بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکێکی ناتەواو

چیرۆکێکی ناتەواو


نووسەر: محەمەد رەمەزانی-ورمێ


ئێژن مێژوو هەر بەتەنیا دەستکردی مرۆیە. درۆیە! من دەڵێم جاری وایە‌ لەجڕ و جانەوەر بەدەر دەستی بنیادەمی تێدانیە. پێکەنینت دێ؟ کە‌وایە‌ لە‌ بۆ تۆیە ئەو حیکایەتەی کەدەم بە‌پێکەنینی نەبۆ ئەو کەسەی وا مۆن و مرچی نێوزگ رزیووی وەک بەراز غەزریوە.
ئەز دەبێژم گرتنی شار پێویست ناکا بە ‌لەشکرێکی سوارچاکی هەزار بە‌هەزار. تاقە گوێدرێژێک بەسە، بەو شەرتەی کەرسوار لێزان بێ.
تاو پەڕیبوو کە «چوار چاو» بە سواری کەرێ بەسەر پردی ئاسنینی شاردا تێدەپەڕی. خرمە و تەققە و شەقەی ناڵ و بزمار و پردی ئاسن، ئێستاش لەگوێی مێژوودا دەزرینگێتەوە.
لەبەر رۆشنایی چۆڵە چرا، لە‌حەوشەی کاروانسەرا، کچی خانەخوێ چاوی بە‌ نێو چاوانی «چوار چاو» کەوت، جووتێ برۆی تووکنی کوڵکنی دی، پان و پۆڕ و زەلامتر لە سمێڵی، زریکاندی و لەسەر خۆ چوو.
«چوار چاو» یەک دوو شەوان حەساوە. پاشان نێوشار خولاوە و ماڵ و دووکانی گرت و دەستی کرد بە‌ خەیاتی.
بابی کورتاندروو بوو. کەر و هێستری ئەو ناوچەیە نەبوو، بابی نەناسێ. لە رۆژێکی بەهاریدا کە سوێندت دەخوار پاییزە و هەڵیکردبووە گێژەڵووکەیەک چاو چاوی نەدەدی، سووکە بایەکی لێ‌بۆوە و قرپێکی دا و یەک دوو هەنیسکی بە دوو دا داوهێشتا قولێ کڵۆشی بەدەستەوە بوو، تۆ خۆش.
دوای سێ رۆژانە، بە پێی داب و نەریتی وڵات ، خزم و کەس و دەر و جیران درگای دووکانیان بۆ «چوار چاو» هەڵگرت کە تا دواهەم رۆژی ژیانی لانە دا لە پیشەی باب و باپیرانی.
«چوار چاو» کڵۆشی هەڵڕژاوی دیت و کورتانی لە سەر یەک دانراو، کورتانێکیش نیوە تەواو.
خۆ کوڕتان دروون بەرگ نیە بە‌ بەژنم بڕابێ و مۆرنیە لە نێو چاوانم هەڵکەنرابێ. دەچم بۆ شاری «شەش خیابان و شەست کۆڵان» بۆ لای خاڵم با فێری خەیاتیم کات.
ــ کورە وەرن خەبەری خۆشم پێیە، چوار چاو رۆیووە لەم دێیە.
ــ ئەی هەزار جار شوکر، کوڕەخۆ ئەو دێیەی لە‌دەست هاتبووە ئامان.
ــ کۆرە خۆ، گیشەگیا نەماوە ئاگری نەدابێ و سەر و گوێلاک نەماوە بەدەستی وی نەشکابێ.
ــ دەستی لە ماڵی کەس دانە دەبرد، رۆڵەی لەبەر دایکی هەڵدەگرت.
خەڵکی ئاوایی، لە دڵیان گەڕا شادی.
ساڵێک و چەند مانگ شاگردیی خاڵی کرد. چەندی خەیاتی لێوە فێر بوو؟ بڕێک ‌یان بڕ و نیوێک.
رۆیی لەو شارە. خەڵکی لە خۆشیان چەند گۆزەیان بەدوو داشکاند. هاتەوە « تەڕە ماشاوا». خەڵکی لە تاوان روحیان پێ نەما. دوعایان دەکرد یان بمرێ یان بڕوا.
ئەو کورتانە ناتەواوەی بەر دەستی بابم تەواو دەکەم و لەو گۆڵە کەرەی خۆمانی دەنێم و چی دراو هەمانە لە‌ تەنگەی باخەڵی دەنێم و روو لە شاری «دەست رەنگینان» دەکەم.
هەر وای کرد، بەڵام دوای چل شەو
بەیانی زوو دەچووە دووکان. بۆ ئێوارێ کورتانەکەی تەواو دەکرد. دووکانی دادەخست و دەهاتەوە ماڵێ و دەیگوت: پیرەدایە، بەیانی وەڕێ دەکەوم. بەیانی زوو دەچوو هەڵیدەگرت دەرکەی دووکانی و دەیدی ئەوەی دوێنێ کراوە، بۆتەوە هیچ و تەقەڵ لەگەڵ تەقەڵی هەڵوەشاوە. بە دڵ گرانی، سەر لەنوێ تێهەڵدەچۆوە. سەری چل رۆژە، سەر لەبەیانی هەڵیگرت درگای دووکانی. دیتی کورتان وەک خۆی ماوە و تەقەڵی لێ هەڵنەوەشاوە.
گۆڵەکەری کورتان کرد و گوتی:«هەلە و نایدەم لە‌کیس». دایکی ئەسپەندەری بۆ سووتاند کە دوور بێ‌لە چاوی پیس.
حیکایەت خوانی دەم و راوێژ جوان دەگێڕێتەوە کە «چوار چاو» روو لە‌چۆڵگە و پشت لە ئاوەدانی، بەر محەمەد و عەلی سەلەوات بەرەو شاری «دەست رەنگینان» کەوْتە ڕێ. رۆێی، رۆیی، حەوت شەو و رۆژان. تاریکان گەیشتە مەنزڵ. ئەوەی کە کەڕە لادێیەکی مل کوڵکنی دەست و پێ چڵکنی ئاوا چۆنا و چۆن کەوْتە سەر ئەو هەوایە بچێتە ئەو شارەو و لە نێو ئەو هەمووە وەستا قابیل و خەیاتە بەنامیانەی کە نێوبانگیان هەموو سنوور و کەوشەنی تێپەڕاندبوو و تەنانەت حاکمی شارەکانی دیش کاریان پێ دەدان، بەربێتە خەیاتی، یەکێک لەو پرسیارانەیە کە تا ئێستا کەس وەڵامی بۆ نەدراوە تەوە.
لە گەڕەکێکی هەرە هەژاری شار دووکانی خەیاتی دانا. ئەو بڕ و نیوە خەیاتییەی لە خاڵی‌یەوە فێرببور، لە گەڵ ئەو بڕو نیوە شارەزاییەی لە کورتان درووندا هەیبوو، درانە دەم یەک و ما جوونێکیان لێ ساز بوو کە خەپک ناویان نا «وەستا ناچار» پانتۆڵ و شاڕواڵی یان نێفەگی لەعەرز دەخشا یان لەبەر تەنگی لەوانە بوو، بیتەقێنێ دەم و دەزگا. قۆڵ و بەژنی کۆت و کەوای کورت و درێژ بوو، بەڕاستی سەری زانا لە کاری گێژ بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکێکی ناتەواو ( 2 )



زۆری خەیاتی کرد؟ کەمی خەیاتی کرد؟ خوا دەیزانێ و ئێمەش سەری خۆی پێوە ناهێشێنین.

لە رۆژێکی بەهاریدا کە وەک پاییز هەڵیکرد بووە گژەبا و گێژە ڵووکەیەک چاو چاوی نەدەدی. فەرمانڕەوای شار،قرپێکی داو یەک دوو هەنیسک بەدووی دا و هێشتا دەستی بە سەر کالانی شیرەکەیەوە بوو، تۆ خۆش.
فەرمانڕوەوا، لە‌نێرینە و مێوینە، منداڵی نەبوو. بە پێی داب و نەریتی ئەوێ رۆژگار، جاڕچی جاڕی دا لە نێوشار. خەڵکی کۆوە بوون لە مەیدانێ بڕیار وابوو وەزیری دەستە راست بازی دەستەمۆی فەرمانڕەوای خوالێخۆشبوو هەڵفڕێنێ تا بەسەر سەری خەڵکیدا بخولێتەوە و لەسەر سەری هەرکەس نیشتەوە، فەرمانرەوای تازە هەر خۆی بێ. بەڵام سەری بازیان هەڵبرووسقاند بوو. کێ؟ خوا ئەیزانێ کێ. وەزیری دەستە‌راست کارزان و لەبارزان بوو. شلوێ نەبوو، دیتتیەوە رێگاچارە بۆ ئەم خەپکە هەژارە. ناردی نازانم لە کام گەڕەک، کۆترێکی ماڵییان بۆ هێناووە حەوای خست. ئەم کۆترەی، بە ڕێکەوت پشیلەی ماڵە پیرێژنێک قەپی بە نێو قەدی دا کردبوو وپیرێژنە زوو فریای کەوتبوو و لە‌دمی پچڕیبۆوە. کۆترە زۆر بەسەری عالەمەکەدا خولاوە، هات هات نزیک بۆوە لەسەر سەری «چوار چاو». نەنیشتەوە، بەڵام پرتکێک جیقنەی لەسەر تەپڵی سەری کرد.
وەڵا حەلە بابم، حاکمی تازە بۆ خۆیەتی.
شینی حاکمی کۆن گەڕا و شیرینی و شەکراوی حاکمی تازە خورا.
«چوار چاو» ئەو نێوەی لە کۆڵ کەوت و بۆ نێوی خۆش پەکی نەکەوت، هەزار و یەک نێوی بەرز و تەرز و لەبار و خۆش لەزاریان بۆ دانا و سەتان جار بە‌خەتی خۆش لەبەری نووسراوە و بە تەواوی شار دا بڵاوکراوە: «رۆژی ئاسمان»، «بینایی چاوان»، «بابی هەژاران»، «خاوەن هونەر»، «داهێنەر» و ......
وەزیری دەستە راست لە هەموو زانستی رۆژگاری خۆی لە ریازی و فەلسەفەو جوغڕافیا و ئەدەب و مووسیقا و تەنانەت پزیشکی وەستا بوو و زۆر هەودای ئاڵۆز و پاڵۆز و گرێپووچکەی مەملەکەتداری، بەدەستی وی دەکراوە. چەندی کردی ئەو تاوانبارەی سەری بازی حاکمی خوالێخۆشبووی بڕووسکاندبوو، بۆ نەدۆزراوە. ماموەستای هەرەگەورەی زانکۆی شار بوو و دەیان ماموەستای پایەبەرزی پێگەیاند بوو. بە هێزی ئاوەز و کارزانی، حاکمی کۆنی قەمتەر کردبوو و نەیدەهێشت پێ لە جەغزی دادگەری بترازێنی و وەزند بۆ خەپک بێنێ. دوازدە وەزیر لە دەرباری حاکم راوێژکاری بوون کە لەباری زانستەوە لەوی سەرتر نەبان کەمتر نەبوون. ئەمانە هەموو دۆستی یەک دڵ و یەک رەنگی بوون جگە لە ریش سوور بۆ دەرفەت دەگەڕا، بەڵام هەلی بۆ نەدەڕەخسا.
ئەمنی « چوار چاو»ی خەڵکی «تەڕە ماشاوا»یە کە قامکم لە بری قەڵەم ئاشنای سووژنی کورتان دروونە و لە ژیانمدا تەنیا خەتێکی ناسیبێتم، خەتی جووتە و هیچی دی، من ناڵێم تۆ بڵێ، کوا بەرگەی وەی دەگرم وەزیری ئاوا زانا وەزیری دەستە راستم بێ. پارووی وا لە دمی من زیادە.
«چوار چاو» زۆر زوو بەوەی زانی کە «ریش سوور» لە کراسی خۆێدا شیر لە وەزیری دەستە راست دەسوێ. ریش سوور سنگی بردە پێش و بوو بە تەگبیر کەر و مشوور خۆری حاکمی تازە.
«چوار چاو» بەر لەوەی مل بنێ لە خەیاتی، گۆڵەکەرەی فرۆشتبوو بە کابرایەکی کەردار. بە تەدبیری «ریش سوور»، کابرای بانگ کردە دەرباری، گۆڵەکەر و کورتانی سەرپشتی ئەستاندەوە.
ناردی چەند سۆفیلکەیان هێنا خزمەتی، بە‌ پارە و دراو رازی کردن، بڵاوی کەنەوە بە نێو خەڵکدا کە خەونێکیان دیتووە. خەونی هەمووان هەر یەک بوو. لە‌شاردا بوو بە‌دمگۆ: ئەمانە دەستیان بە پەڕتووکی ئاسمانی دادابوو و سوێندیان خوارد بوو کە شەوی رابووردوو خەونیان دیتووە کەپیاو چاکێکی نێوچاوان پاک پێیان گووتوون کە گوێدرێژی حاکمی تازە، چوارسمێکی ئاسایی نیە و زەڕەی وی هەر لەخۆڕا نیە، زاتێکی پێرۆزە و ئەبێ تا زیندووە قەدری بزانن. لە سایەی ویدا رسق و رۆزی بە سەرتاندا دەبارێ و لە‌خۆشی وی فریشتەی ئاسمان زوو زوو دێنە خوارێ.
ئەم هەواڵە دەنگی داوە لە هەموو وڵاتان. ژن و پیاو، پیرو جوان خۆیان دەکوتا بۆ‌زیارەتی کەر و کورتان.
وا دەستوور درا کە زانایەکی زمان زان شەو و رۆژ لە خزمەتیدا بێ و مانای زەڕە زەڕی وی بۆ ئەو خەڵکە گوناهکار و کڵۆڵ و هەژارە لێکداتەوە با لەسایەی رێنموونییەکانی ویدا بەختەوەر بن. بۆ ئەو کارەی، چوار چاو «ریش سوری»ی هەڵبژارد و ناویان نا «معبر العرعر المبارک» یانی لێکدەرەوەی زەڕەزەڕی پیرۆزی کەرێ.
دەلەوەڕا لە کزن و گەنم و جۆ، ئەستوور بوو مل و رانی، پانتر بوو سەر سمت و پشتی پانی، ئای دەیزەڕاند، ئای دەیزەراند. بە شەو و بە رۆژ هەر دەیزەڕاند. تەشریفی تەواوی کۆڵان و شەقامی شار دەگەڕا. ئای نازانی خەڵک چیان دەکرد، چیان دەکرد! لە لمبۆزییەوە بیگرە تا بن کلکی جێگەی نەما بوو هەزاران هەزار جار ماچی نەکەن. کورتانەکەی هێندەیان زمان و دەم و لێوی پاک و پیس و چێشتاوی و شەکراوی پێدا هێنابوو، خەریک بوو لەسەر رەنگی خۆی لادەچوو. سست‌ باوەرێک «کوڵە سوور» ناو، تازە لە ماڵی ئەو جوولەکەیەی وا ئاوی ناپاکی دەفرۆشت هاتبووە دەرێ و هێندەی خواردبۆوە خۆی بە پێوە نەدەگرت و سمێڵی بنە ئیستیکانێکی لەو ئاوە حەرامەی هەڵگرتبوو، بۆ تیز پێکردن‌ و بە سووکایەتییەوە کورتانی پیرۆزی ماچ کرد. پەڵەیەکی سووری پێوە بەجێ ما. لە‌ شوومی ئەو کارە، بوومەلەرزەیەک هات. هێزی سێ ریشتەر بوو. هیچ کوێ نەڕووخا. کەس هیچی لێ نەهات. خەڵکی شارەکە گومانیان نەبوو لە وەی کە لەم بەڵایە خەلەستن، لە سایەی سەری پیرۆزی «خۆشەویستی هەموان»ەوە بووە خۆشەویستی هەموان: ئەمە ناوی تازەی گۆڵە کەری حاکم بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکێکی ناتەواو ( 3 )


رۆژانی سەرەتایی «خۆشەویستی هەموان» چی وای نەدەفەرموو زۆر گرینگ بێ و ئەویش «معبر العرعر المبارک» بۆ ئەو خەڵکە شەیدایەی مانا دەکردەوە دەیفەرموو:
*شادم لەوەی ئێوە لە‌ ژێر سێبەری پێرۆزی من دا دەژین.*باشە بەسم رێک بگوشن، جیقم دەرهات *دەبەسم جۆ و خواردەمەنی جۆرا و جۆر بە دەمەوە کەن، دەدڕێم!بێتوو مانای ئەو هەمووە زەڕە زەڕە هەر ئەوەندەبا، هیچ ئاڵووگۆڕ و ڕیۆلۆسێونێک لەو کۆمەڵەیدا وەدی نەدەهات. ئەم قەلەش ملی دەبرد بە خووزدا و وەک کیسەڵ سەری دەکردەوە بە قاپێلکەکەی خۆیدا.تەشریفی چوار ناڵی یەکەم خاڵی گرینگی فەرمایشەکانی بڵاو بۆوە:ئەم کورتانەم لە پشتی کابرایەکی پشت‌پان بنێن با خەڵکی بە جودا زیارەتی کەن و هێندە هوروژم بۆ خۆم نەهێنن و بهێلن پشوویەک بدەم. ئەوەی بزانن کورتانی مەبارەک لە خۆم پیرۆزترە و زیارەتی وی لە بۆ فەقیر و هەژار و خەڵکی رەش و رووتە. با تەنیا ئەوەی لە دەربارن و تاجر و پیاوانی گەورەی شارن بێنە زیارەتم. کەس بێ ئیزنی خۆم بۆی نیە زیارْەتم کات.کابرایەکی چاوەشیان هێنا، کورتانیان لەپشتی پانی‌نا و ناویان نا «خلعت المبارک». شان بە شانی «خۆشەویستی هەموان» و «معبر العرعر المبارک» بەشاردا دەخولاوە. یەگجار دەنگخۆش بوو و تەبعی مەوزوون بوو و هەموو رۆژێ دەستە شێعرێکی نوێی دادەنا بۆ «خۆشەویستی هەموان» و بۆ حاکمی تازە و بە دەنگ و ئاوازی خۆشی دەیگوت. ئەم ئاوازانە زۆربەیان کەوتە سەر زار و دەیانکوتەوە خەڵکی کووچە و بازاڕ.دووهەم فەرمایشی گرینگ:ئەمن تووک و نزایەم کرد لەو کەسەی بازی دەستەمۆی فەرمانڕەوای پێشووی خوالێخۆشبووی سەر برووسقاند. مزگێنی بێ دووعام گیرا بووە لە ئاسمانێ و ئەو خایینە ئیدی سەری بێ خەم لەسەر سەرین دانانێ.شەوێک لە شەوان، وەزیری دەستە راست لە‌ حاکم سەراوە بەرەو ماڵ دەبۆوە، دوانی دەم و چاو هەڵبەستراو، هۆمەنیان بۆ برد و بە خەنجەر لەسەر دڵیان دا.خەڵکی شار، زۆربەیان، گومانیان نەما کە وەزیری دەستە راست ئەو تاوانبارەیە وا تووکی «خۆشەویستی هەمووان» گرتوویەتی.دوو رۆژ دوای ئەو کارەساتە، بەشێکی دی لە فەرمایشەکانی کەرێ بڵاوبۆوە:چی پەڕتووکی وەزیری دەستە راست پێنووسی پێدا هێنابێ بۆ خوێندنەوە نابێ و دەبێ بفەوتێ.فەرمایشاتی دی بە دوو داهات و زۆر کار کران، ئەوی زانکۆ و قوتابخانەی شار بوو داخران و مامۆستایان گیران یا راوەنران. ئەوی کتێب بوو، کۆکرانەوە و ئاگر دران جگە لە کتبێی «هەزار و یەک ناو»ی حاکمی تازە. چوارچاو کاتێ خەیات بوو لێوی لەو خەیاتە دەست رەنگینانەی شار دەکرۆشت و تاوێ ناتاوێ شەڕی بەمیان یان بەویان دەفرۆشت. رۆژی خۆی بوو داخی دڵیان پێ بڕێژێ. خەیاتی «شاری دەست رەنگینان» ناو بانگیان بوو لە وڵاتان و تەنانەت حاکمی زۆر شاران کاری پێ دەسپاردن. ئەمان پێش ئەوەش وەک پاساری داوە سڵەیان هەردەکرد و هەر ئەوەندە خۆش بوو یەکیان لێ‌گیرا ــ (ناوی «درێژە» بوو)، بۆی دەرباز بوون و تاقیان بۆ دەرمانی چاوێشەش لەو هەرد و مەکانەی نەمان. ماوە، تەنیا چەند کۆڵەخەیاتی دەستە وەستانی کار سەقەت.«خۆشەویستی هەموان»، رۆژ لەگەڵ رۆژێ پانتر دەبوو پشتی‌پانی و ئەستوورتر دەبوو نێوقەد و ڕانی. چی پیاوماقووڵی شار بوون بە خزمەتی دەگەیشتن و هەرچی هاواری دەکرد، بەسم دەرخوارد دەن دەدڕێم، جۆ و نوقڵ و نەباتیان بۆ لەبەری دەستی دادەناو ئەمیش بە‌لمبۆزی مەبارەک دەیماشتەوە. ئەو جووتە چاوە مەبارەکەی کە جاران دوور لە ‌ئێستای پڕووشەیان دەکرد و سیس و پیس و پێل بوون و وەک گۆنجەی ماڵە ‌لادێیان دەچوو، یەکەی بە‌قەرا کەشکە فەریکەیەک دەرپەڕیبوون و لەبەر ئەوەی مێش و مەگەس ئازاریان نەدا، بەرچاوکەیان بۆ ساز کرد هەر ریشووەیەکی لەزێڕ و ئەوی دی لە زێو. دەیزەڕاند، دەیزەڕاند بە سەرمەستی، بە سەربەستی.خەڵکی وا هۆگری فەرمایشەکانی بوون، بێتو شتی‌تازەی نەفەرمووبا شەو شێویان بۆ نەدەکرا.رۆژێکیان، ئەمەبوو فەرمایشی تازە:پیشەوەران دەبێ زۆر زیاتر لە جاران ماڵیات بدەن: مسگەر و ئاسنگەر و شیرگەر و هەوڕگەر و دارتاش و جۆڵا و بەننا و تەنەکەساز سێ بەرانبەری جاران، پارچە فرۆش و زێڕینگەر و بازرگان و جووتیار چوار بەرانبەری جاران. ئەو پیشەی چەققەی تێدایە، دوو بەرانبەری جارانی ماڵیات دەکەوێ. ئەم خاڵە ‌هەرچی چۆدار و دەڵال و دەستفرۆشە دەگرێتەوە. ئەو پیشانەی وا زۆر عەیبە ناویان بێنم بەڵام بۆ خۆتان دەزانن، لە‌ماڵیات معافن.حەوتوویەک قەیران دانرا بوو. ئەوێ رۆژێ ئەو هەواڵە بڵاو بۆوە نا، بۆ بەیانی کەیخودا و دەم راست لە هەموو پیشەیەک وێک کەوتن و چوونە بەر درگای حاکم سەرا و بەربوونە تکا و رجا تۆزێکیش هەرا هەرا. ئەمانە دوای گەلێک پەت پەتی، ئەوەی دەستکەوتیان بێ، گەڕانەوە ماڵی خۆیان بە جێ‌وبان بۆی کەوتن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکێکی ناتەواو ( 4 )



دوای ئەو روو داوە، ئەوی هەستاوە، بارگە و بنەی پێچاوە و پەڕیوەی هەندەران بوو. ئیتر خەڵک نوقل و نەباتی لەبەری دەستی دانەنا بۆ «خۆشەویستی هەموان». گۆڵەکەرەی ئیدی نەیما دەنگی دلێری و نەیدەزەڕاند لەبەر تێری. زەڕەی وی هاواری گیان لەبەرێکی دۆڕابوو. چۆن نەگری ئەم خەڵکە ئاوا زوو گۆڕا بوو.
چوار چاو بەدگومان بوو لە هەموو کەس ‌و باوەڕی نەدەکرد تەنانەت بە‌بیبیلەی چاویشی.
شەوێک لە شەوان، یەکێک لە وەزیرەکان، لە حاکم سەراوە بەرەو ماڵ دەبۆوە، دووانی دەم و چاو هەڵبەستراو هۆمەنیان بۆ هێناو بە خەنجەر راست لەسەر دڵیان دا.
ئەم وشترە لەبەر ماڵی زۆر کەسی دیش چۆکی دادا.
«معبر العرعر المبارک» هەموو رۆژێ دەیانجار ئەو قسەی دوو پاتە دەکردەوە:
«خۆشەویستی هەمووان» هەموو هەنگاوی بە دڵ شکاوی هەڵدێنێتەوە و زویر و دڵمەندە لەوەی کە بۆچی پۆلی خاوەن بڕوایان وەک جاران ماچی ناکەن سەر و مل و نێوچاوان، نێوشان و بن ڕانی. ئەو خەڵکە دەبێ قەدری زێڕی وا بزانێ و نەهێڵێ فریشتەی وا هەڵفڕێتەوە بۆ ئاسمانێ.»
«خلقت‌ المبارک»یش وەک رۆژان کورتانی لە ‌خۆی دەکرد. ئەویش رمێنی جارانی نەما زەوقی کوێر بۆوە و ئاواز و گۆڕانی بۆ نەدەهات.
لەم رۆژانی تەنیایی و دڵشکاوی و بێ بازاڕییە، «خۆشەویستی هەموان فەرمایشێکی فەرموو خۆشتر لە هی جارانی:
حەرامە ئەوی حەریر و ئەتڵەس و ئاوریشمە ئەوی لە ئێمەیە تەنیا دوو سێ گەز جاوی بەسە.
ئەو خەیاتە دەست رەنگینەی بە‌زیندوویی گیرا، بەختەکەی باشی هێنا و سەری نەچووە سەر سێدارە. کردیانە خەیاتی حاکم و دەور و بەری. دەستێ جل و بەرگی جاویان پێ دووری و دەستوور درا تەواوی خەڵکی شار لە ژن و پیاو جل و بەرگیان هەر راست، لەو چەشنەو لەو ئەندازەیە بێ.
خەیاتی کۆڵ و دەستەوەستان بانگ کران بۆ حاکم سەرا و بۆ دوورینی ئەو چەشنە جل و بەرگە تەعلیم دران.
بەرگی نوێ بۆ ‌منداڵ یەگجار زەلام و فش و فۆڵ و بۆ گەورە تەنگ و ترش بوو. بۆ کز و لاواز دیسان باشترێک بوو. ئەوی هەوایەک بە خۆوە بوو، لە تاوی پاش و پێشی هەنگوینی بەزار تاڵ بوو. ئەوانەی قەڵەو بوون، ناگێڕدرێتەوە حاڵ و رۆژیان. بۆ چارەی ئەوکارە، «خۆشەویستی هەموان» بیرێکی بە‌مێشکی داهات و دوای هینان و بردنی، ئاخری زەڕاندی و درکاندی:
دەستوور درا ئەوانەی قەڵەون بچنە لای پزیشکی شار کە «تبیب ‌العام»ی ناو بوو کە لە نەرمەی پاش و بەزی زگیان دەربێنن و و ئەوانەی قۆڕن یا کوێڕن بە جۆرێ چارەسەریان کات.
پزیشک، هەر رۆژانی یەکەم دوو سێ کەسی بە‌ دەست چوو. ئەم هەواڵه‌ دەنگی داوە و ئەوی لە جل و بەرگی تەرخان کراوی حاکم دا نەدەحەواوە، ناچار بارگە و بنەی پێچاوە و رووی لە هەندەران کرد.
رۆژێک پۆلێ منداڵی هار، ئاوریان لەبەر کونە ژەنگە سوورە کردەوە و قانگیان دان. ژەنگە سوورە هاروژان.
ژەنگە سوورە بە وڵات وەر بوون. لەو دەمەیدا، هەر راست لەو دەمەیدا «خۆشەویستی هەموان» و لێکدەرەوەی زەڕە زەڕی مەبارەک و «خلعت المبارک» بە خۆی و کورتانی پشتی بەو کوڵانەیدا دەهاتن. ژەنگە سوورە ئاوقای گۆڵە کەرەی بوون و لەسەر و گوێلاکی هاڵان و جێگای نەما وەک مار پێوەی نەدەن. هەڵیتیزاند و جووتەیەکی وای لەسەر دڵی «معبر العرعر المبارک» سرەواند کە بیلامانێ سووکە بایەکی لێ بۆوە و قرپێکی دا و یەک دوو هەناسەش بە دووی دا و ئیتر تۆ خۆش.
گۆڵەکەری بێ نازی ماران گاز و کابرای کورتان لە‌ کۆڵ هەریەکەی بەلایەکدا دەرپەڕین.
کابرا بەختی باشی هێناو، لەم ئاورە پڕیشکی بەر نەکەوت. کورتانی لە‌خۆ داماڵی رای کرد لەو شارە و چۆوە سەر شایەدیەکەی جارانی.
گۆڵە کەرە نەتۆپی، بەڵام تا چەند رۆژ هەموو ئازای ئەندامی ماسی. لە ‌خەو و خۆراک کەوت خەڵک نێوی تازەیان لێ سڕیەوە. ناویان ناوە «گۆڵە کەری تەڕە ماشاوا»
خەڵکی شارەکە شتێکیان بە‌گوێی یەکتریدا دەسرپاند:
دەڵێن گورگێک پەیدا دەبێ ناوی «رووناکی چاوان»ە وزگی گۆڵە کەرە دەدڕێ و تۆڵەی بەر و دوایەی لێ دەکاتەوە. دەڵێن ئەو گورگە، فریشتەی ئاسمانە دێتە خوارێ و رواڵه‌تی گورگ پەیدا دەکا ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:43 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها