زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵیک چیرۆک ......
وره
بووك دابه‌زى. كيژ و كوڕ وه‌ك دهستهچيله، گڕى گه‌ڕى ڕهشبهڵهكيان خۆش تـر كرد. ئاره‌قه‌ى ته‌وێڵى دههۆڵچى و كه‌فى زارى زوڕناژه‌ن ديمه‌نى شهڕهوانى دێنايهوه ياد نه شايه‌ر. بۆنى خاك و خۆڵ و ئاره‌قه‌ى له‌ش و مێخه‌ك و ڕيحانه و گوڵى گوڵاو تێك هاڵابوو. ده‌مه‌رقاچان و تفه‌نگ ته‌قاندن ساز بوو. باب ئاگاى له كوڕى خۆى نه‌بوو. له‌نه‌كاو كيژۆڵـهيهك به په‌ڕتاو هاته حه‌وشه و هاوارى كرد: "سێوه‌نگ... سێوه‌نگ..."
سه‌ير بوو له نێو ئه‌و ههراههرايهدا چۆناوچۆن ده‌نگى ئه‌و كيژۆڵـهيان بيست. دوابه‌دواى ئه‌و ئه‌سپێكى ڕه‌ش ڕه‌ش هاته به‌ر ده‌رگاى حه‌وشه. ئه‌سپێكى حدوود و نه‌جيب. له سه‌ر پاشووان حيلاندى. حيلهى له بانگاشه ده‌چوو. كۆزى داوه‌ت لێك هه‌ڵوه‌شا. سێوه‌نگ له ده‌رێ سمكۆڵى ده‌كرد. وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌چوو. زاوا چوو بۆ لاى سێوه‌نگ. جێى برينى گولله‌یه‌ك له نزيك ڕانى دهديتـرا. ئاوقهى گه‌رن و ياڵى بوو. ڕايمۆسى. بۆنى پێوه كرد.
ــ ئه‌دى كوا شۆڕهسوارت سێوه‌نگ گيان؟
ئه‌سپه‌كه سه‌رى وه سه‌رى زاواوه نابوو. دهگريا. زوڕناژه‌ن له حاسته خۆى ههڵتـرووشكا. زۆرى نايه بۆ خێوى سێوه‌نگ لێدابوو. زاوا به لكى سۆرانييهكهى ئاره‌قه‌ى نێوچاوانى سێوهنگى ئهستـرى. سۆرانييهكهى خوێناوى بوو. ئاوڕى داوه. چاوى له چاوى تازهبووكى هه‌ڵه‌نگووت. سێوه‌نگ كۆڕژنى ده‌كرد. زوڕناژه‌ن، نايهى له‌به‌ر پشتێندى ده‌رهێنا و تێى تووڕاند. لاوێك به كه‌وا و پانتۆڵى ئهسكهرلهتييهوه ده‌ستى ده بنان گوێچكه‌ى نا و تێي ههڵـكرد:
ئازيز! ديـــارهن واده‌ى لــــــوامــهن
ئــهلـــوهداى ئـاخر ئاما و نامامهن
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى وه‌سڵ پا نه زهواڵهن
جارێ و تر ديدهن باڵات مه‌حاڵه‌ن
بووك ليـزگهى مێخه‌كى مـلى خسـته مـلى سـێوهنـگ و ته‌ركى ده شانى زاوا كرد. زاوا خـۆى هاويـشـتـه سـه‌ر پشتى سێوهنــگ. يه‌ك دوو خولي پێدا و ڕوو به ده‌ره‌وه‌ى ئاوايى تاوى دا. ڕۆژ ده‌هــات ئــاوا بێ. بــــووك هه‌ڵاته سه‌ر بــانـى. دهسـتــى كـرده سيله‌ی چــاوی. زنــار لـه بـن پـێـى سێوه‌نگ كارهبـاى لێ ده‌بـۆوه. پـاش چـه‌نـد ساتێك هێڵێكى په‌ڕپووت له تۆز و خۆڵ نه‌بێ چى دى به‌دى نه‌كرد. لاوه ده‌يناڵاند.
سا دڵم وه‌ش كه‌ر وه ئيلتفاتێ
بديه وهو لاوه بوينووت ساتێ
خـهڵـك لـه‌بـه‌ر پـهرێـزى مـاڵـى دێ، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چـــاويان ده زينوێ بڕيبوو. ئه‌و جێگايهى زۆر جاران سێوهنـگ و ســوارهكهى له وێ ڕا شۆڕ ده‌بوونه‌وه بۆ لاى ماڵان. لاوه زۆر گه‌ڕا، ئه‌سپى وه چنگ نه‌كه‌وت، هه‌ر بۆيه به پێيان مــلى ڕێـگايــهى گـرتـهبـهر. لــه زيـنـوێ ڕا ئـاوڕى داوه و تێى ههڵـكرد:
دنيا فانييهن هه‌ر مبۆ مه‌رده‌ن
لازمهن گه‌رده‌ن ئازادى كه‌رده‌ن
زوڕناژه‌ن هێورهێور دهگريا.
*سه‌رجه‌م شیعره‌کان هی مه‌وله‌وی تاوهگۆزین.
*سێوه‌نگ له زاراوه‌ی هه‌ورامی دا به مانای ڕه‌شه.
تریبوونێک بۆ هه‌موان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوزارش.....(2)
گوزارش.....
تاكسييهكه گه‌ڕاوه. له بن لێوێوه بۆڵهيهكى لێهات. شۆفيـرهكه بوو جنێوى دا.
ــ رِايگره كاكه ئه‌من لێره داده‌به‌زم.
ئه‌من گوتم. دابه‌زيم. به‌ره‌و ئه‌و شوێنه رِۆيشتم كه خه‌ڵك له‌وێ كۆ ببوونه‌وه. نهوارێكى زه‌ردى پارچهيان به ده‌ورى مهيدانهكهدا كێشابوو. سێ چوار پاسه‌وان و سه‌ربازيش له‌وێ رِاوهستا بوون. پاسه‌وانه‌كه سێغارێكى له سه‌ربازه‌كه وه‌رگرت و ئاورى دا و چاوێكى له من كرد و منيش. له چاوبهزێنهدا كه‌س پێم ناوێرێ. ئاره‌قه‌ى ته‌وێڵم به لكى پشتێندهكهم سرِى. كابرايه‌كى ڕدینهی خرِيله، كۆت و شهڵوارێكى تازه‌ى له‌به‌ر دابوو نوتقی ده‌كرد.
منداڵـێك گوتي: كاكه كه‌وشه‌كانت واكس ناكه‌ی؟
پێكهنيم. گوتم: رِۆڵه ئاخر كهڵاش واكس ناكرێ.
گوتى: حه‌ح! سه‌د كهڵاشيشم تا ئێستا واكس كردووه.
تووشي چه‌ند كه‌سى ناسياو هاتم. پێم سه‌ير بوو بۆچى لێره‌ن؟ پاشان زۆر زوو زانيم بۆ. له‌مێژ نه‌بوو عاله‌م كۆ ببوونه‌وه، به‌ڵام گه‌رما وهڕهزى كردبوون. حهقيان بوو؟ ئێوه ده‌ڵێن چى؟ ئيدى ئه‌و به‌سته‌زمانه بڵێ چى كه ههتاههتايه ده‌بێ له سوورى هاوين وچلهى زستان له‌وێ بێ؟ كهيفم به‌و تهعبيـره شاعيـرانهيهى خۆم ساز بوو. نوتق ته‌واو بوو. به‌رپرسانى شار پهردهيان له سه‌ر په‌يكه‌ره لابرد. ده‌ست و چاوى كاك هادى زيائهددينى خۆش بێ. مامۆستا هه‌ژار بۆ ورمێى ده‌ڕوانى!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌مۆله
ماڵه‌كه‌مان دوو نهۆمه. له نهۆمی سه‌رێ دا ژن و پیاوێك به ته‌نیا ده‌ژین.
ژنه نه‌زۆكه. مێرده‌كه‌ی وا ده‌ڵێ، من نازانم.
ئێمه له قاتی خوارێین. هۆده‌كه‌م پهنـجهرهیهكی تێدایه، ده‌ڕوانێته كۆڵان. ئێواران خۆم حه‌شار ده‌ده‌م و سه‌یری كۆڵان ده‌كه‌م.
رِهنگه ئه‌مه ك
ارێكی دزێو بێ، به‌ڵام تازه خووم پێگرتووه و ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌كی نه‌چم وه‌ك ئه‌و كابرایه‌م لێدێ كه لێی برِاوه و به به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م دا ده‌چێته‌وه ماڵ.
زۆربه‌یان ده‌ناسم، به‌قام پێبكه‌ن زۆر جاران به ده‌نگی پێیان دهیاناسـمهوه.
رِاوهستن. هات. ئه‌وه‌یان كابرایه‌كی مووچه‌خۆره.
دوو سێ نایلۆنی رِهشی به ده‌سته‌وه.
دوێنێ ئێوارێ گوتی یازده رِۆژی بۆ سه‌ری بورج ماوه و تـمهنێك شك نابه‌م.
دیسان به قه‌رز شتی هێناوه‌ته‌وه.
پێم وایه حه‌وته‌ی جارێكیش رِدێـنى ناتاشێ.
نازانـم له‌به‌ر ده‌س كورتییه یان هه‌ر وا گوێ ناداته رِواڵهتی خۆی. سه‌یر له نێو خۆی دایه.
هه‌ر به‌رامبه‌ر به پهنـجهرهكه رِاوهستا. خۆم شارده‌وه تا نه‌مبینێ. له سیله‌ی دیوارێ رِا چاوم لێ‌كرد، جغاره‌یه‌كی ئاگر دا و مژێكی توند.
نایلۆنه‌كانی ههڵــگرت. گوتی به‌زیادم نه‌كرد ئه‌م ژیانه.
ئه‌وه‌ش كابراكه‌ی پێشتـر باسم لێ‌كرد. دایـمه خوماره. ده‌نگی خۆشه. به ده‌گمه‌ن كه نه‌شه ده‌بێ تێی هه‌ڵده‌كا:"ده‌س له ناو ده‌ستی هه‌ژار و شان به شانی وه‌ك برا..." ماڵم قه‌بره چاكیشی ده‌ڵێ.
له شوێن پێی، خه‌مێكی خه‌ست به جێ ده‌مێنێ. خه‌مێك ئاوێته‌ی ئازار.
ئه‌مـجاره نۆره‌ی كیژ و كورِه جحێڵهكهیه. ده‌ستیان له نێو ده‌ستی یه‌ك ناوه. هه‌موو جارێ كورِهكه ده‌ڵێ بێتوو كارێكم وه چنگ كه‌وێ، بێ سێ و دوو ماره‌ت ده‌كه‌م. كچه به دوودڵییه‌وه گوتی ئیشاڵڵا.
ئه‌وه‌ش شێته‌ی گهڕهكێیه. دیسان یه‌ك به‌خۆی گورِاندی مه‌رجان ... مه‌رجان ... بۆ مێردت به داش ئاكۆلی* نه‌كرد، بۆ مێردت پێ نه‌كرد ... ده‌ستی كرد به له‌خۆدان.
گه‌ڕه‌ك هه‌موو هاتبوونه سه‌یری. پێشتـر شێت نه‌بوو. خوێندكاری ده‌ركراوی زانکۆ بوو، قه‌ول وا بوو خاڵۆزاكه‌ی بێنێ.
ده‌ڵێن ئه‌ویش ناوی مه‌رجان بووه.
به خشپه‌خشپی پێی رِا ده‌بێ پیـرێژنهكهی دراوسێمان بێ. هات. شێته‌ی له ئامێز گرت.
رِایمووسی. هه‌موو جارێ ده‌یگوت به قوربانت بـ‌م نارِهحهت مه‌به، خه‌تای مه‌رجان نه‌بوو، خه‌تای مه‌رجان نه‌بوو. نازانـم پیـرێژن كامه مه‌رجان ده‌ڵێ. ده‌یبـرده‌وه ژوورێ.
پیـرێژن له به‌ر لێوێوه شتێكی ده‌گوت نازانـم تووك و دوعای ده‌كرد، جنێوی ده‌دا، قهتـم گوێ لێ نه‌ده‌بوو. له به‌ر ده‌رگا رِاوهستاوه، وه‌ك هه‌موو ئێواران چاوه‌ڕوانه. چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی كورِهكهی دیكه‌یه‌تی.
هه‌ستم كرد یه‌كێك لێم ده‌ڕوانێ، كه سه‌رم ههڵبـرِی له پهنـجهرهی ئاواڵه‌ی نهۆمی دووه‌م رِا ژنه‌ی دراوسێمان سه‌یری ده‌كردم!!
*"داش ئاكۆل" ناوی چیـرۆكێكی سادقی هیدایه‌ته.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک(3)
چاوه‌ڕوان
ڕه‌شماڵى شه‌و هه‌ڵدراوه. شه‌قام نوقمى خامۆشييه و كۆڵان لێوڕێژ له تاريكى.
گه‌ڵاى دار سريوهيان لـێوهنايه. هه‌وا كپى كپه. ده‌ڵێى ئه‌م شاره تۆزى ڕه‌شى بێده‌نگى پێداكراوه.
دوايين ماڵى كۆڵانێكى ته‌نگه‌به‌ر شوێنى ڕووداوى كورتهچيـرۆكى ئێمه‌يه.
له حه‌وشه‌ى ئه‌م ماڵه‌دا، په‌نجه‌ره‌يه‌ك په‌رده‌ى دادراوه‌ته‌وه. كوڕێكى چكۆله ــ هه‌ڵبه‌ت پێم وايه چكۆله، چون په‌رده‌ى پـهنــجهرهكه لـهمـپـهره بـۆ ديـتـنـى ژوورێ
ــ لـهوپـهڕى بـهزهيـي دا داوايه‌كي هه‌يه.
ـــ دايه، دڵم گيـراوه، ئه‌و پهردهيه لاده.
په‌رده لاچوو. ئه‌رێ، بۆخۆيهتى. كوڕێكى چكۆله. وه‌ك ته‌واوي كوڕه چكۆلهكانى كوردستان.
ئه‌و كوڕه بۆ واى گوت؟ دڵى به چى گيـراوه؟ خۆ له‌وديوى په‌نجه‌ره‌كه‌وه هيچ ديار نه‌بوو.
ئه‌دى ئه‌و منداڵه بۆ واى گوت؟ ڕه‌نگه تاســهى شتێكى كردبێ. تاسه؟! تاسه‌ى چى؟
ـــ دايه بابم كه‌ى دێته‌وه؟
دايكى جاڕز كردبوو، هێنده ئه‌و پرسياره‌ى لـێ‌بكا. به‌ڵام هيچيان تاوانيان نه‌بوو، چون ئه‌م پرسياره به درێژايى مێژوو له ئارادا بووه.
ژيانيش سه‌يره! و‌ڵامى ئه‌م پرسياره زۆر جاران ههرهسێكى ڕووخێنهرى به دواوه بووه. بڵێى بۆ كوڕه چكۆلهكهى قاره‌مانى كورتهچيـرۆكى ئێمه‌ش وابێ؟
تازه پێى هه‌ڵگرتبوو، بابى ون بوو.
پاش هه‌شت مانگ هه‌واڵيان هێنا، مردووه. نهيدهزانى مردن چيیه؟ هه‌ر سۆراغى بابى ده‌گرت، پێم وا نيیه هيچ شتێكى ئه‌وتۆى له بابى له بيـر مابێ كه‌چى له‌خۆڕا
ده‌يگوت: بابم واهات واچوو.
به‌ڵام ڕه‌نگه ڕاستيش بكا. ڕه‌نگه بابى به‌ر له وه ده‌ر كه‌وتن له ده‌روازه‌ى حهوشهكهيان ده‌ستى به سه‌رى دا هێنابێ و داهاتبێتهوه له كوڵمه گه‌شه‌كانى وشه‌ي به‌زه‌يى هه‌ڵگرتبێ و فرمێسكێكى قه‌تيس ماوى له گۆشه‌ى چاوى دا جێ هێشتبێ.
ڕه‌نگه به جۆرێكى ديكه‌شى له بيـر بێ. له شه‌وێكى بارانى دا، كه كۆترى خه‌و له هێڵانه‌ى چاوه‌كانى دا ههڵنيشتبوو بابى سه‌رى وه سه‌ر سه‌رى كردبێ، ئه‌ويش خه‌ونى ماڵاوايى ديتبێ.
يان نا ڕه‌نگه، بابى وهدهركهوتبێ و ئه‌و به دووى دا گريا بێ و دايكى ئامێزى پێداگرتبێ و به‌ده‌م ڕامووسينهوه گوتبێتى: مه‌گرى، بابت دێته‌وه.
بۆچوونه‌كانى ديكه‌ش ده‌خه‌ينه ئه‌ستۆى خوێنه‌ر.
ده‌ڵێن له چيـرۆك نووسين دا ده‌بێ كه‌سايه‌تييه‌كانى چيـرۆك به باشى دابڕێژرێن.
به‌ڵام خۆ بابى كوڕه چكۆله‌كه كه‌سايه‌تى سه‌ره‌كى نيیه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش گريمان، داڕشتنێكى باشمان بۆ كرد، چ قازانجێكى بۆ ئه‌م منداڵه هه‌يه؟ كه وابوو با هيچ باسێك له بابى نه‌كه‌ين، كێ بوو؟ چى لێهات؟ چۆن تێداچوو؟ ڕه‌نگه باسی ئه‌م باسه، باسی سه‌ر بێ!!!
له ژوورێ دايكى و نه‌نكى ــ دايكى بابى ــ خه‌ريكى قسه كردنن.
ــ دوێنێ شه‌وێ خه‌ونم پێوه دى. ساز به ئێواره‌ى پێنشهممۆيه ده‌چينه سه‌ر قه‌بران.
ده‌ڵێن شه‌وى جومعه ڕوحانهتى مردوو سه‌ردانى ماڵێى ده‌كا، با لێمان دڵمه‌ند نه‌بێ.
كوڕه چكۆله گوێى لێ‌بوو.
ــ شه‌وى جومعه؟ شه‌وى جومعه دێته‌وه؟ نه‌نه بابم دێته‌وه؟ شه‌وى جومعه؟
كوڕه چكۆلهكهمان نهيدهزانى مردن چيیه؟ ڕه‌نگه به قهستيشى بووبێ تا خۆى فريو بدا! له بێدهنگێكى سارد و خنكێنه‌ردا دايكى و نه‌نكى لێكتـريان ڕوانى.
ــ ئادى به قوربانت بم، دێته‌وه!!
له سه‌ر قه‌بران هاتنه‌وه. ئه‌مشه‌و، شه‌وى جومعهيه.
با لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ڕۆمان و چيـرۆكهكانى ئه‌م ديو و ئه‌وديو دايكى كوڕه چكۆلهكهمان به كهسايهتێكى خوێنده‌وار و ڕووناكبيـر بناسێنين كه ئه‌م شێعرهى ڕه‌فيق سابيـر له ژێر لێوێوه ده‌ڵێته‌وه:
كه‌ى دێته‌وه، كه‌ى دێته‌وه
دڵداره‌كه‌م كه‌ى دێته‌وه
زامه‌كانى به فرمێسكم بشواته‌وه ئه‌وه‌ش بڵێم مه‌رج نيیه پێوانه‌ى خوێنده‌وار بوون و ڕووناكبيـر بوونى ژنێكى كورد خوێندنه‌وه‌ى شێعرى ڕه‌فيق سابيـر بێ، به‌ڵام ديتم ئه‌م كۆپله شێعره له‌گه‌ڵ كه‌ش وهه‌واى كورتهچيـرۆكهكه يه‌كتـرى چاك ده‌گرنه‌وه.
دايكى به لكى دهسماڵهكهى چاوه‌كانى سڕێوه. كوڕه له خۆشييان حهجمينى نه‌بوو.
گوێى به وامه‌كه وامهكهى دايك و نه‌نكى نه‌ده‌بزووت.
ــ ئه‌مشه‌و دێته‌وه، بڵێى چى بۆ هێنابم؟
هه‌ور ده‌گرمێنن.
بارانێكى خه‌ست ده‌بارێ. كوڕه چكۆله په‌رده‌ى په‌نجه‌ره‌ى ژوورهكهى هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌ڕوانێته ده‌ركى حه‌وشه. هه‌ست به ماندوويى ده‌كا، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى هێز و تواناى پێده‌به‌خشێ.
حه‌ول ده‌دا چاو نهترووكێنێ، مه‌بادا له‌م ماوه‌يه‌دا له ده‌رگا بده‌ن. شه‌و گهيوهته نيوه. ڕوو له په‌نجه‌ره له سه‌ر ڕانى نه‌نكى خه‌و بردييهوه.
زۆر چاوه‌ڕوان بوو به‌سته‌زمانه. ده‌نگى دڵۆپه‌كانى باران، بێده‌نگى هۆده‌كه ده‌شكێنن. به‌ڵام نا، نا، ئه‌م ده‌نگه، ده‌نگى دڵۆپه‌كانى باران نيیه.
ــ كوڕه هه‌سته... هه‌سته... له ده‌ركه‌ى ده‌ده‌ن!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک (4)
ئه‌من ده‌ڵێم ئیسماعیل!
مۆرێكیان له ده‌ستى دا.
ــ ئازادى، بڕۆ.
ساكهكهى دهسكهكانى پسابوو، بۆیه له بن هه‌نگڵى نا. كه‌ڵه‌گه‌ت نه‌بوو، چوارشانهش نا، كورته‌باڵا بوو.
نه كز بوو نه قه‌ڵه‌و. له شه‌قام په‌ڕیه‌وه. چوو بۆ لای سیغارفرۆشێك.
ــ "زه‌ڕ"ت هه‌یه؟
كابرا پێكه‌نى. ئه‌ویش. پێی‌گوت له‌مێژه زه‌ڕ نه‌ماوه.
"قشقهڵه"یه‌كی*دایه.
هه‌ر له‌وێ سیغارهكهى هه‌ڵپچڕی. به تامه‌زرۆیییه‌وه ده‌نكێكی داگیـرساند. ئاوڕێكی داوه، كه‌س دیار نه‌بوو.
به‌ندیخانه هه‌ر له جێى خۆی بوو.
ترسێنه‌ر وه‌ك جاران... نازانم بۆچى گه‌یشتمه ئه‌م ڕسته‌یه قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نه‌ینووسی.
ڕه‌نگه به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى من و ئه‌و كابرایه پێى وابێ زیندان ترسێنه‌ر نییه. به‌ڵام خۆ من باسی خۆم نــــاكهم، نه‌قڵى ئه‌و كابرایهتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه كه له زمانى دراوسێ شاعیـرهكهمانهوه بیستوومه.
نۆزده ساڵ لهمهوپێش ژنه‌كه‌ى كوشتبوو. پێنج چه‌قۆی لـێدابوو. جێبه‌جێ مردبوو.
دهروجیـرانهكانى ده‌یانگوت گوێیان لـێبووه ژنه گوتوویه‌تى:
ــ"تۆ به هه‌ڵه‌دا چووى. وا نییه."
به‌ده‌م گریان و پاڕانـــــــهوه واى گوتبوو.
ئیتـر كه چووبوونه‌وه ژوورێ كه‌س هیچى گوێ لێنه‌بووه. پاییزێكی دره‌نگ وه‌خت بوو. ئێواره‌یه‌كی سارد چه‌قۆكه‌ى به ده‌سته‌وه گرتبوو.
به ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌شی ده‌ستى مناڵێكی چوار ساڵانه‌ى گرتبوو.
منداڵه ده‌گریا. كۆكوپۆشته بوو. خۆی به ده‌سته‌وه دا. قۆڵبه‌ستیان كرد.
پێشتـر وهیانزانى شێته. چون هه‌رچى لێیان ده‌پرسی و‌ڵامى نه‌ده‌دایه‌وه. ئاخرییهكهشی بۆ كه‌س ده‌رنه‌كه‌وت بۆ ژنه‌كه‌ى كوشتووه؟
له مه‌حكه‌مه سى ساڵیان زیندان بۆ بڕیبۆوه. ئێستا به سه‌ر و ڕدێنێكی سپى گه‌ڕاوه‌ته‌وه. بیـری له ده‌وری ئه‌م پرسیاره خول ده‌خوا، بڵێى له كوێ بێ؟ ئاوڕێكی داوه، كه‌س دیار نه‌بوو. ته‌زوویه‌كی سارد له له‌شی ده‌هاڵێ. سه‌رگه‌ردان و حه‌به‌ساو. هیچ شتێ وه‌ك خۆی نه‌ماوه.
هیچ شتێ. نیگای ساردی سرنجی هیچ ڕێبوارێك ڕاناكێشێ. ئه‌ویش گوێ ناداتێ.
سه‌یری ویتـرینى دووكانه‌كان ده‌كا. له به‌ر ویتـرینى دووكانێك ماشێنێكی مناڵانه داندراوه. خه‌ریكه بچێته ژوورێ و بیكڕێ. "بۆ كوێ؟" وه خۆ دێته‌وه.
له دڵه خۆی دا گوتى ده‌بێ ئێستا ماشێنى ڕاستى بۆ بكڕى! پێكه‌نى. چاوه‌كانى ترووسكهیان دا. له كۆى ڕا ده‌س پێبكه‌م؟ سهروسۆراغى له كێ بپرسم؟
له كه‌ڵانته‌ری كوڕه‌كه‌ى ده‌گریا. پۆلیسێك ده‌ستى گرتبوو. كوڕه ده‌ستى بۆ هاویشتبوو. هات هه‌ستێ، دایانیشاندهوه. كوڕه ده‌گریا.
وه‌ختابوو ئاوری تێبه‌ر بێ. ده‌تگوت دڵى تۆقى. هه‌ر بارانى پرسیار بوو به سه‌رى دا ده‌باری.
هۆشوگۆشێكی نـه‌بـوو. بـ‌یـ‌ر و زهیـنى هـه‌ر لـه لاى كـوڕهكــهى بوو. چه‌ند جاریان تێكوتا. مته‌ق له دار و به‌رد هات، له‌و نا. ده‌تگوت گورگى بێچووخوراوه. لێى حاڵی نه‌ده‌بوون.
ڕاوێژی له بنیاده‌م نه‌ده‌چوو. مه‌علووم نه‌بوو ده‌ڵێ چى. ده‌یلووراند، ده‌یبۆڵاند.
وه‌ك ورچى بریندار وا بوو. ئیدی كوڕه‌كه‌ى نه‌دیته‌وه و نه‌دیته‌وه. ئێستاش ده‌نگى بابه... بابه... له گوێیدا ده‌زرینگێته‌وه.
بۆ خوێندن ڕووی له‌و شاره گه‌وره كردبوو. خوێندكار بوو. ته‌واوى ئه‌و ڕووداوانه له بهیانهیهكی نگریس له‌به‌ر ده‌رگای نانه‌واخانه‌یه‌ك ده‌ستى پێكرد. له‌وێ چاوى پێیكه‌وت.
مووچڕكی به له‌شیدا هات. قه‌ت ئاوای لێ نه‌هاتبوو.
ــ "اوس شاطرباشی دوتا سنگك خاشخاش بدین."
نه‌یزانى له كوێیه. له خه‌یاڵى خۆى دا جل وبه‌رگی بووكێنى كوردهواری بۆ درووبوو. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌رچى به‌یانییه ده‌چوو بۆ نان كڕین.
نه‌یده‌هێشت هاوخهرجهكهى بچێ. جاران به زۆری له خه‌و هه‌ڵنه‌ده‌ستا. به‌ڵام له‌وێ ڕۆژێوه هه‌تا به‌یانى له‌به‌ر نانه‌واخانه خه‌ویشی لـێنهدهكهوت. ئه‌ویش زانى.
زانى جووتێ چاوى ئه‌ویندار لێى ده‌ڕوانن. گوتى بریا ئه‌و به‌یانییه‌ش من نهچووبوایهم بۆ نان كڕین. چووه سه‌ری. دایك و باب و خزم و كه‌سه‌كه‌ى پێیان خۆش نه‌بوو. مه‌یلیان نه‌دا. نه‌چوون. كارم به گێره و كێشه‌ی خوازبێنى و ماره كردن و گوێستنه‌وه نییه.
ــ ژیانم دۆڕاند به خۆڕایی...
بڵێى ئه‌و قسه‌ی به ڕاستى بێ؟ بڵێى قه‌تڵ، به‌ندیخانه و دووری له تاقانه‌كه‌ى ئاڵوگۆڕی به سه‌ر بیـرى دا هێنابێ؟
وه بیـری هاته‌وه. نه‌قڵێكی بۆ گێڕابۆوه:
"زه‌مانى زوو له گوندێكی لای ئێمه پیاوچاكێك ته‌ما ده‌گرێ بچێته حه‌ج. ده‌چێ. ساڵ وه‌رده‌سووڕێ.
دایكی شێخ كفتهوشۆرباو لـێدهنێ. ده‌ڵێ خۆزگه شێخ لێره بوایه و له‌و كفته‌ی خواردبا. كاردارێكیان هه‌بوو ده‌ڵێ بیده‌ن به من بۆی ده‌بم. دایكی شێخ وه‌ده‌زانێ كوڕه ئیشتیاى چۆتێ و له ڕووی هه‌ڵنایه داوا بكا. ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕی.
حه‌جاج هاتنه‌وه. خه‌ڵك بهرهوپیـری شێخ چوون. شێخ به‌ده‌م گریان و هه‌نیسكه‌وه گوتبووی بڕۆن شێخ باڵ ــ كاردارهكه ــ زیاره‌ت بكه‌ن.
به دایكی گوتبوو ئه‌و كفتهوشۆرباوهى لێت نابوو به گه‌رمى بۆی هێنام."**
ئای چه‌ندی پێ خۆش بوو. ده‌ستى به زگیدا هێنا. گوتى: "ناوی ده‌نێم باڵ." ناویان نا باڵ... باڵ... با...ڵ ... با ...، ئاوڕی داوه كه‌س دیار نه‌بوو.
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له به‌ندیخانه ڕزگار بوو، به كوڕه‌كه‌یان گوت بابت ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌بێ. به بڕواى ئێوه كوڕه چ دژكرده‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له خۆی نیشان بدا؟
............................................................ .....؟!
ئه‌و ماوه‌ى له به‌ندیخانه‌دا بوو كه‌س سه‌رى نه‌دا. كه‌س. ئاخر به پێچه‌وانه‌ى ویستى بنه‌ماڵه‌كه‌ى جووڵابۆوه. بۆ كوێ چووبا؟ بۆ كوێ؟ ئێستا شه‌و به ته‌واوى خێوه‌تى داكوتاوه.
چووه مسافیـرخانهیهك. له پلیكانان وه سه‌ر كه‌وت. وهیزانى ده‌نگی پێى خۆیه‌تى. ئاوڕی نه‌داوه.
چووه هۆده‌یه‌ك. ده‌رگای دانه‌خست. سه‌یری ئاوێنه‌ى كرد. زۆر لاوتری ده‌نواند.
ته‌نانه‌ت سه‌ر و ڕدێنى تاڵهموویهكى سپى تێدانه‌بوو. ئاوڕی داوه كه‌س دیار نه‌بوو.
سه‌رله‌نوێ كه چاوی له ئاوێنه كرد، پیاوێكی تێك شكاو به سه‌ر و ڕدێنێكی سپییه‌وه سه‌یری ده‌كرد.
* ڵای ئێمه به سیغاریStranger ده‌ڵێن قشقهڵه.
** ئه‌و نهقڵهم له زمان باوكم ــ میـرزا فه‌تاح باباخانى ــ بیستووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک(5)
هه‌ره‌س
هێڵێكى سوور به سه‌ر به‌فره‌كه‌وه دیار بوو. جارجار شوێنی ڕێچكه‌ی خوێنه‌كه ده‌پسا و ده‌بوو به دڵۆپهدڵۆپه.
وا دیار بوو كابرای بریندار بۆ چه‌ند ساتێ برینه‌كه‌ی، توند به ده‌ستى كوشیوه. ورده ورده ده‌هات ڕۆژ ئاوا بێ.
ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتبایه ئاوایی یه‌ك و به‌ر تاریكى كه‌وتبایه، گورگ و چه‌قه‌ڵ ده‌یانخوارد. هه‌نگاوه‌كانى شل ببوون.
هێزى نه‌مابوو، سه‌رى له گێژه‌وه ده‌هات، دڵی دهخێڵهوه ده‌چوو، چاوى ڕهشكهوپێشكهى ده‌كرد.
له دووره‌وه ڕه‌شایی یه‌ك وه ده‌ركه‌وت. كابرا كه‌وت. قامكی شادهى له سه‌ر پهلاپیتكهى بڕنوو قوڵه‌که‌ى دانا. سه‌رى ههڵـبـڕى. سمێڵه ماش و برینجییهكهى سه‌رانسه‌ر ببوو به سه‌هۆڵ.
ڕهشایى هه‌ر ده‌هات و لێى نزیك تـر ده‌بۆوه، به‌ڵام باشی بۆى لێك نه‌دراوه كێیه؟ چییه؟ دوودڵ بوو بیپێكێ یان نا؟ كه‌چى ده‌ستى ڕه‌ق هه‌ڵاتبوو.
نه‌یده‌توانى ته‌قه بكا. له‌به‌ر لێوێوه شتێكى گوت، چاكم گوێ لێ نه‌بوو!
*** گه‌ڕامه‌وه. پاش 21 ساڵ. 21 ساڵ له‌و چیا ڕژد و ههڵهمووتانهى ئه‌ودیو خۆم حه‌شار دا.
به ده‌گمه‌ن ده‌هاتمه ناو ئاوایی و ئاوه‌دانى. پێداویستییه‌كانى سه‌ره‌تایى ژیانیشم ئه‌و كابرا چیـرۆكنووسه كه پێشتـر دوایین په‌رده‌ى ژیانمى له سه‌ره‌تاى ئه‌م چیــرۆكهدا پـــێشان دان چێى ده‌كرد.
تهزوویهكى سارد وه‌ك قامچی وه دم و چاوم ده‌كه‌وێ.
به‌ڵام له‌به‌رى قه‌ڵس نیم.
ده‌بێ له‌و بهرزخـهى تێیدا ده‌ژیم ڕزگاریم بێ.
یان ده‌بمه خانی خانان یان ده‌بمه تۆزى بانان. خانى خانان! به خواى جوانه! بیـرى هه‌ره‌س هێنانه‌كه ئه‌وكم ده‌كوشێ.
سه‌رله‌نوێ زامى كۆنم قرتماغهى ههڵدهقهندرێ و برینم دێنه‌وه سوێ. له‌م شاره هه‌ست به نامۆیی ده‌كه‌م.
هیچ شتێك وه‌ك خۆى نه‌ماوه. كۆڵانه‌كان له‌به‌ر یه‌ك كشاونه‌ته‌وه.
شار گه‌وره‌تر ده‌نوێنێ. ئێستا ڕۆژ ئاوا بووه. ڕێبواره‌كان به په‌له به لام دا تێده‌په‌ڕن. سه‌یره! نه كه‌س ده‌ناسم، نه كه‌س ده‌مناسێ. با وابێ. ده‌یجا 21 ساڵه پهڕیوهى شاخ و كێوانم. به‌فره‌كه‌ى توندتر كرد.
له‌وه‌تى هاتوومه نێو شار ته‌واوى ئه‌ندامى له‌شم بۆته چاو. ده‌بێ ئێستا 21 ساڵى بێ. زۆرم چاو گێڕا، وه به‌ر چاوم نه‌هات. كه‌چی بێهووده بوو. ئه‌گه‌ر دیتباشم نهمدهناسێوه. ته‌نیا كابرای چیـرۆكنووسى هاوڕێم دوو جارى دیبوو. ده‌یگوت وه‌ك من ناچێ. به‌ره‌و گه‌ڕه‌كى خۆمان ڕۆیشتم.
بڵێى ماڵه‌كه‌مان وه‌ك خۆى مابێ؟ بڵێى بیبینمه‌وه؟ ئه‌وده‌میش... ده‌مزانى دایكى له سه‌ر وى چووه و له ماڵه خاڵه خوێڕییهكانى به‌خێو بووه.
خوداخودام بوو خاڵ وه‌له‌د نه‌بێ. ماوه‌یه‌كى كورت بوو هه‌ستم به‌وه كردبوو تاپۆیه‌ك كه‌وتۆته شوێنم. ده‌بێ وریاتر بم، سیخوڕ و دهسكیس زۆرن.
گه‌یشتمه كۆڵانه‌كه‌مان. خه‌یاڵ هه‌ڵیگرتم. بووكم بۆ دابه‌زى. نازانم بۆ هه‌ڵمى برینجى سه‌ر سه‌له به لووت و مێشكم دا گه‌ڕا؟ پڵاوى زه‌ماوه‌ند! خه‌یاڵم خاوه! له ماڵێكى دراوسێى ماڵى ئێمه، برینجیان وه سه‌ر ناوه. ترپه‌ى دڵم ده‌گاته گوێم.
زارم ویشك ویشك ههلآتووه. به‌و سه‌رماوسۆڵه له‌شم نوقمى ئاره‌قه‌یه.
گه‌یشتمه به‌ر ده‌ركه. ئاواتى 21 ساڵه‌م تا چه‌ند ساتێكى دى دێته دى. پڕى ئامێزم قه‌ڵافه‌تى پیاوانه‌ى له باوه‌شم ده‌گرم.
بڵێى پێم بڵێ بابه؟ ئاخ ته‌واوى ژیانم ده‌گۆڕمه‌وه به كوتنى ئه‌و تاقه وشه‌یه. هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌توانم له لاى بم. هه‌تا سبه‌ینێ به‌یانى له نووكه‌وه به‌سه‌رهاتى خۆمى بۆ ده‌گێڕمه‌وه، له نووكه‌وه...
له ده‌ركه‌م دا.
نه جارێك، نه دوو جار، نه ده جار.
كه‌س ده‌ركه‌ى نه‌كرده‌وه. ژنێك له‌و ماڵه‌ى برینجیان وه سه‌رنابوو هاته ده‌ر و گوتى:
" كاكه ئێره یه‌ك دوو ساڵه چۆله و كه‌سی تێدا نییه."
گوتم:" داده گیان ئه‌دى كوڕێكى..." نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م. به په‌شۆکاوی گوتى: "ده‌زانم ده‌زانم، یه‌ك دوو ساڵ ده‌بێ ونه، دیار نییه، پێم وایه له‌م شاره نه‌ماوه."
ده‌ركه‌ى پێوه‌دا و ڕۆچنهى هیواكانم سه‌رله‌نوێ به چیمه‌نتۆ پڕ بوونه‌وه. ئه‌و كۆنهكهلاوهى له سه‌ر كۆشكى ڕووخـاوى ئاواته‌كانى پێشووم ڕۆم نابوو، تێك ڕما. له جێى خۆم ههڵتـرووشكام، سه‌رم به هه‌رتك ده‌ستان گرت. بڵێى بۆ كوێ چووبێ؟ تاپۆكان زیاتر بوون. ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه.
ئه‌وه دووهه‌م جاره شار به جێ دێڵم. پێشتـر به تێكشكاوى و ئێستاش به دڵشكاوى! به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى شار هه‌نگاوم هه‌ڵێناوه.
*** زانیبوویان هاتۆته نێو شار. شوێن ههڵـگریان به كرێ گرتبوو. له دهشتایێك تارمایىیهكهى وه دیار كه‌وت. به‌فر توندترى كرد. ئاوڕى داوه. دیتنى .
ڕاكشا. سیله‌ى لێگرتن. تازه ده‌رباز بوونى عه‌سته‌مه. لێى نزیك تـر بوونه‌وه. ویزه‌ى گولله‌یه‌ك و له عهرزدانى یه‌كیان. سه‌رماى بوو. قامكهكانى ڕه‌ق هه‌ڵاتبوو.
چه‌ند گولله‌ى دیكه‌شی تێههههڵكردن. وه‌ڵامیان داوه. شانیان ئه‌نگاوت. خوێن فیچقه‌ى كرد.
ڕه‌نگه دوو سه‌عاتى دیكه وڵات ته‌واو تاریك بێ. به‌ڵام كوا تا ئه‌و ده‌مى ده‌توانێ خۆ ڕاگرێ. خوێنێكى زۆرى له‌به‌ر ڕۆیوه.
له هۆش چوو. دوورتر تهقهتهقێك ساز بوو. به هانایه‌وه هاتن. شوێن هه‌ڵـگر و چه‌كداره‌كان ڕایان‌كرد.
سێ چوار كه‌س بۆ لاى چوون. سه‌رى هه‌ڵێنا. بڕنۆكهى تێگرتن. له دڵه خۆى دا گوتى: " ئه‌وه دوایین فیشه‌كه، ده‌بێ ئه‌وه‌ى پێشه‌وه بنگێوم. زۆر به په‌له‌یه بمكوژێ و خه‌ڵات وه‌رگرێ.
ئه‌و داخه‌ت ده‌نێمه سه‌ر دڵى."
له چهخماخى دا. فیشه‌كى برده به‌ر. قامكى شادهى له سه‌ر پهلاپیتكهى بڕنووهكهى دانا. سمێڵه ماش و برینجییهكهى زوقمى له سه‌ر كه‌وتبوو. ڕهشایییهك له پێش هه‌مووان لێى نزیك تـر ده‌بۆوه. كه‌وته شك.
چاوى به هه‌ڵه نه‌چێ؟ كوڕه خۆ ئه‌وه جله‌كه‌ى له جلى دوژمن ناچێ.
ڕه‌نگه شوێن هه‌ڵـگر بێ. قامكى له سه‌ر په‌لاپیتكه داگرت به ئه‌سپایی. ڕدێنى نێرى بهلهكوورى به زه‌ینیدا دێ و له پڕ كاكۆڵى سهیدهوانیشی له پێش چاوى ده‌شه‌كێته‌وه.
ئه‌م جار چاكم گوێ لێ بوو گوتى:
" سهیـ...ده...وان...سه‌یده‌وان!" و سه‌رى كه‌وته عه‌رزى.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک(6)
نامه‌یه‌ك بۆ كوڕه قژكاڵه‌كه‌م
نامه‌یه‌ك بۆ كوڕه قژكاڵه‌كه‌م بۆ ئه‌میر و فرووزان
حه‌جمینم لێ ههڵگیـرابوو، ئاراوقارام نه‌بوو، بارانێكی توند وه‌ك دڵدارێکی لاسار خۆی بۆ دیوی ژووری په‌نجه‌ره‌كه ده‌كوتا. كاتژمێری ژوورێ یازده‌ی نیشان ده‌دا. به پێچه‌وانه‌ی شه‌وانی ڕابردوو كه تیشكی گڵۆپه‌كه ده‌كه‌وته نێو دیوه‌كه‌م و نه‌یده‌هێشت بخه‌وم، ئه‌و شه‌وه گڵَۆپی سه‌ر داری چرابهرقهكه كوژابۆوه. له‌خۆوه هه‌ستم كرد یه‌كێك له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه با‌نگم ده‌كا، به‌ڵام كۆڵان تاریك بوو و په‌نجه‌ره‌كه‌ش به هۆی باران، ته‌م گرتبووی، باشم بۆ لێك نه‌دراوه كێیه. هه‌ستامه سه‌ر پێ، چاوم به كوڕه سێ ساڵانه قژكاڵَهكهم كه‌وت، چاوم پڕ بوو له ئاو، ڕوانیه نێوچاوانم.
ــ بابه مه‌ڕۆ، بابه گیان سه‌رمات ده‌بێ.
شنه‌ی سه‌وزی یادی دایكم گیانمی ده‌له‌رانده‌وه. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته زۆری نه‌خایاند، ده‌ركه‌م كرده‌وه. كوڕه قژكاڵه‌كه‌م له‌دووم ده‌گریا. باران توندتر ده‌باری. گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌كی دڵۆپه‌كانی باران له سه‌ر قیله‌تاوی كۆڵان هه‌ر ده‌هات و خۆش تـر ده‌بوو. باران ده‌ست و موشتاغی له‌گه‌ڵ دم و چاوم ده‌كرد. ده‌تگوت شتێكم لێ ون بووه. هاتمه شه‌قام. له دووره‌وه تارمایی یه‌كم لێ وه‌ده‌ركه‌وت، وه‌ك ناسیاو ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌خت وچارم كرد وه بیـرم نه‌هاته‌وه كه‌ی و له کوێ دیومه. كه لێم نزیك بۆوه هه‌ستم به شتێكی زۆر سه‌یر كرد ئه‌و كابرایه زۆر وه‌ك من ده‌چوو! هاته پێش و زۆر به گه‌رمی چاك و خۆشی له‌گه‌ڵ كردم. ته‌نانه‌ت ناویشمی ده‌زانی!
ــ كاكه گیان ببووره، من تۆ ناناسم، ده‌كرێ بفه‌رمووی ناوی من له كوێوه ده‌زانی؟
كابرا پێكه‌نی.
ــ له ژێر ئه‌و بارانه پرسیاری وا چ كهلكێكی هه‌یه، خێرا كه بڕۆین بۆ په‌نایه‌ك، په‌سیوێك.
ــ ده‌ی براله ماڵی ئێمه وا له‌م كۆڵانه‌یه فه‌رموو به یه‌كه‌وه با بچین، وه‌ڵڵاهی منیش هێنده وه‌ڕه‌ز بووم بۆیه هاتمه‌ده‌ر، ئێستا ده‌چین و تێر داده‌نیشین. چایه‌كی تاڵ ده‌خۆینه‌وه و سیغارێكیش ده‌كێشین.
ــ من سیغار ناكێشم.
نازانم بۆ وام گوت خۆ منیش سیگاری نه‌بووم!
ــ كاتێ هاتییه ده‌ر كوڕه‌كه‌ت ماچ كرد؟
ئیتـر سه‌رم سوڕ ما، به خۆم گوت: وه‌ڵڵاهی ئه‌وه یان شێخه یان شه‌یتانه، ده‌بێ بزانم چ كاره‌یه و چ كه‌سه؟
ــ براله تۆ ناوی من چووزانی؟ چووزانی كوڕم هه‌یه و ئه‌مشه‌و ماچم كردووه! پێم بڵێ تۆ كێی؟
ــ تووڕه مه‌به. بڕۆوه ماڵێ.
ــ بۆیه نه‌هاتوومه ده‌رێ كه بگه‌ڕێمه‌وه.
ئای ئه‌و قسه‌یه چ بوو گوتم.
ــ ده‌ی باشه دایكت چۆنه؟ ئێستاش كه‌نگر و ئه‌سپه‌ناغ و گێلاخه‌ی پێ خۆشه؟
ــ جا ئیدی له تامی ده‌به‌یه ده‌رێ، دایكم چه‌ند مانگه عه‌مری خودای كردووه، جا ئه‌و جار ئه‌تۆ چووزانی كه‌نگر و ئه‌سپه‌ناغ و...
نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو كه‌م.
ــ ده‌ی برا فه‌رقی چییه، دایكی تۆیه دایكی منیشه!
نه‌مزانی چاوی فرمێسكی لێدێته خوار یان دڵۆپه‌كانی باران بوو به سه‌ر و چاویا ده‌هاته خوار. نازانم چ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بووین، به‌ڵام له گه‌ڕه‌كی خۆمان زۆر دوور كه‌وتبوومه‌وه. ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌م كرد كه چی له سه‌ر یازده خه‌وتبوو! كابرا به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی له نووكه‌وه بۆ گێڕامه‌وه، هه‌تا زیاتر قسه‌ی ده‌كرد، ناسیاوتر ده‌هاته به‌ر چاوم.
جارجاریش له بن لێوییه‌وه قسه‌ی ده‌كرد كه چی ئه‌من لێی حاڵی نه‌ده‌بووم. ئیتـر گه‌یشتبووینه قه‌راغ شار.
ــ ڕه‌نگه دره‌نگ بێ له‌مێژه له ده‌رێین.
ــ كوڕه دره‌نگی چی كاتژمێر هه‌ر یازده‌یه.
ــ یازده؟! ئه‌من كاتێ له ماڵ هاتمه‌ده‌ر كاتژمێر یازده بوو.
پێكه‌نی.
ــ ده‌ی قه‌ی چ ده‌كا با یازده نه‌بێ و یازده بێ!
هه‌ردووكمان دامان له قاقای پێكه‌نین. له‌ناكاو ڕاچڵه‌كام. گه‌یشتبووینه گۆڕستانی شار. باران توندتر ده‌باری. ئه‌و جار دڵۆپه‌كانی باران وه‌ك ڕه‌شبه‌ڵه‌ك نه‌ده‌هاتنه به‌ر چاوم. خاك و خۆڵی گۆڕستان به هۆی باران ببوو به زه‌ل. دڵۆپه‌كانی باران له‌به‌ر چاوم وه‌ك بچن ده قوڕێوه و شین‌گێڕی بكه‌ن، وا بوو. توند پیلیم گرت.
ــ با بڕۆین، ماڵ و منداڵه‌كه‌م چاوه‌ڕوانن.
ــ ناتوانین، تازه ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه.
ــ نا، نابێ تۆ نایه‌ی به توون، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
كه چی لاقم له‌دووم نه‌ده‌هات هه‌ر چه‌ندی كردم نه‌متوانی بڕۆم. ده‌ستم كرد به جنێودان به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه. ئه‌وجار له‌به‌ری پاڕامه‌وه.
ــ ئه‌من ژن و منداڵم هه‌یه، تكات لێده‌كه‌م، هه‌رچی بتهه‌وێ ده‌تده‌مێ.
دیسان وه‌ڵامم نه‌بوو. متته‌قی له خۆی بڕیبوو. یه‌ك به‌خۆم گوڕاندم.
ــ ئاخر پێم بڵێ ئه‌تۆ كێی؟ چه‌ته‌ی؟ ڕێـگری؟ پیاوكوژی؟ تۆ كێی؟
باران لێوه‌ی كردبوو. شه‌ماڵ هێدی هێدی هه‌وره‌كانی ڕاده‌نا. ئه‌ستێره له بن هه‌وره‌كان كه‌وتبوونه جریوه‌جریو و ورده‌ورده وهدهردهكهوتن.
كابرا گوتی: ئه‌من بۆخۆتم!!
سه‌رم له گێژه‌وه چوو. نازانم كه‌ی بوو هاتمه‌وه هۆش، به‌ڵام كابرا دیار نه‌بوو. ده‌تگوت له‌گه‌ڵ گۆشت و پێست و ئێسك و خوێنم تیكه‌ڵ بووه. ده‌نگی هه‌ر له گوێم دا ده‌زرینگێته‌وه.
ــ ئه‌من بۆخۆتم. ئه‌من بۆخۆتم. ئه‌من ...
له شه‌و نگریسه‌وه زۆرم هه‌وڵ داوه بچمه‌وه ماڵێ بۆ لای كوڕه قژكاڵه‌كه‌م به‌ڵام ناتوانم. بۆیه ئه‌و نامه‌یه‌م نووسی تا سروه بیبا بۆ لای كوڕه‌كه‌م و بڵێ: بابت له گۆڕستانه جارناجارێك بچۆ بیبینه!
مه‌هاباد- زستانی 1376
ناصر باباخانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-31-2010 در ساعت 08:36 AM
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک(7)
شاعیرێکی جوانه‌مه‌رگ و چه‌ند کورتیله‌چیرۆک!
ڕه‌خنه‌گره‌کان نازانن شکست ڕه‌نگه له سه‌رکه‌وتن باشتر بێ... توانایی پاڵ پێوه‌نانی به‌ردێکی گه‌وره و قورس به‌ره‌و ترۆپکی کێوێک، ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه. پاڵ پێوه‌نانی هه‌مان به‌رد تا نیوه‌ی ڕێگا شکسته، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌سکه‌وتێکی که‌میش نییه. (له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی تۆماس هاردی، 1907)
1
که‌م نین ئه‌و شاعیرانه‌ی که چیرۆکیان نووسیوه و ده‌نووسن، چ له ناو گه‌لی کورد و چ له ناو گه‌لانی تردا. هه‌رچه‌ند که‌میش هه‌ڵده‌که‌وێ له هه‌رتک ژانرا تا یه‌ک ڕاده سه‌رکه‌وتوو بن واته ده‌گمه‌نه، شاعیرێک چیرۆکنووسێکی شاز و لێهاتوو بێ. ڕه‌نگه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر جیاواز بوونی ده‌لاقه‌ی ڕوانینی چیرۆک‌نووس و شاعیر و که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستیان (دیاره که ده‌ڵێم که‌ره‌سه مه‌به‌ستم تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پێکهاته‌یی و ناوه‌رۆکییه.) هه‌ر بۆیه دوان له سه‌ر شاعیرێکی جوانه‌مه‌رگ وه‌ک چیرۆکنووسێک ـ که تازه له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی خۆیدا بوو ـ گه‌لێک دژواره و ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌ریش کارێکی نامۆ و نائاسایی بێ! ئه‌وه‌ی که بۆچی شاعیرێک ڕوو ده‌کاته چیرۆک نووسین، ڕه‌نگه پرسیارێک بێ که له‌م باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ که نووسه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێ ته‌نیا له ده‌ڤه‌رێکی تایبه‌تیدا و به شێوه‌یه‌کی پسپۆرانه کار بکا، به‌ڵام به ڕاستی کاتێ که ناچاری ئه‌ندێشه‌یه‌ک بێنی سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کاغه‌ز، چ جیاوازییه‌ک له شێوه‌کانی به‌یان کردندا هه‌یه جگه له فۆڕم و قالبهکانیان.
2
به گشتی کورتیلهچیرۆکهکانی مارف دوو شێوه داڕشتنی لێههڵدههێنجێندرێ:
ـ داڕشتنی که‌سایه‌تییه‌کان
ـ داڕشتنی چاوه‌ڕواننه‌کراوی کۆتایی چیرۆک
له شێوه‌ی یه‌که‌مدا، چیرۆک‌نووس زیاتر ڕۆ ده‌بێته ناخی مرۆڤ و دیوی ژووره‌وه‌ی تاکه‌که‌س و له‌باری ڕه‌وانییه‌وه فره‌تر کاره‌کتێری سه‌ره‌کی به خوێنه‌ر ده‌ناسێنێ. دیاره ئه‌م شێوه‌یه له لایه‌ن زۆر چیرۆکنووسه‌وه ده‌کار کراوه و ته‌نانه‌ت فایلێکی تایبه‌تی بۆ ئه‌م چه‌شنه چیرۆکانه وه‌ک چیرۆکگه‌لێکی ڕه‌وانناسانه کراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام له شێوه‌ی دووه‌مدا، چیرۆک‌نووس داڕشتنی که‌سایه‌تییه‌کانی زۆر به‌لاوه مه‌به‌ست نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی تێکڕووخاندنی ڕایه‌ڵ و پۆی بیری خوێنه‌ره و هه‌روه‌ها داڕووشاندنی ههستێتی. له‌م شێوه‌یه‌دا، کورتیله‌چیرۆک کاتێک ده‌گاته لووتکه که خوێنه‌ر دوایین به‌شی کورتیله‌چیرۆک ده‌خوێنێته‌وه و هه‌ر له‌م کۆتایییهشدایه که گرێپووچکهکه ده‌کرێته‌وه. ڕه‌نگه زۆربه‌مان چیرۆکه‌کانی ئۆ. هێنریمان خوێندبێته‌وه و له شۆکی کۆتایی کورتیلهچیرۆکهکانی بێبه‌ش نه‌بووبین.
3
مارف له نووسینی کورتیلهچیرۆکدا، به شێوه‌یه‌کی باش وشه‌ی له ساختاری کورتیلهچیرۆکهکانیدا گونجاند. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که مارف وه‌ک شاعیر بایخی وشه‌ی به لاوه گرینگ بووه. مارف ئاغایی ئه‌م وته‌یه‌ی کۆتۆن ماتری که له‌به‌ر ده‌رگای ژووره‌که‌ی هه‌ڵواسیبوو:'به کورتی!' زیره‌کانه له کورتیلهچیرۆکهکانیدا ڕه‌چاو کردبوو. وشه له ناو کورتیلهچیرۆکهکانیدا، هه‌ست به جێ ته‌نگی ناکا و له هه‌مان کاتیش‌دا مه‌جالی هه‌ڵسووڕانی بێوچانیشی نادرێتێ.
چوارچێوه‌ی کورتیلهچیرۆکهکانی واته کات، شوێن، زمان و هۆکاری دیارن. زه‌قی ئه‌م دیار بوونه کاتێ دێته به‌ر چاو که نووسه‌ر کات له‌به‌ر یه‌ک ناکێشێته‌وه و ماوه‌ی ده‌ورگێڕانی که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆک، زۆر جاران له یه‌ک خوله‌ک تێناپه‌ڕێ، که ئه‌مه نیشانده‌ری ده‌سه‌ڵاتی چیرۆکنووسه. سه‌باره‌ت به شوێن، مارف به یه‌ک ڕسته، نه‌ک زیاتر شوێنی ڕوودانی چیرۆکه‌که‌ی دیاری ده‌کا. هه‌ندێ جاریش که‌شوهه‌وای چیرۆک، شوێن به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ نیشان ده‌ده‌ن. زمانی چیرۆک، که بۆخۆی باوه‌ڕێکی زیاتری به‌م به‌شه هه‌بوو، زمانی چیرۆکنووسییه. به باوه‌ڕی من که‌سایه‌تی شێعری کاری له سه‌ر کردووه تا به پشت به‌ستن به وێنه‌ی شێعری بۆ گێڕانه‌وه‌ی کورتیله‌چیرۆک له لایه‌ک، له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ڵبژاردنی له‌حنی شیاو بۆ کاره‌کتێره‌کانی، بکرێ وه‌ک کارنامه‌یه‌کی جێگه‌ی سرنج له باری زمانییه‌وه سه‌یری کورتیلهچیرۆکهکانی بکه‌ین. هۆکاری له کاکڵی چیرۆکه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌رچه‌ند له کورتیلهچیرۆکێکی وه‌ک 'به‌ره‌ی داهاتوو'دا، ئه‌م هۆکارییه بۆ خوێنه‌ری ئاسایی به باشی خۆی ده‌رناخا. مارف بۆ داڕشتنی کورتیلهچیرۆکهکانی، له هه‌ر دوو شێوه‌ی داڕشتن که پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد که‌ڵکی وه‌رگرتووه، هه‌ڵبه‌ت له هه‌ندێ له کورتیلهچیرۆکهکانیدا ڕه‌نگه دیاری کردنی ئه‌م سنووره دژوار بێ.
تیپی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند کورتیله چیرۆکه‌ی مارف له سه‌داسه‌د به شێوه‌یه‌کی هێڵییه که له کۆتاییدا خوێنه‌ر ده‌گاته سه‌رئه‌نجامێکی قه‌تعی، واته گێڕانه‌وه‌یه‌کی خه‌تتی به کۆتایییه‌کی داخراوه‌وه. هه‌ر چه‌ند له یه‌ک دوو کورتیلهچیرۆکدا حه‌ول دراوه کۆتایییه‌کی کراوه سازدرێ و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتن وه ده‌ست دێ.
4
سه‌رجه‌م کورتیلهچیرۆکهکانی کتێبی'زه‌وی سه‌خت و ئاسمان دوور' دوازده بابه‌ته که ده‌یان ناوی بۆ دیاری کراوه و دووانیان له‌بری نێو، نیشانه‌ی پرسیاری بۆ داندراوه.
ــ کورتیله چیرۆکی'پووڵدان' له کاره سه‌ره‌تایییه‌کانی مارف ئاغایییه. به‌ڵام مارف هه‌ر لێره‌وه خۆی له نووسینی ' حه‌قایه‌ت' پاراست و چوارچێوه‌ی چیرۆکی نوێی زوو ناسی. هه‌رچه‌ند پووڵدان له دنیای به‌رته‌سکی هه‌ست تێناپه‌ڕێ، به‌ڵام وه‌ک سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆک به شێوه‌ی ئه‌مڕۆیی به‌رهه‌مێکه که جێگه‌ی ڕامانه. تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه پشت به‌ستن به وێنه‌ی شێعرییه که مارف له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێده‌کا: 'ڕێبواره‌کان به‌له‌ز به‌لامدا تێده‌په‌ڕین. هێندێکیان بارستی کۆڵه‌باری خه‌م و په‌ژاره پشتی چهماندبوونهوه و زامی ئاواته خنکاوه‌کانیان جه‌رگی بریندار کردبوون.'
ــ کورتیله‌چیرۆکی'کوردستان' نیشان ده‌دا که چیرۆک‌نووس ده‌یه‌وێ هه‌نگاوگه‌لێکی زیاتر به‌ره‌و پێش باوێ. دیسان له سه‌ره‌تادا پشت به وێنه‌ی شێعری ده‌به‌ستێ. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م چیرۆکه تاکبێژی ده‌روونییه و که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌دوێ. له‌م کورتیلهچیرۆکهدا هه‌ر دوو شێوه‌ی داڕشتنی که‌سایه‌تی بنه‌ڕه‌تی و کۆتایی چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌دیترێ. له‌م چیرۆکه‌دا، مارف ئاغایی وه‌ک دوایین کاره‌کتێر خوێنه‌ر دێنێته نێو کایه‌وه، وڵامی ئه‌م پرسیاره که بڵیندگۆکه، کێ وه‌ک یه‌که‌م که‌س ده‌ناسێنێ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خوێنه‌ره وه. به ڕاستی ئه‌گه‌ر له تاریفی ئه‌مڕۆیی چیرۆکدا، پێ له سه‌ر ئه‌مه دادهگرترێ که چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوو، سه‌ره‌کیترین مه‌به‌ستی هاوڕێی کردنی خوێنه‌ره له‌گه‌ڵ خۆی، ئه‌وا ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه ئێرنێست فیشێر واته‌نی به پێی زه‌مان و سه‌رده‌می له دایک بوونی چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوویه.
ــ ده‌قی کورتیله‌چیرۆکی' ژیان' تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی مانایی جیاواز ـ هه‌ڵبه‌ت سنووردار ـ و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌که. ده‌قی چیرۆکه‌که و ناوه‌که‌ی پارادۆکسێکی ته‌واوه. له‌م کورتیلهچیرۆکهدا نووسه‌ر کاره‌کتێری سه‌ره‌کی خۆی وه‌ک مرۆڤێکی بێده‌ره‌تان هێناوه‌ته به‌ر چاو که بۆ بژیوی ڕۆژانه له هیچ شتێک ناسڵه‌مێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه بمرێ. مردن بۆ وه‌رگرتنی پاره، له لایه‌کی تریشه‌وه ڕسته‌ی'که‌ستان ناوێ بۆتان بمرێ' مردن له پێناوێکدا ده‌سه‌لمێنێ. هه‌ڵبه‌ت مارف، خوێنه‌ر زۆر چاوه‌ڕوان ڕاناگرێ و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆی ڕوون ده‌کاته‌وه که مردنه‌که ده‌سکرده. دنیای ڕه‌شی چیرۆک له یه‌ک ڕسته‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه: ' ئه‌م مهرگهشی بۆخۆی هه‌ڵنه‌بژارد.' ده کار کردنی ڕسته‌ی کورت کورت و دوا به دوای یه‌ک بارودۆخی تاریفی کورت (short description) ده‌دا به‌م کورتیله‌چیرۆکه.
ــ کورتیله‌چیرۆکی' پووکانه‌وه' به لای منه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک له کورتیلهچیرۆکهکانی تر جیاوازتره. پووکانه‌وه بۆ لای فه‌لسه‌فه په‌لکێشی ده‌کا و له جیهانی کافکا نزیک ده‌بێته‌وه. دینۆ بوتزاتی چیرۆک‌نووسی ئیتالیایی(1972ـ 1906) ده‌ڵێ: 'کافکا سێداره‌ی منه.' به‌ڵام له ڕاستیدا کافکا هه‌زاران سێداره‌ی بۆ نووسه‌رانی زۆر به‌ناوبانگی دنیا هه‌ڵواسیوه. دینۆ بوتزاتی و ئیزابێل ئالێندێ( نووسه‌ری شیلیایی) له‌و ده‌گمه‌ن چیرۆک‌نووس و ڕۆماننووسانهن که شوێندانانی کافکایان زۆر زۆر به ڕاشکاوی له سه‌ر دیاره. له زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی بوتزاتیدا کۆتایییه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوی حهسرهتئامێز هه‌یه. ئالێندێ بۆخۆی ده‌ڵێ:'کۆتایییه‌کی خۆش له چیرۆکه‌کانی مندا شوێنێکیان نییه.' من نازانم مارف تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی کافکا و بوتزاتی و ئالێندێ ناسیاوی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قایل به شوێندانانێکی تایبه‌تی بین که کافکا له سه‌ر ئالێندێ و بوتزاتی هه‌یبووه، ئه‌وا ناوه‌رۆکی چیرۆکه‌کانی مارف له باری کۆتایییه‌کی پڕ له حه‌سره‌ت و نه‌بوونی شادی و خۆشی ـ لانیکه‌م به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ـ به ته‌واوی که‌وتۆته ژێر سێبه‌ری بوتزاتی و ئالێندێوه.به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م وته‌یه‌م خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ئه‌م دوو نووسه‌ره‌یه. هه‌رچه‌ند ئه‌م چه‌شنه کۆتایییه له کوتوپڕه ئۆ. هێنریشمان دێنێته‌وه یاد، به‌ڵام ته‌نیا کۆتایی مه‌به‌ست نییه و به‌ڵکوو هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م کرد داڕشتنی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کیش یه‌کێکی تره له مه‌به‌سته‌کان.
ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه باسی مه‌سخی ئینسانی ئهمڕۆژین ده‌کا. ته‌مه‌نی که‌سایه‌تی چیرۆک که به‌ره‌و ژوور ده‌چێ ده‌بێته سه‌مبولێک له بێهێزی و بێده‌سه‌ڵاتی، تا ڕاده‌یه‌ک که کاره‌کتێر توانایی دیتنی خۆیشی نییه. واته مرۆڤێکه که ناتوانێ له‌گه‌ڵ ڕاسته‌قینه‌کانی ژیانی به‌ره‌وڕوو بێته‌وه. به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌م خاڵه بکه‌م که مارف ئه‌م بنه‌ما گرینگه‌ی پاراستووه که ئاڵوگۆڕ به سه‌ر قاره‌مانی ـ دژه‌قاره‌مانی ـ چیرۆکه‌که‌ی نه‌هێنێ و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌مه کردووه، که له ماوه‌ی کورتی کورتیلهچیرۆکدا مه‌جالی ئه‌وه نییه که کاره‌کتێری چیرۆک تووشی گۆڕانی که‌سایه‌تی بێ. ئه‌م کاره زیاتر له چیرۆکی درێژ و ڕۆماندا ده‌کرێ.
ـ 'زه‌ماوه‌ند' کورتیلهچیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوویه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گرفته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی کورده‌وارییه له قالبی کایه‌یه‌کی مناڵانه‌دا. له‌م چیرۆکه‌دا خوێنه‌ر تا دوایین ڕسته له مه‌به‌ستی نووسه‌ر ئاگادار نابێ. له ڕاستیدا مه‌ودای کورتی سه‌ره‌تا و لووتکه وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری کورتیله‌چیرۆک به کۆتایییه‌کی پهرۆشاوی وێکدێنه‌وه و لێک گرێ ده‌درێن. ئه‌مه هه‌مان شۆکی چیرۆکه‌کانی ئۆ. هێنرییه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک وترا به ئاوڕدانه‌وه سه‌ر باری ڕه‌وانی که‌سایه‌تییه‌کانی کورتیله‌چیرۆک.
ــ کورتیله‌چیرۆکی'ڕاوچی' زۆرتر وه‌ک پۆستێره چیرۆک ده‌چێ، هه‌رچه‌ند له یه‌که‌م ڕوانیندا به هۆی زۆر کورت بوونی، چیرۆکی مینیماڵمان ده‌خاته‌وه یاد. به‌ڵام ئه‌م چه‌شنه به‌رهه‌مانه له ته‌رحێک (plane) ده‌چن که نووسه‌ر مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی زیاتری تیێدا هه‌یه و ده‌توانێ به زۆرتر کار کردن له سه‌ریان به شێوه‌ی چیرۆک دایانڕێژێ. به قه‌ولی ترێنتویل ڕایت ئه‌م جۆره ته‌رحانه ته‌نیا که‌لکی به‌ردی قۆچهقانیان پێوه‌یه بۆ کورتیله‌چیرۆک.
ــ کورتیله‌چیرۆکی 'به‌ره‌ی داهاتوو'، تا کۆتایی خوێنه‌ر چاوه‌ڕوان ڕاناگرێ تا بزانی قاره‌مانی چیرۆک چی لێ به سه‌ر دێ و ئیزنی ئه‌وه‌ی پێده‌دا تا پێشداوه‌رییه‌کی دروست بۆ ئاکامی چیرۆکه‌که دیاری بكا. كارهكتێر به باشی داڕێژراوه و له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی چیرۆك، ئاکامی ژیانی خۆی دێنێته به‌ر چاو، به‌ڵام له دوایین به‌شدا بۆچوونی پێچه‌وانه‌یه، واته ئه‌م مه‌به‌سته‌ی که ئه‌و ده‌یه‌وێ بێته‌دی نه‌ک ته‌نانه‌ت ڕوو نادا، به‌ڵکوو ڕێک به پێچه‌وانه‌ش دێته ئاراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی کردنه‌وه‌ی گرێ و ڕمزی چیرۆکه‌که‌یه له کۆتاییدا، که له‌گه‌ڵ ناوی چیرۆکه‌که‌ش باش گونجاوه.
ــ مارف ئاغایی دوو کورتیله‌چیرۆکی هه‌یه که له‌بری ناو، نیشانه‌ی پرسیاری بۆ دیاری کردوون. یه‌کێکیان کورتیلهچیرۆکێکه که له سه‌ر فۆرمی دیالۆگ نووسراوه. وتووێژێکی ئه‌ویندارانه، به‌ڵام ئه‌وینێکی نائاسایی! ئه‌وین له نێوان قه‌یره‌کچێکی گڕوێ و کوڕێکی کوێردا، وه‌ک سووژه‌ی ڕۆمانێکی سه‌لیم به‌ره‌کات ـ ڕۆماننووسی کورد ـ که ئه‌وینێکی نائاسائی کردۆته هه‌وێنی ڕۆمانه‌که‌ی. ئه‌م چه‌شنه سووژانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سووژه‌گه‌لێکی نایاب و که‌موێنه‌ن به جۆرێ هه‌ستی دڵسۆزیی خوێنه‌ر ده‌بزێون و خوێنه‌ر به شێوه‌یه‌کی نابه‌ئاگا ده‌که‌وێته ئه‌تمۆسفێری چیرۆکه‌که و ده‌بێته هاوڕێی کاره‌کتێره‌کانی داستان. له‌م کورتیله چیرۆکه‌دا ئاوێنه سه‌مبولی پێوه‌رێكه بۆ پێوانه‌ی هه‌ڵه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ــ کورتیلهچیرۆکهکهی تر له‌و کورتیلهچیرۆکهی له‌وه پێش باسم لێکرد، درێژتره و له‌باری تێکنیکییهوهش چڕ و پڕتره. مارف بۆ ئه‌م چیرۆکه به باشی له سیمیۆلۆژی که‌لک وه‌رده‌گرێ. که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م چیرۆکه، ئاوێنه‌ی وه‌ک سه‌مبولی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌ماشا ده‌کا. ئێپیزۆدی یه‌که‌می ئه‌م کورتیله‌چیرۆکه شانازی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی به‌م ڕابردووه نیشان ده‌دا. له ئێپیزۆدی دووه‌مدا خه‌وش ده‌خرێته سه‌ر ئاوێنه‌ی گۆرین، ته‌نانه‌ت ئاوێنه‌که ده‌شکێ. ئه‌م ئاکسیۆنه هه‌ڵگری دوو ته‌ئویله. یه‌ک خۆ فریودان به ڕابردوو و داهاتوو ڕه‌چاو نه‌کردن. دوو به پێچه‌وانه. ئه‌م چیرۆکه به شێوه‌یه‌کی سه‌مبولیک باس له بارودۆخی کوردستان و گرفته‌کانی ده‌کا. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر که‌سێک شێعری 'په‌یام'ی مارف ئاغایی خوێندبێته‌وه وه‌باڵ بۆ ئه‌م بۆچوونه بکێشێ.
5 ڕه‌نگه چێژ وه‌رگرتن ـ به مانا ڕۆڵان بارتییهکهی ـ له کورتیلهچیرۆکهکانی مارفدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێ، به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گره که کورتیلهچیرۆکهکانی به هیچ کلۆجێک نایه‌نه خانه‌ی تاقمێک له‌م بابه‌تانه‌ی که ته‌نانه‌ت ئێستاش به ناوی چیرۆک ده‌رخواردی خوێنه‌ر ده‌درێن.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ مارف ئه‌و 'دیتن'ه جیاوازه‌ی که چیرۆک‌نووس له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی هه‌یه‌تی، وه ده‌ستی هێنابوو. هه‌ر بۆیه سووژهکانی سواو نه‌بوون. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ئه‌مه له فۆڕمدا خۆی نه‌نوێنێ، به‌ڵام خوێنه‌ری باڵا ده کار کردنی ڕسته کورتی برووسکه‌ئاسا به حه‌ولێکی جیددی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری له‌باری فۆڕمه‌وه ده‌زانێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مارف ئه‌مه‌شی له بیر کردبێ که فۆڕم له چیرۆکدا گرینگتره تا ژانرێکی وێکچووی چیرۆک، واته ڕۆمان.
کورتیلهچیرۆکهکانی مارف ململانی مرۆڤه له نێوان ژیان و مه‌رگدا، ده‌ڵێی له دووتوێی ئه‌م دوو یارده سروشتییه‌دا، کاره‌کتێره‌کان له بهرزهخێکدا ده‌ژین که بۆ ڕزگار بوونیان په‌ل بۆ هه‌موو شتێک داوێن. ئه‌م جیهانبینییه، ڕوانگه‌ی مارف سه‌باره‌ت به تاقم و چینێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری نیشان ده‌دا.
به هه‌ر حاڵ دوان له سه‌ر کورتیلهچیرۆکهکانی ئه‌م شاعیره جوانه‌مه‌رگه ته‌نیا بیانوویه‌ک بوو بۆ ڕێز گرتن له حه‌ولێکی تازه چرۆکردووی چیرۆک‌نووسی، ئه‌گینا بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردتر پێویستیمان به گه‌لێک ئه‌زموونی چیرۆک‌نووسی مارف هه‌بوو که به داخه‌وه' مه‌رگی نووسه‌ر' ئه‌م هه‌له‌ی لێئهستاندین.
ناصر باباخانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆمه‌ڵه چیرۆک (8)
شوێنێكی له بیـركراو
بۆ عه‌تا نه‌هایی
نامه‌كه‌ى چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ كوڕه قـژكاڵهكهم نووسیبوو، دیــاره هــیـچ شـوێـنــێـكى نــه‌بــووه.
لـه ژووره تـه‌نـگ و تــاریــكهكـهم دا، تاك و ته‌ریك چاوه‌ڕوانى خشپه‌ى پێى ده‌كه‌م. دراوسێكانـم ده‌ڵێن:
"نایه، له‌خۆوه چاوه‌ڕوان مه‌به، ئێمه‌ش له پێش دا وه‌ك تۆ زۆر چاوه‌ڕوان بووین به‌ڵام دوایى وازمان هێنا." كه‌چى ئه‌من هه‌ر چاوهڕوانـم.
هاوسێى ههرهنزیكم كابرایه‌كى چیـرۆكنووسه. هه‌موو چیـرۆكهكانى بۆ خوێندوومه‌ته‌وه. سه‌یر چێژیان لـێوهردهگرم، ته‌نانه‌ت هێندێكیانـم تا ڕاده‌یه‌كى زۆر له‌به‌ره. لێكتـر زۆر نزیكین. له لاى ده‌حه‌سێمه‌وه. ئه‌ویش زۆرجاران پێم ده‌ڵێ: "سێبووریم هه‌ر به تۆ دێ، كه‌س وه‌ك تۆ گوێم بۆ ڕاناگرێ."
بۆ خۆى ده‌ڵێ:
"پێشتـر كه ده‌ستم كرد به نووسینى ئه‌م شێوه نووسینه، شرت وشۆیان دهرێنام. نه‌مده‌وێرا بێمه شه‌قامه‌كانیش. به‌ڵام ئێستا لاوه‌كان و گهنـجهكان، ته‌نانه‌ت به‌ساڵاچووه‌كانیش سه‌رم ده‌ده‌ن و تاجه‌گوڵینه‌م بۆ دێنن."
له‌و شوێنه‌ى ئێمه ئه‌و
ته‌نیا كه‌سێكه كه له هه‌موومان زیاتر سه‌ردانى ده‌كرێ. كێل و بهردهكهشى له هه‌موان گه‌وره‌تر و ڕازاوه‌تره!!!
كاتى چاو پێكهوتنهكانـمان ئێوارانه‌یه، به‌ڵام ئێواره‌ى پێنجشه‌مۆیان ناتوانێ بێ، چون پۆل پۆل و تاك تاك سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ڕێز گرتنى ئه‌وانیش بێ، نابێ بێت.
ئێواره‌ى ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو ڕۆژێك بۆ من تاڵ تـره، خوداخودامه زوو ڕۆژ ئاوا بێ ئه‌م خهلَكه ده‌ستى لـێههڵگرن.
بۆخۆى ده‌ڵێ:
"ئه‌وه‌نده‌یان لێ بێزار ده‌بـم كاتێ ده‌ستیان له سه‌ر كێله‌كه‌م داده‌نێن و وێنه هه‌ڵده‌گرن، مه‌گه‌ر خودا بزانێ."
هێندێك له خواره‌وه لاوێكى لێیه تازه هاتووه. به پێى شه‌رع ئه‌ویشیان له گۆڕستانى گشتى نه‌ناشتووه.
هێنابوویانه لاى ئێمه. هه‌تا بڵێى جوانچاكه، زۆریش شه‌رمێونه. مانگێك ده‌بێ هاتووه. تارایهكى سووریا‌ن به سه‌ر خاكى گۆڕه‌كه‌ى داداوه یه‌ك دوو جار سڵاوى ئهستاندوومهوه. ڕوانینى پڕه له پرسیار.
به دڵ خۆشم ده‌وێ. له‌گه‌ڵ كابراى چیـرۆكنووس ویستمان بچین بۆ لاى و ڕ‌ازى دڵیمان بۆ بدركێنێ به‌ڵام خۆى لێ شاردینه‌وه.
ده‌بوو ڕه‌مزى ژیان و مه‌رگى ئه‌و لاوه‌م دیتباوه. ده‌مامكم له ڕووى ئه‌و گرێپووچكهیه ههلَـگرتبا. كابراى چیـرۆكنووس پێى گوتـم:
"بۆ هێنده داكۆكى له سه‌ر ئه‌م باسه ده‌كه‌ى؟" كه‌چى له شێوه‌ى قسه كردنه‌كه‌ی ڕا بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و له من تامهزرۆتره.
بهڵـگهى قسهكهشم ئه‌وه‌یه، هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوه غه‌واره‌یه به یه‌كه‌وه‌ن، ته‌نانه‌ت ئێواره‌ى پێنجشه‌مۆیان.
ئیتـر من به یه‌كجارى له دۆسته‌كه‌م ههڵبـڕابووم. پاش ماوه‌یه‌ك، ڕۆژێ تووشم به تووشى هات.
چاك وخۆشیمان كرد. له لاوهكهم پرسى. گریا. پێكه‌نى. باسى ئه‌وه‌ى كرد كه له من زۆر نزیكه.
ده‌یگوت، گوتهیهتى:
"خه‌ڵكى شار مردوون. به‌ڕواڵه‌ت زیندوون، كه‌چى له‌م شوێنه لهبیـركراوهدا ژیان هه‌ر جـمهى دێ."
ده‌یگوت، گوتهیهتى:
"له یه‌كێك ده‌گه‌ڕێم بۆم نادۆزرێته‌وه كه‌چى زۆر جاران پێم وایه له ده‌روونـم دا ده‌ژى، له خوێنم دایه."
ده‌یگوت، گوتوویه‌تى: "ئه‌گه‌ر بێت و خۆم بدۆزمه‌وه به دلَنیایى ئه‌ویش ده‌دۆزمه‌وه."
كابراى چیـرۆكنووس لێى پرسیبوو: "بۆچى خۆت كوشت؟"
ده‌یگوت، گوتوویه‌تى:
"له نێو شاردا، كهوتـمه شوێنى، ته‌واوى كه‌لێن و قوژبنى ئه‌م شاره‌م سه‌نگ و سووژن دا نه‌مدۆزییه‌وه. ته‌نیا ئێره مابوو. بۆخۆشت ده‌زانى ته‌نیا ڕێگاى هاتن بۆ ئێره خۆ كوشتنه!"
به‌بێ ماڵاوایى له یهكتـرى، چووینه‌وه ژووره ته‌نگ و تاریكهكهمان.
تا به‌یانى خه‌و له چاوم نه‌كه‌وت. دڵنیام كابراى چیـرۆكنووسیش نه‌خه‌وتبوو.
به‌یانى له جێگاكه‌م هاتـمه ده‌ر. ئاسـمان پڕ بوو له هه‌ورى ڕه‌ش.
هه‌وره‌كان گرماندیان. بارانێكى به غوڕزهم ده‌ستى پێكرد. چوومه لاى كابراى چیـرۆكنووس. بیـرمان له قسه‌كانى دوێنێى لاوه‌كه كرده‌وه.
هه‌تا ئێوارێ له لاى بووم. باران لیێ كردبۆوه. ماڵاواییم لێ‌كرد و هاتـمه لاى گۆڕه‌كه‌ى خۆم. چه‌ند جێ پێ سهرنـجى ڕاكێشام. ده‌بێ به‌م بارانه‌یه كێ بێ سه‌رى منى دابێ؟ خۆ زۆر له‌مێژه كه‌س نه‌هاتووه بۆ لام.
ئه‌م كاره دووپاته و چه‌ندپاته بۆوه. سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌موو جارێ كه ده‌چوومه لاى كابراى چیـرۆكنووس، ئه‌و سه‌ردانه نهێنییه ده‌كرا. ئه‌گه‌ر چووبامه شوێنێكى دیكه، سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌م نه‌ده‌كرا. هه‌موو جارێش نیشانه‌یه‌كم داده‌نا.
ڕۆژێكى كردمه ده‌نگۆ كه ده‌چمه لاى چیـرۆكنووس و دره‌نگ دێمه‌وه.
خۆم مات كرد. ماوه‌یه‌كى درێژ تێپه‌ڕى. وه‌ڕه‌ز بووم. به‌ڵام ته‌مام وا بوو بزانـم كێیه؟ ئێواره‌یه‌كى فێنك بوو.
ئاسـمانێكى ساماڵ. نهرمهبایهكى دڵ‌بزوێن. ئه‌وانه مۆسیقاى ژیانیان له گۆڕستان ده‌ژه‌نى. گوێم له خشپه‌ى پێیه‌ك بوو. ده‌نگم نه‌كرد. خۆم حه‌شار دا.
ئه‌رێ، بۆخۆى بوو. لاوه‌كه بوو. كه‌ڵه‌گه‌ت و قژكاڵ. ڕاوه‌ستا. له كێلهكهمى ڕوانى. كتێبێكى به ده‌سته‌وه بوو له سه‌ر قهبرهكهمى دانا. كۆمه‌ڵه چیـرۆكهكهى خۆم بوو. دانیشت.
ده‌سته‌كانى بۆ لاى كێله‌كه‌م ڕ‌اكێشا. سه‌رى وه سه‌ر كێله‌كه‌م كرد. دهكوڵى. ئازارێكى قووڵى لێ ده‌بۆوه، توێ توێ.
كابراى چیـرۆكنووس له پشت كێله‌كه‌وه به عهبهساوى سه‌یرى ئه‌م دیـمهنهى ده‌كرد!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌هۆڵ فرۆش
سه‌هۆڵ فرۆش
كاكه‌م بێكار بوو. بابه‌م گوتێ ئێستا، كه بێكارێ دووكانێك به كرێ بگره
و جلێ تاناكۆراێ تێدا بفرۆشه. حهفتهێ پێشوو كاكه‌م به شاردا، گهرِا
دووكانێ وه‌گێر نه‌هات. كاكه‌م ده‌ێگوت دووكان وه‌گێر ناێه. بشبێ لهمانگێ
سه‌دهه‌زار تمه‌ن كه‌متر ناێدهن. جێا له‌وه‌ش پێشكرێ و چه‌كێ بارمتهێان
ده‌وێ. كاكه‌م ده‌ێگوت له پاساژه‌كان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ێ مه‌زنده تاقێ بكه‌مه‌وه.
پرسێم نرخێ ئه‌م دووكانانه چه‌ندن؟ دووكانداره‌كان گوتبووێان سهرقفڵێ هێچ
دووكانێك له په‌نجا ملوێن تمه‌ن كه‌متر نێه. كاكه‌م گوتێ شارهدارێش
ناهێڵێ ده‌ستفرۆش له شاردا، كاسپێ بكا، ده‌نا له‌قه‌راخ خهێابانهكان
دهستفرۆشێم ده‌كرد. پێرێ كاكه‌م گوتێ له فهلهكهێ ئاخرێ شار سههۆڵفرۆشێ
داده‌نێم. بابه‌م گوتێ پێشێنێان گوتووێانه شهرِ له به‌تاڵێ باشتره.
ئێستا كاكه‌م له مه‌ێدانێ ئاخرێ شار سه‌هۆڵ ده‌فرۆشێ. دوێنێ شه‌وێ
دره‌نگانێك هاته‌وه گوتێ سههۆڵفرۆشێ خراپ نێه، قازانجێ تێداێه، برێا
ئه‌و هه‌موو خه‌رج و زه‌حمه‌ته‌م بۆ وه‌رگرتنێ لێسانس نهكێشابا. بابه‌م گوتێ نا
رۆڵه وا مه‌ڵێ، پێاو لێسانس بێ و سه‌هۆڵ بفرۆشێ له سه‌هۆڵ فرۆشێ
بێسه‌واد چاتره.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 09:20 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|