتگێڕیه‌شیان تاساڵی 1984دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی شاخ شان به‌شانی خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست ده‌كات به‌كاری هونه‌ری و له‌گه‌ڵ تیپی
مۆسیقای "كۆڕی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه" یه‌كه‌مین كاری هونه‌ریی له‌شاخ به‌سروودی "سڵاو بۆ پێشمه‌رگه" به‌ئه‌نجام
ده‌گه‌ێنێت.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1985وه له وڵاتی سوێد وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ناسڕ و سێ
منداڵه‌كه‌ی "دڵنیا"، "ماردین" و "كاردۆ" ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
له ڕۆژی 2005.09.18دا له كاژمێر 11ی پێش نێوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌وروپا، له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد ماڵئاوایی له
مۆسیقا و هونه‌ر كردوو و بۆ هه‌تاهه‌تای به‌جێیهیشتین و له شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوای خۆی به‌خاك سپێدرا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عدنان كةريم
عدنان كةريم
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له ساڵی 1963 له شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه, و له بنچینه‌دا خه‌ڵكی دیَی ژاژڵه‌ی سه‌ر
به ناوچه‌ی شارباژیَڕه.له شاری سلیَمانی ژیانی منداڵی و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ساڵی 1985
به‌شی نیگاركیَشانی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلیَمانی ته‌واو كردوه.له ساڵی 1991 دا كوردستانی
بهجیَهیَشتووه و ئیَستا له سوید له گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سیَ منداڵه‌كه‌ی له شاری ئوپسالا ده‌ژین
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری دهگهڕیَتهوه بوَ ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ تیپی موَسیقای سلیَمانی به گوَرانی دهسماڵیَ.
پاشان له ساڵی 1980 دا گوَرانی كازیوه‌ی له گه‌ڵ تیپی موسیقای سلیَمانی توَمار كرد بۆ شانۆگه‌ری زه‌لكاو كه
بهرههمیَكی شانۆیی تیپی شانۆی پیَشڕهوی كوردی بوو له سلیَمانی. ئه‌م گورانییه كه له ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ند
دلیَر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خه‌چه‌دوریان بوو, سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و تایبهتمهندیَتی
هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری
ىساڵی 1983 گۆرانی شه‌وی تاریك و بیَدهنگی تومارده‌كات له ئاماده‌كردنی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی.
ى له هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندی ده‌كات به تیپی مۆسیقای نه‌ورۆزه‌وه كه سه‌ر به تیپی مۆسیقای سلیَمانی بوو و
مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
ىساڵی 1984 به هاوكاری تیپی موسیقای پیرهمیَرد ی سه‌ر به تیپی موسیقای سلیَمانی كه مامۆستا سه‌ڵاح
ره‌ووف سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد, ئه‌م گۆرانیانه تۆمار ده‌كات
گۆرانی ژاڵه , گوڵاڵه, ئازیزه‌كه‌م كه هه‌ر سیَ ئاوازی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی
شاعیر بوون.
گۆرانی په‌روانه له ئاوازی مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار .
گۆرانی ئه‌ی هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م له ئاوازی هونه‌رمه‌ند غه‌مگین فه‌ره‌ج وهۆنراوه‌ی به‌رزان هه‌ستیاری شاعیر.
پاشان له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ........
گۆرانی شهویَ ئه‌ی شه‌ماڵ ... ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و هۆنراوه‌ی سه‌یدی هه‌ورامی شاعیر...
گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم خوَی و هۆنراوه‌ی بیَخود ی شاعیر له گه‌ڵ تیپی نه‌ورۆزدا...
له ساڵی 1989 دا له گه‌ڵ ههندیَ هونه‌رمه‌ندی تردا تیپی مۆسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان دادهمزریَنن.
له ساڵی 1991 دا له كۆڕه‌وه گه‌وره‌كه‌ی كورددا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته ڕیَ و له شاری مهاباد بۆ
ماوه‌یه‌ك جیَگیر بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی موسیقی ناوچه‌ی موكریان‌دا ئه‌نجام دا وه‌ك عود ژه‌ن و
چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری یان بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ماموستای به‌رزی كورد محه‌مه‌دی ماملیَ , محه‌مه‌د دانش,
ئه‌حمه‌د ئیسلامی, ئیسماعیل شاهی و ههندیَك هونه‌رمه‌ندی تر.
له‌ساڵی 1992 ده‌گاته ووڵاتی سوید و دریَژه ده‌دا به كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
كاسیَتی بیرتان ده‌كه‌م بوو كه له شاری لیل ی فه‌ره‌نسی تۆمار كرا وحه‌وت گورانی له خۆ گرتبوو, له وانه چوار
گوَرانیان ئاوازی هونه‌رمه‌ند رزگار ئیسماعیل و گۆرانی یه‌كانی هه‌ڵه‌بجه , كۆچ , ئازادی له ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان
كه‌ریم خۆی بوو.
له ساڵی 1994-1995 له سوید دهچیَته به‌ر خویَندن و بوَ ماوه‌ی ساڵیَك كوَرسی ته‌كنیكی تۆماركردنی ده‌نگ و
موسیقا ته‌واو ده‌كات و ئه‌مه‌ش دهبیَته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی به ده‌ستی خۆی تۆماربكات.
ساڵی 1995 به‌رهه‌می ڕاز له سه‌ر كاسیَت ده‌رده‌كات.
ساڵی 1996 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له‌سه‌ر سی دی به ناوی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌رده‌كات كه موَسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه
له سلیَمانی له لایه‌ن تیپی موسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی ئاماده‌كراو پاشان له سوید هونه‌رمه‌ند عه‌دنان
كه‌ریم ده‌نگی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
له ساڵی 1999 دا سی دی ئه‌ڕۆی ئۆغر دیَنیَته به‌رهه‌م و هونه‌رمه‌ندی به توانا غه‌مگین فه‌ره‌ج ئه‌ركی
دابه‌شكردنی دهگریَته ئه‌ستۆ.
تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم سی دی ی شـــــنهی بـا یه كه بۆ نه‌ورۆزی 2002 بڵاوكرایه‌وه ....
ئه‌م به‌رهه‌مه 11 گۆرانی له خۆگرتووه و هونه‌رمه‌ندانی به توانای وه‌ك گوران كامیل و فه‌رهاد محه‌مه‌د و غه‌مگین
فه‌ره‌ج دابه‌شكردنی موسیقایان بۆ كردوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
على مةردان
على مةردان
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ساڵى 1904 له شارى كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و له ماوه‌ى ژیانیدا گه‌لێ گۆران‌و مقامی ره‌سه‌نى تۆماركردووه، ئاوازى هه‌ندێك له گۆرانییهكانیشى هێنده به‌رزن كه به‌چه‌ند زمانێكى تر وتراونه‌ته‌وه.
شارهزایىو كارامه‌یى مامۆستا عه‌لى مه‌ردان له هونه‌رى مه‌قام دا ئه‌وه‌نده ئاشكرایه كه مامۆستاكانى مه‌قامى عێراقى عه‌لى مه‌ردان به‌مامۆستاو رابه‌رى خۆیان ئه‌زانن.
مامۆستا "عه‌لی مه‌ردان" كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌نی هه‌ستێكی پاكی كوردایه‌تی بوو. هه‌تا ڕۆژی كۆچكردنیشی، كه سوێندی بخواردایه، هه‌ر به كوردستان سوێندی ده‌خوارد.
مامۆستاى مۆسیقا‌و گۆرانى كوردى عه‌لی مه‌ردان رۆژی 24ى ته‌مموزى ساڵى 1981 له ته‌مه‌نى 77 ساڵیدا كۆچیدوایى كرد‌و له شاری كه‌ركووك له گۆڕستانی "شێخ محێدین" به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراوه.
عه‌لی مه‌ردان سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆی له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت: "بۆ گۆزه‌رانی ژیانم، به‌پای پهتیو سه‌ری كۆته‌وه، جوتیاری‌و شوانی‌و گاوانیم كردووه. له‌شاری به‌غداد بووم به هاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفههانیو ئه‌سغه‌ری ههمهدانیو محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغیو زۆر شت له‌وانه‌وه فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی یهكمانگرتو زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێكه‌وه ژیاین."
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م مه‌قامم، مه‌قامی ئای ئای بوو، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1939دا له ئێستگه‌ی كوردی به زمانی كوردی باجه‌ڵانی بۆم تۆمارکرا.
له ساڵی 1965دا له ئێستگه‌ی ڕادیۆی تاران‌و كرماشان‌دا چه‌ندین مهقامو گۆرانی تۆماركردووه.
دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ك بووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1972دا له ئیستگه‌ی كوردی به‌غداد تۆماری كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كورتةيةك له زيانى مستربين
ناوی ته‌واوی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی ناسراو بهمستهر بین روان سباستیان ئاتكینسن- هو له 6/1/1955 له‌شاری نیوكاسڵ- ی به‌ریتانیا له‌دایك بووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له‌كاری نواندن نوسه‌رو ئه‌ندازیاری ئهلكترۆنیشه، درێژی باڵای 183 سم – هو له‌ساڵی 1990 دا ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێكدا به‌ناوی سونێترا ساستری پێكه‌وه ناوه.
هه‌رچه‌نده ئاتكینسن خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می كۆمیدییه به‌ڵام زیاتر به‌زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی مسته‌ربین ناوی ده‌ركردووه كه‌یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی له 1/1/1990 نمایش كرا‌و ه له 14 ئه‌ڵقه‌ی نیوسه‌عاتی پێك هاتووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ندین فلمی سینه‌مایشی هه‌یه‌و تائێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گۆران....
گۆران
خوزكةگۆران، یاخود عه‌بدوڵڵا به‌گ كوڕی سلێمان به‌گی كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گه. باوكیشی و باپیریشی له هۆنراوه و وێژه‌دا به‌هره‌یان هه‌بووه و به كوردی و به فارسی نووسیویانه و هۆنراوه‌یان وتووه، به‌تایبه‌تی عه‌بدوڵڵا به‌گی باپیری له زمان و وێژه‌ی فارسی‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و هه‌ر بۆیه به "كاتبی فارسی" ناوبراوه.
گۆران له ساڵی 1904 یان له 1905دا له هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه. بنه‌ماڵه‌ی باپیری له به‌گزاده‌ی "میران به‌گی" بوون له ناوچه‌ی "مه‌ریوان" و عینایه‌توڵڵا به‌گی كوڕی ئه‌مانوڵڵا به‌گیان به خۆی و خێزانیه‌وه دێته سلێمانی و له ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ماوه‌یه‌ك دائه‌نیشێ. زۆری پێ ناچێ كۆچی دوایی ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا به‌گی كوڕی (باپیری گۆران) له‌گه‌ڵ هه‌موو خێزانه‌كه‌یاندا، ئه‌وه‌ی له برایه‌كی بچووكی و دایكی و ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی خۆی پێكهاتوه ڕووده‌كه‌نه هه‌ڵه‌بجه چونكه خۆیان به جاف زانیوه و له‌وێ جێگر ئه‌بن. له‌و گه‌شته‌دا دایكی عه‌بدوڵڵا به‌گ و براكه‌ی به نه‌خۆشی "سێبهڕۆ" ده‌مرن و ئه‌مێننه‌وه عه‌بدوڵڵا به‌گ و مناڵه‌كانی خۆی ئه‌مانه بوون: مسته‌فا به‌گ، نووری به‌گ، نه‌فێ خان، سلێمان به‌گ و حه‌بیبه خان. له‌مانه نه‌فێ خان شوو ده‌كات به مه‌جید به‌گی عوسمان پاشا. حه‌بیبه خان‌یش شوو ده‌كات به یه‌كێ له شێخانی خانه‌گای لای پاوه. مسته‌فا به‌گ و نووری به‌گیش كه‌سیان له‌پاش به‌جێنامێنێت. به‌ڵام سلێمان به‌گ ئه‌م مناڵانه‌ی ئه‌بێ: عه‌لی. شه‌مسه، موحه‌ممه‌د، عه‌بدوڵڵا. عه‌لی و شه‌مسه به لاوی مردوون. موحه‌ممه‌دیش كه ناوبانگی بوو به "حه‌مه به‌گه ڕووشه" پاش مردنی باوكی به دوو ساڵ ئه‌كوژرێ. به‌م چه‌شنه له‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر عه‌بدوڵلا (گۆرانی دواڕۆژ) ده‌مێنێته‌وه.
گۆران لای باوكی قورئان و سه‌ره‌تای خوێندنی خوێندووه. پاشانیش له "مزگه‌وتی پاشا"ی هه‌ڵه‌بجه بووه به فه‌قێ و ته‌نانه‌ت ماوهیهكێش به "فه‌قێ عه‌بدوڵڵا" ناسراوه.
له دوا ساڵه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای هاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه چۆڵ ئه‌بێت و خه‌ڵك ڕووده‌که‌نه لادێكانی ده‌وروپشت. ماڵی باوكی گۆرانیش له به‌هاری 1919 وه تا پاییزی ئه‌و ڕووده‌كه‌ن چه‌می بیاره و له‌وێ له باخێكدا هه‌وار ئه‌خه‌ون و بۆ پاییز ئه‌وسا ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
گۆران خۆی بۆ مامۆستا ڕه‌فیق حلمی گێڕاوه‌ته‌وه و وتوویه: "له‌بیرمه، كه یه‌که‌م قوتابخانه‌ی زمانی تورك له هه‌ڵه‌بجه دانرا، بۆ پۆلی یه‌كه‌م وه‌رگیرام، بۆ پۆلێك وه‌رگیرام، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌مان به‌ڕه‌حمه‌ت بێت تاهیر ئه‌فه‌ندیی مه‌لا ئه‌مینی جه‌ففار پێی ئه‌وت پۆلی ئیحتیا‌ت".
وه‌ك گۆران خۆی گێڕاویه‌ته‌وه چوونی بۆ قوتابخانه‌ی فه‌ڕمییشدا پچڕ پچڕ بووه. پۆلی چواره‌می له سه‌رده‌می داگیركرانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه ته‌واو كردووه.
هه‌ر له 1919دا سلێمان به‌گی باوكی گۆران كۆچی دوایی ده‌كات. پاشان له 1921دا موحه‌ممه‌د به‌گی برای، به هاندانی مسته‌فا سائیب، له‌گه‌ڵ عه‌بولواحید نووریی خاڵۆزایدا ئه‌یاننێرێت بۆ قوتابجانه‌ی "عیلمی"یه‌ی كه‌ركووك بۆ خوێندن. به‌ڵام هه‌ر له‌وساڵه‌دا موحه‌ممه‌د به‌گی برایشی ده‌كوژرێ. ئیتر گۆران كه‌سی وه‌های نامێنێ گوزه‌رانی خوێندنی خۆی و ژیانی دایكی ببات به‌ڕێوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵئه‌گرێت و له ساڵی 1922ه‌وه تا ساڵی 1925 گه‌لێ ده‌ست ته‌نگی ئه‌چێژێ.
گۆران بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1925دا به مامۆستایی له قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراوه و تا 1937 له قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه. پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌شغاڵ - به‌شی كاروباری ڕێگاوبان و تا گیرانی یه‌كه‌می له 1951دا، جگه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆشنبیرێكی تری كوردا ئه‌چێ بۆ یافا و له ئێستگه‌ی ڕادیۆی ڕۆژهه‌ڵات نزیك به مه‌به‌ستی به‌شداری له خه‌باتدا له‌دژی فاشیزم به‌شی كوردستان ئه‌كه‌نه‌وه، له ئه‌شغاڵدا ئه‌مێنێته‌وه.
له ته‌شرینی دووه‌می 1952دا له به‌ندیخانه‌ی یه‌كه‌می دێته‌ده‌ر و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و ئه‌بێ به به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی "ژین". تا ئه‌یلوولی 1954 له‌سه‌ر ئه‌م كاره ئه‌مێنێته‌وه. له 1954.10.17دا بۆ جاری دووهه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له ئاشتی خوازانی سلێمانی ئه‌گیرێ و فه‌رمانی ساڵێ به‌ندو ساڵێ خستنه ژێر چاودێریی پۆلیسی به‌سه‌ردا ئه‌درێ. ماوه‌ی به‌ندكردنه‌كه‌ی له سلێمانی، كه‌ركووك، كوت، به‌عقووبه و نوگره سه‌لمان و ماوه‌ی چاودێرییهكهشی له به‌دره به‌سه‌رده‌با.
له 1956.09.12دا ئه‌م فه‌رمانی به‌ندكردنه‌ی ته‌واو ده‌كات و ئازاد ده‌کرێت و ده‌چێته به‌غدا و چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ له‌یه‌کێك له پڕوژه میریه‌كانی خانوودا ئه‌بێت به چاوه‌شی كرێكار. زۆری پێناچێت دیسانه‌وه له هێرشی میریدا بۆ سه‌ر نیشتمان په‌روه‌ران به‌بۆنه‌ی ده‌ستدرێژییه سێ قۆڵییه‌كه‌ی سه‌ر میسره‌وه، ئه‌گیرێته‌وه له 1956.11.17دا دادگای عورفی له‌كه‌ركوك فه‌رمانی سێ ساڵ به‌ندی به بارمته دانانی هه‌زار دیناری کاتی ده‌سپێنێت به‌سه‌ریدا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه تا سێ ساڵ ورته‌وی له ده‌م ده‌رنه‌یه‌ت و كرده‌وه‌ی وای لێ نه‌وه‌شێته‌وه میری پێی دڵگران ببێ.
گۆران نه هه‌زار دیناره‌كه‌ی ئه‌بێ و ئه ئه‌شیه‌وێ گفتی وه‌ها به میری بدات، بۆیه ئه‌خرێته‌وه به‌ندیخانه و تا 1958.08.10 پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژ له زینداندا ئازاد ده‌کرێت. گۆران ئه‌م ماوه‌یه‌ی به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك و به‌عقووبه به‌سه‌ربردووه.
پاش به‌ربوونی له زیندان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و پاش ئه‌وه به ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندێكی میللی سه‌ر له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ئه‌وسا و چینی میللی و كۆریای دیموكراتی (باكووری) ئه‌دا.
له سه‌ره‌تای 1959دا سه‌رپه‌رشتیی گۆڤاری "شه‌فه‌ق" ئه‌گرێته ده‌ست و به ناوی "به‌یان" ده‌رده‌کات. له ئیسكانی سلێمانیش دایده‌مه‌زرێنێت و تا ناوه‌ڕاستی 1960 كاری تێدا ده‌کات. ئه‌نجا به‌بیانووی ئه‌وه‌وه كه گوایه بێ‌پرس كاری به‌جێهێشتووه - كار به‌جێهێشتنه‌كه‌ی بۆ چوون بوه بۆ شه‌قڵاوه بۆ به‌شداربوون له كۆنگره‌ی دووهه‌می مامۆستایانی كورددا - له‌سه‌ر كار لای ده‌به‌ن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1960دا دێته به‌غدا و ئه‌بێ به یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر له به‌شی كوردی كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا و به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئازادی.
له سه‌ره‌تای 1962دا ژانه‌سك زۆری پێ ئه‌هێنێ. ده‌رئه‌كه‌وێ كه گه‌ده‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه. نه‌شته‌رگه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی له به‌غدا بۆ ده‌كرێ به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش واده. پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له نیساندا ئه‌چێ بۆ مۆسكۆ و سێ مانگێك له نه‌خۆشخانه‌ی "كرێملین" و سه‌نه‌تۆری "به‌رڤیخه" به‌سه‌رئه‌با و پاشان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێراق. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه و ته‌نگی پێ هه‌ڵئه‌چنێ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و له‌وێ له جێ‌دا ئه‌كه‌وێ.
له كاژمێر نۆ و نیوی به‌یانی 1962.11.18 چاوی یه‌كجاری ئه‌نێته‌وه.
خۆزگه‌م به پار
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
خۆزگه‌م به ساڵی ڕابووردوو،
عومری كوتری دڵداریم بوو،
له پڕ هاتو، له‌ناكاو چوو..
یه‌ك: پڕ به دنیا ئاره‌زوو،
ده‌ریایه‌ك تاسه .. ئه‌مه دوو،
جێمابووم له پاری مردوو!...
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار
شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار،
ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه‌و لار،
چه‌شنی ئاسكی هه‌رده‌ی به‌هار،
به به‌رده‌مما نه‌كا گوزار،
نهمپیێكێ نیو نیگای خومار!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
هه‌ر ڕۆژه عیشوهیهك، نازێ،
هه‌ر خه‌ڵوه‌ته چه‌شنه ڕازێ،
له‌و توانج، له من نیازێ!
بۆ ماچێ، نوقورچێ، گازێ،
هه‌ر به‌زمه ده‌نگێ، ئاوازێ،
به چاو بینینی دڵخوازێ...
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
بڵێن به یار بێ ناوچاوێ
دیمان له‌تاو دووری، تاوێ
ئه‌یڕشت له فرمێسك لافاوێ
ئاخی ههڵئهكێشا تاوێ
به یادی باڵا لاولاوێ،
چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه خاوێ!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
پرسی كێ؟ بڵێن داماوێ،
هێلانه‌ی دڵ لێ شێواوێ،
دوانزه مانگ له یار بڕاوێ،
دوانزه مانگ! بۆ یار گریاوێ،
به‌ئاسته‌م نووزه تیا ماوێ،
ئه‌یوه‌ت: ناونیشانی ناوێ،
ئه‌زانێ یار خۆی، كام هه‌ژار، ڕۆژی سه‌د جار،
ئه‌كا هاوار: خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار!
"وه‌ڵامی پرس"یش له دوا یادگاری هۆنراوه‌کانی "گۆران"ه
وه‌ڵامی پرس
ڕاكشابووم له‌سه‌ر پشتم
دوكتۆرهكهم
ماری شیرپه‌نجه‌ی ئه‌كوشتم
ناڵێم وه‌ك دایكێكی دڵسۆز
فرمێسكی بۆ هه‌ڵئه‌ڕشتم
به‌ڵام ته‌واو وه‌ك كچی خۆم
ده‌ستی ئه‌خسته ناو مشتم
به چاوی پڕ له هه‌ستی جوان
ئه‌یكرد ته‌ماشانی سروشتم
ئه‌یپرسی لێم: بۆچ وا ماتی؟
بۆچ هه‌میشه خه‌مبار دیاری؟
بۆ من ئه‌م پرسه وه‌ك هه‌نگوین
ئه‌تكایه سه‌ر لێو زاری
به‌ڵام بۆ خوشكانی به‌رده‌ست
سیس كردنی گوڵ بوو كاری
دوو سێ كچ بوون وه‌ك دكتۆر خۆی
خهمخوارییان لێ ئه‌باری
نه‌ك هه‌ر بۆ تیماری ده‌ردم
بۆ چاره‌ش بۆ باخچه‌ی زه‌ردم
به‌ڵێ دكتۆر، خوشكان ماتم
هه‌ر من نیم، ماتیوڵاتم
له‌ناو هه‌زارانا، تاك تاك
لێومان هه‌یه پێ بكه‌نێ
لای ئێمه بۆ دنیای شادی
وا تازه خه‌ڵك هه‌نگاو ئه‌نێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئیحسان نوری پاشا
ئیحسان نوری پاشا
1893 - 1976
ئیحسان نوری، كوڕی عه‌لی قولی پاشا، رابه‌ری شۆڕشی ئاگری داخ، له ساڵی 1893 له گه‌ڕه‌كی (ئالی گوڵی- عه‌لی قولی) شاری (به‌دلیس) له‌دایكبووه.
پۆله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌م شاره‌دا ته‌واو كردووه، دواتر بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی به‌رزی سه‌ربازیی روویكردوَته شاره‌كانی (ئهرزنجانو ئه‌سته‌نبوڵ)ی ئه‌و كاته‌و له ساڵی 1910دوای خوێندنی سه‌ربازیی بۆ یه‌كه‌مجار له ریزه‌كانی سوپای عوسمانی دا بوو به ئه‌فسه‌ر.
ئیحسان نوری پاشا، به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كردووه كه سوپای عوسمانی له (ئه‌لبانیا)و وڵاَتانی عهرهبیو وڵاَتی گورجستان دژ به سوپای روس به‌رپای كردون، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌فسه‌رێك له سوپای عوسمانلی دا ماوه‌ی (33) مانگ له (یه‌مه‌ن) ماوه‌ته‌وه‌و گه‌لێ كار‌و لێپرسراوێتی سه‌ربازیی پێسپێردراوه.
دوای ساڵی 1908 واته ئه‌و كاته‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) دهسهڵاَتی توركیایان كه‌وته‌وه ده‌ست، ڕێگا خۆش بوو بۆ پێكهێنان‌و كردنه‌وه‌ی گه‌لێك رێكخراو (ئیحسان نوری پاشا)ش وه‌كو كه‌سێتییه‌كی كورد له‌و ده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی كرد به(كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان)ه‌وه، كه هه‌ر له‌و كاته به‌دواوه دامه‌زرا.
له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه كه وڵاَتانی هاوپه‌یمان له رێكه‌وتننامه‌ی (سیڤه‌ر)ی 10ی ئابی 1920، به‌ڵێنیاندابوو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌پێی به‌نده‌كانی (62-63-64) دابمهزرێتو دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه، ئیحسان نوری پاشا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به‌و شۆڕش‌و راپه‌ڕینه كوردیانه‌ی كه ساڵاَنی دوای جه‌نگی یهكهمو دوای به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی سیڤه‌ر له ناوچه‌كانی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا، ناچار بوو، په‌نابباته شام‌و له‌وێوه بۆ باشووری كوردستان، لێره‌ش ئه‌و ده‌مه كاروبار به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌وه بوو نه‌یده‌ویست هاوكاری سوپای ئینگلیز بكات، بۆیه به ناچارییه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بهڵاَم كاتێ شۆڕشی شێخ سه‌عید ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێتییه‌كی تر ده‌چنه‌وه توركیا به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی.
دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه دووباره دێنه‌وه باشووری كوردستان‌و دواتر ده‌چێته لای سمایل خانی شكاك.
كاتێك (كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون)ی كورد له لوبنان دامه‌زرا، ئیحسان نوری پاشا جارێكی دی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه باكووری كوردستان‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند سواره‌یه‌كی كورد دا به‌بڕیارێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیبوون رابه‌رایه‌تی شۆڕشی (ئاگری داخ) ده‌كات.
پاش شكستهێنانی ئه‌و شۆڕشه ئیحسان نوری پاشا په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی 46 ساڵ تا رۆژی كۆچكردنی له رۆژی 25ی مارتی 1976 دا به ئاواره‌یی له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه‌سه‌ن قزڵجی
حه‌سه‌ن قزڵجی 15/9/1914 - 28/9/1985
نووسه‌رو چیرۆکنووسو رۆژنامه‌وان، حه‌سه‌ن قزڵجی رۆژی 15/9/1914 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌واری شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی 6 ساڵییه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن. سه‌ره‌تا له‌لای باوكی‌و دواتر له‌لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی‌و مه‌لا ئه‌حمه‌دی تورجانی زاده خوێندویه‌تی. پاش چه‌ند ساڵ خوێندن بووە بە پارێزگاری شاری مهاباد.
زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌م بلیمه‌ته شاراوه‌ن. جۆری ژیانی تایبه‌تی و سیاسی و كاری نهێنی و ده‌یان ساڵ راوهدوونرانو ئاوارهییو سه‌ره‌نجامیش گیران و كوژران په‌رده‌یه‌كی نادیاریان به‌سه‌ردا كشاوه.
حه‌سه‌نی قزڵجی یه‌كێك بووه له‌و پیاوانه‌ی رۆڵێكی رووناكبیری و رامیاری باشیان بووه له كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌ممه‌د.
له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا به ناوی نهێنی (ژیر) په‌یوه‌ندی ده‌كا به كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژ.ک)ه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی ئازادیخواز و روناكبیری تردا.
ئه‌م نووسه‌رو رووناكبیره له گۆڤاره‌كانی (كوردستان، ئاوات، هه‌ڵاڵه) دا نووسینه‌كانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه. هاوکات سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری وێژهییو رامیاریی گشتیی (هه‌ڵاڵه)ش بووه كه له ساڵی 1946 له بۆكان‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستان دا ده‌رده‌چوو.
قزڵجی پاش كۆماری كوردستان وه‌ك زۆربه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران به ناچاری ئاوارە دهبێتو له باشووری كوردستان جێگیرده‌بێ. سه‌ره‌ڕای ژیانی نهێنیو چه‌رمه‌سه‌ری درێژه به نووسین ده‌داو له گۆڤارەكانی (هیوا، رۆژی نوێ، نووسه‌ری كورد، به‌یان )دا بابه‌ته‌كانی بڵاودهكاتەوه. ئه‌م تێكۆشه‌ره له ساڵی 1953 دا به‌بیانوی ئه‌وی خه‌ڵكی عێراق نیه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس-ه‌وه ته‌سلیم به ئێران ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له ده‌رفه‌تێكدا خۆی له ده‌ستی پۆلیسی ئێران رزگار دهكاتو خۆی دهگهڕنێتهوه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ. پاشان خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای هه‌ژار موكریانی له به‌غدا. قزڵجی هه‌ر له به‌غداوه ده‌چێته وڵاتی بولگاریاو له‌وێ له رادیۆی په‌یكی ئێران ده‌بێته بێژه‌ری هه‌واڵی رامیاری به زمانی كوردی.
پاش رووخانی رژیمی پاشایه‌تی ئێران، له ریزه‌كانی حیزبی تووده‌ی ئێران وه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (مردم) كه به كوردی ده‌رده‌چوو كاریكردوه به‌ڵام ساڵی 1983 حه‌سه‌ن قزڵجی دهگیرێتو ده‌خرێته زیندانه‌وه. مامۆستا قزڵجی ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نی 70 ساڵ بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی 10 مانگ له ژێر شكه‌نجه‌ی جهستهییو ده‌روونیی دا ده‌بێت، رۆژی 28/9/1985 به هۆکاری نادیار له زینداندا كۆچیدوایی دهكاتو له ژێر چاودێریی حكومه‌ت ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زارای تاران به‌خاك ده‌سپێردرێت.
هه‌ر چه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌وتی ئه‌ده‌بی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، بێ په‌نابردن بۆ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی (قزڵجی) و رۆڵی ئەو له‌و پانتاییهداو به‌تایبه‌تی له بواری چیرۆكی كوردی دا؛ مه‌حاڵه.
قزڵجی وه‌رگێڕو ئهدیبو زمانزانێكی لێهاتوو بووه. ده‌یان بابه‌تی ئه‌ده‌بی له زمانه‌كانی فارسی، توركی، بولگاری و عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی‌و هاوکات چه‌ندین بابه‌تی زمانه‌وانیی بڵاوكردۆته‌وه. قزڵجی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بواره‌كانی چیرۆك، وتار، ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وە بابه‌تی زامانهوانییو وه‌رگێڕان دا .
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی رۆژگار په‌رده‌یان به‌سه‌ر ئه‌م توانایانه‌دا كێشاوه‌و ئه‌مڕۆ قزڵجی زیاتر به كۆمەڵە چیرۆكی (پێكه‌نینی گه‌دا) ناسراوه.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی حه‌سه‌نی قزڵجی:
* ئاشتیخوازیی لادێیی و په‌یمانی دوولایی، نووسراوی حه‌سه‌ن قزڵجی و عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، به‌غدا 1959.
* پێكه‌نینی گه‌دا كۆمه‌ڵه چیرۆك، 1972، به‌غدا.
به‌رهه‌می چاپنه‌كراو:
* تیۆری ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕان له بولگارییه‌وه.
* زاراوه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رگێڕان.
* كورته چیرۆكه‌كانی ئه‌نگیل كارالچیڤ،وه‌رگێڕان له بولگارییه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|