زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بو زانیاری پتر....
گۆمی خوێنی ستۆکهۆڵم
ساڵی 1520 کاتێک وڵاتی دانیمارک سویدی
داگیرکرد و خستییهژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیه‌وه،
کرستیانی دووه‌م، پاشای دانیمارک ده‌سته‌ڵاتی
خۆی به‌سه‌ر سویدیشدا سه‌پاند، به‌و بۆنه‌یه‌وه
ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی گێڕا و ده‌عوه‌تی زۆربه‌ی
ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی شار
و قه‌شه‌و گه‌وره قه‌شه‌کانی کرد، بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و و سێ ڕۆژ له‌ناو قه‌ڵای
ستۆکهۆڵمدا خه‌ریکی خواردن و خواردنه‌وه‌و سه‌ماکردن و ڕابواردن بوون،
به‌ڵام ئاهه‌نگه‌که به‌کاره‌ساتی گۆمی خوێن کۆتایی هات. له‌ڕۆژی سییه‌می
ئاهه‌نگه‌که‌دا پاسه‌وانه‌کانی پاشا هه‌موو ده‌رگاکانی قه‌ڵاکه‌یان کڵۆم دا،
هیچ که‌س نه‌یتوانی لهقهڵاکه بچێته ده‌ره‌وه‌و سه‌ربازه چه‌کداره‌کانی
پاشا، پاسه‌وانی ده‌رگاکانیان ده‌کرد. ئێستا شوێنی ئاهه‌نگه‌که بۆته هۆڵی
مه‌حکه‌مه‌و ئه‌و پاشا میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه بۆته حاکمێکی جه‌لاد و هه‌موو
ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی خۆی پێوابوو دژی ئه‌ون، فه‌رمانی مردنی بۆ ده‌رکردن و
به‌مردن مه‌حکوم کران. ڕۆژی دوایی بردنیانه گۆڕه‌پانێکی نزیک قه‌ڵاکه‌و،
جه‌لاده‌کان به‌شمشێر ملییان په‌ڕاندن .
خه‌ڵکێکی زۆر هاتبوون بۆ سه‌یرکردن، بینیان چۆن جۆگه‌له‌ی خوێن له
گۆڕه‌پان و ژێر ده‌رگاکانه‌وه ده‌ڕوا. زۆر خه‌ڵک ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و
گۆمی خوێنه ده‌ربڕی ، به‌ڵام یه‌کسه‌ر ده‌یانگرتن و هه‌ڵیان ده‌واسین.
بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ کوشتنوبڕین به‌رده‌وام بوو. نزیکه‌ی سه‌دکه‌س کوژران.
بۆ ڕۆژی سێیه‌م هه‌موو لاشه‌ی کوژراوه‌کانیان له‌شوێنێکدا کۆکرده‌وه‌و
گڕیان تێبه‌ردان و سوتانیانن. به‌و ڕووداوه ده‌گوترێت گۆمی خوێن ی
ستۆکهۆڵم ، گۆمی خوێن، ناوێکی نوێی دا بهکرستیان پاشا و ناوی لێ‌نرا
کرستیانی دڕنده.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌لفرێد نۆبێل و خه‌ڵاتی نۆبێل
ئه‌لفرێد نۆبێل له ساڵی 1833دا له شاری
ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوید له دایکبووه. له
ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا له گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا
ده‌گوێزنه‌وه بۆ وڵاتی ڕوسیا و له‌وێ له بواری
کیمیادا ده‌خوێنێت و زانستێکی زۆر له‌و
بواره دا به‌ده‌ست ده‌هێنێت. له ساڵی 1866
دا دینامیت ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌رهه‌می ده‌هێنێت
پاشان له زیاتر له بیست وڵاتی ئه‌وروپادا کارگه و تاقیگه دروست ده‌کات و
به‌و ڕێگه‌یه سه‌رمایه‌یه‌کی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌بێته یه‌کێک له
ده‌وڵه‌مه‌نترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا, سه‌رمایه‌که‌ی نزیکه‌ی
33 سی‌وسێ ملیۆن کرۆنی ئه‌وسا بووه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه پاره‌یه‌کی یه‌کجار
زۆر بووه.
له 27 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1895دا له پاریس وه‌سیتنامه‌که‌ی ده‌نووسێت و که
ده‌بێته بناغه‌ی دانانی خه‌ڵاتی نۆبێل.
له 10 دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1896 له شاری سانت ڕیمۆی وڵاتی ئیتالیا به
نه‌خۆشی دڵ له ماڵه‌که‌ی خوی‌دا کۆچی دوایی ده‌کات.
خه‌ڵاتی نۆبێل: هه‌موو ساڵێک له 10 ی مانگی دیسه‌مبه‌ردا که ڕۆژی
مردنی ئه‌لفرێد نۆبێله له شاری ستۆکۆڵم ئاهه‌نگی پێدانی خه‌ڵاتی
نۆبێل به ئاماده‌بوونی شا و شاژنی سوید و سه‌ده‌ها میوان سازده‌کرێت.
به‌پێی وه‌سیتنامه‌که‌ی نۆبێل هه‌موو ساڵیک چه‌ند که‌سانێک که له بواری
زانست‌دا خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن خه‌ڵات بکرێن و هه‌روه‌ها ئه‌و
که‌سانه‌ش که بۆ سه‌قامگیری ئاشتی له جێهاندا هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵات بکرێن.
له ساڵی 1901 وه خه‌ڵات له بواری فیزیا ، کیمیا ، پزیشکه‌وانی (ده‌رمانسازی)
و ئه‌ده‌ب ده‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ی داهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵاتی ئاشتی
له ئوسلو ی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1969 وه خه‌ڵاتی نۆبێل له بواری ئابووریدا ده‌به‌خشرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌وره‌ترین کتێبی جیهان
هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی پێشانگای جیهانی كتێبی فرانكفۆرتی
ئه‌ڵمانیا، گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان له‌و پێشانگایه‌دا نمایش كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "فرانس پرێس"، سهرهرِای نمایشكردنی
ناودارترین كتێبه‌كانی جیهان له پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت،
گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان له ئه‌ندازه‌ی (2-3)
مه‌تری كه ئهتلهسێكی جۆگرافییه، له‌و پێشانگایه نمایش كراوه.
ئه‌و ئه‌تله‌سه له رێگای ده‌زگای چاپه‌مه‌نی "گۆردن چیرز" له (128)
لاپه‌ره بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كتێبه توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی
گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان به‌ده‌ست بێنێت. به‌رله‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی
گه‌وه‌رترین كتێبی جیهان بۆ كتێبی "ئه‌تله‌سی گلنك" په‌یوه‌ندیدار به
ساڵی (1660) بوو كه نزیكه‌ی (30) سهنتینمهتر له‌و كتێبه بچوكتره.
چاپی ئه‌و كتێبه یه‌ك مانگی خایه‌ندووه و ته‌نیا (31) به‌رگ له‌و كتێبه
بڵاو كراوه‌ته‌وه و تاكو ئێستا دوو به‌رگی به مۆزه‌خانه‌ی ئێمارات فرۆشراوه.
ئه‌و كتێبه نه‌خشه‌كانی (5) كیشوه‌ری جیهان و زیاتر له (100) وێنه له‌خۆ
ده‌گرێت. پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت، رۆژی شه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی
خۆی دێنێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قازێکی دڕنده
بوونه‌وه‌ر ناسه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن
لهههڵسوكهوتی قازێكی توندوتیژ له وڵاتی
به‌ریتانیا كه تاكو ئێستا 15 قازی دیكه‌ی
به شێوه‌ی سه‌یر كوشتووه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌یه‌نه ده‌ریاچه‌كه‌ی ئه‌وه وه، میدیاكانی
ئه‌و وڵاته‌ش نازناوی"هانیپاڵ"یان پێداوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی"میهر نیوز"،
نازناوی "هانیپاڵ" به قازێك دراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی بێ ره‌حمانه و
دڕندانه و بۆ پاراستنی سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، 15 هاوچه‌شنی
خۆی خنكاندووه. ژنێك به‌ناوی "ماریا ئهیوانس" له‌رێكخراوی پارێزگاری
لهئاژهڵهكانی بریتانیا گوتی:"ئه‌و قازه كه لهلێوار ده‌ریاچه‌یه‌ك دا ژیاوه
له‌نزیك قه‌ڵایه‌ك به‌ناوی"پهمبروك" له"وێڵز"ی بریتانیا، ئه‌و تاوانانه‌ی
كردوه و پاش ئه‌وه‌ی قازه‌كانی كوشتووه، تاكه‌كه‌ی خۆیی بردووه بۆ سه‌یری
ته‌رمه‌كانیان، وه‌كو شانازیكردنێك به سه‌ركه‌وتنه‌كانی. "هانیپاڵ"
كوشتنه‌كانی به‌م چه‌شنه به‌ڕێوه بردووه؛ له قازه‌كانی تر نزیك ده‌بووه‌وه
و به ده‌نووك هێرشی ده‌كرده سه‌ریان، بهباڵهكانی ده‌یگرتن و سه‌ریانی
ده‌كرد به ژێر ئاوه‌وه تا ده‌خنكان. "ماریا ئهیوانس"ده‌ڵێ:" تائێستا
باڵنده‌یه‌كی به‌و ئاسته توندوتیژهم نه‌دیوه، ئه‌و یه‌كه‌مین كوشتنی له
مانگی شوبات به‌ڕێوه بردووه، "هانیپاڵ سه‌ری سه‌رۆكی گرووپه
نه‌یاره‌كه‌ی خۆی كرد به ژێر ئاوه‌وه تاته‌واو نهیخنكاند به‌ری نه‌دا.
"هانیپاڵ" به مه‌به‌ستی تاقیكاری پزیشكی و لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانی
ئه‌و توند‌و تیژییه له ئاوه‌كه دوور ده‌خرێته‌وه." جێی ئاماژه‌یه، "هانیپاڵ"
"مرۆڤ خۆری" به‌ناوبانگی فیلمی "بێده‌نگی به‌رخه‌كان"ـ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مێرووله و ڕه‌گه‌زپه‌رستی
كۆمه‌ڵێك زانای فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایان
كردوه كه مێرووله له‌ناو یه‌كتریدا
ڕه‌گه‌ز په‌رستن و جیاوازی ده‌كه‌ن
له‌ناو یه‌كتریدا له ڕوی شێوه و هه‌روه‌ها ناسراویه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
مێروله‌یه‌ك پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت ئهوامێروولهكانی تر ئه‌گه‌ر
نه‌یناسن هاوكاری ناكه‌ن. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك
مێرووله ئه‌نجامیانداوه ده‌ركه‌وتوه مێرووله ته‌نها هاوكاری ئه‌و
مێروولانه ده‌كات كه‌له دهوروپشتیدان و ده‌یانناسێت ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان
په‌كی بكه‌وێت به‌ڵام له جێگایه‌كی دیكه‌وه هاتبێتئهوا نه‌ك هاوكاری
ناكه‌ن بگره دژایه‌تیشی ده‌كه‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌وره‌ترین ئه‌تله‌سی جیهان
له‌نده‌ن- گه‌وره‌ترین كتێبی ئه‌تله‌سی جیهان كه
په‌یوه‌ندی به (350) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌یه، له به‌شی پێشانگای
نه‌خشه‌كانی كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێت به گوێره‌ی هه‌واڵی "گاردیه‌ن"، ئه‌و كتێبه كه پێویسته شه‌ش كه‌س به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی بكه‌ن به ناونیشانی ئه‌تله‌سی جۆگرافی "كلێنك" دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی "چارلزی دووه‌م" پێشكه‌ش به‌و پادشایه كرا. برِیار وایه ئه‌و كتێبه گه‌وره‌یه كه چه‌ندین نه‌خشه‌ی گرنگ و تایبه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت له پێشانگای كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا كه له وه‌رزی هاوین بهرِێوه ده‌چێت، نمایش بكرێت. ئه‌تله‌سی "كلێنك"، (100) خه‌ریته له‌خۆ ده‌گرێت كه هه‌ندێك له‌وان وه‌كو گه‌وره‌ترین خهریتهكانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن. دریژایی ئه‌و كتێبه یه‌ك مه‌تر و (75) سانیمه‌تره و پانییه‌كه‌ی ده‌گاته (90) سانتیمه‌تر، ئه‌و كتێبه له ساڵانی رابردوو له لایه‌ن بازهرگانهكانی هۆڵه‌ندی پێشكه‌ش به "چارلزی دووه‌م" پادشای به‌ریتانیا كراوه. پێشانگای كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا له (30) ئا‌پریل بۆ (19) سێپته‌مبێر له به‌ریتانیا بهرِێوه ده‌چێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
كچی خۆم ژیڕالدین
لێره شه‌وه. شه‌وێكی نۆێل. له قهڵابچكۆلانهكهی مندا هه‌موو پاسه‌وانه بێچهكهكان، نۆ خوشك و براكانت و
ته‌نانه‌ت دایكیشت خه‌وتوون. به‌زه‌حمه‌ت توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده خه‌وتووانه بێداركهمهوه، خۆم بگه‌یه‌نمه ژووره بچكۆله
نیوه ڕووناکه‌که ، ئه‌م ژووری چاوه‌ڕوانی پێش مردنه. من چه‌نده له تۆوه دوورم، گه‌لێك دوور...، به‌ڵام ئه‌م چاوانه‌م كوێر بن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش وێنه‌ی تۆم لێ دوور كه‌ونه‌وه. وێنه‌كه‌ت له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه. لێره‌ش له‌سه‌ر دڵی منه. به‌ڵام تۆ له كوێی؟ له پاریسی ئه‌فسونگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شانۆ پڕ شكۆیه‌ی تیاتری (شانزه‌لیزه) سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌مه ده‌زانم و جۆرێكه ده‌ڵێی له‌م بێده‌نگی شه‌وه‌دا، ئاوازی هه‌نگاوه‌كانت ده‌بیستم و له‌م تاریكییه زستانییه‌دا، تیشكی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم. بیستوومه ڕۆڵی تۆ له‌و شانۆگه‌رییه پڕ جوانی و شكۆیه‌دا ڕۆڵی ئه‌و شازاده ئێرانییه‌یه كه بۆته دیلی خانی تاتاران. شازادهخانم به‌و سه‌ما بكه. ئه‌ستێره به‌و بدره‌وشێوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای ئافه‌رینی ته‌ماشاكه‌ران و بۆنی سه‌رخۆشكه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی بۆت فڕێده‌ده‌ن مۆڵه‌تی هۆشیاربوونه‌وه‌یان دای، له سوچێك دانیشه و نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه و گوێ بۆ ده‌نگی بابت ڕادێره. من باوكی تۆم، ژیڕالدین، من چارلی چاپلینم. كاتێك منداڵ بوویت، شه‌وانی درێژ له‌پشت سه‌رت دانیشتم و چیرۆكم بۆت گێڕایه‌وه، چیرۆكی جوانی خه‌وتووی ناو جه‌نگه‌ڵ، چیرۆكی ئه‌ژدیهای بێ‌دار له بیابان. كاتێك خه‌و بۆ چاوه پیرهكانم ده‌هات، لێی توڕه ده‌بووم و ده‌مگوت بڕۆ. من له خه‌ونی كچه‌كه‌مدا خه‌وتووم. خه‌ونم ده‌دیت ژیڕالدین، خه‌ون... خه‌ونی سبه‌ینێی تۆ، خه‌ونی ئه‌مڕۆی تۆ. كچێكم به‌سه‌ر شانۆوه، فریشته‌یه‌كم به ئاسمانه‌وه ده‌دیت سهمادهكا. گوێم لێده‌بوو ته‌ماشاكه‌ران ده‌یانگوت. ئه‌م كچه ده‌بینی؟ كچی هه‌مان قۆشمهچییه پیره‌كه‌یه، ناوه‌كه‌یت له‌بیره؟ چارلی، به‌ڵێ من چارلیم. من له قۆشمهچییهكی پیر به‌ولاوه شتێكی تر نیم. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه. سه‌ما بكه. من به پانتۆڵه فشه دڕاوهكهمهوه سه‌مام ده‌كرد و تۆش له جلی ئاوریشمینی شازاداندا سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌و سه‌مایانه و له‌وێش زیاتر ده‌نگی چه‌پڵه‌لێدانی ته‌ماشاكه‌ران جار هه‌یه ده‌تگه‌یه‌نێته ئاسمان. بڕۆ. بڕۆ بۆ ئه‌وێ و به‌ڵام جار جاریش بگه‌رێوه سه‌ر زه‌وی و سه‌یری ژیانی خه‌ڵكی بكه. ژیانی ئه‌و سه‌ماكه‌ره گه‌ڕۆكانه‌ی كۆڵانه تاریكه‌كان. كه به سكی برسی و به‌و لاقانهوه كه له بێنهوایاندا ده‌له‌رزن، سه‌ماده‌كه‌ن. من یه‌كێك بووم له‌وانه، ژیڕالدین. له‌و شه‌وه ئه‌فسانه‌ییه منداڵییه‌دا كه تۆ به لایلایه‌ی چیرۆكه‌كانی من خه‌وت لێده‌كه‌وت من هێشتا بێ‌دار بووم، چاوم له ڕوخساری تۆ ده‌بڕی. ترپه‌ی دڵتم ده‌ژمارد و پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد و ده‌مگوت: چارلی ئایا ئه‌م به‌چكه پشیله‌یه هه‌رگیز تۆ ده‌ناسێته‌وه؟ تۆ من ناناسی ژیڕالدین له‌و شه‌وه دوورانه‌دا چه‌ندم چیرۆك له‌گه‌ڵدا گوتی... به‌ڵام هه‌رگیز چیرۆكی قۆشمهچییهكی برسییه كه له هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌نده‌ندا گۆرانی ده‌گوت و سه‌مای ده‌كرد و پاره‌ی خڕ ده‌كرده‌وه. ئه‌مه چیرۆكی منه. من تامی برسیه‌تیم چه‌شتووه، ده‌ردی بێكه‌سیم كێشاوه و له‌مانه‌ش زۆرتر هه‌ستم به ڕه‌نجی سوكایه‌تیكردن به‌و قۆشمهچییه گه‌ڕۆكه كه ئۆقیانوسێك غرور له دڵیدا شه‌پۆلی ده‌دا، به‌ڵام پاره‌ی ڕێبوارانی خۆپه‌رست ئه‌و ئۆقیانوسهیان وشك ده‌كرد، كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا من زیندووم. ده‌رباره‌ی زیندوانیش به‌ر له‌وه‌ی بمرن نابێ هیچ بگوترێ چیرۆكی من به‌كاری تۆ نایه‌ت. ده‌رباره‌ی خۆت بدوێین. پاشناوی تۆ ناوی منه: چاپلین، به‌هه‌مان ناو چل ساڵ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویم وه‌پێكه‌نین خست و زۆرتر له‌و پێكه‌نینه‌ی ئه‌وان من بۆ خۆم گریام. ژیڕالدین له جیهانێكدا كه تۆی تێدا ده‌ژی، ته‌نیا سه‌ما و موزیك نییه. نیوه‌شه‌و كاتێك له ته‌لاری پڕشكۆی تیاتر وهدهردهكهوی، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئافه‌رینت پێده‌ڵێن له‌بیر بكه. به‌ڵام حاڵی شۆفێری ئه‌و تاكسیهی ده‌تگه‌یه‌نێته‌وه ماڵێ بپرسه، حاڵی ژنه‌كه‌شی بپرسه... ئه‌گه‌ر دووگیان بوو پاره‌ی كڕینی جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی نه‌بوو، چه‌كێك ده‌ربهێنه و له گیرفانی مێرده‌كه‌ی بخه. به نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆم له بانكی پاریس گوتووه، ئه‌م جۆره خه‌رجانه‌ی تۆ بێ چهندهچۆن قبوڵ بكات. به‌ڵام بۆ خه‌رجییه‌كانی ترت ده‌بێ پسووڵه‌ی حساب بنێری. جارجار به ئۆتوبوس، به میترۆ له شاردا بگه‌ڕێ. ته‌ماشای خه‌ڵكی بكه و، لانی كه‌م ڕۆژی یه‌كجار به خۆت بڵێ، منیش هه‌ر یه‌كێكم له‌وانه. به‌ڵێ تۆ یه‌كێكی له‌وانه، كچی خۆم، نه‌ك زیاتر. هونه‌ر به‌ر له‌وه‌ی دوو باڵی به‌رزفڕین به مرۆڤ بدات زۆر جاران لاقه‌كانی ده‌شكێنێ. كاتێك گه‌یشتییه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی یه‌ك چركه خۆت له ته‌ماشاكه‌رانی سهماكهت له پێشتر بزانی، هه‌ر هه‌مان سات شانۆ به‌جێ بێڵه و به یه‌كه‌مین تاكسی خۆت بگه‌یه‌نه قه‌راخ پاریس، من باش ئه‌وێ شارهزام له چه‌ندان سه‌ده به‌ڕێوه، ئه‌وێ لانكه‌ی به‌هاریی قه‌ره‌جان بووه. له‌وێ سه‌ماكه‌رانی وه‌ك خۆت ده‌بینی. له تۆ جوانتر، له تۆ چالاكتر، له تۆ مهغرورتر. له‌وێ هه‌واڵێك له تیشكی گڵۆپه‌كانی تیاتری شانزه‌لیزه نییه. گڵۆپی سه‌ماكه‌ره قه‌ره‌جه‌كان ته‌نیا تریفه‌ی مانگه، ته‌ماشاكه، باش ته‌ماشاكه، ئایا له تۆ چاكتر سه‌ما ناكه‌ن؟ دانی پێدا بنێ، كچی خۆم، هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه له تۆ چاكتر سه‌ما ده‌كات، له تۆ چاكتر خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌مه‌ش بزانه كه له بنه‌ماڵه‌ی چارلیدا هه‌رگیز كه‌سێك هینده بێشه‌رم نه‌بووه كه وته‌یه‌كی ناشرین به گالیسكهچییهك و یان سواڵكه‌رێكی كه‌نار ڕووباری (سن) بڵێت. من ده‌مرم و تۆ ده‌ژیت، هیوادارم هه‌رگیز به هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌كێكی سپیشت بۆ ده‌نێرم، چه‌ندت ده‌وێ بینووسه و وه‌ریگره. به‌ڵام هه‌میشه كه دوو فرانك خه‌رج ده‌كه‌ی، به خۆت بڵێ دووه‌مین فرانك هی من نییه، ئه‌مه ده‌بێت هی پیاوێكی نه‌ناسراو بێت كه ئه‌مشه‌و پێویستی به فرانكێكه. پێویست به گه‌ڕان ناكات. ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌م موحتاجه نهناسراوانهدا بگه‌ڕێی، له‌هه‌ر جێیه‌ك په‌یدایان ده‌كه‌ی. كاتێك ده‌رباره‌ی پاره‌وپول له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه باش ئاگاداری هێزی فریودان و ئه‌فسونی ئه‌م منداڵانه‌ی شه‌یتانم. من سه‌روه‌ختێكی درێژ له سێركدا ژیاوم و هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گوریسبازانه كه به‌سه‌ر په‌تێكی باریكدا ده‌ڕۆن، نیگه‌ران بووم. به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه به تۆ ده‌ڵێم كچم، خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی وه‌ستاوه‌وه زۆرتر له‌و گوریسبازانه به‌سه‌ر په‌تێكی له‌رزۆكدا ده‌ڕۆن، ده‌كه‌ونه خوارێ. ڕه‌نگه شه‌وێك دره‌وشانه‌وه‌ی گرانبه‌هاترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه فریوت بده‌ن. ئه‌و شه‌وه، ئه‌م ئه‌ڵماسه ده‌بێته ئه‌و په‌ته له‌رزۆكه‌ی تۆ و كه‌وتنه خواره‌وه‌ت حه‌تمییه. ڕه‌نگه ڕۆژێك، ڕوخساری جوانی شازاده‌یه‌ك بهههڵهتدا ببات. ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ده‌بییه گوریسبازێكی ناشی و گوریسبازه ناشییهكانیش هه‌میشه ده‌كه‌ونه خوارێ. دڵ به زێڕ و زیوه‌ر مه‌به‌سته، چونكه گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه هه‌تاوه كه خۆشبه‌ختانه ئه‌م ئه‌ڵماسه به گه‌ردنی هه‌موانه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك دڵت به هه‌تاوی پیاوێك دا، له‌گه‌ڵیدا یه‌كدڵ به. به دایكتم گوتووه له‌م باره‌یه‌وه نامه‌یه‌كت بۆ بنووسێ، ئه‌و له من باشتر ئه‌شق ده‌ناسێ و بۆ پێناسه‌ی یه‌كدڵی له‌من شایسته‌تره. كاره‌كه‌ت یه‌كجار دژواره، ئه‌مه ده‌زانم. له‌سه‌ر شانۆ جگه له ئاوریشمێكی ته‌نك شتێك له‌شت داناپۆشێت. له پێناوی هونه‌ردا ده‌توانیت ڕووت و قووت بچیته سه‌ر شانۆ و پۆشته‌تر و پاكتر بگه‌ڕێیته‌وه. به‌ڵام هیچ شتێك و هیچ كه‌سێكی تر له‌م جیهانه‌دا نییه شیاوی ئه‌وه بێت كچێك نینۆكی لاقی بۆ ڕووت بكات. ڕووتی نه‌خۆشی سه‌رده‌می ئێمه‌یه، من پیره‌مێردێكم و ڕه‌نگه وته‌كانم مایه‌ی پێكه‌نین بن. به‌ڵام به بڕوای من جه‌سته‌ی ڕووتی تۆ ده‌بێ هی كه‌سێك بێت كه ڕۆحی ڕووتی تۆی خۆشده‌وێت. به‌وه هیچ نابێت ئه‌گه‌ر بۆچوونی تۆ هی ده ساڵ به‌رێ، هی سه‌رده‌می خۆداپۆشین بێت، مه‌ترسه ئه‌م ده‌ساڵه تۆ پیر ناكات. هه‌رچۆنێك بێت، هیوادارم تۆ دواین كه‌سێك بی كه سه‌ر به دوورگه‌ی ڕووتان بێ. ده‌زانم كه باب و منداڵ شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه‌یان له‌نێواندا هه‌یه. له‌گه‌ڵ من یا له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی مندا به‌شه‌ڕ وه‌ره. كچم، من منداڵی گوێڕایه‌ڵم به دڵ نییه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ر له‌وه‌ی فرمێسكه‌كانم ئه‌م نامه‌یه ته‌ڕ بكه‌ن. ده‌مه‌وێ هیوایه‌ك به خۆم ببه‌خشم، ئه‌مشه‌و شه‌وی نۆێله، شه‌وی موعجیزه‌یه. هیوادارم موعجیزه‌یه‌ك ڕووبدات. تا ئه‌و شته‌ی من به ڕاستی ده‌مه‌وێ پێتی بڵێم، تۆ تێی گه‌یشتبی! چارلی ئیتر پیر بووه ژیڕالدین، زوو یان دره‌نگ، له‌جیاتی ئه‌و جلی سه‌مایه، ڕه‌نگه ڕۆژێك جلی تازیه له‌به‌ركه‌یت و بێیته سه‌ر مه‌زارم. ڕازی نیم تۆ زه‌حمه‌ت بكێشی. ته‌نیا جار جار له ئاوێنه‌دا چاو له ڕوخساری خۆت بگره ئه‌وجار من ده‌بینی. خوێنی من له ناو ده‌ماره‌كانی تۆ دایه و هیوادارم تا ئه‌و كاته‌ی خوێن له ده‌ماره‌كانی مندا وشك ده‌بێ، چارلی، باوكت له‌بیر نه‌كه‌یت. من فریشته نه‌بووم، به‌ڵام تا ئه‌و جێیه‌ی له توانامدا بوو هه‌وڵمدا مرۆڤ بم، تۆش هه‌وڵ بده.
ماچت ده‌كه‌م سویسرا 1964
---------------------------------------
وه‌رگێڕ: چیمه‌ن كه‌ریم
گۆڤاری ڕابوون ژماره 29 ساڵی 2000
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوینه‌هه‌واره‌کانی کوردستان
کوردستان، بێجگه له به‌پیتیی خاکه‌که‌ی، بێجگه له دار و دره‌خته‌که‌ی، بێجگه له کان و ئاسن و کانگاکانی، بێجگه له گۆگرد و نه‌وته‌که‌ی، شوێنی سروشتی و ئاو و هه‌وایه‌کی وای هه‌یه که مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و تێڕوانینن. شوێنه جوان و تهرزاوهکانی، دار و ئاو و تاڤگه و کانیاوه‌کانی. جوانیی سروشتی کوردستان، وه‌ک بووکێکی ڕازاوه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ!. هه‌ندێ له‌و شوێنه جوان و ڕه‌نگینانه که‌وتوونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌کان و هه‌ندێکیشیان له دامێن و بهرچیاکاندان. هاوینه‌هه‌واره‌کان
کوردستان، بێجگه له به‌پیتیی خاکه‌که‌ی، بێجگه له دار و دره‌خته‌که‌ی، بێجگه له کان و ئاسن و کانگاکانی، بێجگه له گۆگرد و نه‌وته‌که‌ی، شوێنی سروشتی و ئاو و هه‌وایه‌کی وای هه‌یه که مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و تێڕوانینن. شوێنه جوان و تهرزاوهکانی، دار و ئاو و تاڤگه و کانیاوه‌کانی. جوانیی سروشتی کوردستان، وه‌ک بووکێکی ڕازاوه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ!. هه‌ندێ له‌و شوێنه جوان و ڕه‌نگینانه که‌وتوونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌کان و هه‌ندێکیشیان له دامێن و بهرچیاکاندان.
هاوینه‌هه‌واره‌کان بۆ خۆشی و ڕابواردنی مرۆڤ، بۆ پشوو و حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که بۆ گه‌شت و گوزار ڕوویان تێ ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ک له شوێنه گه‌رمه‌کان دوور ده‌که‌ونه‌وه و له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌حه‌سێنه‌وه، سوودی لێ وه‌رده‌گیردرێت. ئه‌گه‌ر چی هێشتا هاوینه هه‌واره‌کانی ولآتی کوردستان به گشتی و به‌شی باشووری کوردستان‌مان به ته‌واوی ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه و به ته‌واوی ده‌ستی ئاوه‌دانی و چاککردنه‌وه‌یان یان پێ نه‌گه‌یشتووه یان هێشتا خزمه‌تگوزاریی ته‌واوی تێدا نه‌کراوه!. بۆ نموونه: میوانخانه، شوێنه پێویستییه‌کانی تری وه‌ک ئاوده‌ست، بازاڕ و ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا به‌کار دهێنرێت. له چاو ولآتان که‌م و کووڕیی و ناته‌واوییان یه‌کجار زۆره!، به‌لآم له گه‌ڵ ئه‌و که‌م و کوڕییانهشدا هه‌ر سوودێکی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵک ڕوویان تێده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش به هۆی جوانیی شوێنه‌کان و ڕازاوه‌یی ناوچه‌که و و دار و دره‌خت و سرووشتهکهیهوهیه. ئارامی و ساردی ئاو و فێنکیی هه‌واکه‌ی بووه‌ته هۆی دڵڕفێنی و سهرنجڕاکێشێانی خه‌ڵک. هه‌ندێ له‌و هاوینه هه‌وارانه‌ی کوردستان:
هاوینه‌هه‌واری (سه‌لاحه‌دین)
هاوینه‌هه‌واری(شهقلآوه)
هاوینه‌هه‌واری(گه‌لی عه‌لی به‌گ)
هاوینه‌هه‌واری (بێخاڵ)
هاوینه‌هه‌واری (حاجی ئۆمه‌ران)
هاوینه‌هه‌واری (سۆلاڤ)
هاوینه‌هه‌واری (سه‌رسه‌نگ)
هاوینه‌هه‌واری (ئامێدی)
هاوینه‌هه‌واری (سه‌رچنار)
هاوینه‌هه‌واری (ئه‌زمڕ)
هاوینه‌هه‌واری(پیره‌مه‌گروون)
هاوینه‌هه‌واری(ئاوی سه‌رو و قۆپ)
هاوینه‌هه‌واری (هه‌ورامان)
هاوینه‌هه‌واری (ئه‌حمه‌د ئاوا و زه‌ڵم) و …هتد.
سوودی هاونیهههوارهکانمان، بێجگه له جوانیی سروشت و خۆشی و حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ، ده‌بێته مایه‌ی ده‌رامه‌تێکی زۆر باشیش بۆ ناوچه‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر بێت و زیاتر ڕێک و پێک بخرێن و بکرێنه جێی پشوودان و حه‌سانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی ولآته‌وه ڕوویان تێ ده‌که‌ن. به هیوای ئه‌وه‌ین که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سانی به‌رپرسی په‌یوه‌نددار زیاتر ئاوڕ له چاککردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی هاوینه هه‌واره‌کانی کوردستان بده‌نه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه‌ڵای دمدم
قه‌ڵای دمدم له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی زۆر به‌رز دروستکراوه. لای باکووڕو باشوری قه‌ڵاکه دوو دۆڵی زۆر قوڵ هه‌یه که‌که‌س ناتوانی پێیاندا سه‌رکه‌وێ. لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پشتی داوه به چیاکه‌وه، شووره‌یه‌کی به‌رز و تۆکمه‌ی بۆ دروستکراوه‌و هه‌ندێ بورجی به‌رزی بۆ
قه‌ڵای دمدم له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی زۆر به‌رز دروستکراوه. لای باکووڕو باشوری قه‌ڵاکه دوو دۆڵی زۆر قوڵ هه‌یه که‌که‌س ناتوانی پێیاندا سه‌رکه‌وێ. لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پشتی داوه به چیاکه‌وه، شووره‌یه‌کی به‌رز و تۆکمه‌ی بۆ دروستکراوه‌و هه‌ندێ بورجی به‌رزی بۆ دروستکراوه، هه‌روا له‌م لایه‌وه ده‌رگایه‌کی هه‌یه. لای ڕۆژئاواشی شووره‌یه‌کی قایمی هه‌یه. ده‌رگایه‌کیشی به‌ره‌و باشوور ده‌کرێته‌وه.
له‌ناو قه‌ڵاکه ئه‌ستێرکێکی گه‌وره دروستکراوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئاو که‌له ڕێگه‌ی باران و به‌فره‌وه هه‌موو زستانێ پڕده‌بێت و به درێژایی ساڵه‌که که‌ڵکیان له ئاوه‌که‌ی وه‌رده‌گرت.
له‌لای باکووڕه‌وه و لای دۆڵه‌که‌وه کانییه‌ک هه‌بووه به‌ڵام ئاوه‌که‌ی زۆر که‌م بووه، جۆگه‌یه‌کیان له سه‌رچاوه‌ی کانییه‌که‌وه کیشاوه بۆ ناو قه‌ڵاکه.
له‌سه‌رده‌می شا عه‌باسی سه‌فه‌ویدا هێرش کرایه سه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه، له‌شکرێکی گه‌وره‌و به چه‌کی قورسه‌وه گه‌مارۆی ئه‌م قه‌ڵایه‌یان دا، ماوه‌ی چوار زستان و پێنج هاوین له‌شکری خۆراگری ئه‌میرخانی برا دۆست به‌رگری له قه‌ڵاو ده‌سته‌ڵاتی خۆی کرد. به‌ڵام پاشان به هۆی کوردێکی خۆفرۆشه‌وه که نهێنیه‌کانی قه‌ڵای بۆ دوژمن ئاشکرا کرد، دوژمنان سه‌رچاوه‌ی کانییه‌که ده‌دۆزنه‌وه‌و خمی تێده‌که‌ن و لایه‌کی قه‌ڵاکه ده‌روخێنن و ده‌چنه ناو قه‌ڵاکه‌و دانیشتوانی قه‌ڵاکه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌که‌ن و زۆربه‌یان ده‌کوژن. تاڵانی قه‌ڵاکه‌ش ده‌که‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌کانیشی ده‌ڕوخێنن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:36 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|