هه‌ر رۆژ زیاتر له 120 گه‌ره‌م چه‌وری له رێگای خواردهمهنیوه ده‌چێته ناو له‌شی دانیشتوانی ئاڵمان.
له هه‌مو خه‌ڵكی ئاڵمان ته‌نیا تاقمێكی بچكۆلانه به هۆی كاری قورس وگرانهوه و به كارهێنانی ئنێرژی زۆر ئه‌م چه‌وریه ده‌توینه‌وه, زیاده له 50 له سه‌د به تایبه‌ت منداڵان به‌هۆی مانه‌وه‌ی چه‌وری له له‌شیاندا دوچاری قه‌ڵه‌وی نابه‌جێ ده‌بن.
20 له سه‌دی هه‌مو خه‌ڵكی ئاڵمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌وی نابه‌جێ ده‌بێ خۆیان بگه‌ینه لای دوكتور.
قه‌ڵه‌وی ده‌توانێ ببێته هۆی ئه‌م نه‌خۆشیانه دیابێت له چه‌شنی 2(نه‌خۆشی شه‌كر), فشاری خوێن, ناره‌حه‌تی ماده‌كانی ناوچهوری, ناراحه‌تی لاولاوه‌كانی له‌ش(ژانی نێوان ئێسقانه‌كان).
3 هه‌تا 4 له سه‌دی ژنانی ئاڵمان توشی ئاڵوزی له خواردندا ده‌بن, مه‌یلی خواردنیان كه‌م ده‌بێته‌وه, بێزار ده‌بن له خواردن.
ئه‌وانه ئه‌و تاقمه ژنانه‌ن كه بۆ جوانی له‌ش وه‌شوێن مۆدی رۆژ ده‌كه‌ون هه‌تا ناسك و كه‌مه‌ر باریك بنوێنن, ئه‌م تاقمه ژنه پاشان توشی قه‌ڵه‌وی درێژخایه‌نی نابه‌جێ ده‌بن و ئاڵوزی ده‌كه‌وێته شێوه‌ی خواردنیان.
به ملیۆنان خه‌ڵك له خۆیان ده‌پرسن: ئایا من خواردن به جێ ورێ ده‌خوم؟
له سوپرماركێتهكانی ئاڵمان زیاتر له 240000(دوسه‌دو چل هه‌زار) چه‌شنه خواردن هه‌یه! زۆربه‌ی خه‌ڵك بۆ كڕینی پێداویستیه‌كانیان دوچاری سه‌ره گێژه ده‌بن كام بكڕن وكام نه‌كڕن. 75 له سه‌دی ژنان و 50 له سه‌دی پیاوان له ئاڵمان به لانی كه‌مه‌وه یه‌ك جار حه‌ولیان داوه رژیم بگرن و به‌ر به قه‌ڵه‌وبوونی خۆیان بگرن.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێ كه ئایا ئێوه‌ش له‌خواردندا بیر له‌ته‌ندروستی خۆتان ده‌كه‌نه‌وه ده‌توانن ئه‌م تاقیكردنه‌وه بكه‌ن, پاش تاقیكردنه‌وه‌كه ره‌نگه كڕین ونهكڕینی خوارده‌مه‌نی هاسانتر بێته‌وه و ژیانتان له سڵامه‌تیدا به‌سه‌ر به‌رن.
خۆتاقیكردنه‌وه:
یه‌كێك له‌م سێ كه‌وانانه به X نیشانه بكه.
(0 )یانی هه‌ر ناخۆن و حه‌زتان لێی نیه.
(1 ) كه‌مێك ده‌خۆن,
(2 ) یانی مام ناوه‌ندی ده‌خون,
( 3 ) یانی زۆر ده‌خۆن و حه‌زتان لێیه.
من میوهخۆرێكی عه‌جایبم 3 ( ) 1 ( ) 0 ( )
من حه‌زم له شیر و بنه‌ماڵه‌ی شیره 2 ( ) 3 ( ) 1 ( )
من عاشقی كهیكم0 ( ) 1 ( ) 3 ( )
من تامه‌زرۆی شیرینجاتم 2 ( ) 1 ( ) 0 ( )
من عاشقی گۆشت خواردنم 0 ( ) 1 ( ) 2 ( )
من دۆستێكی نزیكی په‌نیرم 0 ( ) 1 ( ) 2 ( )
من كه‌ره‌ی زۆر له نان هه‌ڵده‌سووم 0 ( ) 1 ( ) 3 ( )
من بهمهیلهوه نانی شیرین ده‌خۆم 2 ( ) 1 ( ) 0 ( )
من ساڵادو سه‌وزی كاڵ زۆر ده‌خۆم 3 ( ) 1 ( ) 0 ( )
من خۆاردنه‌وه‌ی ئهڵكوڵی ده‌خۆم 0 ( ) 1 ( ) 2 ( )
من ته‌نیا كوڵا و لیمۆناد ده‌خۆم 1 ( ) 2 ( ) 0 ( )
من حه‌زم له بادام و پستهجات هه‌یه 3 ( ) 1 ( ) 0 ( )
من هه‌رده‌م خواردنی ئاماده ده‌خۆم 0 ( ) 1 ( ) 3 ( )
كۆی هه‌مو خاڵه‌كان ( )
كۆی خاڵه سووره‌كان ( )
كۆی خاڵه شینه‌كان ( )
ئاڵوگۆڕ له خۆاردندا
1- نان, ماكارونی, برنج, یه‌ڕه‌ڵماسی(په‌تاته), بنه‌ماڵه‌ی گه‌نم:
خواردنی نان رۆژانه 5 هه‌تا 7 تیكه(قاش)«مه‌به‌ستی نانی كوردی نیه», موسڵی واته(ورده گه‌نم, بادام, گوێز, كشمیش, میوه‌ی وشك كرا‌و, توگوڵهبهرۆژه)!
برنج, ماكارونی و په‌تاته به‌شێك له خواردنی سه‌ره‌كین.
2- چه‌وری و رۆن:
خواردنی 40 گه‌ره‌م كه‌ره یان رۆنی چێشت واته دوو كه‌وچكی ئاشخۆری كه‌ره یان رۆنی مارگه‌رین یاخۆ دوو كه‌وچك رۆنی گیا.
3- ماسی,گۆشت, كالباس, هێلكه:
له‌هه‌فته‌دا خواردنی یه‌ك هه‌تا دووجار ماسی, 300 هه‌تا 600 گه‌ره‌م گۆشتی كه‌م چه‌وری, كالباسی كه‌م چه‌وری, دوو دانه هێلكه.
4- شیر و بنه‌ماڵه‌ی شیر:
خواردنی شیری كه‌م چه‌وری رۆژانه 25% لیتر, ماست, دۆ, سه‌رتۆی كه‌م چه‌وری و په‌نیر.
5- خواردنه‌وه:
به‌لانی كه‌مه‌وه خواردنه‌وه‌ی ئاو, چای, ئاومیوه و ئاوی سه‌وزی رۆژانه 5/1 لیتر. سرنج: بیره(ئاوجۆ) و لیمۆناد كالوری فره زۆریان هه‌یه ومرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن.
6- سه‌وزی, سهڵاد و میوه‌جات:
خواردنی سه‌وزی رۆژانه پێنج جار, یان میوه سه‌رجه‌م 600 گه‌ره‌م.
خواردن وخواردنه‌وه‌ی هێندێك له‌م شه‌ش به‌شه له رۆژدا هه‌مو پێداویستیه‌كانی له‌ش دابین ده‌كه‌ن, باشترین شێوه‌ش گۆڕینی چه‌شنی خواردنه.
كه‌م خواردن و به‌رده‌وام خواردن پله‌ی ساغی وسڵامه‌تی زیاد ده‌كات.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه:
كۆی خاڵهكانتان زیاتر له( 25)ه…
كه‌وایه پیرۆزبایتان لێ بێت! خواردنی ئێوه دروست وبه جێ ورێه! چه‌وری و سپێنه‌ی هێلكه و هیدراتی كه‌ربۆن به ئه‌ندازه‌یه و مه‌ترسی قه‌ڵه‌وبوون یان گرتنی نه‌خۆشی به هۆی خواردنی بێ رێ وجێ به‌دی ناكرێ. كه‌وایه ئشتیاتان به‌رده‌وام.
كۆی خاڵهكانتان له‌نێوان (10) هه‌تا( 25)ه…
ئێوه ده‌توانن شانسی خۆتان به‌كار بێنن بۆئه‌وه خواردنی خۆتان له‌وه باشتر بكه‌ن و ته‌ندروست بژین.
چه‌وری و هیدراتی كه‌ربۆن له خواردنی ئێوه‌دا له جێ خۆیدا نیه.
ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌بێ بیگۆرن كه‌می و زۆری خاڵه‌كانی سوور وشین پێتان ده‌ڵێت.
كۆی خاڵهكانتان ژێر (10)یه…
به‌داخه‌وه,ئێوه هه‌مو ئیمكاناتی خۆتان بۆ خواردنێكی سالم كه ته‌ندروستی بێنێ به‌كار ناهێنن.
ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌بێ بیگۆرن كه‌می و زۆری خاڵه‌كانی سوور وشین پێتان ده‌ڵێت.
كۆی خاڵه‌كانی سوور كه‌متر له (10)یه…
ئێوه ده‌بێ زۆرتر (هیدراتی كه‌ربۆن) به له‌شی خۆتان بگه‌ێنن بۆوێنه خواردنی
( سه‌وزیجات, په‌تاته«یه‌ره‌ڵماسی», نان, ماكارونی, میوه‌جات).
خۆاردنی ئه‌و خۆاردهمهنیانه كه پڕی «هیدراتی كهربۆنن» پڕی ویتامین و ئاوی كانین و جگه له‌وه ده‌رچوونی ماده‌ی زیادی له له‌ش هاسانتر ده‌كه‌ن. «هیدراتی كه‌ربۆن) نابێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
كۆی خاڵه‌كانی شین كه‌متر له (10)یه…
ئێوه زیاده له پێویست خواردنی پڕ له چه‌وری ده‌خۆن. چه‌وری كه‌متر له له‌شتاندا ده‌توێته‌وه, چه‌وری و ئه‌لكۆل ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی زیاده له پێویست.
ئێوه ده‌بێ به‌رگری له زۆربوونی چه‌وری و ئه‌لكۆل له له‌شتاندا بكه‌ن.
خواردنی رۆژانه‌ی 60 هه‌تا 70گه‌ره‌م چه‌وریش تامی خواردنه‌كه‌تان كه‌متر ناكاته‌وه به‌ڵام ته‌ندروستتر ده‌بن.
وه‌رگیراو له گۆواری ئاڵمانی « ژیانی ئه‌رخایه‌ن» برایم فه‌ڕشی